قسەی قەحبەیەک

Wednesday, 07.03.2019, 6:20

8671 بینراوە


لە باشوری وڵات
سەرکردەیەکی کورد
بە ژنێکی گووت
تۆ قەحبەی!
لە سەرەتای رۆژ تا تاریکایی شەو
دەباوەشی کەس وناکەسدا
دەخەوی و... دەدەی
هەر لە باشووری وڵات
قەحبە هاتە دەنگ و گووتی
ئێوە راست دەکەن هەر چی بم ئەوەم
خۆ خاکفرۆش نیم
کۆیلەی دووژمن وخایینی ٢٤ عەیار نیم
ئێوە کێن؟
ئێوەن قەحبەی سەردەم
گزیریی داگیرکارو
چڵکاو خۆریی بێ ویژدانی سەدەن
کە دەگەڵ  کوردکوژ و کوردکوژەکان
بوونەتە هاودەم
من قەحبەم؟




(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)