بەرپرسەکانی پارتیی رکابەری یەکتر دەکەن، لەسەر ئەوەی کامیان، زۆرترین ئافرەتیان فاسد کردووە

Monday, 29/04/2019, 19:42

14222 بینراوە


کاتێک کۆمەڵێک چەتە و بەدڕەوشت بە فاسیدی و بە حەرامی لە دایک و باوکی خۆیان دەبن، زوو لەلایەن دوژمنانی نیشتیمان و گەلەکەیان دەدۆزرێنەوە و بەکار دەهێنرێن، نەگەبەتی لەوەدا دەبێت کە ئەم حەرامزادانە لە رێگای خۆفرۆشیی و سیخوڕییەوە دەستدەدەنە سیاسەت، لەوە نەگبەتتر بۆ ئەو میللەتە ئەوە دەبێت، کە ئەمانە وڵات بەڕیوە بەرن، نە هیچیان هەیە بیدۆڕێنن، نە شەرەفیان لێی بترسن لەدەستی بدەن، رێک ئەوانەی ئەمڕۆ کە ئەو نیشتیمانی کوردە بەڕیوە دەبەن، بە بێ دوو دڵێ دەڵیم هەموویان حەرامزادە، بەدڕەوشت، ناپاک لە شەڕواڵ، لە دەست، لە ویژدان، هیچیان نییە، بۆیە قومار و یاری بە خاک و نیشتیمانی گەلێکەوە دەکەن، کە خۆیان دۆڕاو نیین، بەڵام دەستکەوتیان بۆ خۆیان هەیە، نەک بۆ هەیچ کەسێکی تر.
ئەمڕۆ باشووری کوردستان کە ناوی هەرێمە، کەوتۆتە دەست کۆمەڵێک لەو کەسانەی کە لە سەرەوە بە کورتی پێناسەم بۆیان کردووە، ئەوان سیستەمێکیان داناوە بۆ بەڕیوە بردن، کە فاسیدە، لەگەڵ سخۆیاندا سیستەمە و خەڵکیشیان فاسید کردووە، ئەم نووسینە لەسەر کەسێکە کە ناوی دڵشاد حەسەن نەجارە، کە زۆر بێشەرمانە لەناو برادەرانی خۆیدا دادەنیشیت، باسی ژمارەی ئەو کچ و ژنانە دەکات کە فاسیدی کردووە، بە پێکەنینەوە پێک هەڵدەدات و بە قاقای پێکەکنیەوە دەیان گێڕێتەوە و سەرژمێریان دەکات! 
پارتیی دیموکراتی فاسیدی کوردستان، بنەماڵەی بارزانی بەدڕەوشتی بارزان، مەسعود و مەسروری خاڵی لە رەوشت و لە جوانی، هەموویان ئاگادارن و ئەو هەواڵانە بەلای گوێیاندا دەچێت و دەڕوات، باکیان نییە، ئەم دار و دەستانەیان چی دەکەن، نە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەن، نەک دووریان دەخەنەوە، تەنیا لەو حاڵەتانەدا نەبێت، کە بزانن زیاد لە گیرفانی خۆیان پارە و دزیان کردووە، بۆیە لەو کاتانەدا دەکەونە دانوساندن کردنیان و داوای گەڕانەوەی پەرەکانیان لێدەکەن، لەبەرامبەر ئازادیی خۆیان، ئەمەیە سیستەمی بەڕیوەبردنی بنەماڵەی فاسیدی بارزانی.
داوای لێبوردن دەکەم لە خوێنەرەکان، کەوا بەم زمانە زبر و تیژە نووسیومە، هەر کەسێک لە منەوە و لەو شوێنەوە نزیک بێت کە من کاری لێدەکەم، لەو بڕوایەدا دەبم، کە لە من خراپتریان پێدەکات و لە من خراپتر پێنووسەکەی دادەگرێتەوە و لە بێدەسەڵاتییدا جوێنرێژیان دەکات. بەڵام ئاخ هەر ئەوەندەم دەسەڵاتە کە ئەم چەند دێڕە بنووسم، بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان ئاشنا بکەم بەم کردار و رەوشتی بنەماڵەی بارزانی و پیاوەکانی پارتی و پاراستن.
لە ساڵێ ٢٠٠٣ دڵشاد حسن نەجار دەستدرێژی کردە سەر ئافرەتێک، بنەمالاەی بارزانی کەوتنە بژیوان و بە ترس و هەڕەشەکردن کەسوکاریان بێدەنگ کرد
لیوا دڵشاد حەسەن نەجار لە ئاسایشی گشتی سەردەمێک لێژنەی دامەزراندنی ئاسایش بوو، بە گوتەێ خۆی ئەو ئافرەتانەی جوان بووایە جیا لەوەی لە کارێک دایدەمەزراندوون، سێکسیشی لەگەڵدا کردوون. دڵشاد حەسەن نەجار بۆ خۆی ساقیت ترین و بەدڕەوشترین بنەماڵەی ھەولێرە و گەرەکی باداوان، دڵشاد چەندین جار باسی موڵک و ماڵ سەروەتی کراوە، کە بە گەندەڵی بۆتە خاوەنی مەلاین دۆلار، کەسێکی بەدڕەوشت و ئاست نزم و نەخوێنەوارە، هەر بۆیە بۆتە پارتیی و دەسەڵاتی لەناو پاراستندا پێدراوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی حەسەن نجاری باوکی لەشەری ناوخۆ لەسەر خیانەت و بەعسییبونەکەی کوژکرا و مامی کاکەمین نجارە، توانیوێتی لە پۆستەکەی بمێنیتەوە.
ئەم کەسە ھەر لە دەزگای ئاسایش ئافرەتبازی ناکات و گەندەڵ نییە ، بەڵکو مەھدی مزوری، کە ڕاوێژکاری نێچیرڤان بارزانییە بەھەمان شێوەی دڵشاد، کە ئەمیش هەر خۆی باسی دەکات، گوایا ھەر ئافرەتێک ڕێگەی کەوتبێیتە مەکتەبی نێچیرڤان بۆ مەبەستی ھاوکاری مادی، یان هەر شتێکی تر، ئەم مەهدی مزورییە گێچەڵی سێکسی پێی کردووە و وازی نەھێناوە تا چۆکی پێداوە، بە شێوەیەک هەڕەشەی کوشتن و لەناوبردن، یان زیندانی کەسوکار و برای لێکردووە. لەسەردەمی ئاوارەی ئێرانەوە وەکو هەموو پارتییەکان دەیزانن، دەست درێژی سێکسی کردۆتە سەر ژنە شەھیدێک، کە ڕۆژانە باس دەکرێت و لە ھەولێیر لە شوقەکانی ئیمپایەر شوێنی تایبەت بە بەدرەشتی و مومارەسەی سێکسی ھەیە.
مەهدی مزوری
چەندین جار بە بەڵگەوە لە کوردستانپۆست ڕووی ڕاستەقینەیمان بڵاو کردۆتەوە، نێچیرەڤان هەموو ئەمانە دەزانێت، کاتێک ئەم جۆرە بابەتانە کۆپی دەکرێت و دەبرێتە بەردەمی نێچیر، یان مەسرور و هەر بەرپرسێکی باڵای پارتیی و پاراستن بە پێکەنینەوە باسی دەکەن و حەز دەکەن ئەو قوربانییە بناسن کە ئەمانە دەستدرێژیان کردوونەتە سەریان وەک ئەوەی بیانەوێت ئەمانیش بە خزمەت ئەو ئافرەتانە بگەن.
محەمەد سەلیم
لەم ڕۆژانەی دوای باسی شاسوار عبدلواحید و کامێرای نھێنی کرا، ئەگەر ئێمە سەرەنج بدەن چەندین ساڵ پێش ئێستا لیوا محمد سلیم مزوری کامێرای نھێنی لە تەوالێتەکانی ئافرەتان دانابوو، محمد سلیم جیا لە کایەی بەدڕەوشتی مونافسی دڵشاد حسن نجارە بۆ دزی و گەندەڵیش ڕکابەری دەکات، ئیستا محمد مزوری خاوەنی ١٠٠ ملیۆن دۆلارە و نرخی ئەو خانوەی خۆی کە تێیدا نیشتەجێیە بای ٣ ملیۆن دۆلارە، بۆیە دڵشاد حەسەن نجار گوتبووی بای ئەو ١٠٠ ملیۆن دۆلارە، لە ژنەکەی ئەترسێیت و میوانەکانی لە کابینەی پاسەوانەکانی پێشوازی دەکات .
خوێنەری بەڕێز: ئا ئەمەیە ئەو بەرپرسانەی کە وڵاتەکەمان بەڕیوە دەبەن، کە پێیان وایە باشووری کوردستان وەک ماڵی لەشفرۆشیکە بۆ خۆیان لە بەردەرگا دانیشتوون سەرە دەگرن و یان خەڵکی دەبەنە ژوورێ.
ببورن لە شیوازی دەربڕین و گێڕانەوەکان.
ئیستا کاتی ئەوەیە سەری ئەمانە پان بکرێتەوە و رەحمیان پێ نەکرێت، حەیفە ئەمانە لە جیانتی خەڵکی شەریفی ئەو نیشتیمانە وەکو ئەوان هەناسە هەڵبمژن و ژینگەی کۆمەڵگاکەمان لەوە زیاتر پیس بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە