ئاسایشی سلێمانی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکات

ئەو هەواڵە بخوێنەرەوە (ئاسایشی سلێمانی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکات)

شێخ زاناکانی قەڵاو منارە و شێخ زاناکانی سلێمانی

Friday, 04.26.2019, 23:43

3873 بینراوە


خوێنەری ئەم بابەتە پڕ زانیارییەو نهؿنیەکانی ناو بابەتەکە بن لەسەر کارە قێزەونەکانی جوت بنەماڵە و بەکرێگیراوەکانیان. ببورن بۆ دوور و درێژی بابەتەکە  بەڵام وا پێویستی  دەکردبە هۆی زۆری زانیاریەکان و فایلە نهێنیەکان 
ئامادەکردنی : زانکۆ ناصر احمد بگ
-------------------
سەرەتایەک بۆ ئەو خاتوونە پەرلەمانتارە :-
خاتوونی بەڕێز هەرچەندە بەڕێزت ناناسم و حەزیشم بە چارەی پارتەکەت و سەرکردەی پارتەکەت نیەو لەسەرەتاشەوە دەزانم درووستکراوی جووت بنەماڵەن بەڵام تۆ یەکەم کەس نیت کە بەر ئەو شاڵاوە دەکەویت و دواین کەسیش نابیت کە بیانەوێت بێ دەنگت بکەن گەر وێنە و ڤیدیۆی خۆشت بێت شتێکی ئاساییە و ژیانی تایبەتی خۆتە تەنها وورە بەرز بە وە شاسوار یەکەم کەسایەتی سیاسی نیە کە ئەو کارە قێزەونە بکات و دواین کەسیش نابێت ....
گرنگ ئەوەیە چۆن بتوانین بەرەو ڕوویان ببینەوە ...
شتێکی تازە نییە کە هەڕەشەی وێنە و ڤیدیۆ بڵاو کردنەوە لە کاربەدەستان و ئەندام پەرلەمان یا هونەرمەندان یا ڕۆشنبیران یا ڕۆژنامەنووس و نووسەران یا خەڵکی سادە بکرێت با من چەند شتێکتان بە بیر بهێنمەوە تا بزانن کاری مخابەراتی و سیخوڕی جیهانی و حزبەکانی باشوور بە تایبەتی مێژوویەکی دوور و درێژییان هەیە لەگەڵ ئەم جۆرە ڕەفتارانە سەرەتا بۆ بێ دەنگ کردنی لایەنێک یا کەسێک لە باشووری کوردستان ٣ ڕێگات لەبەر دەستە ...
١- پارە 
٢- ئابڕووبردن 
٣- کوشتن 
هەندێک کەس هەیە کە لە ڕێگای ئەو دەزگایانەوە بە پارە دەکڕدرێت یاخوود پارەی دەخرێتە بەر دەست هەیە ڕازی نابێت هەیە خۆی ڕاناگرێت و دەکڕدرێت ،
ڕێگای دووهەم ئابڕووبردن گەر کەسؿک نەیەتە ژێڕ ڕکؿفی لایەنێک ئەوا هەوڵ دەدرێت لەکەدار بکرێت ، تا بە پێی ڕکؿفیان بجوڵێن ، بۆ نموونە هەوڵ دەدرێت وێنەی بگیرێت یا ڤیدیۆ یاخوود هەوڵ دەدرێت گەر کەسەکە کچی هەبوو یا ژنی هەبوو یا مێینەیەک بوونی هەبؿت ئەمە دەبؿتە کونیچکەیەک تا ڕێگایەک بدۆزنەوە پێی بگەن و بیخەنە ژێر دەستی خۆیانەوە یاخوود کەسی نیشانەکراو هەوڵی لەگەڵ دەدرێت لەلایەن کەسێکی ڕەگەز مؿ تا پەیوەندی لەگەڵ ببەسترێت و بەڵگەی لەسەر کۆبکەنەوە یاخوود بە پؿچەوانەشەوە کەسێک دیاری بکرێت بۆ کەسایەتیەکی ڕەگەز مێ تا هەڵبخەڵەتؿنرؿت و بخرێتە ژێر ڕکێفیانەوە ...

ڕێگای سێهەم کوشتن 
کوشتن دواین ڕێگایە کە کۆتای کەسەکەیە چ جا بەڕێگای کوشتنی ڕاستەوخۆ یاخوود ژەهرخوارد کردن یاخوود خنکاندن ئەم کردەوەیە دواین ڕێگایە بۆ بێ دەنگکردن گەر هاتوو دوو ڕێگای یەکەم سەری نەگرت یاخوود جاری وا هەیە کەسەکە کڕدراویشە یاخوود بەڵگەی ئابڕوو بەریشی لەسەرە بەڵام بە هۆی نەبوونی بەڵگەنامەی زیاد لە پێویست یاخوود کەسی دەستنیشان کراو بەهەمان شؿوەی لایەنی بەرامبەر هەڕەشەدەکات بۆیە هەوڵی بێ دەنگ کردنی دەدرێت بە کوشتن. 
ئێستا وەک بۆم شیکردنەوە بابێینە سەر بابەتە سەرەکیەکە ئەویش ئەو ڕوداوانەیە کە لە ڕابردوو و لە ئێستا ڕوودەدەن ،
ڕووداوەکانی ڕابردوو:-
١- کەسایەتیە سیاسیەکان : زۆر کەسایەتی سیاسیمان هەیە کە کەسانی باش و پاک بوون لە ڕابردوودا بەڵام ئێستا بوون بە کەسانێک کە خۆیان بوون بە بەشێک لەو سیستەمی بێ دەنگ کردنە هۆکارەکەشی ئەوەیە یا قبوڵی ئەوە دەکات ببێت بە بەشێک لەو سیستەمە یا ئەوەتا لەناو دەبرێت نموونەش زۆرن دیارترینیان وەک ( محمود سەنگاوی ، جەعفەر موستەفا ،مسعود بارزانی ، جلال تاڵەبانی ، نێچیر، هێرۆ ، شاناز ، بەرپرسە باڵاکانی پارتی و بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی ، حمەی حاجی محمود ، صڵاحدین بهادین جلال جوهەر ،ئاسۆ مامەند ،کاروان ساڵح ، سەرکەوتی کوبە ، منصور بارزانی ،مسرور بارزانی ،ملا بختیار ،فەریدون عبدالقادر ، عوسمان بانی مارانی ، صڵاح ڕشید ، وەستا حسن ی ئاسایش ، مامۆستا سەیف الدین ،ئازاد جوندیانی، ئاشتی هەورامی ، نەجمەدین کریم ، مسعود حیدر ، هؿمن هەورامی ، سامی عبدالرحمان ، فرانسۆ حریری،فەلەکەدین کاکەی،فەریدوون جوانڕۆی ،ژەهرخواردکردنی جەوهەرنامیق ، فەریدون جوانڕۆی،جەبار فەرمان، شەوکەتی حاجی موشیر، فواد معسوم....هتد))
ئەم ناوانەی کە باسم کردن بە ئاشکراو ئەشتوانم بڵێم بەڵگەی زۆرێکیانم لەلایە کە فایلی فەسادی و ئەخلاقی و دزێتی و جاشێتیان هەیە گەرچی ئەمانە خاوەن فایلن بەڵام خۆیان بوون بە درؿژە پێدەری سیستەمی ژؿر ڕکێفی کەسانی خوار ئاستی خۆیان تا لەگەڵمیت کوڕی چاکیت کە لەگەڵیشم نەمایت فایلداریت هەندێک کاتیش ئەم کەسایەتیانە لە ترسی پلەو پایەی خۆیان یاخوود لە ترسی هەڵنەگەڕانەوەیان و بۆ مانەوەیان ئەو کارانە دەکەن .
ڕۆژنامەوان : وەک زۆرینەتان ئاگادارن زۆرێک نموونەی ڕۆژنامەوانمان هەیە کە گەر بؿت و بە پێی کاری ڕۆژنامەوانیەکەی بؿت دەبؿت هێڵی سوور نەزانێت و چاوپۆشی نەکات لە هەڵەکان هەرچەند ڕۆژنامەنووس دەخرێتە پاڵ کاری جاسووسی بەڵام بە بڕوای من ڕۆژنامەنووس جوانترین و پیرۆزترین کارە بەڵام مخابن لە کوردستاندا بەو شێوازە نیە کەمینەیەک نەبێت کە تیاچوون یا بێ دەنگ کراون یا خوود کوژراون نموونە ( سۆرانی مامە حمە ، سەردەشت ، ویداد ، کاوە ،شوکری ئامێدی ،عبدالخالق معروف ،ڕووف ئاکرێی ،بەکر عەلی ،لەیلا خاک،...هتد )) زیندووە بؿ دەنگ کراوەکان یاخوود کڗدراوەکان لیستەکەیان زۆرە کە زیاتر لە ٨ هەزار ڕۆژنامە نووسن کە بوون بە حزبی و قەڵەم بەدەستی حزبی و بوون بە بەشێک لەو دەزگا سیخوڕییەی یەکؿتی و پارتی و بەڵگەم لەسەر زۆرینەیان هەیە یاخوود بە هەڕەشەی ژیانی تایبەتی بێ دەنگ کراون ،
کەسایەتی کۆمەڵگا و کوژراو بؿ دەنگ کراو لەلایەن یەکێتی و پارتی 
کردەوە تیرۆرستیەکانی تر بە دەستی یەکێتی و پارتی 
کوشتنی چەرمەگاییەکان 
مجيد ڕۆستەم ‌چەرمەگا
 محمد حاجى ابراهيم ‌چەرمەگا
 عمر احمد ڕۆستەم ‌چەرمەگا
 عمر ڕشيد كوردە‌چەرمەگا 
محمد شريف عبداللە
كوردە فتاح دابڵاخى
 مام حمەامين دابڵاخى 
ابراهيم احمد احمد ڕشید
لەساڵی 1959داعبدولکەریم قاسم لە بارەگای تایبەتی خۆی لەوەزارەتی بەرگری بە مەبەستی ئاشتکردنەوەی مەلا مستەفاو ئەحمەد ئاغای زێباری گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات، ئەحمەد ئاغا بە عبدولکەریم قاسم دەڵێت،ئەگەر مەلا مستەفا راست دەکات وخاوەن عەشیرەتە،با پێنچ پشتی خۆی بڵێت،ئەمانە بێبنچینەن،من ئامادەم دوانزە پشتی خۆم بڵێم،لەسەر ئەم قسانە لە ساڵی 1960 دا لە موسڵ ئەحمەد ئاغای زێباری بەفەرمانی مەلا مستەفا تیرۆرکرا.
٢-  بەفەرمانی مەلا مستەفا هاوسەری کوڕەگەورەکەی"عوبێدوڵا"واتە بوکی خۆی
بە منداڵەکەی ناو سکییەوە بەدەستی فارس باوە لە هەولێر کوژرا.
٣-  مارگرێت تاقە پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلول دا بوو، بارزانی داوای پەیوەندی سیکسی لە مارگریت دەکات و ئەویش ڕازی نابیت بۆیە دوای ئەوەی بە زۆر دەستدرێژی دەکاتە سەر شەهیدی دەکات و تۆمەتی ئەوەی دەخەنە پاڵ کە ژنێکی بێ ناموس و بێ ئەخلاق بووە. 
٤-  ساڵی 1967 ژمارەیەک پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران لە لایەن چەکدارانی مەلا مستەفا شەهیدکران.یەک لە وانە برایمە سوری محەمەدە لاوەی خەڵکی ناوچەی خانێ بو لە گوندی ئالانەشەهیدیان کردوتەرمەکەیان دایەوە بە ڕژێمی ئێران.
٥-  لە مانگی سیپتەمبەری 1967 دامەلا ڕەحیمی وەرتێ،ناسراو بە میرزا ئەحمەد ئەندامی کومیتە ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن مەلا مستەفاوە دەگیرێ و دەیانەوێت بە زیندویی تەسلیمی بکەنەوە بە ساواک، ئەویش ناڕەزایەتیەکی زۆر دەردەبڕێت و هەر لەوێدا گولە بارانی دەکەن.
٦-  دەستەی ساڵح لاجانی نۆ کەس بوون، لەپاش کوشتنی مەلا ئاوارە هاتبوونە ژێر دەسەڵاتی مەلا مستەفا،ئەوانیش گیران و درانەوە بە ئێران و هەمویان گولە باران کران.
٧-  هەر لە هەمان مانگدا،سوارەی سەکری، ئەسکەندەر علی، محەمەد موئمینی، حەبیب ئەبابەکر، جەعفەر ئەبا بەکر و مونتەقیمی قازی،لەگەڵ دەیان پێشمەرگەی تر درانەوە بە ئێران.جیا لە مونتەقیمی قازی، هەمویان ئیعدام کران.
٨- مانگی ئایاری ساڵی 1968 هەردوو شۆڕشگێر سڵێمان موعەینی و خەلیل شەوباش لە دیلمان لەلایەن دەزگای پاراستنی بارزانی دەگیرێن، خەلیل شەوباش لە ڕیگا دەکوژن کاک سلێمان سجن دەکرێت و لە سەر داوای مەلامستەفا، هەژاری موکریانی لە سجن سەردانی سلێمان موعینی دەکات و سوکایەتی زۆری پێ دەکات کە لە چێشتی مجێور دا خۆی بەشێکی باس کردوە.  دوایەش شەهیدی دەکرێ و تەرمەکەی درایەوە بە ساواکی ئێرانی. 
٩- کوشتنی سه‌رکرده‌ی هه‌ردوو باڵی حیزبی دیموکراتی کوردستانی تورکیا سەعید یاڵچی ، دکتۆر شڤان محەمەد بێگی، ،حەکۆو بروسک لە ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کان.
١٠- لە ئاخرین کۆتاییەکانی ئاشبەتاڵدا،مەلا مستەفا فاخیر مێرگەسووری و خێڵەکەی قەتڵوعام کرد. 
١١- تیرۆر کردنی ‌سه‌رکرده‌ پێشکەوتنخوازەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وانە سەدیق ئەنجیری و ئەسعەد خودایاری.
 ١٢- گرتن و ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی 55 ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئیعدام کردنیان له‌لایه‌ن ساواکه‌وه‌ 1967- 1968
١٣-  سوتاندنی ئه‌وڕه‌حمانی ساڵحی خله‌ به‌ زیندووی لە کانی ماسی 1963-
١٤- جینایەتی جەنگی ناسراو به‌کاره‌ساتی هه‌کاری و شه‌هید کردنی 700 پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی 1978.
١٥- هاوکاری سەربازی و سیخوری بۆ ڕژێمی ئێران لە شەڕی ئێران/ ئێراق. کاردانەوەی رژێمی بەعس بو بە هۆی ئەنفال و له‌ناوبردنی٨٠٠٠ بارزانی له‌قوشته‌په/ 1983
١٦-  شه‌هید کردنی 67 گریلای بریندار، ڕۆژنامەوان و کادری پێ.کا.کا‌ له‌ هه‌ولێڕ، ساڵی 199٧
١٧- تیرۆره‌کانی ساڵی 1991 ی بادینان وه‌ک نه‌زیر عومه‌ر، فرانسیس وره‌وف کامیل.
١٨- شه‌هید کردنی ڕێبازو هاوڕێکانی که‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا به‌شدار نه‌بوو،به‌ دیلی شه‌هیدیان کردن له‌ بادینان.
١٩-فایلی زمان بڕین وکوشتنی که‌ریم عوسمانی هونه‌رمه‌ند و سه‌دانی تر له‌ 31 ی ئابدا و نه‌دانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیان به‌ خاوه‌نه‌کانیان تا ئێستا.
٢٠- شه‌هیدکردنی ئه‌م ناوانه‌ له‌ ساڵی 1964 ه‌وه‌ تا 1975: (عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح،
حسین‌ قادر، 
نوری حه‌مدی علی،
ساڵح عه‌ره‌ب،
عبدوڵا،مه‌لا علی،
سه‌یدعبدوڵا،
مارف حوسین،
مه‌لا محه‌مد ئه‌مین،
محه‌مه‌د مام علی،
محه‌مه‌د مام ئه‌مین،
عومه‌ر مام عه‌لی، 
فه‌ره‌ج سه‌عید عبدوڵا (حه‌مه‌ سوور)
ئه‌حمه‌د علی ڕه‌شوانی،
ئه‌حمه‌د عبدوڵا ئه‌میری،
مه‌حمود سڵێمان دیگه‌ڵی،
شێخ مسته‌فا به‌هره‌کانی،
عه‌زه‌ گورگه‌،
عومه‌ر سۆفی ماوه‌تی،
عوسمان به‌کر عه‌وینی،
سه‌ید ئه‌نوه‌ر گرده‌ عازه‌بان،
عه‌بدولڕيحمان (داره‌وان)،
مسته‌فا علی،
عه‌زیز حمکۆ،
عه‌تا برای حمکۆ، 
به‌کر گۆمه‌شینی،
قادرحه‌سه‌ن شه‌قڵاوایی،
حه‌مه‌ ئه‌مین گورگو،
نوری کاکو
ئەمانە و زیاتر لە ٣٥٠٠ ناوی دیکە کە بەدەستی یەکێتی و پارتی لە ساڵانی ١٩٩١ تا ٢٠١٦ کوژراون لەبەر زۆری ناوەکان دام نەناوە
کوشتنی عبداللە قەسری و هاوەڵەکانی 
كوشتنى هەموو ئیمامەكانى مزگەوتى گەورەى بارزان هەرللە ساڵى 1944-1945 دەست كرا بە لەناوبردنى هەریەك لە :
1- مەلا یونس خەڵكى دێ ى شنیكڵ 
2- مەلا یاسین على خەڵكى دێ ى بەتڵى .
3- ملا جسیم كورى مەلا سەلیم خەڵكى دێ ى بیندرو .
4- موختار عبدالرحمن سەرۆكى خێڵى ئەركوش .
5- هەوڵدانى كوشتنى اسعد ئاغاى شیتنە و مامى .

بارزانییەكان و ململانێكانیان لەگەڵ بنەماڵە كوردییەكان :
ئەو ململانێ خوێناوییە گەورەو قورسەى بارزانییەكان و بنەماڵەى بارزانى لە هەرە گەورەترین ململانێكان دادەنرێت لە مێژووى بنەماڵەى بارزانییەكان :
لەسەرەتاكانى ساڵى 1890 ئەم ململانێیە دەستى پێكرد لە ئەنجامى ئەو كارەساتەى كەبەسەر یەكێك لە ئاغاكانى گۆران یەكێك لە (حەوت بنەماڵە گەورەكە) كاتێك كە ژنى یەكێك لە ئاغاكانى گۆران هەڵدەگیرێت لە لایەن محمد حافزى كورى شێخ محمدى سورچى ئەمانیش وەك عەشرەتى گۆران پەنا دەبەنە بەر بنەماڵەى بارزان و لەئەنجامدا شوێن كەوتووەكانى شێخ احمدى بارزان محمد دەكوژن و ئەمەش دەبێت بە سەرتایەك بۆ ئەم ناكۆكى یە خوێناوییە تا ساڵى 16\6\1996 كادرەكان ى پارتى هێرش دەكەنە سەر دێى (گلكن) سەر بەناوچەى حەریر ى شەقلاوە لە ئەنجامدا حسین ئاغا ى سورچى سەرۆك عەشرەتى سورچى و سۆرانییەكان دەكوژن و ماڵەكانیان تاڵان دەكەن و دێهاتەكەشیان وێران دەكەن لە كاتێكدا ئەو دێیە باوەشى بۆ كردبوونەوە لەكاتى جەبهەى كوردستانى لەدواى راپەرینەكەى ساڵى 1991 هەروەك نوسەرو ئەندازیار نجات عمر خزر سورچى دەڵێت كە خوێن و پیاو كوشتن و تاڵانى لەو بنەماڵەیە و سەركردەكانى ئەو بنەماڵەیە دەوەشێتەوە كەبونەتە هۆى لەناوبردنى چەندین شۆرشگێرو سەركردەى میللەتى كورد .
لەساڵى 1959 مەلا موستەفا لەگەڵ شیوعییەكانى ئەوكاتە یەكدەگرێت بۆ لەناوبردنى چەندین مەلاو زاناى ئاینى موێڵ و كوشتنیان بۆ خستنە ناوەوەى تەفرەقەو دوبەركى كوردو موێڵییەكان .
هەرلەدواى ئەمەو لەساڵى 1960 مەلا موستفا فەرمان دەدات بۆ كوشتنى شێخ ێدیقى میران ى سەركردەى عەشیرەتى خۆشناوى شەقڵاوەو هەر لەساڵى 2006 مسعود بارزانى فەرمان دەكات بەكوشتنى زاناى كور دكتۆر عمر میران كە كوژرا لە نێوان مەسیف شەقڵاوەو ێەلاح الدین .
لەساڵى 1960 مەلا موستەفا فەرمان دەردەكات بە پیاوەكەى (عیسا سوار) بۆ كوشتنى شێخ احمد زیبارى براى شێخ محمود زێبارى سەرۆك عەشرەتى زێبارى و مامى هۆشیار زێبارى وەزیرى دەرەوە كە دەست بەجێ فەرمانەكەى جێبەجێ كرا .
لەساڵى 1966 مەلا موستەفا فەرمان دەردەكات بە كوشتنى 5 لە ئاغا گەورەكانى عەشرەتى بەروارى كەئەم كارەى بە مەلا نەبى بارزان سپارد و تەواى كرد كە هەر لەدواى ئەوە ئەم موجریمە لەگەڵ یەكێك لە پیاوەكانى بەناوى احمد جغسى لەمانگى ئازارى 1975 لەلاین كورانى عەشیرەتى بەروارى .
لەساڵى 1966 اسعد خوشبى لێپسراوى ناوچەى بادینان بە فەرمانى مەلا موستەفا هەریەك لە احمد ئاغا و سعید ئاغا ى ئاغاى ناوچەى عمادیەى كوشت بەهۆى بون بە ئەندامى كورى احمد ئاغا بە ئەندامى یەكێتى نیشتمانى كوردستانى لەكاتى ناكۆكى لە نێوان ی.ن.ك و پ.د.ك لە ساڵى 1964 .
هەر لەمانگى ئازارى 1966 مەلا موستەفا فەرمانى دەركرد بە كوشتنى فاخر میركە سورە خۆى و خانەوادەكەى و با وكە پیرەكەى (احمد ئاغاى 94 ساڵ) تەنها زنبى ئەوە بوو كە پشتگیرى چەند سەرۆك خێڵێكى لە پشت بوو .
لەساڵى 1987 شێخ فزلالدین ى نەقشبەندى كوژرا بەدەستى هێزەكانى پارتى .
لە ساڵى 1999 على بگ سلیفانى بەدەستى هێزەكانى پاراستن بە هاوبەشى مخابەراتى عێراقى لە موێل خۆى و كورەكەى كوژران هۆكارەكەشى ئەوە بوو كە على بگ پارێزگارى لە عیسا سوار كردووە لەساڵى 1975 و كووشتنەكانى بۆ پۆشیووە كە كردوویەتى كە لە كاتێكدا عیسا سوار یەكێك بووە لە پیاوە كانى مەلا موستەفا .
تاوانەکانی یەکێتی فایلی سەرکردەکانیان 
کوشتنی زانای قائیم قام و لەیلای خاک بە دەستی یەکؿتی لەبەر هەبوونی بەڵگەنامەی نهێنی و ترسیان لە بڵاو بوونەوەیان هەریەکەیان بە شێوەیەکی جیا جیا کوژران بە دەستی بەڵتەجیەکانی یەکێتی کە باسکردنیان دوور و درێژە لەوەیە بە ٣ پۆستی تر لە باسکردنیان تەواو نەبین .
فایلە ئابڕو بەرەکانی سەرکردەکانی یەکؿتی 
شؿخ جەعفەر و فایلی دواناوەندی فریشتەی کچان 
محمود سەنگاوی و سۆزانیەکانی ئەبو شیما 
ساڵح موزەلی و کوشتنی ٢ خوشک 
عەبە ڕەق و ژنی کۆنە ئەمنێک 
ملا بختیار و مەهاباد و حیمایەکەی
جبار فەرمان و ژنە پێشمەرگەیەک دوای ساڵەکانی ١٩٩١
شەوکەتی حاجی موشیر و بڕینەوەی پەنجەی شهیدەکانی کیمیا باران بۆ ئاڵتوون و دەستدرؿژی سؿکسی کردنە سەر مردووەکان 
حاکم قادر حەمە جان و سۆزانیەکانی ناو ئاسایش و شارەوانی و سجنە نهؿنیەکەی ناو ماڵەکەی
عومەر فەتاح و ماڵە سۆزانیەکەی بۆ خۆی و هاوڗؿکانی ناو یەکؿتی لە پشتی گەڕەکی کازیوە 
وەستا حەسەن و ماڵە سۆزانیەکەی لە جافەران 
خالید ماوەتی ئاسایش و ٣ کارمەندی ناو ئاسایش
سەرکەوتی کوبە و فایلی منداڵبازییەکەی ناو ئاسایش و مونتەسیبەکانی لای محکمە
ئاسۆ مامەند و ماڵە سۆزانیەکانی دوز 
ئارێز عبداللە
نجم الدین کریم
بەرهەم صاڵح 
عیماد احمد 
موستەفا چاوڕەش
جلال جەوهەر و ماڵە سۆزانیەکەی مامۆستایان ماڵی مەهابادە سوور 
زۆرێکی تر لە سەرکردە باڵاکانی یەکێتی کە لەبەر زۆریان نازانم لە کێیانەوە دەست پێ بکەم و بە کامیان کۆتای پێ بهێنم .
. زۆری تر کە وؿنەو ڤیدیۆکانیان لەلایەن ماڵی جلال و هێرۆ بەتایبەتی هەڵگیراون 
هونەرمەندان و میدیاکاران :
ناوەکانیان زۆرە 
گۆرانی ئینزیبات و بڵاو کردنەوەی وێنەکەی لەگەڵ دوو سۆزانی بە هۆی ئەوەی گۆڕان بوو
ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆ 
عادل عزیز و لینای سکرتێری
ئەحمەد خلیل 
دڵنیا قەرەداخی
سۆزان و ساکار و مژدەی گەلی کوردستان
زرێبار هەورامی
باخان
زۆری تر...
بە پشت بەستن بە بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی ١٧ شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەم لیستانە دادەنێم کە هؿرش و هەڕەشە کراوتە سەر ڕۆژنامە نووسان لە ماوە جیاجیاکاندا ..
یەکەم \\کەیسەکانی پێشێلکردنی ئازادی رۆژنامەنوسی و رێگریکردن لەکاری رۆژنامەنووسان:
١- رۆژنامەنووس (فەرمان محەمەد) پەیامنێری کەناڵی (NRT)،و (ئەحمەد شوانی) وێنەگری کەناڵی (NRT) بەرواری ٨/١٠/٢٠١٢ لەکاتی خۆپیشاندانی کەسوکاری قوربانیانی شەری ناوخۆ لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان رێگریان لێدەکرێت لە روماڵکردنی خۆپیشاندانەکە و سوکایەتیان پێدەکرێ و لە شوێنەکە دوور دەخرێنەوە .
٢- رۆژنامەنووس (ھیمداد قادر ئەحمەد) پەیامنێری (تەلەفزیۆنی KNN) لەبەرواری ١٤/٢/٢٠١٢ لەکاتی روماڵکردنی خۆپیشاندانی بەردەم لقی (١٠) ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەزای سۆرانی سەر بەپارێزگای ھەولێر، لەلایەن پاسەوانەکان رێگری لێدەکرێت و ھێرشی دەکرێتە‌سەر و دوای ھەرەشە و سوکایەتی دوور دەخرێتەوە .
٣- رۆژنامەنووس (عەبدۆ حسین) پەیامنێری (تەلەفزیۆنی NRT)، لەبەرواری ١٤/٢/٢٠١٢ لەکاتی روماڵکردنی خۆپیشاندانی بەردەم لقی (١٠) ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەزای سۆرانی سەر بەپارێزگای ھەولێر، لەلایەن پاسەوانەکان رێگری لێدەکرێت و ھێرشی دەکرێتە‌سەر و دوای ھەرەشە و سوکایەتی دوور دەخرێتەوە .
٤- رۆژنامەنووس (فەرمان محەمەد) پەیامنێری (تەلەفزیۆنی NRT)، ئیبراھیم عەدنان وێنەگری (تەلەفزیۆنی (NRT ، لە رێکەوتی ١٠/١/٢٠١٢ لەکاتی 
رووماڵکردنی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەپێش کونسوڵخانەی تورکیا لەشاری ھەولێر لە لایەن چەند کەسێک بە جل و بەرگی مەدەنی و سەربازیەوە ھێرش دەکرێتە سەریان و سوکایەتیان پێدەکرێت و رێگرییان لێدەکرێت.
٥- رۆژنامەنووس (زمناکۆ ئیسماعیل) پەیامنێری (سایتی سبەی)، رۆژی ٨/٤/٢٠١٢ لەکاتی روماڵکردنی خۆپیشاندانی کۆمەڵێک ھاوڵاتی لەبەردەم مەڵبەندی (١) ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ھەرەشەی لێدەکرێت و رێگەی لێدەگرن تا رووماڵی خۆپیشاندانەکە نەکات.
٦- رۆژنامەنووس (جوانرۆ محەمەد) لە(رادیۆی گۆڕان)، رۆژی ٨/٤/٢٠١٢ لەکاتی روماڵکردنی خۆپیشاندانی کۆمەڵێک ھاوڵاتی لەبەردەم مەڵبەندی (١)ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ،لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ھەرەشەی لێدەکرێت و رێگەی لێدەگرن تا رووماڵی خۆپیشاندانەکە نەکات.
٧- رۆژنامەنووس (ئازاد تۆفیق) لە (ڕادیۆی خەڵک)، رۆژی ٨/٤/٢٠١٢ لەکاتی روماڵکردنی خۆپیشاندانی کۆمەڵێک ھاوڵاتی لەبەردەم مەڵبەندی (١)ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ھەرەشەی لێدەکرێت و رێگەی لێدەگرن تا رووماڵی خۆپیشاندانەکە نەکات.
٨- رۆژنامەنووس (جەلال محمد) پەیامنێری (کەناڵی پەیام)، رۆژی ٨/٤/٢٠١٢ لەکاتی روماڵکردنی خۆپیشاندانی کۆمەڵێک ھاوڵاتی لەبەردەم مەڵبەندی (١)ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ھەرەشەی لێدەکرێت و رێگەی لێدەگرن تا رووماڵی خۆپیشاندانەکە نەکات.
٩- رۆژنامەنووس (ئامانج ئیسماعیل) پەیامنێری (کەناڵی KNN)، رۆژی ٢٣/٧/٢٠١٢ لەکاتی رۆماڵکردنی مانگرتنی فەرمانبەرانی کۆمپانیای نەوتی قەرەتەپە لە ناحیەی چوارقورنە ھێزەکانی پۆلیس بەھەرەشە و فشار رێگەی نادەن رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکات.
١٠- رۆژی ١/٨/٢٠١٢ لەکۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ( مەسعود بارزانی) و وەزیری دەرەوەی تورکیا ( ئەحمەد داود ئۆغلۆ) ، رۆژنامەنووسانی کورد رێگەیان پێنەدرا رووماڵی کۆبوونەوەکە بکەن،ھەرچەند لەکاتژمێر ٣:٣٠ تا ٩:٣٠ لە چاوەروانی مابوونەوە، لەکاتێکدا رۆژنامەنووسانی تورکیا لەژووری کۆبوونەوە رووماڵی کۆبوونەوەکەیان کردبوو، جگە لەوەش بریاروابوو کە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجام بدەن، بەڵام کۆنگرەکە رۆژنامەوانییەکەش ئەنجام نەدرا
 رۆژی ٢٦/٨/٢٠١٢ رێگە لە کۆمەڵێک رۆژنامەنووسی دەزگای راگەیاندنی جۆراوجۆر دەگیرێت کە رووماڵی خۆپیشاندانی ھاوڵاتیانی دەڤەری قەندیل بکەن لە نزیک قەزای سۆران دژی تۆپبارانکردنی ناوچەکە لەلایەن سوپای تورکیا، ھەندێک لەو دەزگایانە بریتی بوون لە (کەناڵی KNN، کەناڵی NRT، کەناڵی گەلی کوردستان).
١٢- لە بەرواری ٧/١١/٢٠١٢ لەلایەن بازگەی ئاسایشی (گۆجار) لە قەزای سۆران ، رێگە لەژمارەیەک رۆژنامەنووسانی دەزگاکانی راگەیاندن دەگیرێت کە برۆن بۆ بناری قەندیل بۆ رووماڵکردنی شوێنەواری بۆردومانی ھێزەکانی تورکیا، دەزگاکانیش بریتیی بوون لە (سایتی خەندان، زاری کرمانجی، فورات نیوز، رۆژنامەی ھاوڵاتی، کەناڵی KNN ).
١٣- رۆژنامەنووسان: ھیمداد قادر پەیامنێری (کەناڵی (KNN، زۆزگ چۆمانی پەیامنێری( رۆژنامەی ھاوڵاتی)، راماڵ قەسرەیی پەیامنێری (سایتی خەندان)، لەبەرواری ٩/١١/٢٠١٢، لەلایەن بازگەی ئاسایشێ (گۆجار)رێگەیان لێدەگیرێت رووماڵکردنی شوێنەواری بۆردومانکردنی گوندەکانی بناری قەندیل لەلایەن ھێزەکانی تورکیاوە بکەن.
١٤- رۆژنامەنووسان ئەیاز ئەکرەم پەیامنێری (کەناڵی ( NRT، شۆرشڤان دۆسکی وێنەگری (کەناڵی NRT) ، لەبەرواری ٩/١١/٢٠١٢ لەکاتی رووماڵکردنی دابەشکردنی یارمەتی خێرخوازی بەسەر ئاوارە کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان لەشاری دھۆک، لەلایەن پاسەوانەکانی کەمپی دۆمیز رێگرییان لێدەکرێت و دوو دەخرێنەوە .
١٥- رۆژنامەنووس (دیلان رەئوف ساڵح) پەیامنێری تەلەفزیۆنی ( گەلی کوردستان) لە سلێمانی ، لەبەرواری ١١/٩/٢٠١٢لەکاتی رووماڵکردنی پشکنینی چێشتخانەکان لەلایەن لێژنەی چاودێری حکومەت، لەلایەن خاوەن و کارمەندانی چێشتخانەیەک رێگری لێدەکرێت و ھێرشی دەکرێتە سەرو دوای سوکایەتی پێکردن کەل و پەلە رۆژنامەوانییەکانی لێدەشکێندرێت.
١٦- رۆژنامەنووسان : (زمناکۆ ئیسماعیل) پەیامنێری (سایتی سبەی) و (ھەڤاڵ محەمەد) پەیامنێری ( رۆژنامەی میدیا) ، لە بەرواری ٢٤/٩/٢٠١٢، لەکاتی کۆبوونەوەی نێوان (مام جەلال\ سەرۆک کۆماری عێراق ) و (نەوشیروان مستەفا \ رێکخەری بزتنەوەی گۆران ) لەلایەن پاسەوانەکانی ماڵی سەرۆک کۆمار دوور دەخرێنەوە بەشێوەیەکی ناشایستە و رێگەیان پێنادرێت زانیاریان دەست بکەوێت
 رۆژنامەنووس (شۆرەشڤان دۆسکی) وێنەگری )کەناڵی ( NRT، لە بەرواری ١١/١١/٢٠١٢ لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشی دھۆک لەکەمپی دۆمیز سوکایەتی پێدەکرێت و ھەرەشەی لێدەکرێت و رێگەی لێدەگیرێت کە وێنە بگرێت.
١٨- رۆژنامەنووس ( میدیا دەرسیم)، لە بەرواری ١٥/١١/٢٠١٢ بەمەبەستی رووماڵکردنی خۆپیشاندانی پشتیوانی خەڵکی شارۆچکەی قەسرێ بۆ کوردانی باکور، لەلایەن بازگەی ئاسایشەوە رێگریان لێدەکرێت.
١٩- رۆژنامەنووس (ھیوا ئەبوزێد) پەیامنێری تەلەفزیۆنی (بادینان سات)،میدیاکار ماھر سەبری وێنەگری بادینان سات، بەرواری ٢٩/١١/٢٠١٢ لەلایەن ھێزەکانی ئاسایش و پاسەوانەکانی کەمپی دۆمیز بۆماوەیەک رادەگیرێن و کاسێتەکەیان دەپشکنن و رێگەی کارکردنیان پێنادەن.
٢٠- رۆژنامەنووس (جەلال ئەحمەد کاکە ئەمین) لەخانەی سەھەند بۆ راگەیاندن و بڵاوکردنەوە، بەرواری ١٠/٧/٢٠١٢ لەلایەن پاسەوانەکانی ماڵی جێگری سەرۆکی ھەرێم رێگەی کارکردنی لێدەگیرێت.
٢١- رۆژنامەنووسان : (جوانرۆ محەمەد)پەیامنێری (سایتی سبەی)،( زریان محەمەد) پەیامنێری( سایتی ئاوێنە)، بەرواری ١٤/٧/٢٠١٢ لەچالاکیەکی کۆمپانیای LG لەکوردستان مۆڵ لەکاتی وێنەگرتنی ھاتنی ئەکتەرێکی کۆری لەلایەن پاسەوانەکانەوە سوکایەتیان پێدەکرێت و رێگەیان پێنادرێت زانیاری وەرگرن و رووماڵی چالاکیەکە بکەن.
دووەم \\کەیسەکانی دەستدرێژی کردنە سەر ، سوکایەتی پێکردن و توندوتیژی جەستەیی دژ بەرۆژنامەنوسان
١. رۆژی ١/٧/٢٠١٢ کۆمەڵێک رۆژنامەنووس لەدەزگا جۆارجۆرەکانی راگەیاندن بەمەبەستی روماڵکردنی مانگرتنی کارمەندانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای شاری ھەولێر ،لەلایەن پاسەوانەکان و چەکدارەکانی ھێزی زێرەڤانی نەخۆشخانەکەوە،‌ رێگریان لێدەکرێت و پاشان پەلاماری رۆژنامەنووسەکانیان داوە و ئازاری جەستەییان داون و چەند رۆژنامەنووسێک بریندار کراون .
ئەم رۆژنامەنوسانەش بریتین بوون لە :
• ئەڵوەند حەمید \پەیامنێری (کەناڵی سپێدە)، سەیاف ئەحمەد \ وێنەگری (کەناڵی سپێدە
 بارزان حەسەن\ پەیامنێری (کەناڵی NRT )، حسام حەمدی \وێنەگری (کەناڵی NRT)
• نەبەرد حسێن \پەیامنێری (کەناڵی KNN)، موفید فەیسەل \وێنەگری (کەناڵی (KNN
• ھاوکار عەبدورەحمان\ پەیامنیری (کەناڵی کوردسات)، ھۆشیار کاکل \وێنەگری (کەنالی کوردسات)
• ھاوکار حەمەد فەوزی\ پەیامنێری ( کەناڵی پەیام)، نیاز مەحمود محەمەد\ وێنەگری (کەناڵی پەیام)
• ھەریاد کەریم ئیسماعیل \پەیامنێری (کەناڵی گەلی کوردستان)، یوسف مستەفا \وێنەگری (کەناڵی گەلی کوردستان)
٢. رۆژنامەنووس (جەعفەر حوسێن ساڵح)پەیامنێری (رادیۆی مەڵبەند)، رۆژی ٢٣/٩/٢٠١٢ لەکاتی رووماڵکردنی خۆپیشاندانێک لەسەر رێگای عەربەت_سلێمانی، لەلایەن پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان دەستدرێژی دەکرێتە سەلار و ئازاری جەستەیی دەدرێت .
٣. رۆژنامەنووس (ھیوا عوسمان) لە (کەناڵی پەیام) لەلایەن پاسەوانەکانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر و سوکایەتی پێدەکرێت و توندوتیژانە لێی دەدرێت.
٤. رۆژنامەنووس (سیپان ئامێدی) پەیامنێری (کەناڵی NRT)، رۆژی ھەینی ٢١ ی کانونی دووەم٢٠١٢ لەبەردەم مزگەوتی ێلاح الدین الایوبی لەگەڕەکی دیاری لەشاری دھۆک لەکاتی روماڵکردنی ھەواڵ ‌ئەفسەرێکی ئاسایش ھێرشی بۆ دەھێننت و دوای سوکایەتی پێکردن لێیدەدات و کامێراکەی لێدەستێنێت .
٥. رۆنامەنووس (دانا رەزگەیی )پەیامنێری (رۆژنامەی ھاوڵاتی)، لەرۆژی (١٧) شوبات ٢٠١٢لە ناو باخی گشتی رانیە لەلایەن کۆمەڵێک پێشمەرگەوە کە زیاتر بوون لە ١٢ کەس پەلاماردراوە و وێرای سوکایەتی و لێ ستاندنی باج و کامیراکەی، بەتوندی ئازاری جەستەیی دەدەن .
٦. رۆژنامەنووس (لەتیف دۆسکی) پەیامنێری ( کەناڵی KNN) ، رۆژی ٣/٣/٢٠١٢ لەکاتی رووماڵکردنی ناڕەزاییەتی‌و خۆپیشاندانی کۆمەڵێک لەسەربازەکانی لیوای (٨) ی سوپای عێراق لەبەردەم فەرماندەیی پێشمەرگەی دھۆکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھێرشی
دەکرێتە سەر خۆی و وێنەگرەکەی،وتوندوتیژی دژیان بەکاردەھێنرێت و لێیاندەدەن‌و کامێراکەشیان دەشکێنن‌و دەستی بەسەرا دەگرن.
٧. رۆژنامەنووس (سەباح ئەتروشی) پەیامنێری ( کەناڵی NRT)، شۆڕش دۆسکی وێنەگری ھەمان کەناڵ ، رۆژی ٣/٣/٢٠١٢ لەکاتی رووماڵکردنی ناڕەزاییەتی‌و خۆپیشاندانی کۆمەڵێک لەسەربازەکانی لیوای ٨ی سوپای عێراق لەبەردەم فەرماندەیی پێشمەرگەی دھۆکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھێرشیان دەکرێتە سەر و لێیان دەدەن‌و کامێراکەشیان دەشکێنن و دەستی بەسەرا دەگرن و دوا سوکایەتی دوریان دەخەنەوە .
٨. رۆژنامەنووس (کاروان رەحمان) پەیامنێری (کەناڵی NRT)، زانکۆ تەھا وێنەگری ھەمان کەناڵ ، رۆژی ٢٧/٨/٢٠١٢ لەکاتی رووماڵکردنی ھەواڵێک سەبارەت بە برینداربوونی ھاوڵاتییەک لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، لەلایەن کەسوکاری بریندارەکە کە زۆربەیان ئاسایش بوون رێگرییان لێدەکرێت و سوکایەتیان پێدەکرێت و پەلامار دەدرێن و کامیراکەیان دەشکێندرێت.
٩. رۆژنامەنووس (کارزان کانەبی)پەیامنێری (رۆژنامەی رووداو) لە بەرواری ٦/١٢/٢٠١٢ لەکاتی روماڵکردنی یاری تۆپی دەستی نێوان ھەولێر و سلێمانی لە ھۆڵی چالاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی دھۆک، لەلایەن یاریزانەکانی تیپی دەستی سلێمانی ھێرشی دەکرێتە سەریو سوکایەتی پێدەکرێت و زیان بە کامێراکەی دەگەیەنن.
١٠. رۆژنامەنووس (جەعفەر حسێن ساڵح) پەیامنێری ( کەناڵی KNN)،لە بەرواری ٢٣/٩/٢٠١٢ لەکاتی چوونی بۆ روماڵکردنی خۆپیشاندانێک کە لەلایەن ھاوڵاتیانی گوندی قەرەتۆغانەوە لەسەر شەقامی عەربەت_ سلێمانی ئەنجامدرابوو لەلایەن پۆلیسی چالاکییە مەدەنیەکانەوە سوکایەتی پێدەکرێت و لێی دەدرێت و رێگەی لێدەگرن رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکات.
١١. شەوی ھەینی ٢٣/٣/ ٢٠١٢ کاتژمێر ٩:٣٠ لەشاری سلێمانی تەقە لەبینای رادیۆی دەنگی یەکگرتوو دەکرێت و چەند فیشەکێکی بەردەکەوێت .
١٢. رۆژنامەنووس (محەمەد رەحیم کەریم) پەیامنێری رادیۆی دەنگ لەقەزای کەلار (سەر بەئیدارەی گەرمیان)، بەرواری ١٦/١/٢٠١٢ لەکاتی پەیوەندیکردنی بەبەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەجوێن‌و قسەی ناشرینی وەڵامی دەداتەوە.
١٣. رۆژنامەنووس (عادل مەریوانی) پەیامنێری (کەناڵی KNN)، بەرواری ٤/١١/٢٠١٢ لەکاتی رووماڵکردنی خۆپیشاندانێک لەناحیەی وارمای سەر بەقەزای شارەزوور لەناو خۆپیشاندەران ھێرش دەکرێتە سەری و کامیراکەی لێدەسەنرێت، دواتر پۆلیس کامیراکەی بۆ وەردەگرێتەوە
سێھەم : ‌کەیسەکانی ھەرەشەکردن تارادەی ھەرەشەی کوشتن و فشارکردن لە رۆژنامەنووسان
١. رۆژنامەنووس (سۆران داودی) پەیامنێری (کەناڵی الحرە). بەبیانووی ئەوەی کە ھەواڵەکان وەک خۆی ناگوازێتەوە رۆژی ١٥/٧/٢٠١٢ لەلایەن ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی لە کەرکوک ھەرەشەی لێدەکرێت.
٢. رۆژنامەنووس (جەلال ئەحمەد بەرزنجی) لەگۆڤاری (فەیسبووک)، لەرۆژی ٥/١١/٢٠١٢ لەکاتی ئامادەکردنی راپۆرتێک لەلایەن چەند کەسێکەوە ھێرش دەکرێتە سەری و ھەرەشەی کوشتنی لێدەکرێت.
٣. رۆژنامەنووس (دیلان رەشاد عەبدوللا )پەیامنێری (تەلەفزیۆنی زاگرۆس)،و (خەلیل قادر رەسول ) وێنەگری ھەمان تەلەفزیۆن ، رۆژی ١١/٦/٢٠١٢ لەکاتی رووماڵکردنی خۆپیشاندانی دەرچوانی کۆلیژی کارگێری و ئابووری لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پۆلیسی پەرلەمان سوکایەتیەتیان پێدەکرێت و ھەرەشەیان لێدەکرێت.
٤. رۆژنامەنووس (محەمەد حەمەخان) پەیامنێری (کەناڵی KNN)، (یاسین محەمەد سالح) وێنەگری ھەمان کەناڵ ، رۆژی ١٦/٨/٢٠١٢ لەکاتی رووماڵکردنی گردبوونەوەی کۆمەڵێک ھاوڵاتی بەھۆی وەرنەگرتنی مووچە لەنزیک دەزگای شەھیدان لەگەرمیان کادرێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رێگریان لێدەکات و ھەرەشەیان لێدەکات کە نابێت ھەواڵەکە بڵاو بکەنەوە.
٥. رۆژنامەنووس (محەمەد فەریق) سەرنوسەری (گۆڤاری چرکە)، دوابەدوای بڵاوکردنەوەی (نوسراوێک) گوایە لە مەکتەبی ڕیکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دەرچوە و باس لە ھاوکاری دارایی ( ڕۆژنامەی ھاوڵاتی) دەکات کە لە ژمارە (٨١) گۆڤاری چرکە بڵاوبۆتەوە، لە بەرواری ٢٠/١٠/٢٠١٢ بە دوو ژمارەی مۆبایلی (٠٧٧٠٣١٥٧٩٢ - ٠٧٥٠٦٩٧١٠٣٩) ھەڕەشەی لێدەکرێت و سوکایەتیپێدەکرێت.
٦. رۆژنامەنووس (کاوە ئەحمەد محەمەد) لە (گۆڤاری گەران)، لەبەرواری ٢٤/٧/٢٠١٢ لەلایەن ( مەحمود سەنگاوی ) کە بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە بە مۆبایل سوکایەتی پێدەکرێت و ھەرەشەی توندی لێدەکرێت، بەھۆی ئەوەی وێنەی ئەو بەرپرسەی لەگۆڤارەکە بڵاو کردۆتەوە رۆژنامەنووس (زمناکۆ ئیسماعیل) پەیامنێری ( سایتی سبەی )، لەبەرواری ١٣/٩/٢٠١٢ بەھۆی بڵاوکردنەوەی ھەواڵێک لە ( سایتی سبەی ) بەتەلەفۆن ھەرەشەی لێدەکرێت.
٨. رۆژنامەنووس (بەشدار ئەبوبەکر) پەیامنێری ( کەناڵی سپێدە) بەھۆی دابەزینی راپۆرتێک لەکەناڵەکەیدا گوایە سوکایەتی بە (نێچیرڤان بارزانی\ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ) کردووە، بەژمارە مۆبایلێک چەندین جار ھەرەشەی کوشتنی لێدەکرێت.
٩. رۆژنامەنووسان (ئارام محەمەد رەشید ) سەرنووسەری (گۆڤاری ھۆنیا)، (سامان شێخ بابا عەلی) بەرپرسی نوسینگەی (گۆڤاری ھۆنیا) لە ھەولێر، لە بەرواری ٢٢/٩/٢٠١٢ بە ژمارە مۆبایلێک ھەرەشەی کوشتنیان لێدەکرێت بەھۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی ( مەسعود بارزانی) و (مەلا مستەفا بارزانی) لە گۆڤارەکەیان.
١٠. رۆژنامەنووس (ابراھیم عباس) سەرنوسەری (ماڵپەری رووبەر نێت ) لەمانگی دوانزەی ٢٠١٢ دا لەلایەن بەرپرسێک لە نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی ) و بەناوی ئەو نوسینگەیەوە چەند جارێک سوکایەتی و بەتوندی ھەرەشەی لێدەکرێ .
چوارەم : - حاڵەتی دەستگیرکردن و بەند کردن
١- رۆژنامەنووس ( ئەمیر گۆران) پەیامنێری (کەناڵی )KNN، و ( موفید فەیسەڵ) وێنەگری ھەمان کەناڵ ، رۆژی ٧ی شوباتی ٢٠١٢ لەکاتی رووماڵکردنی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی خێزانی (ھاوکار رەئوف) ئەو کوردەی لەزیندانەکانی وڵاتی فەرەنسا مرد، لەپێش کونسوڵخانەی وڵاتی فەرەنسا لەشاری ھەولێر لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس رێگرییان لێدەکرێت ، و نزیکەی ٢٠ پۆلیس بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە پێش کونسوڵخانە لەسەر شەقام گەمارۆیان دەدەن و کامێرا و کەرەستەی رۆژنامەوانییان لێدەبەن و دەستبەسەر دەکرێن، دواتر بەھۆی فشاری کەناڵە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان ئازاد دەکرێن و کەرەستەکانییان پێدەدرێتەوە.
٢- رۆژنامەنووس ( رەحمان غەریب ) پەیامنێری (سۆمەرییە نیوز) و رێکخەری (سەنتەری میترۆ)، رۆژی ١٧/٢/٢٠١٢ لەبەردەرکی سەرای شاری سلێمانی، لەکاتی بە ئەنجام گەیاندنی کاری رۆژنامەوانی لەلایەن نزیکەی ٢٠ کەس لەھێزە ئەمنییەکان بە دار و شەق لێی دەدرێت و سوکایەتی پێدەکرێت ، دوای ئەوە کامێرا و مۆبایلەکەی دەبەن و خۆشێ دەبەن و دوای چوار کاتژمێر ئازاد دەکرێت.
٣- رۆژنامەنووس (عەبدولڕەحمان ئەبووبەکر ) پەیامنێری (کەنالی KNN) ، و رێبین جەلال وێنەگری کەناڵەکە ، رۆژی ١٧/٢/٢٠١٢ لەبەردەرکی سەرای شاری سلێمانی، بەر لە ئەنجامدانی کاری رۆژنامەوانی پێنج کەس لە ھێزە ئەمنییەکان مۆبایل و کامێرا و مایک و لۆگۆی کەناڵەکەیان بە زۆر لێدەستێنن و دەستبەسەریان دەکەن و سوکایەتیان پێدەکەن، لەپاشاندا ئازاد دەکرێن.
٤- رۆژنامەنووس (سەبستیان مایەر) سەرنووسەری ماڵپەڕی (میترۆگرافی)، (کامەران نەجم) فۆتۆگرافەر لە (ماڵپەڕی میترۆگرافی) و (پەژار محەمەد ) فۆتۆگرافەر لە ھەمان ماڵپەر ، لە رۆژی ١٧/٢/٢٠١٢ لەبەردەرکی سەرای شاری سڵیمانی لەوکاتەی لە رەحمان غەریب پەیامنێری سومەرییە نیوز دەدرێت ئەو رۆژنامەنووسانە دەیانەوێت وێنەی بگرن و ھاوکاری بکەن، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ھەر یەک لەسەبستیان مایەر و پەژار دەستگیردەکرێن ، دواتر کامەران نەجم بۆ ئازادکردنی دوو وێنەگرەکەی تر دەچێت ، ئەویش دوای ئەوەی لێی دەدرێت و کامێراکەشی لێوەردەگیرێت و دەستگیر دەکرێت، دواتر ئازاد دەکرێن.
٥- رۆژنامەنووس ( کاروان رەحمان )پەیامنێری (کەناڵی NRT) ، و ( رێکەوت موشیر) وێنەگری کەناڵەکە ، رۆژی ١٨/٢/٢٠١٢ لەشاری سلێمانی لەلایەن ھێزێکی ئەمنییەوە کەرەستەی رۆژنامەوانیان لێدەسەندرێت و دەستبەسەر دەکرێن کە زیاتر لە کاتژمێر و نیوێک دەخایەنێت و سوکایەتییان پێدەکرێت و دواتر ئازاد دەکرێن .
٦- رۆژنامەنووس ( راز نەورۆز محەمەد) پەیامنێری (کەناڵی ئاسمانی ھەولێر)، (عزەدین قادر ) وێنەگری ھەمان کەناڵ ، رۆژی ١٩/٢/٢٠١٢ لە کاتی کارکردنیان و ئامادەکردنی راپۆرت لە‌ناو بازاڕی عەسری لەشاری سلێمانی لەلایەن کۆمەڵێ سەرباز رێگرییان لێدەکرێت و کەرەستەی رۆژنامەوانییان لێدەبردرێت و دەستگیردەکرێن.
٧- رۆژنامەنووس ( بڕیار نامق) پەیامنێری (کەناڵی KNN) ، و (تەلان کۆسرەت) وێنەگری (ھەمان کەناڵ) ، رۆژی ١٩/٢/٢٠١٢ لەشاری سلێمانی لەکاتی کار کردن لەسەر بڕینی دووکانی زێڕنگرەکانی بازاڕی عەسری لەلایەن کۆمەڵی پێشمەرگە کە پێکھاتبوون لە (٧) کەس رێگرییان لێدەکەن و دواتر بەبیانوی بردن بۆلای گەورەکەیان دەسگیریان دەکەن و دوای ماوەی کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکردن ئازاد دەکرێن، بەڵام دوای چوونە دەرەوەیان دووبارە لەبەردەرکی سەرا لە لایەن گرپێکی حەوت کەسی تر لە ھێزە ئەمنییەکان کەرەستەی رۆژنامەوانییان لێدەسەنرێت و لەسەر شەقامەکە دەستەبەر دەکرێنەوە و دوای نزیکەی کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکردنیان ئازاد دەکرێنەوە رۆژنامەنووس ( شێروان شێروانی ) سەرنووسەری ( گۆڤاری باشوور) ، لە بەرواری ٢٠-٤-٢٠١٢ لە سەیرانێکدا لە گەل خانەوادەکەی لەنێوان ئاکرێ و ئامێدی دەستگیردەکرێت. لە لایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی بنکەی گولانی ناوەندی ئاکرێ ، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بەبیانووی ھەبوونی سکاڵا لەسەر بابەتی دیار نەمانی ٢٠٦ ملیون دیناری عراقی لە شارەوانی ئاکرێ، لەروژێکی پشودا (ھەینی) بەبێ فەرمانی دادوەر ، دەستگیر دەکرێت ، دوای دوو روژ لە دەستگیرکردنی بە کەفالەت ئازاد دەکرێ .
٩- ھەمان رۆژنامەنووس (شێروان شێروانی ) بەبیانووی ھەبوونی سکالایەکی تر لەلایەن برای سەرۆکی ھەرێمەوە راستەوخۆ دەستگیر دەکرێتەوە و بو ئەم مەبەستەش ئەویان لەزیندانی ئاکرێ ھێشتەوە بو دوو روژی تر ، دوای چوار رۆژەکەی زیندان لەئاکرێ و دواتریش دوو رۆژ لە نێوان ھەولێر و دھۆک ھاتوچۆ پێدەکەن بە گیراوی . بەمەش ھەمووی شەش رۆژ لە زیندان دەھێلرێتەوە و لە بەرواری ٢٦-٤-٢٠١٢ بە کەفالەتی یەک ملیون ئازادکراوەتەوە .
١٠- رۆژنامەنووس ( کامەران عومەر حەمدان) لە (تەلەفزیۆنی یەکگرتوو/ ھەولێر) ، لەبەرواری ١٣/٩/٢٠١٢ مەفرەزەیەکی ئاسایشی گشیتی ھەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی و بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەستگیری دەکەن، دواتر بەکەفالەت ئازاد دەکرێت و پێی رادەگەیەنن کە بەھەڵە دەستگیریان کردووە.
١١- رۆژنامەنووس ( بەختیار کاکە) پەیامنێری( کەناڵی KNN)، ئارام قادر وێنەگری کەناڵەکە ، بەرواری ٢٤/٩/٢٠١٢ لەکاتی روماڵکردنی خۆپیشاندانێک لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار لەلایەن پۆلیسی نەخۆشخانەکەوە کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانی لێدەسەنرێت و دەستگیر دەکرێن، و رێگریان لێدەکرێ لەرووماڵکردنی خۆپیشاندانەکە .
١٢- رۆژنامەنووس( ھیوا دارتاش) پەیامنێری (بادینان سات)، (ماھیر مەجید) وێنەگری (بادینان سات)، بەرواری ٢٩/٩/٢٠١٢ لەکاتی ئامادەکردنی راپۆرت لەکەمپی دۆمیزی ئاوارەکانی سوریا لەلایەن ئاسایشێ کەمپەکەوە بۆ ماوەی دووکاتژمێر و نیو دەستبەسەر دەکرێن و وێنە تۆمارکراوەکانیشیان پێ دەسرنەوە.
١٣- رۆژنامەنووس (زانا فەتاح)، پەیامنێری (مانگانەی چەرموو\ کە بڵاوکراوەیەکی مانگانەیە و لەقەزای چەمچەمچەماڵ دەردەچێ )، بەرواری ٦/١١/٢٠١٢ بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لەلایەن پۆلیسی چەمچەماڵ بۆماوەی ٦ رۆژ دەستگیر دەکرێت، بەھۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە مانگانەی چەرموو و هەڕەشە لێکردنی .




(دەنگدراوە: 14 . زۆرباشە: 4.5/5)