جومگەکانی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان

Wednesday, 26/06/2019, 22:56

71553 بینراوە


باشووری کوردستان لە سەر ئەرزی واقیع لەلایەن پارتیی داگیرکراوە و تەواوی جومگە و دامەزراوە هەستیارەکانیی هەرێمی کوردستانیی خستوەتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە؛ جگە لە "بارەگای بارزانیی"! سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی ئەنجومەنیی وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی ئەنجومەنیی دادوەری، وەزارەتی ناوخۆ، پێشمەرگە و سامانە سروشتییەکان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانیی دەرەوە، راوێژکاری ئەنجومەنیی ئاسایش لەگەڵ چەندین دەستە و دامەزراوەی تر!. هەروەها بە پارەو قوتیی خەڵکی رەش و روتی ئەم کوردستانەش میدیای بینراو، نوسراو، بیستراو و سۆشیال میدیای کۆنتڕوڵ کردوە!. بۆ نموونە : کەناڵی ڕووداو کە ھی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمە. هەروەها کەناڵی ٢٤ کەھی مەسرور بارزانیە کە ئێستا سەرۆکی حکوومەتە.
لە زۆنی سەوزیش یەکێتی دەستی بەسەر جومگە ئیدارەیەکاندا گرتووە، کە تەواوی ھێزی چەکدار و دادگاکانی خستوەتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. دادگاکان بەویستی حیزب ھەڵدەسوڕێنێت و کێیان بوێت پەلکێشی دادگای دەکەن و .دۆسیەیەکی بۆ دروست دەکەن. ھێزی چەکدار بۆ بەرژەوەندی تەسکی حیزبی و سەرکوتکردن بەکاردەھێن, بەڵام بە هەمو پێوەرێک؛ پارتیی دیمۆکرات هەیمەنە و هەژمونیی خۆی بەسەر تەواوی جومگە و دامەزراوەکانیی کوردستاندا زاڵکردوە. ئەمەش لە پەراوێزی ئەو فەزایەی کە پێی دەوترێ دیمۆکراسیی؛ بەھێواشی و بە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە ماوەی سی ساڵی رابردو کاری بۆکردوە. ئەڵبەتە ھۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی، هەروەها شێوەی هەڕەمی رێکخراوەیی پارتیی وەک حزبێکی مەرکەزی ڕۆڵی خۆیان لە سەپاندنی هەژمونی پارتیی بەسەر تەواوی کایەکاندا بینیوە لە هەرێمی کوردستاندا.
لەدیدی منەوە چەند هەنگاوێک هەن کە دەتوانرێ لە رێگەیانەوە پارتیی بباتەوە قاڵبە تەسکەکەی خۆی، ئەمەش بەم هەنگاوانە دەکرێ:-
یەکەم: دروستکردنیی "بەرەیەکی رزگاریی نیشتمانیی" وەک چۆن لە هەشتاکانیی سەدەی رابردو لە لوبنان، فەلەستین، جەزائیر، دواتر میسر و لەم ماوانەشدا بەھاری عەرەبیکە لە سوریا و لیبیا و تونس و زۆر شوێنی دیکە رویانداوە، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە تاک حزبی و تاک سەرۆکی و، خستنە سەر رێچکەی وڵات بۆ سەر دۆخی ئاسایی خۆی.
دووەم: بونیی دەستورێکی مەدەنیی و بێ لایەن، داڕشتنەوەی مادەکانیی بە شێوەیەکی سەردەمیانە و، پابەندبون پێوەی. کە ئەوەش بە ئیرادەیەکی گەورە دەکرێت کە تەواوی ھاونیشتمانیە دڵسۆزەکان و چالاکوانی مەدەنی لە پشتیەوە بن. 
سێیەم: کۆتایی هێنان بە دیاردەی فرە هێزی چەکداری کە پێم وایە ئەو ھەنگاوە زۆر مەحاڵە، داماڵینیان لە ئینتیمای "شەخسی" و "حزبیی" و گرێدانیان بە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیی هەرێم.
چوارەم: رێگە نەدرێت وەزیرانیی؛ پێشمەرگە و ناوخۆ، هەروەها راوێژکاری ئەنجومەنیی ئاسایش سەر بە هیچ کام لە حزبەکان بن، بەڵکو بدرێن بە کەسانیی نیشتمانیی و تەکنۆکرات.
پێنجەم: پارلەمانیی کوردستان، لە دەزگایەکی تەلقیندراوەوە رۆڵەکەی بگۆڕدرێ بۆ دامەزراوەیەک کە بە جددیی ئیشی.
دانانی یاسا و چاودێری کردن بێت بەبێ هەڵاوێردیی سیاسیی و ئاینیی و نەتەوەیی و رەگەزی . 
ھەموو ئەو ھەنگاوانەی کە باسم کرد بۆ ئەوەی کە بچنە بواری پراکتیکیەوە، پێویستی بە جوھدێکی زۆر بە ھێزو شۆڕشی سپی ھەیە کە دووربێت لە توندو تیژی و کە بتوانێت فکرەی تاک بگۆڕێت بەرامبەر بەو ھەموو نادادپەروەریەی کە دەکرێت. لەلایەن دەسەڵاتی گەندەڵ و پڕ مافیا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە