بۆ ساڵوەگەری شەهید کردنی سەردەشت عوسمان

Sunday, 05/05/2019, 22:07

14695 بینراوە


تاپێگەتان سەری رەش بێ
تاپیشەتان گزیری بێ
تا گیرفانتان پڕ بێ لە پارەی دزیی
تا ڕەفتارتان لێواولێوبێ لە حیزیی
تا ماون هەر وادەژین
سەرشۆڕوخوێڕی وبێ بەزەیین
لە بەردەرگای دوژمن وەک رێوین
ترسنۆکن لەرزۆکن
دەکەون دوورن لە فڕێن
وەتی هەن کورد بە کوشت دەدەن
خاک دەفرۆشن سەرقافڵەی جەردەن
تا ئیوە دژی ئازادی بن
دژی پێنووس وسەربەستی بن
کوا ئەو وڵاتە سەردەکەوێ
خۆری دواڕۆژی هەڵدێ
چواروەرزتان کردۆتە کەکرە
باش بزانن
زەبری تۆڵە بە سەبرە
سەردەشتتان ترۆر کرد
دەتوانن وشەی سەردەشتیش تڕۆر بکەن
پەڕاوی بسووتێنن ویادی وی
چاڵ کەن؟
سەر،، دەشت وسەرووی دەشت و
دۆلوچیاکانی کوردستان
پڕن لە رستە وشێعری ژیان و
تۆڵەی قارەمانێکی
 وەک سەردەشت
عوسمان
تاکەی ژیانتان ڕەش و
پێگەتان سەری ڕەشە
تاکەی  فیشەکی تفەنگتان
بە سنگی ئازادیی فێرە؟
ناترسن لەورۆژە
دەستی ورە
گەرووتان بگرێ و
ژیانتان بە بەرداشی
رقی پیرۆز تێک بدا
یەکە بە یەکە
نۆرە بە نۆرە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە