سۆشیاڵ میدیا دەردە یان دەرمان

Wednesday, 03/07/2019, 6:17

17316 بینراوە


لەم سەردەمی جیهانی تەکنەلۆجیادا. کە هەموو کۆمەڵگاکانی  گرتۆتەوە و ووڵاتی ئێمەش بێبەش نیە لەو پێشکەوتنە بەڵام دەتوانم بڵێم بۆ ووڵاتی ئێمە بوو بە دەرد  نەوەک دەرمان ،
هەرکەسەو دێت بەئارەزووی خۆی دەکەویتە ناو ناوزراندی خەلکی و هیرش کردنە سەری جاری وا هەیە بەبی ئەوەی کەسەکەی شتێکی کردبێت دەکەونە تۆمەت و بوختان دروست کردن بۆی، بەداخەوە لەکۆمەڵگا ی ئێمەدا سۆشیاڵ میدیا  ئەوەندەی بۆ ناوزراندن و لەکەدارکردنی یەکتری بەکاری دەهێنین ئەوەندە بۆ کاری باشە بەکاری ناهێنن
رۆژانە دەبیستین و دەبینین چۆن هیرش دەکرێتە سەر کەساییەتیە دیارەکانی ناو کۆمەلگە هەر جارەو بەجۆری دەکەونە بەر هیرشیی ئەو کەسانە جا هەندیک جار دەبیتە هۆی کیشەو موشکیلە بۆ ئەو خێزانانە وە هەندیک جار واهەیە کەسانیک گالتە بە ئاین و خاک و نیشتیمانیش دەکەن  بەداخەوە کەسانیک بۆ ئەوەی بناسرین و دەرکەون سەیر دەکەیت  بەراست و چەپ دەکەویتە جنیودان بەم لایەن و بەو لایەن تا دەگاتە ئەو مەبەستەی خۆی هەیەتی  بەلام بیر لەوە ناکاتەوە ئەم کارەی دەیکات هەلەیە  راستە  لەوانەیە تا ماوەیەک بۆی بچیتە سەر بەلام رۆژگار رەحم بەکەس ناکات، 
دەبێت چارەسەر بۆ ئەو کەسانە بکرێ چونکە ئەگەر چارەسەر نەکرێ ئەوا کۆمەلگا توشی دەردیک دەبیت ئەو کات ناتواننرێ چارەسەربکرێ، دەبێت پێش ئەوەی  تەشەنە بکات رێیان لێبگیردری چونکە ئەو کات تاکەکانی ئەم وولاتە کەساننیکی خۆش باوەر و ئەلقە لە گوێ دەردەچن ئەوەی دەیبینن ئەوە دەلێن نازانن کە نابیت هەرچی وتی و وە هەرچی بینی بروای پێبکەن 
ئێستا وای لێهاتوە ئەگەر کەسیک قسەیەکی جوان یان ئاموژگارییەکمان بکات  سەیر دەکەیت ئەوا بینەریکی زۆر کەم سەیری دەکات کە  بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن بەلام کاتی کەسێکی نەشارەزا لە هیچ وە جنیو فرۆش و قسە بەم لایەن و بەو کەسایەتی بڵێ سەیر دەکەیت دوو هەزار و سێ هەزار خەلک بەدیارییەوە دادەنیشی ، کارەسات لەمە دایە کە تاکی ئەمرۆ وەها بەکەم سەیری کلتور و کەسانی هاوزمانی خۆی دەکات وا دەزانی ئەگەر لاسای نەتەوەکانی تر بکاتەوە پیش دەکەویت نا بە پێچەوانەوە با لە زانست و زانیاری و کاری چاکە چاویان لێبکات نەوەک لە کاری خراپە دەبیت گوی لە کەسانیک بگیردری کە شایەن بن و دلسۆز بن بۆ کۆمەلگا 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە