حەپەلوش

Saturday, 06.01.2019, 9:13

5630 بینراوە


زگوردێك و
سەرەتایی و
٢ نەکیرەو
١ لابەلا
کێبڕکێ بکەن
 بۆ پۆستی
 سەرۆک
هاوار چ عیللەت
ئەرێ 
ناوی خوشی بنێ 
میللەت
= = =
٤ساڵی تریش
با بیخولێننەوە
ئەو ئەفەندیانەی
لافی مۆدێرنێتە
لێدەدەن
لە کەلاوەیەکدا
ژێر بەژێر
هەموو شتێکیان
تاڵانکریا
دەم و دەستیان
چەشنی سەربانەکان
بە قوڕ سواغدریا
= = =
لە ناو ئەو گوندە چۆڵە
کەر لە هەمووان
شادمانترە
شایەدی
 بە ٤ حسابە
ئیتر با کەس نەڵێ
ئەو کەربابە
= = =
پێشکەوتن
خودڕەوی
 دوا مۆدێل نیە
وەیان بازاڕەکان
پڕکەن لە بابەتی چینیی
دەماغیش 
غەریب و مەدهۆش
پیرۆزتان بێت
هەموو پرۆسەی 
هەڵبژاردنەکان
بە تیژیی


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 3/5)