ڕاسپاردە!

Wednesday, 08/05/2019, 0:05

8477 بینراوە


دوای ئەوەی کۆماری مهاباد لە سەر بێ ئەزموونیی سیاسیی  قازی محەممەد دوای نزیک بە ساڵێک رووخاوبەرپرسانی ئەو کۆمارە لە چەند شاری کوردستانی ئێڕان لە سێدارە دران.قۆناغێکی نوێی تاڵ وشیرین لە خەباتی ئەو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دەستی پێکرد.من ئەگەر لە قۆناغەکانی شیرینی وجێگای هیوای ئەو حیزبە بگەڕێم، کەمتر دێتە سەر رووپەڕی دیرۆک.رۆژگاری تاڵ وتیژیش بە خەروارە. لەوناوەدا ئەوەی رووی لە زێدە بووە پەرێشانی ودڵگرانیی وپەرۆشی بنەماڵەی شەهیدانە لەماوەی سەردەمی کۆماری مهابادودوای کۆمار.
ساڵی١٩٥٩ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان کەوتە بەر هێرشی بەرپرسانی ساواکی / شآی / ئێران وخەڵكانێکی زۆر تووشی زیندان هاتن. وخەڵكانێکی زۆریش توانیان پەراوازەی باشووری کوردستان وتاقمێکیش لە شارەکانی عێڕاق خۆیان جێگیر بون.
کەسانێکیش بە پێی دەرفەتی هەڵكەوتووتوانیان دەرس بخوێنن.
ئەو ڕیگوزەرە تا کاتێک بەردەوام بووکە هێدی هێدی تەختی بەختی بنەماڵەی پەهلەوی وەلەرزین کەوت وشای ئێڕانیان بۆ ڕوخاندین .مەلاکان بەڕێبەرایەتی خومەینی زۆر زیرەکانە گەڕآنەوە ئێران وکۆماری ئیسلامیان دامەزراند. هاوکات دەگەڵ سەرهەڵدانی گەلانی ئێڕان،کوردیش ئەو هەلەی قۆستەوە وحیزبی دێمۆکڕات و بەرپرسانی پێشووی ئەو حیزبە بە دونیایەک ناکۆکی وسەرلێشێوای سەلانە سەلانە خلۆر بوونەوە شارەکانی کوردستانی ئێڕان.
بەڵام ئەو بارودۆخ جیاوازبوو.کۆمەڵەش بە فیتی تون بە تونێکی وەک جەلال تاڵەبانی خۆی بە سەر بارودۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتی کوردستانی ئێڕان سپاند. لە کاتێکدا نەوەد،لە سەتای خەڵکی کورد نەیدەزانی مائۆییزم چییە، ئەو رێکخراوەیە لە سەر ناوی چەپی سووننەتی ورێبازی مائۆییزم دەستی کرد بەتووڕاندنی درووشی بێ ناوەرۆک وقەببە کە لە خۆیان زیاتر کەس تێی نەدەگەییشت.
ڕاسپاردە:
دوای ئەوەی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ ،ک / بە فیتی رووسەکان لە سەفحەی سیاسیی کوردستان پاک کرایەوە،حیزبی دێمۆکڕاتی  کوردستان / ئێڕان / بە فیتی سۆڤیەتیەکان هاتە دامەزراندن.!لە سەفەرەکانی قازی محەممەد بۆ شاری باکو بە ئاشکرا ئەو پەیامەیان پێ ڕاگەیاند کە شتێک بە ناوی کوردستانی گەورە بە ئێمە جێ بە جێ نابێ وسیاسەتی ناونەتەوەییش ئەو ئیزنە نادا، باشترە ئێوە لە سەرناوی حیزبێکی نوێ بە ناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە چوارچێوەی ئێڕاندا داوای مافی خودموختاریی بکەن.
هەر لەو سەردەمەدا تا سەردەمی ئێستامان کە ماوەی ٧٢  ساڵی تیپەڕآندوە، ئەو حیزبی هیچکات خاوەنی ئیرادەیەکی سیاسیی سەربەخۆ نەبووە.هیچکات پشتی بە نەتەوەی کورد نەبەستووە لە رۆژهەڵاتی کاردستان.لەوماوەیشدا سەدان ئاڵوگۆری سیاسی ولێک ترازانی بێ جێ وناکۆکیی دەروون حیزبی یەخەی ئەو رێکخراوەیەی گرتووە وەک مۆتە بەری نادا!
دوار ڕووخانی دەسەڵاتی شآهەنشاییش لە ئیڕان کاتیک ئەو حیزبە گەرآوەتەوە ناو خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وچان دەرگیریی شەڕوکێشەی ناوخۆیی ودووبەرەکی بۆتەوە!ئەو حیزبە ئەوەندەی کە سەرقاڵی بابەتی لاوەکیی بۆتەوە نیوئەوەندە دژی دوژمن نەجەنگاوە، لە کۆتاتیشدا ئەوە نزیکەی ٤٠ ساڵ دەبێ لە ژێر دەستی بنەماڵەی بارزانیدا وەک فوسیلی بە سەرهاتووە وچاوی لە دواڕۆژێکی لێڵە کە چۆن بگەرێتەوە ناو خۆی وڵات.
دوای کۆنگرە یان کۆنفڕانسی سێی ئەو حیزبە، هەمیسان بە ئاشکراکردنی خۆی توانی لە شاری مهاباد کۆنگرەی ٤ی خۆی بە بەشداریی ٣٠٠ کەس لە ئەندامانی خۆی لە سینەما ئۆمێدی ئەو شارە پێک بێنێ. ئەوە لە کاتێکدا بووکە ئەو حیزبە هێشتا بە تەواوی پەیوەندیی خۆی دەگەڵ حیزبی بەعس وشەخسی سەددام حوسێن نەپچڕاندبوو!من ناڵێم قاسملوو ئەندامی حیزبی بەعس بووە یان سیاسەتەکانی ئەو حیزبەی کردۆتە ڕێکار بۆ خۆی، بەڵام کاناڵی پەیوەندیی حیزبی دێمۆکڕات دەگەڵ حیزبی بەعس شەخسی قاسملوووچەند کەسی دیکە بون دەوحیزبەدا. بەتایبەت قاسملوو دۆستایەتیەکی نزیکی دەگەڵ شەخسی سەددام هەبووە کە بە ئاشکرا توانیویە بچێتە دیداری سەددام. حوسێن.
" گەڵاڵەی حەوت مادەیی سەددام"
مەلاعەوڵای حەسەنزادە /حەیاکی / بە نوێنەرایەتی قاسملوو دەچێتە لای حیزبی بەعس تا پێیان بڵێ قاسملوو بە هۆی کاری حیزبی وسەرقاڵ بون بە کاری حیزبی بۆ خۆی ناتوانێ بێتە لای سەددام.بەرپرسانی بەعسیش دەڵێن ێێمە راسپاردەین تۆ خۆت بە هێلەکۆپتێر بچۆ بۆ کەرکوک وجوابیان بدەوە. مەلا بۆ ماوەی ٧ رۆژ لە عێڕاق مایەوە.بەڵام هیچ ڕاپۆڕتێکی بە ئێمەنەدا کە چۆن ماملەی دەگەڵ کاربەدەستانی بەعس کردوە! بەڵام نامەیەکی بە دەستەوە بووکە دای بە ئەندامانی دەفتەری  سیاسی وگووتی: رژیمی عێڕاق ئەو چەند خاڵانەی ئاراستەی دوکتور قاسملوو کردوە کە / دەبێ / حیزب پەسەندیان بکا!
یەک: / دەبێ / دووئەفسەری ئێمە بۆ یارمەتیی کردن ودانی پارەوکەلوپەلی شەڕ بە ئێوە بێنە لای ئێوە ولە لاتان بن!
دوو:دەبێ دووئەندامی دەفتەری سیاسی ئێوە بێنە لای ئێمە بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا ومشآورە لە لای ئێمە بمێننەوە!
سێ:حیزبی دێمۆکڕات پێویستە زانیاریی خۆی لە سەر ئەو هێزانەی ئەڕتەشی ئێڕان کە لە سنووری ئێمە نزیک دەبنەوە یان دێنە سەربازخانەکانی نزیک سنوور بە ئێـمە بدات وژمارەی سەربازوچەشنی چەک وژمارەی ئەوان بۆ ئێمە ڕوون بکاتەوە!
چوار: پێویستە ئێمە لە چەشنی فڕۆکە وهێلەکۆپتێڕەکانی ئەڕتەشی ئێڕان ئاگادار بکات وبڵێ کەرەسی ئەوان لە چ حکومەتێک دەکڕن!
پێنج: حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دەبێ درووشمی ڕووخانی رژیمی ئاخووندەکان هەڵبگرێ!
شەش: حیزبی دێمۆکڕات دەبێ پێش بە کوردەکانی باشوور بگرێ وڕێگە نەدا ئەوان لە سنووری عێڕاق نزیک  بنەوە ولە خاکی ئێرانەوە بێن دژی حکومەتی عێڕاق شەڕ بکەن!
حەوت: حیزبی دێمۆکڕات / دەبێ / چۆنیەتی پەیوەندیی رژیمی ئێڕان دەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بۆ ئێمە ڕوون بکاتەوە وناوی ئەو وڵاتانە بە ئێمە بڵێ کە چەکیان لێ دەکڕێ وچەشنی چەکەکانیش دیاری بکا!
دوای خوێندنەوەی ئەو خاڵانە لە لایان مەلاعەوڵاوە من بە وردی روانیمە هەڤاڵانی دەفتەری سیاسی. قاسملوو بە تەواوی سەری داخستبوو! ئەوانی دیکەش جگە لە مەلا حەیاکی هەموویان ئارەقەی شەرمیان لە سەر روخساری نیشتبوو! ) سەرچاوە کتێبی ئاڵەکۆک لە نووسینی نەمر غەنی بلووریان لاپەڕەی ٣٣٩)
" کای کۆن "
زۆر کەس پێیوایە نابێ کای کۆن  بە با بکرێ. مێژوو کای کۆن نییە. نووسینەوەی دیرۆکی سەقەت ئەگەر هیچ قازانجێکی نەبێ ، ئەوەندەی قازانج هەیە کە نەوەکانی داهاتوومان هوشیار دەکاتەوە تا تووشی نەهامەتیی نەبینەوە.لەوەتی حیزبی دێمۆکڕات بە سەرۆکایەتی قازی محەممەد بۆ یەکەمجار دەستی بەکارەکانی خۆی کردوە تائەوڕۆ،هیچ کات خاوەنی ئیرادەیەکی سیاسیی ئەوتۆ نەبووە کە بتوانێ پشت بە گەلی کورد ببستێ، هەر دەم بە شیوەیەک گرێدراوی لایەنێکی دەرەکی ولایەنێکی داگیرکار بووە.لەو بوارەدا دەگەڵ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆی نەبووە.
لە کوێی دونیادا بینراوە حیزبێک لە سەر خاکی خۆی ولە شارێکی وەک مهاباد کۆنگرە پێک بێنێ بەڵام کەسایەتیەکی وەک قاسملوو، کەسێکی ئالوودە بە بەعسی سەددام بە ناوی عەوڵا حەسەنزادە بنێرێتە لای سەددام وحیزبی بەعس کە بەرنامەی چارەسەریی کێشەی کورد لە ئێڕان بە دەستووری بەعسیەکان دەبێ ئەنجام بدرێ!سرنج بدەنە وشەی / دەبێ / لە وحەوت خاڵەدا کە چۆن  بە  تووندی حوکمیان بە سەردا دادەسەپێنن!
خشتی یەکەم لە دامەزراندنی حیزبەکانی باشوورورۆژهەڵاتی کوردستان خواردانراوە،هیچ خودایەک ئەو توانایەی نییە بن چینەی ئەو حیزبانە راست کاتەوە.تا ئەو حیزبانە بەو شێوەیە درێژە بە ئاکارەکانیان بدەن کورد لەو دووبەشە لە وڵات هیچکات ناگاتە ئامانجەکانی. جیاوازیی زۆرە لە نێوان گوێلەمستبون وراسپاردەیی حیزبێک کە پشتی بە خاک ونەوەکەی خۆی بەستبێ.لێرە ئاماژە بە بابەتێک دەکەم کە لە نێوان وەزیری سوپای تورکیە وبەرێز گوڵتان کشاناک کاتێك کە چووبوو بۆ قەندیل گریلای لە ئامێز گرتبوو.
 وەزیری سوپای تورکیادا کە گووتبووی: لە باوەشگرتنی گریلای پ،ک،ک، نیشآنەی بێ رەوشتیە.، گولتانیش ،بەو شێوەیە جوابی داوەتەوە.
گوڵتان دەڵێ: ئەگەر تەنیا پێڵاوەکانم لە خۆت ولە سوپاکەت وسەرۆک وەزیرانیشت بە قیمەت تر نەبێت، ئەوە لە پێیان ناکەم وتا مردن بە پێخواسی دەگەرێم.
هۆی بە غێرەت بونی ئەو خاتوونە بۆ چی دەگەرێتەوە؟ جوابەکەی لە لای کوردی هوشیارو دوورناسە.
" لە کتێبی حەقیقەتی مێژوودا"
درێژەی ڕاسپاردە:
مەلاعەوڵای حەیاکی یەکێکە لە کەسایەتیەکانی ناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان. ئەو زاتە ناشەریفە مێعماری لێکترازان ودووبەرەکیە لە ناو ریزەکانی ئەو حیزبەدا.تا کاتێک قاسملوولە ژیاندا مابوو، زمانی نەدەگەڕا. جورئەتی گووتنی قسەی قەببە قەببەی نەبوو.ئەوکەسە شارەزای تۆمەت وپاش ملە قسەوبۆختانە دوای ئەو کەسانەی کە لە ژیاندا نەماون.
لە کتێبی حەقیقەتی مێژوودا ئاوا باس لە پەیوەندیی حیزبی دێمۆکڕات وشەخسی قاسملوودا دەکا دەگەڵ سەددام حوسێن: دەڵێ: قاسملووحازر نەبوودەگەڵ سەددام لە سەر مێدیایاکان دەرکەوێ.قاسملووسەددام زۆر پێکەوە دانیشتوون، بە تایبەت لە جەریانی موفاوزاتدا کە لە نێوان دەوڵەتی عێڕاق ویەکێتی نیشتمانیدازۆر پێکەوە دانیشتوون. بەڵام ئامادە نەبووە لە مێدیاکاندا دەگەڵی دەرکەوێ. هەرچەند سەددام چەند جاری داواکردبوو.من / مەلا عەوڵا / بۆ مێژوو دەیڵێم ، یەک جار لە گەڵ قاسملوو وسەددام دانیشتووم. هەروەها دانیشتنی قاسملووو سەددام وەک مامۆستا وقوتابی بووە. / یانی قاسملوو مامۆستا بووە وسەددامیش قوتابی /!
مەلاعەوڵاوهاوبیرەکانی وەک رەنجەڕۆیەکی سیاسیی دێنە بەرچاوم.هەر چی کردوویانە هیچ ئاکامێکی ئەوتۆی بۆ کورد تیدا نەبووە.ئەو شەخسە  بە زمانێکی خراپ دەخوازێ بڵێ قاسملوو ئەگەر راستەوڕاست ئەندامی حیزبی بەعس نەبووە یان هەواداریی حیزبی بەعس نەبووە، ئەوە نییە دۆستی نزیکی سەددام بووە!ئەوە نیە نزیکایەتیان بە رادەیەک بووە کە سەددامی کورد کوژ بە بێ ئیزنی قاسملوو نەیوێراوە  دەگەڵ قاسملوو لە سەر مێدیاکان دەرکەوێ!شووبهاندی قاسملوو بە مامۆستاوسەددام بە قوتابیی قاسملوو، جگە لەوەی خەسار لە پێگەی سیاسیی قاسملوو بدا،هیچ قازانجێکی بۆ ساڵها ژیانی سیاسی و خەباتی قاسملوو نییە.
سەفەرەکانی قازی محەممەد بۆ باکو:
قازی محەممەد دوو جار لە لایان باقرئۆف بانگهێشتن کراوە بۆ ئازەربایجانی سۆڤیەت.ئەوکات باقرئۆف دەبیری یەکەمی حیزبی کومونیستی شووڕەوی لە ئازەربایجان بووە. بەرهەمی هەردووک سەفەرەکان هیچ قازانجێکی بۆ کورد تێدانەبووە.هەرچی ویستوویان پێیان دیکتە کردون. مەبەستی سەرەکیش ئەوە بووە کە بە دەستی کورد خەبەریی هەڵوەشآنەوەی / ژ،ک / رابگەیەنن.زۆر بەرآشکاوی دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕات وداخوازیی خودموختاری لە چوارچێوەی ئێرانیان لێ قالب دەکەن!کوشتنی کات بۆ رەخساندنی پیلانی ناونەتەوەیی لە ئاست کۆماری مهاباد،سیاسەتی سەرەکیی سۆڤیەت بووە.نامەی ئیستالین بۆ پیشەوەریی بەڵگەی دیرۆکیە بۆ رووخاندنی کۆماری ئازەربایجان لە ئیڕان وپاشآن رووخاندنی کۆمارلە شآری مهاباد.دیتمان ئەو سیاسەتەش جێ بە جێ کرا!
دەخوازم بڵێم: لە سەرەتای دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی / ئێڕان / تا ئەوڕۆکەش ئەو حیزبە سیاسەتی راسپاردەیی بە ڕێوە بردوەوقەت نەیتوانیوە سەربە خۆیانە بڕیاری گرینگی سیاسیی بدا.دەنا چۆن دەبێ حیزبێکی خاوەن ٧٢ ساڵ تەمەن نزەکەی ٤٠ لە ژیانی خۆی گیرۆدەی ژیانی کەمپنشینی بێ؟ئێستێ بارودۆخی سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتیی ئێڕان لە خراپترین حاڵدایە، کە چی نە دێمۆکڕاتەکان ونە کۆمەڵەکان هیچ رێکارێکی ستڕاتیژییان نییە بۆ داهاتووی چارەسەریی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە سەرۆکایەتی قازی موحەممەد ڕاسپێردرابووکە دەبێ کۆمارێکی بچووک رابگەیەنێ بۆ ئەوەی ساتوسەودای ناونەتەوەیی وگەیشتنی رووسەکان بە نەفتی باکوری ئیڕان زووترجێ بە جێ بکرێ.کۆماڕێکی لاوازوبێ هێز بە بێ رەچاوکردنی سیاسەتی ناونەتەوەیی وبە بێ هەبوونی ستڕاتیژیەکی نەتەوەیی هەر ئەوەی لێ شین دەبێ کە ٤٠ ساڵی رەبەقە بنەماڵەی بارزانی بۆ مانەوەی خۆیان دەست بە سەریان کردوون وفززەیان لێ بڕیون!تەنانەت سیاسەتی سەرەکیان بۆتە نسکۆوودابڕان!
رەوانشآد قازی موحەممەد هیچکات داوای پێکهێنانی کوردستانێکی سەربە خۆی نەکردوە. لە سەفەرەکانیدا بۆ لای باقرئۆف لە ئازەربایجانی سۆڤیەت، داوای لە باقرئۆف وئەڕتەشی سوور دەکرد کە دەبێ کوردستانێکی سەربەخۆمان بۆ پێک بێنن!لە کوێی دونیادا هەیە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکە دەوڵەتی سەربەخۆ دروست دەکا؟زۆر کەس بە هەڵە لە کەسایەتیی قازی تێگەیشتوون.وادەزانن خوازیاری ئەوە بووە کە لە ئێڕان جودا بێتەوە.تا ئەوڕۆش کە ٧٢ساڵ بە سەرئەو حیزبەدا کە یەکەم کەس خۆی کەسی یەکەمی بووە هیچکات داوای دەوڵەتی سەربەخۆی کوردیان بۆنەتەوەی کورد نەکردوە. هەروەها،هەم قاسملوووهەمیش
شەڕەفکەندی کاتی خۆی شانازیان بەوە دەکرد کە بڵێن: ئیزن بە کەس نادەن لەوان ئێڕانی تربێ!
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە