شادیە ماناب

Saturday, 06/04/2019, 20:50

8139 بینراوە


ئەو ژنە تێکۆشەرەیە کە لە سەر دۆزی پاڕتی کرێکارانی کوردستان(پ،ک،ک،) ماوەی ٢٧ ساڵە لە زیندانەکانی فاشیزمی ئیسلامیی، لە سەردەستی دەسەڵاتداڕێکی وەک ئەردۆغان داژیانی دژواریی بەندیخانە تێدەپەرێنێ لە رۆژی ٢ی شووباتی ساڵی ٢٠١٩ لە دژی گۆشە گیریی سەررێبەرئۆجەلان مانی لە خواردن گرتووە.
لە سەر کام چیای وڵاتی کوردەواریی بگەڕێم تا دەسک دەسک گوڵی چیاییت بۆ بچنم وبیدەمە دەست بای شەماڵ تا بیداتە دەستت؟روولە کام دەریای ئەو جیهانە پان وبەرینە بکەم تا دەگەڵ شەپۆلەکان بدوێم وپەیامی تۆیان پێ ڕابگەیەنم؟بە دەنگی خۆشیی کاک باڵندە بە نایەی / نا / بنێرمە لات تاشەوانە وێنەی حەیرانی سەرکەوتن بتلاوێنێتەوە؟
هۆۆۆۆۆۆ... قارەمانی کورد،دەزانی ئێستێ من لە وشە ورستە دەگەڕێم تا بەرزترین پەخشآن وشیرین ترین هۆنراوەوبە هێزترین نامەت بۆ بنێرمە ناو زیندانی فاشیستەکانی تورک تا بۆ ساتێکیش بێ ئازاری دڵی بە زامت سارێژ بکەم، بەڵام نە وشە،نە ڕستە بە بارتەقای بەژن وباڵای کەسایەتیی تۆ پێ ڕاناگا.کوانێ شاعیران لە کوێن؟ پەیکەرسازان لە کوێن؟ تا بەژنی شێعروبەژی پەیکەر وخودای جوانێت لە تەنیشت دابنێن وشەرمەزارانە بڵێن: هیچ پەیکەرێک وبەژنی هیچ شێعرێک ناگاتە بەژن وباڵای تۆوهەڵوێستی قووڵتر لە دەریای بێ بن.
تۆ مانگە شەوی. تۆ کازیوەی، تۆ تیرڕێژی،تۆ جووتیارێکی ماندوو نەناس کە تۆوی سەربەخۆیی وئازادی لە وڵاتی ڕۆژدا شین دەکەی.هەستەوە ماندێللا، مادێللاکانی وڵاتی کورد ببینە کە چۆن لە زیندانەکانی فاشیزمی ئایینیدا، جەهل ونەزانیی بە چۆک دادێنن.هەستەوە ماندێللا، بۆ خۆت ببینە وڵاتی ڕۆژ پڕە لە ماندێللای کورد،کە بە سواری ئەسپی شێ خەزی ئاوات چیا بە چیا، رەوز بە رەوز، دۆلاو دۆڵ رێگا دەپێون تا داری ئازادی لە سەر خاکی باپیران بچەقێنن.
هۆۆۆۆ پەپوولەکەم تۆ دەزانی، بەهار کە دێ بە رەسمی ناو پەڕآوی خەم، بە دەستی نوێنەری ستەم، بە بیری چەوتی بارەگای، کەلاکی بۆگەنی ،زەوی، بە یەکەمین وناوی ئەو، شەڵاڵی خوێنە نیشتمان، بەهاری چی؟ برینە گووندوو شارەکان.،گون...دوو...شارە...کان! تۆ بۆن وبەرامیی بەهاری ئازادیت لێ دێ.
هۆۆۆۆ بەڕێزەکەم، تۆ بۆ کورد هێنەریی یەکەمین بەهاری ئازادیی، دەرمانی دەردی،پەڕاوی پڕ لە پەیام و قارەمانی مەیدانی نەبەردی، ماندێللای کوردی،تۆ خودی ئەوینی، خودی گەرمایی خۆری، خودی ئازادیی.زۆرم ناوبیست،زۆرم سەرکردە بینی،کە ناویان کەوتۆتە سەر ناوان، بەڵام کوا هێزی تۆیان هەبووە کە بەرخۆدان بکەنە رێكاریی ژیان.ئەوە ٢٧ ساڵە ژیانت فیدای نەتەوەکەت کردوە وکۆڵ نادەی.زۆر کەس هەر ناویشت نازانن!زۆر کەس بۆ یەکەمین جارە وێنەکەت دەبینن!تۆ سووشیانتی سەردەمی،ئاڵاهەڵگری ،دژی ستەمی.
بۆیەکەمجار کە ناوی تۆم بیست ووێنەی تۆم دیت،شەرمم لە پیاوبونی خۆم کرد.گووتم کورد دەبێ سەری بڵند بێ رؤلەی ئاوای تێدا هەڵکەوتووە. نەتەوەی کورد بە کەسانی وەک تۆدەگاتە لووتکەی سەرکەوتن.سەرکردەی کوردم دیوە،رابوردووی سەرکردەی کوردم خوێندۆتەوە کە چۆن خۆیان رادەستی دوژمن کردوە!چۆن مێژوویەکی سەقەتیان بۆ کورد بە جێ هێشتووە، ئەوەنییە ماوەی ٢٨ ساڵە دوو بنەماڵەی بەشێک لە خاکی نیشتمان هێدی هێدی رادەستی دوژمن دەکەن!تۆش ٢٧ ساڵە کۆڵ نادەی تا بێحورمەتیی بە نەتەوەکەت نەکەن.

"بۆ تۆی دەنووسم"
لە زیندانی دژدا،نامەکەم بە دەستت ناگا.بەڵام پێت دەڵێم: زۆر سەرکردەم دیت،زۆر سەهەڵدانم بیست،نەگەیشتنە مەبەست. بەڵام
بوونە مقەست بۆ لەت لەتکردنی دیرۆکی کورد ،بونە گوێلەمست بۆ کورسی وپلەوپارە.بەڵام تۆ کۆڵت نەداوە.بۆیە ٢٧ ساڵی تەمەنت،خۆشترین رۆژگاریی سەردەمی لاویت کردە فیدابۆ ئامانجی کورد وکوردستان. گەل هەیە خاوەنی ماندێللایەکە، کورد خاوەنی سەدان ماندێللایە. تۆی ماندێللای من،تۆی شادی بۆ ژیانم / شآدیە / من.هەزاران سڵاوت لێ بێ.سەرم بە تۆوە بڵندە،نەتەوەی کورد بە تۆوە ژیندارە.

شادیە و قاسملوو:
نامهەوێ ناوی یەکە یەکەی ئەو سەرکردانە بنووسم کە دوای ساڵانێک لە بە کوشتدانی گەلی کوردودەیان نەهامەتیی کە بەسەر کوردیان هێناوە،زۆر هاسان بە بەرچاوی هەموودونیادا خۆیان رادەستی دوژمن کردوە وبە ریشی خەڵکی پێکەنیون. لە کۆتایشدا ئەوەی بۆمان ماوەتەوە تەم ومژی بێ بەختی وخەمۆکێی دیرۆکی بووە.هەشمانە وێنەی شآدیەکان کە زۆر قارەمانانە کۆلیان نەداوەوبوونەتە مایەی سەربڵندیی نەتەوەی کورد.
هیچ گومان لەوەدا نییە، کاتێک بەرێز شآدیە بۆ یەکەمجار براوەتە ناو زیندانیی دژ وبۆ یەکەمجار دادگایی کراوە، بەئاشکراوبە نەهێنی دەیان جار داوای لێکراوە کە داوای پەژیوانی بکاودەست لە بیرو باوەڕی خۆی هەڵگرێ. بەڵام تۆ نتکردوخۆڕاگرانە سەرت بەرزڕآگرتین.

" جیاوازیەکان"
رەحمانی قاسملووسمایلی قاسملوو پێکەوە دەچن بۆ کۆبوونەوەی حیزبی توودە.سەرهەنگ سالاری لە سەر ناوی خوازراوی /زیبایی / لە رەحمان قاسملوو دەپرسێ، تۆ عەزیز یوسفی دەناسی کە ناوبانگی هەیە لە کوردستان؟قاسملوو دەڵێ: لە حاڵی
حازردا کەسێکی ئاوا ناناسم،پێویستە بە دوای کارکردندائەو جۆرە کەسانە بناسرێن!
دوای تەواو بوونی ئەو کۆبوونەوەیە / ساواک / مەودا بە رەحمان قاسملوووسمایل قاسملوو ناداودەست بە جێ هەردووکیان دەگرێ ودەیانباتە تیپی زرەیی لە شاری تاران.لەوێ سالاری / زیبایی / دەڵێ من دەناسی؟قاسملوو دەڵێ بەڵێ تۆ سالاریی.
... نا من سالاری نیم،من سەرهەنگ زیباییم.دەبێ پێم بڵێی بۆ درۆت دەگەڵ کردم؟قاسملوو دەڵێ: من درۆم دەگەڵ نەکردوی من کادری حیزبی توودەم.زیبایی پێی رادەگەیەنێ دەبێ ئامادە بی بۆ / ساواک / بنووسی ئەگەر ئەوکارە نەکەی دە ساڵی زیندانیت بۆ دەبڕنەوە.
قاسملووش لە نامەیەکی چەند لاپەرەيی بۆ ساواک دەنووسێ وپاشی چەند رۆژ ئازادی دەکەن! ساڵ تێپەڕێن وساڵ هاتن. شا رووخاو خومەینی هاتە سەرکار. حیزبی دێمۆکڕات لە ماوەی دە ساڵ ڕێبەرایەتی قاسملوودا سەهلە دەوڵەت،هیچ حیزبێکی چەپ وراست نەمابووشەڕی دەگەڵ نەکا، لە کۆتاییشدا کە زانی ئەو شەڕانە بێ ئاکام ماونەتەوە، ڕێکاریی وتووێژی بەهاوکاریی جەلال تاڵەبانی دەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەست پێکرد.ئەو وتووێژە تەنیا راخستنی تەڵەی ترؤر بوو.قاسملوو ترۆر کرا، دوای خۆشی پێناسەی پێغەمبەریی ئاشتی بۆ قاسملوو کەوتە سەرزاران.
شآدیەی قارەمان من هیچکات نازناوی پێغەمبەریی ئاشتی بۆ تۆ بەکار ناهێنم ئەو ناوە تۆ چووک دەکاتەوەئەرکی پێغەمبەرەکان ئەرکێکی دیکە بووە.تۆ سووشیانتی نەتەوەی کوردی. رزگاریدەری نەتەوەی کوردی.ئاواتە خوازم تەمەن مەودام بداتا کاتێک لە زیندانی رزگار دەبێ وبە دیدارت شاد ببمەوە.ئارەزووم سڵامەتی تۆیە مامۆستای ئازادی. تۆ دەزانێ زۆر سەرکردەی دیکەش هەن کە بەرەوپیلی دوژمن چون!خۆیان رادەست کرد!بەڵام تۆ ٢٧ ساڵە بە دوژمن دەڵێی/ نا / .

جەعفەر کەریمی

سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە