ڕۆژهەڵات کامیانی پێویستە بۆ ئازادی

Sunday, 16/06/2019, 10:51

35710 بینراوە


سەردەمێ بو ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دیار ئازادی باشوری کوردستانەوە شیرینی عەلەمهولیەکانی پەروەردە دەکرد و چاونەترسانە بەڕێی دەکردن بۆ زیندان و لەگەڵ ڕاکێشانی پەتی لەسێدارەدانیاندا شێرکۆ بێکەس  لە باشورەوە سکاڵا و داد و بێدادی لە دەست کۆماری سێدارە دەگەیاندە کەشکەڵانی فەلەک 
ئەو ساتانە باشور نمونەیەک بو لە ئازادی، ڕۆژهەڵات شەوانە بێزووی پێوەدەکرد و مەراقی بو ئەویش بگاتە کاروانی ئازادی.. بەڵام ئەفسوس باشور ئەو نمونەیە دەرنەچو کە شیرینی عەلەمهولیەکان و لەیلا قاسمەکان و زەکیە ئالکانەکان خەونیان پێوە بینی .. ئەمێستا لە باشور ئازادی نەتەوە و خاک و جوگرافیا و جوگرافیا لە شوشەیەکی نێرگەلەدا خەسێنراوە و سەرباری گرفتاربونی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەو سیاسەتی بێهۆشکردنەی کە کۆماری سێدارە بە تلیاک و حەشیش برەوی پێدەدا! کەچی کۆمەڵێ سەرمایەدار و بازرگان و مافیای تلیاک و ئاڵۆش لە باشوری کوردستان خەریکی سەرمەست کردنی کۆمساکانن بە ژەهری شیشە و نێرگەلە و هێندەی تر ئازاری ڕۆحی عەلەمهولیەکان دەدەن کە خۆیان کردە قوربانی لە پێناوی ڕزگارکردنی کچان و کوڕانی ڕۆژهەڵات لە ژەهری تلیاک و حەشیشی کۆماری سێدارە.. دەبا هەمو بانگ کەین لە باشوری وڵات :
 " ئەگەر تۆ شایانی خەون و تێڕامانی عەلەمهولیەکان نەبویت! لێگەڕێ با کۆمساکان بە ژەهر و تلیاکی کۆماری سێدارە بخنکێنرێن نەک ببنە قوربانی دەستی مافیای " ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە