بکوژەکەی سەردەشت عوسمان ئەمڕۆ کابینەی حکومەت پێکدێنێت

Sunday, 05/05/2019, 22:46

4857 بینراوە


پارتی ئەو ھێزەیە زۆر شارەزاو لێھاتووە لە سوک کردن و بێ بەھا کردنی ئەو ھێزانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان دژی وەستاون!
بڕیارە ئەمڕۆ پارتی لەسلێمانی ڕێککەوتنی حکومەتی داھاتوو ئیمزا بکات لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی ،، باسەکە لەسەر  گۆڕانە،، ئەو کەسەی ٩ ساڵ پێش ئێستا دەستی سووربوو بە کوشتنی  سەردەشت لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ بە ئیمزای گۆڕان دەبێتە سەرۆکی حکومەتی داھاتوو؟؟!!! لەھەمووی کارەساتر چاوەڕوانی ئەوە دەکەن لەژێر چەتری بکوژێک گۆڕانگاری بکەن؟؟!! ھەلبژاردنی ئەمڕۆژە بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتن گەورەترین سوکایەتیە  بە گۆڕان لە تۆڵەی ئەو خۆپیشاندانانەی ٩ ساڵ پێش ئێستا.
بۆیە منیش وەکو (باکۆنین) دەڵێم (دەسەڵات بەڕەھای ڕەتدەکەمەوە) 
سەردەشت ھی ئێمەیەو ئێمەش ھی سەردەشتین. 
ھەرگیز لەبیرت ناکەین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە