چاوی سێیه‌م چیه‌ و چیت بۆ دەکات؟

Tuesday, 16/04/2019, 19:07

19207 بینراوە


چاوی سێیەم  ئامەژەیە بە پەنیڵ گلاند (Paniel gland) ئەم پەنێڵە دەکەوێتە ناو سێنتەری مێشکەوە لە نێوان هەردو گوێدایە، ئەم پەنێڵە تا ٥ ساڵی ئەکتیفە و زۆربەی جار منداڵ لە حاڵەتی نائاسایی دور دەخاتەوەو دەیپارێزێت، نمونە ئێوە منداڵێکتان هەیە و میوانێکتان دێت، منداڵەکە لەگەڵ میوانەکە زۆر خۆشحاڵەو پێدەکەنێت، بەڵام  لەگەڵ میوانێکی تر مۆنە و نایەوێت بچێتە لای یان نایەڵێت ماچی بکات، ئەمەش پەیوەندی هەیە بەو پەنیڵەوە منداڵەکە لەو کاتەدا دەتوانێت ناخی مرۆڤەکان ببنینێت دەزانێت ئەو میوانە خۆشی ناوێت بە درۆ  دەیدوێنێت.
پاینیڵ گلاند

 کاتێک منداڵ گەورە دەبێت و هەستەکانی تری وەک قسە کردن هەستی گەرمی ساردی، بۆن کردن ، تام کردن و هتد.. دەکەوێتە کار ئەم پەنێڵە دادەخرێت ، بەڵام شەوان کاتی خەو دەکرێتەوە ، پێش خەو هەموو مرۆڤێ هۆرمۆنێک دەڕژێت  ئەم هۆرمۆنە ناوی (Melatonin)، ئەم هۆرمۆنە لەگەڵ هۆرمۆنی(DMT) پەنێڵی چاوی سێ دەکاتەوە ، بۆیە زۆر جار کە خەو دەبینیت خەوەکە لە ڕاستی دەچێت، ئەمەش پەیوەندی هەیە بەم پەنێلەوە کە دەتوانێت لە دورەوە شت ببینێت، کاتێک ئەم پەنێڵە دەکرێتەوە سه‌یركردنی ڕاستەوخۆی شوێنێک تەنانەت مانگ و سیستەمی خۆر دەبێتە راستی، خوێندنەوەی مێشک، زانینی ڕاستیەکان،زانیانی ئایندە ، سەیر کردنی رابردو، یان بەرامەبەرەکەت شتێک بڵێت تۆ دەزانیت ١٠٠% ڕاست دەکات یان درۆ. شوێنی بینین لە ڕێگای چاوی سێوە دەکەوێتە نیوان هەدردوو برۆوە.

چاوی سێ
چاوی سێ بە چاکرای شەشیش ناسراوە لە ناو بودیزم هیندوزمدا ..( Ajna Chakra), وەک دەزانین مۆرڤ ٧ چاکرای هەیە چاکرای سەشەم بە چکارای چاوی سێ ناسراوە.

چاکراکان

چۆنەیەتی کردنەوەی چاوی سێیەم :

ڕەنگەکان گرنگن وە ھەر ڕەنگەو تۆخ و کاڵی خۆی ھەیە بۆ نمونە شین شینی تۆخ ھەیە و شینی کاڵ ھەیە ڕەنگەکان فێرکوێنسی تایبەت بە خۆیان هەیە، مەبەست لە رەنگەکان ڕەنگی چاکراکانە. فەرکوێنسیەکان بریتین لە فەرکوێنسی ٩٦٣ و  ٨٥٢وە فەرکوێنسی ١٠.٠٠٠ هێرتز...
بۆ کردنەوەی چاکرای چاوی سێ دەبێت هەموو چاکراکانت ڕێک بێت و هەرکات هەموو چاکراکانت ڕێک بوو، ئەوکات کۆندەلینی دەجوڵێت لە خوارەوە بۆ سەرەوە ،واتە لە چاکرای یەکەوە بۆ چاکرای حەوت کە دەکاتە چاکرای تاج.

کوندەلینی
هەرکەسێکیش کۆندەلینی بجوڵێت و بگاتە جاکرای چوار ئەوا ئەگەر جارێکی تر دوای ئەم ژیانە لە دایک بویتەوە وەک کەسێکی بە ئاگا لە دایک دەبیتەوە.
کرندەوەی چاوی سێ پێوستی بە مەدیتەیشن هەیە و دەبێت ئارامت هەبێت..واتە ئەوە نیە لە دەقەیەکەوە بۆ دەقەیەک بتوانیت ئەم کارە بکەیت. مەدیتەیشن واتە دانیشتن لە شوێنێکی ئارام و بێ دەنگ، مێشکت نەڕوات بۆ هیچ شوێنێک، ئەگەر شوێنەکەی لێی دانیشتویت تاریک بێت باشترە..زۆر کەس هەیە مۆمێک دادەنێت بۆ ئەوەی بتوانێت تەرکیز بکات و خەیاڵی نەڕوات..
شێوازی هەناسەدان گرنگە، دەبێت لە ڕێگای لوتەوە هەناسە بدەیت و هەناسەکەت قوڵ بێت واتە تا ژێرەوەی ناوسکت.. دەبێت بە هەردو چاوت تەرکیز بکەیتە سەر ناوچەوانت واتە نێوان برۆت وەک ئەوەی بەچاو بتەوێت سەیری نێوان برۆت بکەیت..دەبێت لەم مەدیتەیشنە بەردەوام بیت کاتێک جەستەت ئامادەی هەیە ئەوا چاوی سێ دەکرێتەوە..

ئەگەر چاوی سێ بکرێتەوە دەتوانم چی ببینم؟

ئەگەر چاوی سێ بکرێتەوە کات و دوری نامێنێت واتە تۆ دەتوانیت بە چاوی خۆت هەسارەیەکی تر ببینیت لە دوری ١٠٠ هەزار ساڵی تیشک.. یان دەتوانیت ناو ناخی کەسێک بخوێنیتەوە بە تەواوی بێ ئەوەی کەسەکە خۆی ئاگادار بێت، دەتوانیت دیمێنشی تر ببینیت واتە ئەو دیمێشیانەی کە بە چاوی مرۆڤ نابینرێن، دەتونایت ئایندە ببینیت وەک خۆی، دەتوانیت رابردو ببینیت...زۆر شتی تریش، دەتونایت کتێب بخوێنیتەوە بە چاوی بەستراوەوە..دەتوانیت ژامرەی لۆتۆ بزانیت هەفتەیەک پیش دەرچونی..هتد..


سه‌یرکردنی ڕاستەوخۆ - Remote View :

دەتوانیت لە ناو جێگای نوستنی خۆتەوە شوێن یان شتێکی تایبەت ببینیت لە شوێنێکی دور، واتە تۆ خەریکیت نامەیەک دەنوسیت لە سلێمانی ، منیش لە ئەڵمانیام ، دەتوانم لە ناو ماڵی خۆمەوە بێمە تەنیشتی تۆ و تەواوی نامەکە ببینم چی دەنوسیت..ئەمەش تاقی کردنەوەی لەسەر کراوە لە ئەمریکا و تاقیکرندەوەکە ١٠٠% نەجاحەتی هێنا... 

ئێستا چەند نمونەیەک باس دەکەم لە مێژودا کە پەیونەدی هەیە بە چاوی سێوە..

نمونەی یەکەم: هەموو یەکێک لە ئێمە ئاشنایە بە ئاینی کاکەیی یان یارسانی، ئەم دینە بەوە بەناوبانگە ئەو کەسەی کە چاوی سێ کراوە بوە توانیویەتی ڕوداوەکان کە لە ئایندە ڕوودەدات، ئەو دەیزانێت و دەتوانێت بینوسێتەوە وەک (کەڵام) هۆنراوە.. نمونە دەڵێن هێل بەگی جاف ٤٠٠ ساڵ پێش ئیستا زانیویەتی کە مرۆڤ لە ئایندەدا لە دورەوە پەیوەندی بەیەکەوە دەکەن، واتە بە تەلەفۆن. یان زانیویەتی کە فڕۆکە دێت و دەنگێکی گەورەی هەیەو توانای کاول کردنی شارێکی هەیە.. ئەم کەڵامە لە خۆوە نەهاتوە، واتە هێل بەگی جاف چاوی سێی کراوە بوەو توانیویەتی ئایندە ببینێت..

نمونەی دووەم: ئافرەتێک هەبوو لە کاتی جولیا سیزەر لە رۆم، ئافەرەتەکە بەوە بەناوبانگ بوو کە دەیزانی لە ئایندە چی دەبێت، ڕۆژێک دێتە لای جولیا سیزەرو دەڵێت ٩ کتێبم نوسیوە لەسەر ئایدنەی ڕۆم دەتوانم بە ڕۆژو سەعات پێت بڵێم چی ڕوو دەدات تا ٥٠٠ساڵی تر...
جولیا سیزەر دەڵێت لەبەرامبەردا چیت دەوێت؟
ئافرەتەکە گوتی ٩ عەرەبانە ئاڵتونم دەوێت.
جولیا سیزەر گوتی ئەوە زۆرە نایدەم..
ئافرەتەکە گوتی کە لەدەرگاکە چومە دەرەوە ٣ کتێبیان دەسوتێنم..
جولیا گوتی فەرموو.. ئافرەتەکە ڕۆیشت..
پاش ماوەیەک جولیا گوتی ئافرەتەکەم بۆ بانگ بکەن..ئافرەتەکەیان هێنا.
جولیا گوتی ئێستا تۆ خاوەنی ٦ کتێبیت، بەچەند دەمدەیتێ؟
ئافرەتەکە وتی نرخەکە نەگۆڕاوە ٩ عارەبانە ئاڵتون..
جولیا گوتی گرانەو نامەوێت.. ئافرەتەکە دوبارە گوتیەوە لە دەرگا بچمە دەرەوە ٣ کتێبیان دەسوتێنم..
پاش ماوەیەک جولیا سیزەر دەیویست بە هەر نرخێک بێت بزانێت چی لەو کتێبانەدا نوسراوەو ائندەی ڕۆم دەگاتە بەکوێ؟.. بانگی ئافرەتەکەی کردەوەو گوتی ئیستا تۆ خاوەنی ٣ کتێبیت بە چەند دەمدەیتێ؟
ئافرەکە گوتی نرخەکە نەگۆڕە ٩ عاربانە ئاڵتون..ئەگەر نەمدەیتێ لەدەرگاکە چومە دەرەوە هەرسێکیان دەسوتێنم..
جولیا سیزەر بە ناچاری ٩ عاربانە ئاڵتونی دایە..کتێبەکانی لە سەربازگەیەک دانا بە سەدها پاسەوانەوە..
پرسیار ئەوەیە ئایا ئەم ژنە ٦ کتێبیانی سوتاند؟
وەڵام: نەخێر، ئەو ژنە داهاتوی دەخوێندەوە دەیزانی ڕوداوەکان بە کام ئاڕاستە دەڕۆن ئەو تەنها خاوەنی سێ کتێب بوو، بۆ ئەوەی جولیا سیزەر بخاتە ژێر کاریگەی خۆی گوتی ٩ کتێبە، واتە هیچ کتێبێکی نەسوتاند و توانی ٩ عاربە ئاڵتون بەدەست بهێنێت.. ئەمەش پەیوەندی هەیە بە چاوی سێ و خوێندنەوەی ئایندەوە.

وتەیەکی گوروکان هەیە دەڵێت(مرۆڤ چاوی سێی کراوە بێت دەبێتە خوا، خوا چاوی سێ داخراو بێت دەبێتە مرۆڤ).

ئەم ڤیدیۆیەش کجێکی ١٢ ساڵانە لە تەلەفزۆنە هاوتن مقاەلەی دەکەن بە چاوی بەستراوەو نامە دەخوێنێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە