ئیران و تورکیا هێڕشی هاوبەشیان بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە ئەنجام دا

Tuesday, 28/05/2019, 13:10

29212 بینراوە


لە میدیا ناوچەیەکان هاتووە کە:
ئێران و تورکیا بە ٣٠ کۆپتەر هێرشێ ئاسمانی هاوبەشیان بۆ سەر  بنەکەو بارەگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە چیای برادۆست، چیای ئاسۆس و قەندیل، لۆلان،چیای شەکیف ئەنجام داوەو دواتر سەربازیان لە شەکیق دابەزاندوە، ئەمە هاوکات بووە لەگەڵ تۆپبارانی هەر دوو وڵات بۆ هەمان ئامانجی سەربازیی.  
شایەنی باسە  ڕێککەوتن دەربارەی دەستوەشاندن لە پەکەکە  دوای سەردانی چاوشئۆغلو بۆ هەرێم بەغداد و سەردانی عادل عەبدولمەهدی سەڕۆک وەزیرای عیراق لە ١٤/٥ بۆ تورکیا بوو. بڕیارە بەرهەم ساڵح بۆ هەمان مەبەست لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی تورکیا بکات.  
لە٧/٥/٢٠١٩دا لە میدیا بیانییەکاندا وەزیری ناوەخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلو ڕایگەیاند: کە ئەوان لەگەڵ ئیران ڕیککەوتون هێرشی سەربازی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکە ئەنجام بدەن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە