نیقابەکەى زینەب باشترین هۆکاربوو بۆ دەربازبونى وەزیرى پەروەردە

Monday, 01/07/2019, 1:51

91956 بینراوە


پەچەکەى  خوێندکار  زەینەب   بووە هۆکارى  ئەوەى کە  لە ڕیزى پێشەوەى  بگوازرێتەوە  بۆ ڕیزى  دواوە  ،  ئەمەش  بووە  هۆکارى  ئەوەى  کە  لە تۆڕى  کۆمەڵایەتى  فەیسبوک   ڕەخنەیەکى    زۆر  بەدواى  خۆیدا  بهێنێت .
  خەڵکى هەرێمى کوردستان   بێ ئاگابوون  لەو  هەڵە گەورەیەى  وەزارەتى  پەروەردە کە  لە  پرسیاردانانى  تاقیکردنەوەى  خویندکارانى  پۆلى  دوانزەدا  پرسیارە    هەڵەکان  لە دەرەوەى   مەنهەجى  خوێندن  بوو ،  ئەمەش   ناڕەزایى  خویندکارانى   بە دواى  خۆیدا   هێنا   دژى  وەزارەتى  پەروەردە  و   وەزیرەکەى  ، بەڵام   بەبێ   پشتگیرى  خەڵکى   کوردستان   کە  لەو   کاتەدا  خەڵکى  سەرقاڵى  پەچەکەى   خویندکار  زەینەب  بوون  وەزارەت  بەیان نامەیەکى   دەرکردو  ووتى  ڕیزبەندێکە   بە  هۆى  باڵاوە بووە ، زەینەبیش   (لە ڕاگەیاندنەکان  ڕایگەیاند  کە ووتەکەیان  ڕاستە  و  بۆیە  منیان   بردە  دواوە  چونکە  بەرزتر بووم  لە  خویندکارە کانى  دواوە   و شتەکەیان   لە  قەبارەى  خۆى  زۆر گەورەتر کردووە).
 باشە   وەزارەت   بۆ  بەیان نامەى  دەرنەکرد  لەسەر کەموکوڕیەکانى   پرسیارى  کۆتایی   تاقیکردنەوەکانى   پۆلى دوانزدە    کە  نەدەبوو  بەسەر  وەزیرى  پەروەردە   تێ پەڕێت  بە ئاسانى . هەروەها  وەزیر  خۆشحاڵبوو  بە رەخنەگرتن   لێى  بەرامبەر بە  پەچەکەى  زینەب  ، چونکە  خەڵکى  بوونە  هۆکارێک بۆ   دەربازبونى  وەزیر ،   بەڵام  ڕەخنەى   پرسیارە هەڵەکان  رەخنەیەکى قورس دەبوو  بۆ  وەزیر  چونکە  لەسەر  ئەداى  بەڕێوەبردنى وەزارەتەکەى  دەکەوت  و دەبووە جێگاى  پرسیار بۆ وەزیر. 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە