سەبارەت بە خسنەخوارەوەی فڕۆکە ئەمەریکییەکە، ترامپ لێدوای دا

Friday, 21/06/2019, 13:22

33939 بینراوە


پاش ئەوەی کە ئێران فڕۆکەەیکی پێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی خستە خوارەوە لەو بارەیەوە ترامپ هەڵویستی حکموەتەکەی دا.
خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکەی ئەمریکا لە ئاسمانی هورمز لەلایەن ئیرانەوە، گرژی نێوان هەر دوو وڵاتی بەرەو هەڵکشان برد. پێش ئەو ڕووداوە ترامپی سەڕۆکی ئەمریکا بڕیاری دابوو کە ڕادار و بنکەی موشەکی ئەتۆمی بکاتە ئامانجی هێڕشی ئاسمانی ئەمریکا بەڵام دواتر لەو ڕایە پاشگەزبۆیەوە و ئیرانیش دەستپێشکەری کرد و فڕۆکەی ئەمریکای خستە خوارەوە و چەند لایەنێکی فەرمیی ئیران ڕایانگەیاند کە ئەوان ئامادەی جەنگن دژ بە ئەمریکا.
ترامپی سەڕۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی لە میدیان بیانییەکان ڕایگەیاند: خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئەمریکی هەڵەیەکی مەزنە لەلایەن ئیرانەوە کرا و دواتر کاردانەوەی ئەمریکاش بەرامبەر بەو ڕووداوە دەبینن. شایەنی باسە تێچووی ئەو فڕۆکەیە ١٣٠میلیۆن دۆلاری ئەمریکییە و ناردرابوو بۆ ئاسمانی هورمز و سنووری ئاسمانی ئیرانی نەبەزاندبوو. زۆرێک لە چاودێرانی سیاسیی ئەمریکی پێان وایە ئەگەر ئیران ئەمەی بۆ بچێتە سەر باش نییە و دەبێت سنوورێک بۆ ئیران دبنرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە