سەرۆکی کابینەی 10

Wednesday, 26/06/2019, 11:59

7472 بینراوە


سەرۆکی کابینەی (9) درا بە بکوژی سەردەشت عوسمان، بۆ کابینەی (10)ش با بدرێت بە بکوژی کاوە گەرمیانی
--------------
وەك ئەزانین مەسروری (تیرۆریست)ی کوڕی مەسعود(خائین)ی کوڕەزای مەلا مستەفای (ئاشبەتاڵچی) بۆتە سەرۆکی کابینەی نۆی. وەك چاوەڕوان ئەکرێ ئەم نالەبارە لانی کەم ٤ ساڵ حوکمی قەرەقووشی بنەماڵەی بارزانی بەسەر باشووردا بسەپێنێ. خۆ ئەگەر گۆڕانکاری لەناوچەکە ڕوونەدا، ئەوا لانی کەم وەك باوکی کە بەزۆری زۆردارانە کورسییەکەی چۆڵ نەکرد و  دواتر ٥١%ی کوردستانی دۆڕاند لەگەمەی گیرفاندۆمدا، ئەگینا هەرگیز چۆڵی نەئەکرد ئەوا بۆ ئەمیش وەک سەرۆکی حکومەت دەمێنێتەوە و ئەو کورسییە چۆڵ ناکات، وەکو لە مێژووی ئەم بنەماڵەیەدا دەردەکەوێت رەنگە لە پاشەڕۆژدا ببێت بە سەرۆکی ئەرز و ئاسمانی هەرێم، دەسەڵاتەکەی وەکو دەسەڵاتی ئۆردوغان بۆی لغاو بکەن و بە ئارەزویی خۆی تاوبدات و هەرچی چاک و خراپە بە کوردی باشووری بکات. تەنیا ئەبێ یارییەکی دۆڕاو دروست بکا و لەتێکی تر لە باشوور بکاتەوە ئینجا واز دێنێ، ئەگەر نا ئەوا لەخەیاڵیدا نییە ئیتر ئەمیش واز بهێنێ.
غەریبە کوێرکە ناوی خۆی گۆڕیوە بە (مەحمود سەنگاوێ) ئەم کابرا سمێڵ بۆیاخکراو ماوەیەکە ئەیەوێ ببێ بەژمارەیەکی گەورە و ئەویش بنەماڵەیەك بۆ خۆی دروست بکا و لەناوچەی گەرمیان بەشێك داببڕی و حوکمی تیا بکا. ئەوەتا بینیمان داوای ئەوەی ئەکرد کوڕەکەی بکرێتە وەزیر و گزیر لەم کابینەی ئێستا، بەڵام نەك کەس گوێی لێ نەگرت ، بەڵکە حسابی توورێکی قووڕاویان نەبۆ خۆی و نەبۆ کوڕەکەی نەکرد. ئاخر فشەکەر جیاوازی تۆ و جەنەراڵ مامز چیە، هەردووکتان هەر تێ ئەتەقێنن لەکاتی لێقەوماندا، ئیتر بە چ ڕوەیەکەوە داوای پلە و پۆست بۆ مناڵەکانت ئەکەی؟
لەم ماوەیەی ڕابردوودا ئەتووت مەسعود پیاوێکی بچوکە، ئەی بۆ نەتوێرا بڵێت مەسعود پیاوێکی خائین و ئەلقە لەگوێی بێگانە و کەوا سووری ئەردۆگانە؟ چۆن داوای وەزیری لەکابینەی تیرۆریستێکی وەك مەسرور ئەکەیت و دواتر کە نەیان دایتێ، خۆت فشە ئەکەیتەوە و قسەی سواو هەڵئەڕێژی.
من پێشنیارم ئەکەم کە خولە سمێڵ فش خۆی بەربژێرکا بۆ کابینەی ١٠ وەك سەرۆك وەزیران و چیتر لەخەمی مناڵەکانیدا نەبێ، با جارێ ئەو خۆی ببێ بەسەرۆکی حکومەت لە کابینەی ١٠ ، ئەوسا ئاسانتر ئەبێ بۆ مناڵەکانی ببنە وەزیر و مەزیر. ڕەنگە هەبێ بپرسێ ئنجا کاری وا ئەستەمە و شتی وا گەلێ زەحمەتە، کە بەڕای من وانیە و زۆر زۆر ئاسانە. ئەویش لەبەرئەوەی هەروەك چۆن مەسروور چەندین کەسی تیرۆر کرد و لەوانەش ڕۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان) و بۆی چوە سەرو کرا بەسەرۆك وەزیران، ئەشێ ئەم غەریبە کوێرەش هەمان ڕێچکە بگرێت و بڵێ خۆ منیش (کاوە گەرمیانی)م تیرۆر کردوە و ئەویش ڕۆژنامەنووس بوو، ئێ بۆ مەسرور بکرێتە سەرۆکی حکومەت و بۆ من نەکرێم. خۆ بانێک نییە دوو هەوا.
هەقە لە ئێستاوە خولە سمێڵ فش لە کۆنگرەی داهاتوو ئەم باسە بووروژێنێ و خۆی بۆ ئامادە بکا، 
*ئەمەی نێو کەوانەکەی خوارەوە؛ دەقی ڕستەیەکی شانۆگەریی خوکە چەخماخەیە (ئەسڵی) کاتێ بۆسەی بۆ خولە چەخماخەی (تەزویر) ساختە داناوە.
(جا بزانین وەك جاران ماوی ئا ئەو کارەبایانە بکوژێننەوە)*

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە