کۆنگرەی ناودارانی کورد لە شاری سنە، کۆنگرەی خۆفرۆشانی کورد

Saturday, 29/06/2019, 18:01

11561 بینراوە


تێبینی: هەواڵی بەستنی ئەم کۆنگرەیە  بۆ یەکەمجار لە کوردستانپۆست بڵاودەبێتەوە.

 لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆنگرەیەک لە دار دەدرێ کە ناویان لێناوە کۆنگرەی ناودارانی کورد. ئەو بابەتە پێش ئەوەی کە ئەو کۆنگرەیە ببەسترێ لە ڕێگای کوردستانپۆست، ئەمن ئاشکرای دەکەم. بەشدارانی ئەو کۆنگرەیە لە چین وتوێژی جۆراوجۆر و جێگای پرسیار پێک هاتووە. لە باشووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان و باکوری کوردستانیش کەسانێک بەشداریی ئەو کۆنگرەیە دەبن کە مرۆڤ سەری سووڕ دەمێنێ لە هەڵویست وئاکاریی ئەو کەسانە. بەشداریی ئەو وڵاتانە لەو کۆنگرەیەدا بۆئەوەیە کە بڵێن: ئەو کۆنگرەیە، کۆنگریەکی گرینگیی جیهانییە.
رووی دیکەی ئەو کۆنگرەیە تا ئەو جێگایەی کە من ئاگاداربم، زۆر کەسایەتیی ئەدەبی وهونەریی و نووسەر و شاعیر تێیدا بەشدار نەبون ودەکرێ بگووترێ کە ئەو کۆنگرەیە لە لایان ئەوانەوە بایکۆتکراوە.

ناوی چەند کەسێکی ئەو کۆنگرەیە، ئەوانەی کە بۆ ئەو کۆنگرەیە بانگێش کراون و رەزامەندیی خۆیان دەربڕیوە، ئەمانەی خوارەوەن:
1. کەیهان کەلهوڕ
2. تۆسەن رەشید
3. کوردستان موکریانی
4. قوتبەددین سادقی
5. کەلیموڵلا تەوحیدی
6. ئەسعەد شێخوئیسلامی
7. عەلی قەرەداغی
8. مەعسوم عەلی مەعسوم
9. ئەنوەر قەرەداغی
10. مێهمەت عەبدوڵلا
11. موجتەبا شەمس پوور
12. عەزیز شاروخ
13. نەزەند بەگیخانیی
14. محەمەد عەلی سوڵتانی
15. عوسمان هەورامی
16. عەدنان کەریم
17. بەختیار عەلی
18. شارام نازری
19. حوسێن عەلی زادە
20. عەتا نەهایی
21. عێزەددین مستەفا رەسوڵ
22. هادی زیائەددینی
23. بیژەن زولفەقار نەسەب
24. لەتیف هەڵمەت
25. مەزهەرخالقی
26. فیلیپ کرینبرووک
27. عەلی ئەکبەر مورادی
28. ئازاد ئیبڕاهیم نەجاڕ
29. ژویس بلور
30. هۆمەر دزەیی
31. کامکاران
32. بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەفتی کۆماری ئیسلامی کە خەڵکی کرمانشانە
33. حەمدی ئولوکایا
34. بێهروزغەریب پوور
35. کازم ئۆز
36. کیانووش روستەمی
37. سیامەند ڕەحمانی
38. ئەمیر سەرتیپ نوسرەت
39. معین وەزیریی
40. ئەحمەد شابات
41. میکاییل ئەسڵان.

ئەگەر راست بێت ئەو کەسانەی کە ناویان هاتووە گوایا ناودارانی کوردبن، دەبێ بەڕاکشاوی بڵێن کە کۆمەڵگاکەمان جارێ هەر کرچ وکاڵە و زۆریی ماوە بگاتە ئامانی خۆی. لە ناو ئەو کەسانەدا کەسانێک بەشدارن کە لە باشووری کوردستان بانگهێشتن کراون و بە فلتەری بنەماڵەی بارزانی و تالەبانییدا تێپەڕێنراون.. ئەو کەسانە چۆن لە کێشەی کورد و سیاسەتیی کۆماری ئیسلامی لە ئاست کورد تێگەیشتوون؟ ئەمە بۆ خۆی جێگای پرسیارە.!
پێشهەنگیی کۆمەڵگایەک ئەوانە ڕێبەر بن، مژدە دەدەین، کە هەر دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی تێیدا دەبنە سەردەست. 
تێبینی: تا کاتی نووسینی ئەو بابەتە قەرار بوو عەبدوڵلا پەشێویش بەشدار بێ چون بانگهێشتن کرابوو، بەڵام بە پێی ئاگادارییەکی کە من لێی ئاگادارکراومەتەوە، عەبدوڵڵا پەشێو گووتوویە من نایەم و بەشدارنابم. بێگومان ئەوە هەڵوێستێکی کوردخوازانەیە.
ئەو کۆنگرەیە لە ١٠و١١ مانگی پووشپەڕساڵی هەتاوی لە ئێڕان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێ. یانی چەند رۆژێکی دیکە.


ناوی بەڕێوە بەران و ئامادەکارانی ئەو کۆنگرەیە: 
1. بەرپرسی دەبیر خانە، عەدنان بەرزنجی
2. بەرپرسی رێکوپێک کردنی کومیتەکان، ئەیوب مورادی
3. میرزای دەبیرخانە: نیگار مورادی
4. بەرپرسی کرداریی دەبیر خانە، ڕاشد حەق شناس
5. نوێنەریی دەبیر خانە لە کاروباری دارایی، ئومێد ئۆستاد نەووزی
6. نوێنەریی دەبیرخانە لە کاروباری پەڕتووکی کۆنگرە، محەممەد مەحموودی
7. نوێنەری دەبیرخانە لە کاروباری راگەیاندن، یحیا سەمەدی
8. نوێنەری دەبیرخانە لە کاروباری چاپەمەنی،عەبدوڵباسیت شێخ ئەحمەدی
9. نوێنەری دەبیرخانە لە کاروباری سایتەکان، ماجد مووزی
10. نوێنەری دەبیرخانە لە کاروباری فەزای مەجازیی، شنۆ نووری
11. نوێنەری دەبیرخانە لە کارو باری پەیوەندیی دەگەڵ ئەدەبیات، نینا کەری
12. نوێنەری دەبیرخانە لە کاروباری بڵاوکردنەوەی مۆسیقا، ئەفشین خەرامانپوور

نوێنەرانی دەبیرخانە لە کارو باری خوێندکارانی زانکۆ
1. ئێحسان میرەکی
2. گوڵان قەدیمی
3. نووشێن مەحموودی
4. عاتیفە مەحموودی
5. سۆما حەبیب زادە
6. نیگار ئەسکەمدەریی
7. ژینۆ بەردئەفکەن
8. ئاڕش مێهرەبانی
9. پریا فاتحی

ناوی بەرپرس و بەڕێوە بەری ئەو کۆنگریە لە دەستپێک و کۆتایی:
1. ئەسعەد ورمزیار
2. مەسعود ورمزیار
3. زاهید کەریمی
4. ئەسعەد فەریدی

نوێنەرانی ئەدەبی کۆنگرەو ودەبیریی ئەدەبی.
1. ئەحمەد عەبدوڵلاهی
2. خالید ئەمانی

قسەی ئێمە لەسەر بەستنی ئەو کۆنگرەیە!
نەتەوەی کورد لە باشوری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان نە لە شەڕی چەکداریدا توانیوانە سەرکەوتووبن نە لە شەڕی فەرهەنگی وئەدەبی ووشیار کردنەوەی کورد لەو دووبەشە لە وڵات توانیویانە بەرەنگاری داگیرکەر و دوژمنەکانیان ببنەوە! ئەمە راستییەکی حاشاهەڵنەگرە، کە هەمیشە لە مێژووی میللەتانی ژێر دەستەدا تەنیا شەڕی چەکداری کەرەستەی بەرەو رووبوونەوە نەبووە، بۆیە ئەو میللەتانە متمانەیان  نەک بە هێزیی بازوو، بەڵکو بە عەقڵ و زانست و توانا و کەلتوور و مێژووی خۆیان کردووە، بۆیە شەڕی چەک هەموو شتێک نییە کە لە هەموو روویەکەوە تۆ خۆت لە دوژمنەکانت جیا بکەینەوە، ئەگەر لەوانی دیکەدا جیات نەکردبێتەوە. راستە نەیارانی کورد نەیانتوانیوە چەک لە حیزبەکانی ئەو دوو بەشە لە وڵات داماڵن.بەڵام حیزبەکانیش نەیانتوانیوە تەنیا بە شەڕی چەکداریی سەرکەوتنێکی ئەوتۆ بە دەست بێنن. نموونەی زیندوو٢٨ ساڵ دەسەڵاتی جووت بنەماڵەی عەشرەتی مەلا بارزانی و جەلال تالەبانییە، کە بە یارمەتیی هێزی دەرەکی وا نیشان دەدەن کە دانیشیوانی باشووری کوردستان ئازادبوون ودەژیانێکی ئازاددا دەژین.بۆ رۆهەڵاتی کوردستانیش ئەوەندە بەسە کە بگووترێ حیزبەکان چۆن بە یارمەتیی قیادەمووەقەتەی سەر بە بنەماڵەی بارزانی نێوئاخنی کەمپەکانی باشوور کراون و رۆژ لە رۆژ زیاتر هەنجن هەنجنتر دەبن.
داگیرکەرانی کورد باش دەزانن بۆ ئەوەی نەتەوەی کورد زیاتر کویلە ببێت، پێویستە ئەنگوستی کویلایەتیکردن بۆ چین وتوێژێک راکێشێ ئەوانەی کە خۆیان بە شاعیر و نووسەر و رووناکبیر ئاکادیمیسیەن پێناسە دەکەن. ئەو چین توێژە دەستەمۆ بکرێن، یانی کۆمەڵگا دەستەمۆ کراوە. لێرەدا ڕۆڵی حیزب وچەک هێدی هێدی وەلا دەنرێ و رێکخراوەکان بەرەو کویلایەتی و سڕ بون هەنگاو دەنێن. تەماشای ئەو ناونیشانەی سەرەوە بکەن، کە باس لە کۆنگرەی ناودارانی کورد دەکرێت، کاتێک باسی ناودارانی کورد دەکرێ، مرۆڤ دەبێ بیر لە کەسانێک بکاتەوە کە خاوەنی سەرمایەی بە پێزی نیشتمانی وهەستی زیندووکردنەوەی سامانی ئەدەبی و فەرهەنگی وهونەریی و نەتەوەیی بن، پێناسەکە بندەستی کوردن. رابگەیەنێت، بەتایبەتی بەرامبەر بە دوژمن و داگیرکەر.
هەرکات بە دەستی بە رواڵەت ناوداری کورد، پێنووس و پەڕتووک وهونەر ومۆسیقا وکەسایەتیی کۆمەڵگایەک هەرزانفرۆش کرا! ئیدی ئەو نەتەوەیە بەرەو لاوازیی هەستێک ژیان دەکا، کە ئەو هەستە روح وجەوهەریی دانیشتوانی وڵاتێکی پێ ئاودەدرێ. ئەوکاتە ئیدی چەک بێ دەنگ دەبێ، تۆزی نەهامەتیی سەرتاسەریی وڵات دادەپۆشێ.
یەکێک لەو نەهامەتیانەی کە کورد لە باشوور و رۆژهەڵات دووچاری بووە، ئەوەیە کە هەرکات حیزبەکانی ئەو دوو بەشە لە وڵات تووشی شکست هاتن، گوناهی ئەو شکستە دەخەنە ئەستۆی دوژمن! بۆئەوەی شکستەکانی خۆیانی پێ داپۆشن! کۆمەڵگای ناهوشیاریش زۆر ساویلکانە باوەڕ بەو سیاسەتە قڕیژە دەکەن.

دەسەڵات و قەڵەمفرۆش:
لە هیچ کوێی دونیادا نەدیتراوە ئەدەب ومۆسیقا وهونەر و کولتوری نەتەوەیەک لە ژێد چەکمەی داگیرکاریکاریدا روو لە پەرەسەندن و گەشەکردن بکا. رووناکبیریی کورد وهونەرمەندیی کورد بۆ پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی رێگایەکی یەکجار دژوار و پڕ لە کەند و لەندی لە پێشە. ئەو ڕیگایە زیندان و شکەنجە و نەهامەتیی بە دووی خۆیدا دێنێ. بۆیە هاسان ناگاتە مەبەست.
بۆ تواندنەوەی نەتەوەیەک ئەگەر زیندان وشکەنجە وئازارکاریگەریی خۆی هەیە، تواندنەوەی زمان وکولتور و هونەر و دابونەریتی نەتەوەیەک هەزاران جار زیاتر ئەو نەتەوەیە بەرەو تواندنەوە دەبا! ئەگەر پێنووس وهونەر و زمان و مۆسیقا کۆیلە کرا ئیدی دواڕۆژی ژیان بەرەو تاریکستان راکێش دەبێ.

لە کۆتاییدا:
نەتەوەیەک زانا و خوێندکار و نووسەروشاعیر وهونەرمەند وخوێندکاریی، کۆمەڵگای خۆی ودۆزیی نەتەوەکەی بۆ بڕێک پارە و پلە و پۆست بخاتە ژێڕ پرسیار چۆن بیر لە ژیانی هەزاران مرۆڤی کورد دەکاتەوە، کە ژیانی خۆیان سادقانە لە پێناو چارەسەریی کێشەی کورد بەخت کردوە؟ بەستنی سمینار و کۆڕ و کۆنگرەی ئەدەبی وهونەریی کارێکی ڕەوا و لە جێی خۆیدایە، بەڵام لە ژێر چەکمەی نەیاریی کورددا هەزاران پرسیار دروست دەکات، بەتایبەتی خوێندن بە زمانی کوردی تا ئیستا لە ئێراندا رێگا نەدراوە، ئەو حکومەتە ئیسلامییەی کە بە خوێنی نەتەوەی کورد تینوویە، ئیدی ئەو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوانە بێ رێزییە بە ئاوات و بە ئازادی و رزگاریی خوازیی. کۆماری ئیسلامی زۆر زیرەکانی لە ڕۆژانێک دا ئەو کۆنگرە ومراسیمانە بە ڕێوە دەبا کە بۆنە و بیرەوەیی پیرۆزن بۆ کورد. ئەوە یانی ئەتکی سیاسیی لە ئاست نەتەوەیەک دەکات، کە لە دەروازەی هەزارەی سێ دا بۆ وەدەستهێنانی مافی رەوای خۆی دەبێ تووشی سەدان تڕاژیدیا بێ!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە