وەستا حەسەن و پاڤێلی کوڕی تالەبانی مادەی هۆشبەر لە ئێرانەوە دەهێنن

Wednesday, 03/07/2019, 8:18

37160 بینراوە


هەفتەی رابردوو لە شەوی 17 / 6 / 2019 نزیکەی 15 ئۆتۆمبیلی کۆنتەینی کەپسکراو، لە ئێرانەوە بە مەرزی باشماخ تێپەڕێنرا و هاتنە سلێمانی، سەرچاوەیەک لە پێنجوینەوە بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاندن، ئەو ئۆتۆمبیلانە پڕ بوون لە هێلکەی و گۆشت و جگەرە و دووگی کۆن و ئێکسپایەر، گومانیش دەکرێت کە  مادەی هۆشبەریش بگوازنەوە، کە بەبێ ئەوەی لەلایەن گومرگەوە کۆنتڕۆڵ و سۆنەریان بۆ بکرێت و بە رێگایەکی جیاوازدا پێچیان پێکردنەوە و نەهێڵدرا کۆنترۆڵ بکرێن..
پەیامنێرەکەمان توانی بە پەلە ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانە بنووسێت کە بەلایدا تێپەڕ دەبوون. پاش پەیوەندیی  بە  کارمەندێکی دڵسۆز و خەمخۆری ئەو خەڵکە کە نەیویست ئاماژە بە شوێن و جۆری کارەکەی بکرێت، ئەوەی ئاشکرا کرد، کە بەڵێ ئەمە یەکەمجار نییە  لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەو شێوەیە بە مەرزی باشماخدا بەبێ کۆنترۆڵ تێپەڕێت و بچنە سلێمانی.
سەرچاوەکە وتی: ئەو شەوە کەسێکی ئاسایش و سەر بە وەستا حەسەن بەناوی  (پشتیوان) سەرپەرشتی ئەو کاروانەی دەکرد، کە هەموویان تابلۆی ئێرانی و تورکی و عێراقیان هەڵگرتبوو، سه‌لامه‌تی ڕێگا و بانیان بۆ دابین ده‌كه‌ن.

هەر ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، کە بەم شێوەیە باسی لێوە کرد: جموجۆڵی هێنانی مادەی هۆشبەر ئیستا لەلایەن پاڤێل کوڕە سەرشێت و حەشیشە خۆرەکەی تالەبانی و وەستا حەسەن و کامەرانی بەڕێوەبەری ئاسایشی پێنجوین بەڕێوە دەبرێت. ئیستا ئەمانە خەریکی هێنان و بازرگانیکردنن بە مادەی هۆشبەر و لە سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری کۆنتڕۆلی ئەو بازرگانییە بە دەست ئەوانە و پارەیەکی خەیاڵییان دەست دەکەوێت، تەنانەت بۆ دەرەوەی هەرێمیشی دەنێرن.
سەرچاوەکە وتی: تا ئیستا ئێمە ئاگاداریش بیین، پاش ئەو ئاڵۆزییەی کە کەوتۆتە نێوان ئەمەریکا و ئێران، جگە لەو مادە هۆشبەر و خواردنی ئێکسپایە ر و  ماوە بەسەرچووەکان، هەست پێدەکرێت کۆمەڵیک شتی سەربازیی و کەلوپەلی دیکە لە ئێرانەوە هاتبێتە ناو عێراقەوە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو شتانە بێت کە ئێران نایەوێت لە کاتی روودانی هەر کێشەیەک ئەو شتانەیان لەدەست بچێت، پێم خۆشە ئێوە ئەو هەواڵە و ئاگادارییە بڵاوبکەنەوە، کە بەرپرسەکانی یەکێتی لەمەدا دەستیان هەیە و یارمەتی ئێران دەدەن. هیوادارم تێبگەن و پەیامەکەم روون و ئاشکرا بێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە