هەرێمى کوردستان لەنێوان ئەمریکا و هەرەشەکانى ئێراندا

Wednesday, 19/06/2019, 23:00

7546 بینراوە


دواى گوێبیستى هەرەشە و خۆنیشاندنەکانى ئەمەریکا و ئێران لە میدیاکانەوە ، شەقامیش لەچاوەروانى روودانى ئەم شەرەدان ،هەربۆیە جولەى بازار و رێکەوتنە سیاسیەکانى لە رۆژهەڵاتى ناوەراست و بەتایبەت عێراقی بە شێوەیەکى بەرچاو  سستکردووە. ئێران بەهەرەشە لە پێگە و بارەکا و بەرژەوندێکانى  ئەمەریکا  و ئەمریکاش ئێران بەمەترسی گەورە دەزانێت لە ناوچەکە و ولاتانى     کەنداو ، ئەگەر چى  چاودێرانى سیاسی و رۆژنامەنوسانیشى کردۆتە دوو بەرەوە ،هەندێیان پیان وایە لێدانى ئێران زۆرى ماوە یا رەنگە هەر روو نەدات ، بەڵام بەشێکیشیان بە دوورى نازانن . بۆیە لەنێوان  هەرەشەى ئەم دوو زلهێزەدا ،هەرێمى کوردستان جێی تێرامانى هەردوو لایە. بەشێک لەوڵاتان هەرێمى کوردستان بە ناوچەى ئارام دەزانن و بەشێکیش بە ویستگەى لەیەک نزیکبوونەوەى لایەنەکانى دەزانن لە ناوچەکە، بەڵام ئێران بەهۆی پێگە و نزیکى سنورى لەهەرێمى کوردستاندا وریاتر مامەڵە لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا دەکات ،هەربۆیە هەندێ جار ناوچەسنورییەکانى هەرێمى کوردستان بە بیانووى جیاجیا ناوەناوە بۆمباراندەکات .لەئێستاشدا لەنێو نوێترین  وتار و هەرەشەى سەرکردە سەربازییەکانى ئەم وڵاتەدا ،گوێبیستى ناوى(شیمال و عێراق) دەبین کە نابێت بهێڵن خاکى هەرێمى کوردستان بەکار بهێنرێت بۆ لێدانى پێگە و بەرژەوەندییەکانى ئێران. بۆیە م وتارانەدا ئەوەمان پێدەلێن ،ئێران زەمانەتى دەوێ . لەلایەکى دیکەشەوە بێدەنگى عێرا ق لەو هەرەشانە ، جێى گومانە چونکە بەزاندنى سنوریی هەر وڵاتێک ،لەلایەن وڵاتانى دراوسێوە ،نایاساییە و دەبێتە بەزاندنى سەروەرییەکانى وڵات.بەڵام چونکە ئێران عێراقیش بە پێگە و جێى نفوسى  ئابورى و پێگەى سیاسی خۆی دەزانێت و بەشێکى سەرکردە سەربازیی و سیاسییەکانى عێرا ق بە (گەرا و ڕۆبۆتى) خۆی دەزانێت. هەربۆیە دەتوانىِ هەرەشەى خۆی لەهەموو ناوچەکانى عێراق بکات. بێدەنگى هەڵبژاردنى عێراق لەو هەرەشانە جێى گومانە،چونگە لەرابردوودا ئێران زۆر جار بەبیا نووى جیاجیا بۆفشارخستنە سەر هەرێمى کوردستان لەپێناو بەرژەوەندییەکانیدا ،چەندین جار ،ناوچە سنورییەکانى هەرێمى کوردستانى بۆمباران دەکردوو  و وڵاتى عێراقیش لێی بێدەنگ بووهیچ هەڵوێستێکى نەبوولەبەرامبەر ئەو سنور بەزاندنەى ئێران.بۆیە دەبێت  سەرکردەکانى هەرێمى کوردستان  لەم باروو دۆخەى کە تێى کەوتووە و تیدا دەگوزەرێ، هەرلە نەبوونى سەرچاوەیەکى ئابوورى جگە لەنەوت   و ئاوابوونى خۆرى متمانەى هاوڵاتیان لە لایەنە سیاسیەکان و بەشداربوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەروەها نەبوونى کەسایەتییەک وەک مەرجعى هەموان بۆ کۆکردنەوەى هەموو لایەنەکان لەپێناو بەرژەوەندى گشتی و کۆدەنگییەکى بەهێز.چونکە ئەوەى ئێستا هاوڵاتیانى ئەم هەرێمە تێیدا دەگوزەرێ، ئەنجامى سیاسەتە چەوت و بەرنامە بێ بنەما و مشە خۆری و گەندەڵى بەرپرسانى نابەرپرسى ئەم هەرێمەیە. بۆیە دەبێت هەرێمى کوردستان لەم کرژى و ئاڵۆزییەى ئەم دوو زلهێزەى ناوچەکە ،بەوریاییەوە لە دۆخەکە بروانێت و جارێکى تر هەرێمى کوردستان بەرە و داڕمانێکى دیکە و دۆخێکى دیکەى نەخوازرا و و بێ چارەدا نەبرێت.چونکە تورەیی خودى شەقامى ئێستای هەرێمى کوردستان گەشتۆتە لوتکە.بۆیە بیرکردنەوەیەکى لۆژیکانەى تێروانینیکى وردى دەوێ، تا هەرێکى کوردستان پارێزراو بێت.چونکە ئەوەى هەشمانە جارێکى دیکە دەبێت بە قەقنەس.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە