ئەو رەخنانەی بە پێویستی دەزانم لە پەشێوەکانی بگرم

Sunday, 21/04/2019, 16:50

37686 بینراوە


پیشتر باوەرم وابوو رەخنە لە هەندێ حزبی وە ک پەکەکە یان کەسایەتیەکی وەک پەشیو نەگرین ،جونکە لەخەباتی سیاسی و مەدەنی پیویستمان بەوەیە جەند دەنگ و حزبێک بهێلینەوە ، تا تابلۆیە سیاسیەکە هەمووی لەبەرچاوی گەنج رەش نەکەین . بەلام هەست دەکەم هەلەین، چونکە ئەوانە هەر جوانیەکیان هەبیت مانای ئەوەنیە رەخنەیان ئاراستە نەکریت و بیدەنگی لەمانەش هۆکاریکی ترە بۆمانەوەی ئەو رەوشە سیاسی و کۆمەلایەتیە مەترسیەی کەزەنگیکی ترسناک بەگوێی زۆرێکمان لێ دەدا.
 لێرەدا هەول دەدەم هەندی سەرنج لەسەر پەشێوی شاعیر و پەشیوەکان بەگشتی بدەم کەبەشی زۆریم بەتەلەفونیش پێ گوتوە، بەلام بەگرنگی دەزانم بیخەمە سەر شاشەی کۆمپیوتەر و دیاردەی بۆڵە بوڵ و رەخنەی پشت پەردە بەلاوە بدەین و ئەو دەبل موراڵیە تەلاقیکی روژهەلاتیانە بدەین ، کە لەپشتەوە رەخنەبارانیان بکەین و لە پیشەوەش ماچ باران و سێلڤیان لەگەل بگرین . 
 یەکەم: پەشێو وەک شاعیر نیو سەدە زیاترە شعر دەنوسێ و کە بەشێکی زۆری شعرەکانی سیاسی و رسواکردنی ئەو قوتابخانەی جەلالیەت و مەلایەت بووە، کە جیگای ستایشە وڕێزلینانە و لاپەرەیەکی زیرینی بۆخۆی نەخشاندوە 
 دووەم: برواناکەم پەشیو لەنێوان ئەوسوپایە ئەدیب و هونەرمەند و شاعیرە زۆرەی باشور یەک سازشی بۆئەو دەسەلاتە چەتەیە کردبێ؟ یان لەدەرگای بەرپرسێکی روژێک لەڕوژانی دابێ؟ بەپیجەوانەوە یەکیک لەوکەسایەتیانەیە کەبەرپرسەکان سەردانی دەکەن چونکە خۆی وەک ئەوانی تر نەخستوتە سەر مێزی هەراجکردنەوە ، لەگەل ئازاری گەلەکەی دەژی و رێزلەخۆی لەدەنگە جوانەکان دەگرێ. بەلام ئەوەی سەرنجی ئیمەیە و دوای ئەو هەموو تەمەن وتێ پەرینە بەنیو شعروهەلوێستەکانی پەشیودا، کە ئەگەر شعرەکانی پەشێو لەکۆتایی شەستەکانەوە تادەگاتە ناوەراستی ٢٠٠٠ وەک یەکێک لەتاکە سورارەکانی رەخنەگری دەسەلات بە شیعری بەرگری و یاخی بون بووە بۆ گەنج بیتەوە، چونکە لەوکاتدا کەم کەس هەبووە وەک ئەو رسوای ئەوجوت بنەمالەسیاسیە بکا وبەلایەنی کەم لەنیو ئەدیب ونوسەران دا . بەلام ئەمروکە گەنجی کوردو دەنگە ئازادیخوازەکان زۆر لەپێش و بوێرانەتر لە پەشیوەکان رەخنە لەو دەسەلاتە چەتە سیاسیانە نەک بەناوهێنانیان  بەڵکوبەچونە مەیدانییش لێیان دەگرن . کەچی پەشیو وپەشیوەکان هەرلەشوینی خۆیان وەستاون وکەدەبوایە ئەوانیش گورانکاری لەهەڵویستی سیاسی و نوسینیان بکەن . 
سەیری شاعیری مەزنی ئیسپانی لۆرکا بکەن کە چۆن گاڵتەی بە مردن دێت
خالیکی تر کەدەبیت رەخنە ئاراستەی پەشیو بکری ، تو کەشعری پەشیو دەخوینیەوە یان کۆرەکانی گوی بیست دەبی ئەو جوتە بنەمالە سیاسیە، واقیزەوەن و ناپاک بەخەلک دەناسینی، بەرادەیەک دۆقەکردن ودیداریک لەگەلیان ، هاوشیوە ی شعری ماچ و موچەکەی سەدام و بارزانی و تالەبانی  خۆی لێ  دەردەچێ؟ کەچی خۆی تائیستا   بوێرانە نالی  ئامادەنیم پێشوازی لەهیچ بەرپرسێکی ئەو حزبانە بکەم  ، چونکە لەگەل شعرەکانم ناراستگو دەردەچم !. هەندی جار پاساوی بەوە هیناوەتەوە کەئەو دژ بەسیستەم و قوتابخانەیە ،  بەلام ئەو سیستەم و قوتابخانەیە ئەوانە کادیرە دیار و بەربرسەکانینە
یۆجین لیڤینی بە رەگەز جولەکە و سەرکردەی کۆمۆنیستی ئەڵمانی بێباکانە بەرامبەر بە بکوژەکانی وەستاوە
خالیکی تر رەخنە لەو نوخبە هوشیار و کادیرە حزبیانەی کۆن خۆیان پێ ئۆپزسیون ویان روژنامەنوسی دیاری میدیاکانە  ، گەنج هان دەدەن راپەرن و شوڕش بکەن وبڕۆنە مەیدان.... بەلام کاتیک ئەو گەنجانە بەپێی تیکستەکانی ئەوان نارەزایەتی دەردەبرێ، لەمالەوە سەیریان دەکەن؟ کاتیک روبەروی تیرور و رفاندن و ئەشکەنجەدان دەبنەوە هەول بۆکەم کردنەوەی ئازار یان نادەن و پالپشتی مەعنەویان ناکەن!؟ یان دەلین ئەو دەسەلاتە مافیایە بەلام کەتالەبانیەکی رەمزی ئەو فەسادەدەمرێ زۆربەیان پۆست لەدوای پۆستی دلتەنگ بون لەسەری دەنوسن!؟ کەبەلای کەم ئەو دەنگە دیارانە دەتوانن بەهەلویست و هاتنەمەیدانیان پشتگیری لەوگەنجانە بکەن و روحیان پیبدەنەوە کەئەوان تەنها نین و لەپشتیانن. بەتایبەتی لەهەندی روداوی سیاسی دیار وکاریگەردا . بەلام من لەگەل چەندینیان قسەم کرد هەرجارەی بەپاساویک خۆی دەدزتەوە ، وەدەتوانین بلین ئەو چەند دەنگە دیارەی نێو ئەدیب ونوسەران و هونەرمەندو روژنامەنوسانەی کەرەخنەگری ئەودەسەلاتەن لەو ٢٨ سالە تەمەنەی پرلەتاوان و ناپاکیەیان ، بەدەگمەن رۆژێک لەروژان لەخەباتیکی مەدەنی بەشداریان کردوە!؟ کەزۆریان دەلین ئیمە هی خەباتی شەقام نین !؟ وەک ئەوەی ئیمە زۆربچوک و لەخوار پلەی ئەوان بین!؟ یان هەیانە بەچاویلکەی کەسیتی خۆی سەیری روداوەکان دەکا و دودڵە و دەترسیت هەلەیەک بکا .... بەلام ئەوان بە چاویلکەی رەوشەکە سەیری روداوەکان ناکەن . بۆیە کۆی ئەوانە ، ئەوە نیشان دەدا کەئەو دەنگە دیارانەش هەریەکەی خۆی پێ جەنەرال و خودایەکە و گەنجی کوردیشیان پی سەربازوموریدێکە؟ یان ئەوان کاریان تەنیا نوسین و قسەی گەورەیە لەمیدیاکان ،  نەوەک خەبات و تیکۆشانی مەیدانی. لەکاتیکدا ئەوە لەنیو هیج میللەتیکی تردانیە و نەبوە، بەپێجەوانەوە تویژە هوشیار و دیارەکە بەردەوام لەسەنگەری پیشەوەی خەباتە وگەنجان لەدوایانن ، کەچی لەکوردستان رێک پیجەوانەیە.
 دیارە ئەو رەخنانە کەلەپەشیو پەشیوەکانە مانای ئەوەنیە ئەو سوپایە گەورە هەلپەرست وناپاکە لەنوسەر و ئەدیب و شاعیر نەبینین کە هەیانە تائیستا تیکست و پۆستیکی لەسەر ئەوهەموو نادادی و ناپاکیە نەتەوەیەی ئەو دووحزبە نیە و قورگی نوساوە و چاوەسیاسیەکانیشی کوێرە، یان لەسەنگەری ئەو چەتە سیاسیانەیە. بەنمونە من چی لەمیژونوسینی کەمال مەزهەر وکەریم زەند ئەدیب بونی محمەدی مەلاکەریم و جیروک نوسی رەئوف حەسەن و هونەر و ئەدیب ...بکەم کەهەمویان نەک کۆیلە و زەلیل بوونە بەرامبەر سەدان تاوان و ناپاکی هەردوو بنەمالەدا بەلکو لەزۆر ویشتگەشدا لەتەک ئەوجەتانە وەستاون و واژویاندا بۆ بەردەوامیدان بەفیرعەون بونی نایاسایی بارزانیدا؟.
جەمیل رەنجبەر ئەو شاعیرە قارەمانەی کە نەترسانە بەرەو رووی مردن بوویەوە
ئیمە چی بکەین لەبەهرەیەکی قورگ و موسیقا و گورانیەکی خۆشی پێ دەوترێ وەک عومەردزەیی و شڤان و عەدنان کەریم و زەکەریا و مەزهەر خالقیەک کەلەبەردەم بەرپرسەکان دەنوشتینەوە ؟ ئاخر ئەوەی وادەکا کەمروڤ لەزمانی تورکیش نەگا بەلام گوێ لەگورانیەکانی ئەحمەد قایا بگری هەرهەلویست و قوربانیدانەکەی بوو.
 قسەی کوتایشم ئەوەیە بەداخەوە ئەو ئاوەی کەهەندێ لەنوسەر و ئەدیب و شاعیرو بەناو کادیرە ئوپزسیونەکان کە هەلیان رشت (کە جار جار قسەیەک دەکەن) پاساویکی زۆرلاواز و قیزەوەنە جونکە زۆربەی ئەوانەی کاروچالاکی دەکەین تیئالاوین ئەگەرنا هەریەکەمان لەبواریکدا خەون و بەهرەیەکمان هەیە ، دواتر لەمیژوی خەباتی نەک گەلان بەڵکو ئەوا لە باکور و روژاوا بەدەیان ئەدیب ونوسەر و کەسایەتی خاوەنی بەهرە لەسەنگەری پێشەوە ی خەبات بوونە وشەهید بونە؟ هاوکات ئەوە وایکردوە کەخەلکێکی زۆر لاسایان بکاتەوە و ئەمرو بۆتە دیاردەیەکی قیزەوەن کە بەس دروشمبازی بکات و پیشنیاز بداتە خەڵک و واهەست بەخۆی بکا ئەو لەتویژیکی ترە و ( جەنەرالە نەوەک سەرباز ) ، بەنوسینیک دیت خۆی بەتال دەکات و دەلیت و ئەوەنیە من هەلویستم هەبووە؟ لەکاتیکدا هیج دەسەلاتیک بەتیکست نەگوردراوە و هیج میللەتیکیش ئەوسوپا گەورە رەخنەگرەی ماڵەوەی وەک کوردی باشور نیە؟ 
کەلیرەدا نمونەیەک لەو کارەساتەتان بۆ باسدەکەم سالی ٢٠١٤ بەختیار عەلی و مەریوان ووریا قانع لەململانێ دابون ، کەئایا ئەو دەسەلاتە فاشیە یان نا ؟ بەهەزاران گەنجیان بەخۆیانەوە سەرقاڵکردبوو چەندین پەیج وپۆستیان داپۆشیبوو ، کەجی ئیمە لەگەل جەند هاورییەک بانگەوازمان کرد وەرن بەرپرسی یەکەمی ئەو دەسەلاتە فاشیە دێتە بروکسل با جالاکیەکی مەدەنی دژی بکەین نەک مەریوان و بەختیار عەلی کەهەریەکەیان کاتژمیک بۆدوان  بەئوتوموبویل لەم فاشیە دوربوون و  نەهاتن ،  بەلکو هەموو ئەوانەی کۆبوینەوە ٢٥ کەس بوین ؟ ئیتر لیرەدا ئەو فیرعەون و فاشیانە ترسە گەورەکە دایان ناگرێ ؟ 
 ئاخر ئەمە لوتکەی ناداپەروەریە بەسەدان گەنج لەپیناوی ئازادی بۆگەلەکەیان یاری لەگەل مەرگ دەکەن و شەهید بوون یان تەمەنی گەنجیان لەنیو گرتن ورفاندن و ئەشکەنجەدان دەبەنە سەر و ئەدیبو شاعیر و میژونوسانی کوردیش سەیرکەر ورولی میژویی خۆیان نەبینن  وئیمەش   بەپیروز تەماشایان بکرین !؟ هەرجەندە نەوەیەک سەری هەڵداوە ریز لەقوربانیدانەکە زیاتر دەگرێ لەچاو بەهرەبونەکە ، بەنمونە پیگەو خۆشەویستی هیج کەسایەتیەک وەک شەهید سەردەشت و سوران و کاوە و ویداد نیە ؟ یان باڕونتر بلین شیرکۆ یەکێکە لەکەلە شاعیرە دیارەکانی کوردستانی گەورە، کەمرد کەمترین خەمباری بۆدەربردرا بەلام هەرلەوماوەیەدا کاوەگەرمیانی شەهید بوو، بینیمان چۆن   بەملیونان کورد ماتەمینی داگرت؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە