ڕوسیا عیراق پڕچەک دەکات و باشووریەکانیش فریو دەدا


بۆ کێ خۆت بەکوشت ئەدەیت؟

Saturday, 06.15.2019, 13:18

12824 بینراوە


بۆ ڕێبەند فەرهادى جوانە مەرگ 
بەم شەوە بۆ ئارامت لێبراوە، ئێشکگریت هەتا چیاى نەوشیروان مستەفا خەوى ئارام و فێنکى لێنەزڕێت، بیپارێزە نەبادا فەرمانى گرتنەکەى باوکى لەلایەن پارتیەوە بێتە خەوى و پێڵوى ئارامى بکاتەوە. مەهێڵە خەوى بزڕێت... چیا بەخەوى لەندەن ڕاهاتووە نەبادا خەبەرى بێتەوە، با دوژمنانى گردەکە دڵى پێخۆش نەکەن . 
ئەی گەنجى خێر نەدیو و گیرفان خاڵى! گردە (١٢٢) دۆنمییەکەى کاکە چیا بپارێزە، کە خۆت خاوەنى (١٢٢) سم زەوى نیت، ئەى بە هەژاریى پەروەردەکراو، کە لە سەر گردێک خۆت بەکوشت ئەدەیت، کە بووە بە کارخانەیەک زەلامى ناخ زەرد بۆ پارتى و بنەماڵەى دز پیشەى بارزانى دروست ئەکات.
- بۆ گردێک گیانت بەخشى، کە ڕێباز حەملانى لە دەرگاکەرەوە و خەیارکڕینەوە کرد بە وەزیر،
- بۆ گردێک .. یەک لەسەر یەک ڕاوێژکار بۆ خێڵى جامانە سور بەڕێ ئەکات،
- تۆ خوێنت بۆ گردێک ڕژاند کە بەندبێژێکى کرد بە ئەندام پەرلەمان، کە دەربازى کرد بە وەزیرى کۆچبەران لە عێراق بەقەدەر ئەو گردەى خوێنت لە پاڵیدا رژا دزیی کرد و زەکاتى بۆ گردەکەش ئەنارد.
- بۆ گردێک تەنگەى ئارامى شێخ محمەمەدى وەها ئەستورکردووە ئاسانسۆرەکانى گاردن سیتى بەزەحمەت بەرزى ئەکاتەوە،
- بۆگردێک هەڤال ئەبوبەکرێکى پێڵاولێسى هێناوەتە پێشەوە، جگە لە زمانلوسى و مەرایی ماستاوچێتى بەرهەمى نەبووە و گۆڕەکەى نەوشیروان مستەفا بە چەرداخەکەیەوە ئەگۆڕێتەوە بە پۆستە کارتۆنییە ماوە بەسەرچوەکەى.
بۆکێ خۆت بەکوشت ئەدەیت؟ .. بۆگردێک کە هەموو ئومێد و گۆرانکارییەکى لە گۆڕنا لە پاڵ گۆرەکەى باوکى هەژاراندا، هەتا کۆچیى دوایی کرد کیلۆیەک تەماتەى بەهەژارێک نەبەخشى .
- بۆ گردێک گیانت دانا .. کە سیخوڕێکى وەک عەلى حەمە ساڵحى پەروەردەکردووە کەلە چاخانەکەى مچکۆى هەولێرى لە سوکێکى وەک ئومێد خۆشناو جیانابێتەوە و بۆگەنى پارە و خیانەتى خێڵى خیانەت پیشەى بارزانى لێدێت .
- بۆکێ خۆت بەکوشت ئەدەیت؟ .. بۆ عومەرى سەید بیسمیلا، کە بووە بە مەتەڵێک هیچ کەس سەرى لێدەر ناکات بەرهەمى ئەم بیچمە ئەبێ چیبێت، جگە لە تەکەتول بازیى و ملشۆڕى و کپکردنى دەنگى بوێر و خۆنەویست، سیاست بووە بەشەرمێک ئەم پیاوە کۆڵى لێنادات.
- بۆ کەى ئێن ئێن خۆت بەکوشت ئەدەیت؟ .. چ جیاوازییەکى لەگەڵ تەلەفیزۆنى ڕوداو و کەى ٢٤ى مەسروردا ماوە، تۆپخانەکە بووە بە ملشۆڕخانە و زمانى لە ئاست گەندەڵیى و مەسعود و حوکمى بنەماڵەیی و دزىی و فرۆشتنى نەوت و میتى تورک و هێرشى فاشیزمى تورک بۆ سەر کوردستان و پێشێلکردنى ئازادیى و مافە سەرەتاییەکانى و زەوتکردنى موچە و قۆرخکردنى بازارە هەموو جومگەکانى ژیان .. لاڵ بووە و نوزەى لێبراوە . 
- بۆکێ خۆت بەکوشت ئەدەیت .. بۆ ئەوانەى لە هەولێر شەقبەدەرکران و لە سنورى دێگەڵە بەگیان پێدانان و ئێستا ملشۆرو گەردن کەچ ڕێگەى هەولێر بەرنادەن و ئەڵێێت تاکسى خەتن و لە بارەگا و لق و نووسینگە و سکرتاریەت پارتى سەرقاڵى لستنەوەى شان و مل و دەست و لاقى بنەماڵەى گڵاوى بەرزانین.
- بۆ کێ خۆت بەکوشت ئەدەیت؟ .. چەندەهاى وەکو تۆیان بە کوشتدا و سەید عەمەرى سەید بیسمیلا هەر مایەوە جەمالى عەبەڕێوى ورگى شۆڕتر بووە، خەلیل سەرکانى مایەوە ئێستا مزایەدە بەخوێنى تۆوە ئەکات و هەتا لاى پارتى خۆى شیرینتر بکات و شەقاوێک بچێتە پێشەوە.
- بۆ کێ خۆت بەکوشت ئەدەیت؟.. لە نەخۆشخانەیەکەوە سەنگەر ئەگریت، ئەم بزوتنەوەیە ئەوەندەى فێرنەکردویت، کە نەخۆش و نەخۆشخانە حورمەتى تایبەتى خۆى هەیە، لەسایەى ئەوەى کە گۆڕان بووە بە حیزبى دەستى دوو و ئومێدى گۆڕانکارى خستە ناو تەویلەکەى بارەگاى بارزانى مێشکى هەزارەها خەڵکى شەریفى هیلاک و سەرقاڵکردوە و، لە هەموو کوچەیەکدا نەخۆشخانەیەکى وەکو ئەوەى ئەنوەرى بلە شێخە بکریتەوە هێشتا کەمە .
- بۆ کێ خۆت بەکوشت ئەدەیت؟.. بۆ ئەوەى ناخ زەرد و بۆگەنەکانى گۆڕان بێنە پرسەکەت و لە سەر گڵکۆکەت بە قەولى خۆیان مەراسیمى شایستەت بۆ بکەن و دواتر بە جوملە فەیسبوک بئاخنن لە وێنەى خۆیان. 
 خۆزگە و سەد بریا پێش ئەوەى دوا هەناسەت جەستەى شەکەتت بەجێبهێڵێت، تەنها ئەوەت بگوتایە داخوازیت ئەوە بوایە، کە ئازیزانت لە گردێک بە دوور بن کە چاوى حیزى سمە بۆق و جەلال جەوهەر لێیە. 
 بۆکێ خۆت بەکوشت ئەدەیت ؟ ...




(دەنگدراوە: 12 . زۆرباشە: 4.5/5)