حزبایەتى لە نێوان دوو سەنگەر

Sunday, 04.14.2019, 18:45

2216 بینراوە


دورخستنەوەى بنەماڵەى بارزانى لە پارتى دیموکراتى کوردستان گەورەترین دەسکەوتە بۆ کورد و پارتى 

یەکێک لە خەسلەتەکانى حزبایەتى هەولدانە بۆ سیاسەتێکى راست ڕەوى واقع بینانە بۆ خزمەتى هاولاتیان و لە هەموو چین و توێژەکانى .
دیارە سەرکەواتنى حزبایەتیش بەندە بەو خزمەتگوزاریانەى پێشکەشى دەکات کە گرنگترینیان خزمەتگوزارى و خەباتە لە پێناو بەدیهێنانى ئامانجێک ، ئەندامانى حزب تا بەرپرسى یەکەمى حزب هەردەم لە هەولًدا بن بۆ ئەوەى لە هەڵەو کەم و کوڕیەکان بەدور بن و لە هەموو کەم و کوڕیەک پێویستە پوزەش بهێنەوە ، هەروەها لە هەولدابن بۆ پێشکەوتن و دەرکەوتن بۆ ئەوەى بتوانن باشترین خزمەت پێشکەش بکەن لەگەل پێگەیاندنى ئەندامەکانى بە شێویەکى دروست تاکو بتوان دۆست و لایەنگرى زیاتر بۆ حزبەکەیان فەراهەم بکەن .
پێشکەشکردنى خزمەت بۆ گەل و نیشتمان پێویستى بە قوربانى دان و خەباتى نەپساوە دەبێت بە بەردەوامى و بێ مۆلەت دان و بێ پشوو لەگەل ئەوەش نابێت ماندوبونى پێوە دیار بێت ، لە نێو بازارى حزبایەتى هەرکات پێویستە دوو سیستەمى بەهێز ڕەچاو بکرێت وەک ( سزاو پاداشت ) بۆ هەموو ئەمندامەکانى ئەوانەى چاکەکارن یان خراپەکار ، هەروەها پێویستە حزب بە ئاگا بێت لە دەستە پیسەکان کە گوزارشتن بۆ تێکدان و بەلا ڕێ دابردن بە تایبەت لە ململانێى حزبایەتى چ لە دەرەوەى حزب یان لە ناوەخۆى خزب کە ئەو خەسلەتەش بونى هەیە لە ناو تەواوى حزب و ڕێکحراوەکان بە مەبەست و بێ مەبەست وەک هەولدان بۆ پێشکەوتن یان بۆ شکست پێ هێنان ، ئەمە حالەتەش تەواوى حزبەکان بەشدارن  چ علمانى یان ئاینى یان حزبە تقلیدیەکان ، ئەوانەى تازە دادەمەزرێن یان دێرینەکان .
لەسەر هەموو حزب و ڕێکخراوێک پێویستە بە ئاگا بێت لە تەواوى ڕوداوە خوازراو یان نەخوازروەکان و تێکەل بونیان بە نەیار و دۆستەکانیان  ، بە ئاگا بونى ڕێکخراوەیى هەردەم هەولە بۆ پێشکەوتن و دورکەوتنەوە لە گەندەلکاریەکان بە تایبەت ئەگەر لێپرسینەوە هەبێت لە لایەن کەسى یەکەمى حزب و چاوکراوەیى تەواوى ئەندامەکانى بەو شێیە حزب و ڕێکخراوەکان دەتوانن باشترین خزمەت پێشکەش بکەن و دوست لایەنگرانیان لە زیاد بوندا دەبێت و سەروەرى گەورەش تۆمار دەکەن  .
بەداخەوە دەلێن لە کوردستان تا ئەمرۆ حزب و ڕێکخراوەکان زیاتر بۆ ملمانێ بەکار دهێن و گرنگى بە دەرەکى حزب دەدرێت نەک ناوەخۆى حزبایەتى و ئەو حالەتەش سەنگەر گواستنەوە و وەرگرتنى ڕەشوە و تێک بونى نەیاران خۆبردنە پێشەوە بو وون بونى نەیارەکان تێکدانى شیرازەى حزب و ڕێکخراو بەهۆى تەجنید کراوەکانى لایەنى تر وەک ئەوەى لە نێو زۆرێک لە حزب و ڕێکخراوەکاندا دەیبینین
گەندەلى بە کوردستان بوە بە دێوەزمە و کارێکى قێزەوەر کە بەرپرسى یەکەمیش خزبەکانن بە بێ جیاوازى بەلام حزبى حاکم بەپرسیاریەتى زیاترى لە ئەستۆیە ئەوەى کە تەواوى هاولاتیان ڕۆژانە دەیبینن ئەوەیە کەوا پەیدابوونى دەولەمەندى لە ناکاوى کۆمەڵە کەسێکە لە پەناى حزبەکانە ، تا ئەوڕۆ حزب ئاراستەیە بۆ حکومەت نەک حکومەت ئاراستە بێت بۆ حزب و ڕێکخراوەکان کە ئەوەش لێک هەلوەشانەوەى زۆرى لێدەکەوێتەوە چ لە حکومەت یان حزب و ڕێکخراوەکان یان هاولاتیان تەنانەت خێزانەکانیش  .
ئەوەى لە کوردستان دەگوزەرێ لە تەاوى حزبەکان لە ڕێکخراوەیى ناچێت بەلام بە شێوەک لە شێوازەکان لە جۆرێک لە جۆرەکانى کاسبى دەچێ و کێ برکێە بۆ خۆدەولەمەند کردن لەگەل ئەوەش هاولاتى دابەش بوە لە نێو حزبە واقعیەکان و حزبە بازرگانەکان  ، لە پەناى ئەو حزبانەش چەند ولاتێکى ئیقلیمى دەستیان خستۆتە ناو کاروبارى ولات و ئارەزوومەندانە و یارى بە ئیرادەى میلەتى کورد دەکەن  .
ئەگەر بە وردى تەماشا بکەین دەبینین تورکیا لەسەر تورکانەکان دێتە جواب لە هەر ئە
هە ئەگە رێک و کوردیش باشترین خزمەتگوزارى پێشکەش بە تورکمانەکان دەکات کەوا چەندین قوتابخانەى تورکمانى و چەندین ڕێکخراو و حزب و بەرەى تورکانیش هەیە ، ئەگەر چى تورکمان ئێستا بوە بە واقع بەلام رەچەلەکى ترکمان کوردن و لەسەر دەمى عوسمانیەکان تەتریک کراون بۆ زیاتر لە راستى ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سالى 1988 و 1989 لە بڕیارەکانى ڕژێمى بەعس  هەرسێ بریارەکەى کە بەر لێبوردنى گشتى کەوت بڕیارەکانى 736 و 737 و 1140  کە دەرکرابوو بۆ ئەو کوردانەى پێشمەرگە بوون یان هەلاتوو بیسەلمێنن کە کوردن ئەو بڕیارانە دەیانگرێتەوە تەواوى تورکمانەکانى ئێستا ئەگەر تەماشاى    ( دفتر خدمە ) کانیان بکەیت ئەو بڕیارە  ئیسپاتى دەکات کە کوردن ، ( هرچەندە کورد بەو ژمارە زیاد ناکات و کەمیش نابێتەوە ) .
ئەگەر تەماشا بکەین کە چۆن دەسەلاتدارانى ئێرانى بەرگرى لە شیعە مەزهەبەکان دەکەن کە کوردیشن وەک برا فەیلیەکان ، یاخود ولاتانى مەسیجى چۆن بەرگرى لە مەسیحیەکانى خۆمان دەکەن  جار جارە بۆ دلنەوایان نوێنەرى پاپاى ڤاتیکان سەردانیان دەکات کە تا ئەورۆش زۆرینەى برا مەسیحیەکانى کوردستان کوردن و ئەوانەى عەنکاوەى هەولێر خویان بە عەشیرەتى ( گەردى ) ئەژمار دەکەن ، بەداخەوە ئێستا زۆرێک لەو برایانەمان لە پەناى حزبە کوردستانیەکان کوردیان بیر چویتەوە بە تایبەت گەنجەکان ، یان برا ئێزیدیەکان تەنانەت زۆربەى ولاتانى غەیرە موسلمان بەرگریان لێدەکەن .
بەلام ئیمەى کوردى موسلمانى داماو تەنانەت حزبە کوردیان نەک بەرگیمان لێ ناکەن بەلکو وەک خزمەتچى قەبولمان ناکەن نەک لە دەرەوەى کوردستان بەلکو لە ناوەخۆى کوردستانیش چونکە گەندەڵى و خۆ دەولەمەند کردنى مافیاکانى کوردستان گەیشۆتە ئەوە پەڕى بێ حورمەتى بەرامبەر ئیرادەى گەل .
سەرەکیترین گەندەل کار بنەمالەى بارزانیە نەک پارتى چونکە لە نێو پارتیەکان  خەلکى تێکۆشەر و خەباتگێریش هەیە بەلام ئەو بنەماڵەیە تەواوى کورد بە کۆیەى بنەماڵەکەیان ئەژمار دەکەن بە ڕاى من ئەگەر بێت و بنەماڵەى بارزانى لە پارتى و کورد دور بخرێتەوە کوردستان گۆڕانکاریەکى گەورە بە خۆیەوە دەبینێت ئەوەش ئەرکى ئەندامانى سەرکردایەتى و مەکتەبى سیاسى پارتیە کە کار بۆ ئەوە بکات بەلام بەو مەرجەى بنەمالەى بارزانى نەبن بە مرجع بۆیان .
تا ئێستاو بەردەوامیش بنەماڵەى بارزانى لە هەولى قۆرغ کردنى پارتی کار دەکەن وەک کاسبى حزب دەبینن نەک وەک خزمەتگوزار بۆ کورد ، ئەگەر بە مێژوى مالى بارزانیدا بچینەوە تەنه خوێن ڕژان بوە لە پێناو بەرز ڕاگرتنى بنەمالە نەک حزبایەتى کو ردایەتى هاوشێوەى ( مەلیک و پاشا و میرەکانى ) هندستان و سعودیا هتد .
ڕەنگە پرسیارێک بێتە پێشەوە ئەى بنەماڵەى تالەبانى ؟
بنەماڵەى تالەبانى ڕەگ و ریشەى وا دانەکوتراوە تا بتوانن باى بەهێز نەى بات بەکو شێوەیە لە دیموکراسیەتى تێدایە کە ئەوان ناتوانن بە تەنها حزب بە ڕێوە ببەن چونکە ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى زیاتر هەوڵ دەدەن خەلک ڕازى بکەن چونکە لە کۆنگرە ترس هەیە کەوا بە دەنگدانێک دور بخرێتەوە و هەروەها قاعیدەى بە کۆیلە بون لە ناو یەکێتى دا نیە ئەگەر هەشبێت چەند کەسانێکى کەمن جێگەى ترس نیە و لە زیاد بون نیە پێچەوانەى پارتى بە هۆى پارەى زۆرەوە خەلک دەکڕن و کۆیلە دروست دەکەن ، خۆفەرزکردنى بنەماڵەى بارزانى کاریگەرى زۆرى هەیە بەسەر ئەندامە کۆنەکانى بە تایبەت شۆڕشى ئەیلول ئەگەر سەرنج بدەین لە ناو پارتى شۆرشى ئەیلول کۆیلەى زۆر زیاترە لە شۆرشى گولان .
ئەوانەى بەشدارى فعلى شۆڕشى گولانن زیاتر بە کارى خزمەتگوزارى پەیوەستن بەلام شۆرشى گولان وەک کۆیە تەنها بارزانى پەرستن .




(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)