خوێنەری ئەم بابەتە پڕ زانیارییەو نهؿنیەکانی ناو بابەتەکە بن لەسەر کارە قێزەونەکانی جوت بنەماڵە و بەکرێگیراوەکانیان. ببورن بۆ دوور و درێژی بابەتەکە بەڵام وا پێویستی دەکردبە هۆی زۆری زانیاریەکان و فایلە نهێنیەکان
ئامادەکردنی : زانکۆ ناصر احمد بگ -------------------
سەرەتایەک بۆ ئەو خاتوونە پەرلەمانتارە :-
خاتوونی بەڕێز هەرچەندە بەڕێزت ناناسم و حەزیشم بە چارەی پارتەکەت و سەرکردەی پارتەکەت نیەو لەسەرەتاشەوە دەزانم درووستکراوی جووت بنەماڵەن بەڵام تۆ یەکەم کەس نیت کە بەر ئەو شاڵاوە دەکەویت و دواین کەسیش نابیت کە بیانەوێت بێ دەنگت بکەن گەر وێنە و ڤیدیۆی خۆشت بێت شتێکی ئاساییە و ژیانی تایبەتی خۆتە تەنها وورە بەرز بە وە شاسوار یەکەم کەسایەتی سیاسی نیە کە ئەو کارە قێزەونە بکات و دواین کەسیش نابێت ....
گرنگ ئەوەیە چۆن بتوانین بەرەو ڕوویان ببینەوە ...
شتێکی تازە نییە کە هەڕەشەی وێنە و ڤیدیۆ بڵاو کردنەوە لە کاربەدەستان و ئەندام پەرلەمان یا هونەرمەندان یا ڕۆشنبیران یا ڕۆژنامەنووس و نووسەران یا خەڵکی سادە بکرێت با من چەند شتێکتان بە بیر بهێنمەوە تا بزانن کاری مخابەراتی و سیخوڕی جیهانی و حزبەکانی باشوور بە تایبەتی مێژوویەکی دوور و درێژییان هەیە لەگەڵ ئەم جۆرە ڕەفتارانە سەرەتا بۆ بێ دەنگ کردنی لایەنێک یا کەسێک لە باشووری کوردستان ٣ ڕێگات لەبەر دەستە ...