ثۆریۆم (Thorium)

Thursday, 18/04/2019, 18:31

7225 بینراوە


ثۆریۆم (Thorium)
ماوەیەکی زۆرە باس لە مادەی ثۆریۆم دەکرێت بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی یرانیۆم بۆ وێزگەی وزەی ناوکی..
ئەگەرثۆریۆم بەکار بهێنرێت لە بری یۆرانیۆم بە یەکجار لە کێشەی وزەی ناوکی ڕزگارمان دەبێت.
ثۆریۆم ڕیاکتۆر
گرنگ ترین خالاکان چین بۆ بەکار هێنانی ثۆریۆم؟
*ویزگەی وزەی ناوکی بە ثۆریۆم کێشە و ترسی تەقینەوەی ناوکی وێزگەکان چارەسەر دەکات.
* ثۆریۆم پلوتۆنیۆم نادات واتە ناتوانرێت چەکی ناوکی لێ دروست بکرێت.
* زۆر بەکەمی مادەی ڕادیۆئەکتیف دەردەکات.
*کەمکردنەوەی  CO2.
*ثۆرۆنیۆم مالا نیها یە هە و دەتوانرێت لە لم دەربهێنرێت.
دروست کردنی وێسگەی ناوکی پارەیەکی خەیاڵی تێ دەجێت و کاتێکی زۆری دەوێت بۆ دروست کرد؟ نمونە بڕیار بوو لە ساڵی ٢٠٠٥ لە نەرویژ وێسگەیەک دروست بکرێ و بڕی ٣،٢ ملیار یرۆی تێ بچێت و لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواو ببێت.. بەڵام گوتیان کە تەواو نابێت و نرخەکەشی بەرز دەبێتەوە گوایە لە ساڵی ٢٠١٨ تەواو ببێت و نرخەکەشی بەرز بۆوە بۆ ٨،٥ ملیار یۆرۆ، بەڵام وێسگەی ثۆریۆم زۆر کەمتر کاتی دەوێت بۆ دروست کردن و نرخی تێچون و بەکار هێنانیشی زۆر کەمترە.
ئەگەر بە سوتەمەنی ثۆریۆم سەیارە بەرهەم بهێنرێت ئەوا دەتوانێت بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ بێ بەنزین سەیارە لێ بخوڕێت بێ ئەوەی پێوسیت بە پڕ کردنەوە بکات.
واتە کێشەی پیسی ژینگە، کێشەی چەکی ناوکی و ڕادیۆ ئەکتیف کێشەی کڕین و فرۆشتنی نەوت و تجارەتی مرۆڤ و جەنگیش بە هەمان شێوە بەربەست دەکرێت.
ئەو  وڵاتانەی کە خەریکی کۆکردنەوەی مادەی ثۆریۆمن و بڕی هەڵگیراو لایان وەک ئەم خشتەی خوارەوەیە، ئەم خشتەیە تا ساڵی ٢٠١١ پڕکراوەتەوە..
هیندستا    ٩٦٣ هەزار تەن
ئەمریکا ٤٤٠ هەزار تەن
ئوستورالیا ٣٣٠ هەزار تەن
کەنەدا ١٠٠ هەزار تەن
خواروی ئەفریقا ٣٥ هەزار تەن
بەرازیل ١٦ هەزار تەن
مالیسیا ٤،٥  تەن 
وڵاتای تر بە هەمویان ٩٠ تەن
تەواوی جیهان ١،٩١٣ هەزار تەن

ڕاتان چیە بەرامبەر بە مادەی ثۆریۆم؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە