بە باشی رۆڵی خۆیان دابەشکردووە!

Saturday, 08/06/2019, 13:38

5952 بینراوە


مەلا بەختیار؛ ڕۆڵی سووکردن و بێ بەهاکردنی فەلسەفە، مۆدرێنتی و عەلمانیەت، یان سیکۆلاریەت.
سەعدی ئەحمەد پیرە؛ ڕۆڵی پیاوی بێ شەرم و چەرم تیمساح. ئەم کابرایە وای لە پیاو کردووە باوەڕی بە پیاوەتی خۆی نەمێنێ و هیچ کەس لەو کوردستانە خۆی بەپیاو نەزانێ کاتێ ئەو لێدوان و قسە دەکات.
شێخ جەعفەر و حاکم قادر؛ ڕۆڵی سەرسەریی و خوێڕێتی ئەمان گەیشتنە لوتکە و کەس ناتوانێ پێیان بگات. ئەوانەی ڕۆژگارێک خوێڕی و سەرسەری بوون، لەچاو ئەمانە وەك ئەسحابە وان. کەم کەس هەیە بتوانێ بەلای ئەم دوو ئاگری قوورەتەداا بڕوا و پڕشکیانی بەرنەکەوتبێ. هەریەکەیان چەندین ماڵ و خانووی لابەلا و تەریکی هەیە بۆ کاری بەد ڕەوشتی.
جەلال تالەبانی؛ ڕۆڵی بووکە سەماکەرە و پیاوی سێرك. ئەم کابرایە تەنها بۆ ئەوەی خەڵکی لەخۆی کۆبکاتەوە و پێی بڵێن تۆ پیاوی چاك و قسە خۆشی، هەرچی سووکایەتیە بەگەلی کوردی کرد. کوردی وا سووك کرد وەك پووش برنجی لێهاتوە. کەس متمانەی نە بەخۆی و نە بەگەلەکەی و نە بە شاعیرو ڕۆشنبیرەکانی نەماوە. ئەم کابرایە هەر خەریکی حیلکە حیلك و دەم پان کردنەوە بوو بۆ برا عەرەب و تورك و فارسەکان. تا وای لێهات بەتەمابوو کۆتایی ژیانی لە ئەستەمبول سەرف بکا و لەوێ لار بێتەوە.
کاکە نەوە؛ ڕۆڵی تێك و پێك دانی ئۆپۆزیسیۆنی پێسپێدرا، ئەمیش نامەردی نەکرد و لەبنەوە هەڵیکێشا. سەرەتا (کۆمەڵە)ی هەڵوەشاندەوە و دواتر ئەوەی ئێمە لە کوردستانپۆست بە ٢٠ ساڵ کردمان ئەم بە ٤ ساڵ خشت دوای خشت لە دیوارەکەی دەرهێناو تەپانی. ئێستا وای لێهاتوە پەڕەی قورعان بەخۆتەوە هەڵواسە، کەس بڕوات پێناکا و تا ئێوارە لە سکی خۆت بە بڵێ من موعارەزە و ناحەزی ئەم دەسەڵاتەم کەس بە پولێکی قەلپ لێت ناکرێ.
لاهوور کوڕی شێخ جەنگی، ئەو شێخ جەنگییەی کە پیاوی بەعسیی بوو، بەناو شاری هەولیردا دەسوڕایەوە دەمانەچەی لە قەدی خۆی دەکرد و هەر کەسێک بیزانیانە دژی بەعسە بە گرتی دەدا، و لەو لاشەوە وەکو برای تالەبانی رێزی لێدەگێڕا، ئەمڕۆ لاهوور ڕۆڵی ڕامبۆ و مولازم موحسین ئەبینێ و ئەگەرچی هەندێ جار مولازم موحسین بەتەنیا ئەسووڕایەوە و ئەچووە چێشتخانەکان و یاریگاکان، کەچی ئەم فس فس پاڵەوانە گردە پیاوە بە تۆپەڵێ میك زەمینی و دەم چاو بەستراوە نەبێ ناتوانێ لە گردەکەی دەباشان بەرەو خوار بێتەوە. کەچی خۆی لێ بوە بە خولە پیزە و دەست و پەنجە ڕائەوەشێنێ.
عەلی باپیر؛ ئیسلامی وا سووك کرد مەگەر شێخ زانا و مەلا کرێکار ئەوەندەیان لاواز کردبێ. ئەم کابرایە هەستا برای خۆی کوشت و بوختانێکی گەورەی بۆ دروست کرد. کەس نازانێ بەپێی کام شەرعی خوا و قورعان، یان بەکام بەندی دەستووری بزووتنەوە و کۆمەڵەی ئیسلامی بەم کارەی هەستا. ئیستا واوەیلا لەوانەی چوار دەوری ، کێ هەیە قاچ خوار دابنێ...
فازیل میرانی؛ ڕۆڵی دەستبازەکەی هەیە و پێشی هەرچی کەسی شەلاتی و دەست باز هەیە بەزاندویەتی. ئەوەی جنسی ناعم بێ ناوێرێ بە کیلۆمەتریش لێوەی نزیك ببێتەوە. ئەم کابرایە ئەڵێی ئەختەبووتە و دەستی ئەگاتە ڕانی هەرچی ئافرەتێکە لەلایەوە بوەستێ، بەتایبەتی لەکاتی گفتوگۆی لەگەڵ میدیاکان... 
ئومێد خۆشناو؛ ڕەحیمە فشەی چی و مام ساڵحی چی، ئەم کابرایە بۆڕی هەرچی درۆزن هەیە داویەتەوەو کەس نییە بتوانێ پێشی باتەوە. یەك جامانەی سووری لەسەرە وەك خۆی ئەڵێ؛ لە بارزانی بارزانیترم، ڕووی هەرچی خزمەتکارە سپی کردۆتەوە.
نێچرڤان؛ بڕوا ناکەم کەس هەبێ بەقەد ئەم کەلە زللە حەزی لەوە بێ ببێتە جاشی ئەردۆگان. گەز گەز باڵای پێ ئەکا و نایەڵێ کەسی تر لەخۆی زیاتر خزمەت بە ئەردۆگان بکا.. بۆی بکرێ بە مەسینەیەکەوە، ئەوەی بۆ مەسعودیان دانا جارێکیان لەکاتی کۆبونەوەی لەگەڵ ئەردۆگان . لەبەردەم ئاودەستەکەی ئەردۆگان ئەوەستێ و زۆر بە موحیبەتەوە ئاو بکا بەدەستی ئەردۆگان کاتێ لە ئاودەست یەتە دەرەوە.
مەسعود؛ڕۆڵی گەمژەترین و بێ ئەرزشترین کەسی ئەم جیهانەی هەیە و خەڵکە گەمژەکان وایان لێهاتوە گاڵتەی پێ ئەکەن. هەرچی شتی سەقەت و بێ مانایە لەم جامانە سوورەدا هەیە. گەمژەیی ئەم کابرایە وەك ڤایرۆسی لیهاتوەو هەموو گەلی کوردی گرتۆتەوە، تۆ تەماشا کە؛ئەم کابرایە بەتەمابوو دەوڵەوتی کوردی دروست بکا و ڕیفراندۆمی کرد، جا ئیتر گەمژەیی و حۆلی گەیشتبوە ئەو ئاستە؟!
لە کۆتاییدا داوای لێبووردن لەوانەی تریش ئەکەین کە ناومان نەهێناوون، پەیمانیان ئەدەینێ جارێکی تر بێینەوە سەر باسکردنیان و سەر و فەساڵیان بەسەر ئەکەینەوە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە