شەری پیاوەکانی نیچیر گەرم دەبێ

Wednesday, 17/04/2019, 19:07

10252 بینراوە


ئیستا نەک ململانێ لەنیوان بالی مەسرور و نێچیر لەتەشەنەسەندایە ، بەڵکو ئەو ململانییە پەریوەتەوە نیو بالەکانی یەکتریش ، بەنمونە شەرە لەسەر وەرگرتنی پۆست لەنیوان هەردوو باڵدا   لەم بوارەشدا لەململانێکانیان  سڵ لەهیچ ناکەنەوە ،  کەهەیانە پەروەندی یەکتر لەهەموو بواریکدا هەلدەداتەوە و باس لەزۆر نهینی یەکتر دەکەن ، هەموشی ئامانج ملشکاندنی یەکترە  لەپیناوی وەرگرتنی پۆستی بالاتر. لەم بارەوە ئەو جارە باس لەو ململانێیەی پشت پەردەی نێوان ئاکۆ و سامی ئەرگوشی دەکەم . 
عەمران کە ناوی لەخۆی ناوە ئاکۆ محمەد وماوەیەک لەگەل حزبەکەی غەفور مەخموری کەوتبوو و سەرنوسەری رۆژنامەی میدیایە و ئیستاش  بەرپرسى تۆرى میدیاى روداو     لە دانیشتنیکى  لەکەل گۆمەلیک رۆنامەنوسی هەولیرو روداودا  ، باسى لاوازى راگەیاندنى نیچیرڤان بارزانى کردووە سکرتیرى رۆژنامەوانى نیچیرڤان بارزانى سامى ئەرگۆشى بە کەسیکی دۆراو وشەهوەتباز خۆدەرخەر  ناو بردوە . ئاکۆ  پیى وایە لە ماوەى رابردوو حکومەتى هەریمى کوردستان لاواز ترین راگەیاندنى هەبووە ، بۆیە ئەرکەکە بۆتە ئەوەی ئەو هەول بدا کەپیگەی نیچیرڤان بارزانی بەهیز بکاو بەرەو پیشی بردوە و بۆشایی راگەیاندنی نێچیرڤانی پرکردوتەوە و توانیوەتیش ململانێ لەگەل بالی مەسرور بەسەرکەوتویی بکا تن و تیکی شکاندون ، کە هەولیان داوە فەشەل بە روداو بینن . تەنانەت رای گەیاندوە کە بەهیزى روداو واى کردووە ، مەسرور بارزانى بیر لە کردنەوەى کەنالى کوردستان 24 بکاتەوە  چەندین کارمەندیان ناردووە ململانى و کیشە لە ناو روداو دروست بکەن دواین کەسیان ، بارزان على حەمەیە کە کەسیکە نەخۆشى دەرونى هەبووە و دەیان ویست لەریگاى ئەوەوە کیشە بۆ روداو دروست بکەن بۆیە وەک خۆی گوتویەتی لەدانیشتنەکە ، کاتیک بەوەم زانى هاتە لام گریا وتى بەس دەرەم مەکه واز لە پاراستن دینم و ئیش بۆ ئیوە ئەکەم ، بەلام من رازی نەبووم   دورم خستەوە . ئاکۆ لەدریژەی قسەکانی گوتیوتی ئەوە نەیەکەم کەس و نە کۆتایی  کەسی بوو ەلسیخورەکانی پاراستن لەنیوروداودا کەدەرمان کردوە   .  ئاکۆ موحەمەد گوتویەتی کە چەندین جار سامى ئەرگوشى تەلە فۆنى بۆ کردووم هەموو داواکانی  بۆ مۆلەتى بیژەرە ئافرەتەکانى روداو بووە ، هیچ کات بابەتیکى هەستیارى نەوروژاندووە  کەخزمەت کردن بێت بە پیگەى نیچیرڤان و پۆستەکەى یان ، بۆیە ناچارم ئیستا  کەتەلەفون دەکا  وەلامى نادەمەوە .

بۆیە ئیستا دەبیت نیچیرڤان من بباتە سەروکایەتی هەریم  کەئەگەر دەیەوێ میدیایەکی بەهیزی هەبێ و ئەو پۆخلەواتانەى  وەک سامی ئەرکوشی کەدەوریان داوە دەبیت خاوین بکاتەوە یان  دوریان بخاتەوە ، ئەوکات هاوشیوەى روداو چۆن فەشەلم بە کوردستان 24 هیناوە ئاواش سەرۆکایەتى هەریم بەهیز تردەکەم  لە حکومەتى هەریم و تاقمەکەی مەسرور بارزانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە