کادیرێکی نزیک لە مەسعود بارزانی ساختەچیی دەرچوو

Saturday, 25/05/2019, 16:06

17791 بینراوە


زەردەشت بابان ، یەکێ لە کادیرەکانی پارتی ، کە باوکی کوژراوی ئەو حزبەیە، لە ئەمەریکا دەژییت و بەبەردەوامی لەسەر میدیا بێسەروبەر و پارەخۆر و چەواشەکارەکان دیمانە دەکات و وەک کادیرێکی هەرە لە پێشی پارتی کۆمارییەکان  و ، وەک راوێژکاری کۆمارییەکان خۆی دەداتە ناساندن . ئەم ساختەکارییە بۆچۆتە سەرێ لە سایەی نەبوونی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر بایۆگرافیای ئەو کەسانە کە دیمانەی لەگەڵ دەکەن، دێن بە پۆستێکی ساختە بەخەڵکی دەناسێنن .. هەتا ئێستا بۆ ئەم کادیرە نزیکە لە مەسعود بازرانی چۆتە سەرێ و خەڵکێکی زۆری چەواشە کردووە.
دوای بەدواداچوونی کۆمەڵێک هاولاتی کوردی دانیشتووی ئەمەریکا بۆ ئەو ساختەکاریانەی زەردەشت بابان ، روون بۆوە کە بە دوور و نزیک هیچ پۆستێکی نییە ، تەنانەت ئەندامی ئەو حزبەش نییە.
ئەو بەڵگانە  کە دایدەنێین بریتین لە بەڵگەی حزبی کۆمارییەکان کە دەڵێت: هیچ کەسێکمان نییە بەو ناوە راوێژکار بێت یا پۆستێکی هەبێت و نایناسین.ئەمەر
ئەم زەردەشتە هەمیشە لەسەر شاشەی کەناڵەکان و رۆژنامەکان دژایەتی خۆی بۆ رۆژئاوای کوردستان نیشان دەدات و ، بە هەمان سیاسەتی پارتی و دەزگای میت لە دژی هەر دەستکەوتێکی کورد، دەدوێت.
بنەماڵەی خیانەتکاری بارزانی کەسانی ئاوا دەدەنە پێشی بۆ ئەوەی رای گشتی کوردستان چەواشە بکەن .
بەهەمان شێوە ساختەکارێێکی تر هەیە بەناوی عەلی جەوانمەردی ئەویش بەناوی ئەمەریکا دژایەتی کوردان دەکات و پشتیوانی لە سیاسەتەکانی پارتی و تورکیا دەکات.
 کۆمەڵێ هاوڕێی خۆی ئەو بەڵگانەیان بۆ ناردووە ، لەوەڵامدا دەڵێت: من بەناوی خۆم لە حزب نیم ..بەمانایەکی دیکە بەناوی نهێنیی.. لەوەشدا ساختە دەکات ، بۆچی بەناوی نهێنی پۆستت هەیە و بە ئاشکراش ئیدعای دەکەیت؟!.. دەبێت کۆمارییەکان لە خەباتی ژێرزەمینی دابن ، بۆیە ئەو زەردەشتە بەناوی نهێنی کار دەکات؟! ئەوە چ مەهزەلەیەکە ؟!...وەڵامدانەوەکەی زیاتر قوڕەکەی خەستتر کردەوە ، ئەوەندەی دیکە خۆی ریسواکرد و پێناسەی خودی خۆی کرد کە کادیرێکی پارتی عەیار ٢٤ ە ، ساختەکارە وەک حزبەکەی ، وەک سەرۆکەکەی؟
بۆ لەمەودوا هەر میدیایەک جگە لە پارتی ، دیمانەی لەگەڵ ئەنجام بدات ، لەو زەردەشتە ساختەکارتر و چەواشەکارترە.
پەیامنیری کوردستانپۆست لە ئەمەریکا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە