تورکیا دووبارە دەیەوێت کورد لە وتووێژەکانی ئاشتی بۆ سوریا پەراوێز خات

Friday, 26/04/2019, 14:14

13495 بینراوە


لە میدیا بیانیەکان هاتووە کە تورکیا دووبارە هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی نەهێڵێت لە کۆبۆنەوەی ئەستانەدا کورد بەشدار بێت کە بڕیار بوو لە ٢٦/٤/٢٠١٩ تورکیا، ئیران ڕوسیا و سوریا کۆببنەوە بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سوریای دوای جەنگ کە ناویان ناوە "وتووێژی ئاشتی". ئەگەری ئەوە هەیە کە  جیر بیدرسن نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە جنێف پێشوەخت لەگەل نوێنەری ئەمریکا دانیشتووە  بەشداریی ئەو کۆبونەوەیە بکات. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕاینگەیاند هەوڵدەدەن دوای شەڕی هەشت ساڵەی تورکیا دووبارە بارودۆخەکە بەرەو هێورکردن ببەن و ئاشتی و ئاسایش لە سوریا سەقامگیر بێت. شایەنی باسە تورکیا داوای کردوە نوێنەری کورد بەتایبەتیی نوێنەری یەپەگە لەو کۆبونەوەیەدا بەشدار نەبن. ساڵی ٢٠١٧ لە هەمان وڵات لەژێر هەمان ناونیشاندا ئیران و تورکیا و ڕوسیا کۆبونەوە ئەو کاتەش تورکیا لە کۆبونەوەکاندا پێداگری کرد لە پەراوێزخستنی کوردەکان و بەشداریینەکردنیان.
ئەم داوایەی تورکیا لە کاتێکدایە، بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی بێت تورکیا مافی سەپاندنی مەرجی نییە لە سوریا و کورد نەتەوەیەکن لەسەر ئەرزی بابوباپیرانیاندا دەژین لە چوارچێوەی سنووری سوریا و بە هەزاران شەهیدیان لە جەنگی دژ بە داعش داوە و ماڵوحاڵیان وێران بووە و دوومانگ  بەرامبەر بە هێڕشی سەربازی تورکیا ڕاوەستان بۆ ئەوەی نەهێڵن عەفرین داگیر بکات، لەو دیدەوە نەتەوەی کورد لە سوریا  مافی ئەوەی هەیە کە بەشداری لە هەموو کۆبونەوەیەک بکات بۆ دیاریکردنی چارەنووسی سوریا و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش.  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە