ئیران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی خستە خوارەوە

Thursday, 20/06/2019, 6:26

32637 بینراوە


ئەمریکا ڕایگەیاند ئیران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی خستۆتە خوارەوە، ئیران ددانینا بە ڕووداوەکە و گوتی ئەو فڕۆکەیە لە ئاسمانی ئیران بووە و بۆ سیخوری بە سەر وڵاتەکەیان هاتووە. هاوکت ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە کە فڕۆکەکە سنووری ئاسمانی ئیرانی بەزاندبێت دڵنیاییە لەوەی کە فڕۆکەکە لە ئاسمانی گەڕووی هورمز بووە. ئەم ڕووداوە کاری کردۆتە سەر ئارامی ناوچەی کەنداو وڵاتانی ئەو ناوچەیە توشی نیگەرانی هاتوون لە سەرهەڵدانی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئیران. هەروها دەستدرێژیەکانی ئیران لە ناوچەکەدا بۆتە هۆی ئەوەی کە مەترسی لەسەر وڵاتانی ناوچەکە و بەرژوەندییەکانی زلهێزەکان هەبێت.
خستنە خوارەوەی ئەو فڕۆکە ئەمریکییە دوای ئەوە هات کە ئەمریکا دژی ئیران بڕیاری ناردنی هێزی زیاتری دا بۆ ناوچەکە. شایەنە باسە دوای ئەو ڕووداوە، پێشبینی دەکرێت کە پەیوەندیی نێوان ئیران و ئەمریکا زیاتر بەرەو گرژی بڕوات، چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکرێت کە جەنگ لە نێوان هەر دوو وڵاتدا ڕووبدات. بەگوێرەی هەندێ سەرچاوەی میدیا کە ئاماژەیان پێداوە ئەمریکا بڕیاری بٶردومان کردنی بنەکە ئەتۆمییەکانی ئیرانی داوە.
----------------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە