پڕۆژەی هارپ

Saturday, 13/04/2019, 11:55

16732 بینراوە


پڕۆژەی هارپ  Project HARP پڕۆژەیەکە کە ژێرا چاودێری وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی بەرگریی نەتەوەیی کەنەدا بوو، کە ئامانجی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە بوو لەسەر بۆڵستیکەکانی هاتنەناوەوەی کەشی لە تێچوونێکی کەمدا.
پرۆژەی هارپ لە ساڵی 1993 وە دەستی پێ کردوەو ساڵی 2007 تەواو بوو ، بەڵێندەری ئەم پرۆژەیە کۆمپانیای(BAE Systems) بۆ تەکنەلۆجیای پێشکەوتو ، گوتیان گوایا ئەمە بەرنامەیەکی توێژینەوەیە لە بەرگی ئایۆنی دۆزینەوەیەکی هاوبەش بو لە نێوان هێزی دەریای و هێزی ئاسمانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وە زانکۆی ئالاسکا و داریا .
 ئەم پرۆژەیە دروست کراو پەرەی پێ درا لە لایەن كۆمپانیای (BAE) ، مەبەست لە دروست کردنی ئەم پڕۆژەیە بریتی بوو لە شیکاری لە بەرگی ئایۆنیدا وە گەڕان بۆ بەهیز کردن و بەرەو پێش بردنی تەکنەلۆجیا لە مەودای بەرگی ئایۆنیدا بۆ ئامێرە بێ تەلەکانی پەیوەندی و چاودێری کردن .
پرۆژەی هارپ سەرپەرشتی دەکرێت لە ویسگەی جەمسەری باکورەوە  ،کە ناسراوە بە وێسگەی توێژینەوەی زانستی ، ئەم وێستگەیە سەرپەرشتی دەکرێت لە لایەن هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ناوچەی جاکونا لە ویلایەتی ئالاسکا.
ئەو ئامێرانەی کە زۆر دیارن لەم وێستگەیەدا بریتین لە ئامێری ئایۆنسفێری (IRI) کە ئەوەش دەستەواژەیەکە بۆبە خێرایی ناردنی لەرە لەرێکی بەرزی بەهێز (High Frequency) ، شیوازی کارکردنیشی لە ڕێگای فەرکوێنسیە‌ بەرزەکانەوەیە.
ئامێری ئاینۆسفێری گەڕان بەکاردێت بۆ جوڵاندن وهەژاندن ناوچەیەکی دیاری کراو لە مەودای ئایۆنسفێر بە شێوەیەکی کاتی ، وە بۆ چەندین کاری تر بەکار دێت وەک ئامێری لەرە لەری زۆر بەرز و ڕاداری خوێنەرەوەی لەرە لەری بەرز و ئامێری پێوانی موگناتیسی و جیهازی هاندەری موگناتیسی ، هەمو ئەم ئامێرانە بەکاردێن بۆ زانینی ئەو کردارە فیزیایانەی کە ڕو دەدەن لەو ناوچەیەدا کە کراوەتە ناوچەی مەبەست . گۆڕینی كه‌ش و هه‌وا و دروست كردنی گه‌رده‌لول و زه‌مین له‌رزه‌ .
ئەم سیستمە ەبشێکی لەسەر زەوی وەک پیستر ئاماژەم پێ کردو بەشێکیشی لە ئاسمانە واتە لە ڕێگای دوو ماندی دەستکردەوە کارەکانی ئەنجام دەدات..چۆن؟
مانگێکی دەستکرد بۆ وەرگرتنی فەرمانەکانە و مانگی دەستکردی دووەم فەرمانەکان ئاڕاستە دەکات بۆ شوێنی دیاری کراو. نمونە لە کاتی لێدانی عراقدا تورکیا سەرکیشی گەورەی کرد دژی ئەمریکا ، ئەگەر لە یادتان بێت زەمینلەرزە دای لە تورکای زەرەری زۆری گەیاندە ئابوری تورکیا. نمونەیەکی تر لە چی خەریکی پتاندنی یرانیۆم بوون ئەمریکا چەند جار داوای لە چین کرد ئەو پڕۆژەیە بوەستێنێت، چین هەر بەردەوام بوو ئەوە بوو زەمینلەرزە لە شوێنی پیتاندنی یۆرانیۆمەکەی داو تەواوی بنەکەکەی وێزان کرد. چەندەها نمونەی تریش هەن بەس لێرەدا باست ناکەم.
 ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره‌ سیسته‌مه‌یان دروست كردوه‌ ده‌ڵێن بۆ كاری باش و سود به‌خشینه‌ بە مرۆڤایەتی به‌ڵام وا نیه،‌ به‌ڵكو ئامانجی تریان هه‌یه‌ ، لە ڕێگای ئەم پڕۆژەیەوە ئەمریکا دەتوانێت دەست برێت بەسەر تەواوی زەویدا و هەمیشە ئامانجەکانی بهێنێتەدی.. چۆن؟ بۆ نمونە لە ئەفریقا لە ساڵانی کۆتایی هەشتاکانەوە وشەکەساڵی یە، ئەم وشکەساڵیە دروست کراوە..بەم جۆرە ئەفریقا هەمیشە دەبێت گوێ رایەڵی ڕۆژئاوا بێت و ئەوانیش بە نرخێکی کەم کانزاکانیان لێ دەکڕن بە بڕێکی کەم ئاوی خواردن و خۆراک.
  
بابزانین تواناكانی پرۆژه‌ی هارب چیه‌؟
گۆڕینی كه‌ش و هه‌وای وڵاتێك به‌ یه‌ك جار له‌ شوێنه‌ جوگرافی و فراوانه‌كان.
به‌رهه‌م هێنانی ته‌كنه‌لۆجیای وه‌شاندنی گورزه‌ تیشك كه‌ ده‌توانرێ به‌كار بهێنرێ بۆ كاول كاری و سوتاندی ئامانجێك له‌ دووی هه‌زاران كیلۆمه‌تر به‌ خێرای ڕووناكی وه‌كو به‌كار هێنانی تیشكی.
به‌كار هێنانی وه‌كو تیشكێكی نه‌بینراو له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك ، كه‌ دەتوانێت کوشندە بێت بۆ مرۆڤ
له‌ رێگه‌ی ئه‌م چه‌كه‌وه‌ ده‌توانرێ وا له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌ك بكرێ کاریگەری هەبێت لەسەر هەڵس وکەوت مامەڵە کردن لەگەڵ یەکتردا واتە شەڕ بکەن یان بە ئاشتی بژین. ئەمەش لە رێگای سەپۆلەکای میشکەوە دەکرێت.
دروست كردنی جۆره‌ ده‌نگێك بۆ تێكدانی مێشك و دروست كردنی شه‌پۆلی ژاوه‌ژاو كه‌ سیسته‌می بیستنی مرۆڤ تێكده‌دات.
هه‌موو ئه‌م هێزانه‌ له‌ رێگه‌ی په‌خش كردن و ناردنی گورزه‌ شه‌پۆلی چڕوپڕ پێك دێ كه‌ ده‌گاته‌ سه‌روو ٣،٦ گێگا واتەوه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێت . ئاراسته‌ كردنه‌و و وه‌شاندنی تیشكه‌كان ده‌قیق و رێكه‌ یه‌ك سانتیمه‌تر هه‌ڵه‌ ناكا و به‌ خێرای رووناكی ئاراسته‌ی ئامانجه‌كان ده‌كرێ ته‌بیعی ئه‌م تیشكانه‌ هه‌موویان سوتێنه‌ر و كون كه‌رن وه‌كو باسم كرد.
زۆرینه‌ی زاناكانی بواری فیزیا و گه‌ردوونی و كاره‌بای ئه‌وه‌ پشت راست ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌ك بۆچون ڕیكه‌وتون ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ زۆرانه‌ی پله‌ی گه‌رما و فراوان بوونی كونی چینی ئۆزۆن و ئه‌م هه‌موو زه‌مین له‌رزه‌ زۆرانه‌ و جا هی سه‌ر زه‌وی بیت یان ژێر ئاوی بێت هه‌موویان به‌هۆی ئه‌م جۆره‌ سیسته‌مانه‌وه‌ ئەنجام دەدرێن ، چونكه‌ له‌ ساڵانی پێشوو دا به‌و راده‌یه‌ زه‌مین له‌رزه‌ و گه‌رمای زۆر نه‌بوه‌ ، حاڵی حازر ئێستا ئه‌م جۆره‌ تیشكانه‌ ئاراسته‌ی جه‌ند وڵاتێكی عربی كراوه‌ له‌وانه‌ میصر ، ئیمارات كه‌ پله‌ی گه‌رمیان زۆر به‌رز بۆته‌وه‌ به‌ڵام زۆر خه‌ڵك هه‌ن هه‌ستی پێ ناكه‌ن و نازانن ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌هۆی ئه‌م سیسته‌می تیشكدانه‌وه‌ ده‌كرێ ، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌م كاره‌سات و كاول كاری و لافا وانه‌ ئه‌نجامی ئه‌م سیسته‌مه‌یه‌ هه‌مووشی له‌ رێگه‌ی ھێزی به‌رگری و سوپای ئه‌مریكاوه‌ ئه‌نجام ده‌درێ ئه‌ویش پرۆژه‌ی هارپە‌ .
بە خۆشحاڵیەوە ئەم پڕۆژەیە کە یەکێکە لە پڕۆژە ڕەشەکان ئێستا لە ٣١-٨-٢٠١٨ وەستێنراوەو هەردو مانگی دەستکرد کوژێنراوەتەوە لە لایەن ئەو کۆمەڵەی لە ناو حوکمەتی ئەمریکاندا و دژی ئەم کارە نامرۆڤانەیەن..
ئێستا دێمە سەر لافاو زۆری ئاو لە کوسردتان و ئێران.
ئەمەش بۆیە هەیە هەمان کاریگەری هەبێت لەبەر ئەوەی ساڵەهای ساڵە ئەمریکا بەدەستی ئەنقەست وشکەساڵی دروست کردوە ئەمەش بوە هۆی کەم بونی ئاو لە ناوچەکاندا.. بەڵام ئێستا کە ئەم ئامێرانە کار ناکەن وادەکات سروشت بگەڕێتەوە و خۆی جاک بکاتەوە..ئەمەش دەبێتە هۆی زۆری ئاو و لافاو لەبەر ئەوە ئاو ڕێگاکەی نەماوە و هەموو زەویەکان بونەتە شوێنی نیشتەجێ بوون.. کانی کانیاوەکان بۆتە گەڕەک و شەقام.. 
بەڵام زەوی جەند ساڵێکی دەوێت تا خۆی خۆی جا بکاتەوەو ئاو هەوا ئاسایی ببێتەوە...



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە