ئاسایشی سلێمانی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکات

ئەو هەواڵە بخوێنەرەوە (ئاسایشی سلێمانی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکات)

سوپاسنامه‌

Wednesday, 07.03.2019, 16:12

2822 بینراوە


سوپاسنامه‌
دوای ئه‌وه‌ی زۆر له‌ چالاکانی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و خانه‌واده‌ی سایه‌ که‌ریم و مه‌لاو رۆژنامه‌نووسان داوایان له‌ سایه‌ کریم کرد واز له‌و کاره‌ قێزه‌ونه‌ بێنێت، دیاربوو ئه‌و زیاتر سوور ده‌بوو و پێداگری له‌ کاره‌که‌ی ده‌کرد.
به‌لام دوای ئه‌وه‌ی سایتی تێکۆشه‌ری کوردستانپۆست هه‌ستا به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی مه‌سه‌له‌که‌ و تێوه‌گلانی سه‌رانی یه‌کێتی له‌و کاره‌ و وتارێکی بڵاوکردوه‌ له‌ ژێر ناوی
سایه‌ که‌ریم وەک دیاردەیەک لە ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵه‌بانی
هه‌ر 6 کاتژمێر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وتاره‌ سایه‌ که‌ریم بڕیاری وازهێنانی له‌و کاره‌ راگه‌یاند.
جێی وه‌بیر هێنانه‌وەیه‌ که‌ سایتی تێکۆشه‌ری کوردستانپۆست پێش چه‌ند ساڵێك سکانداڵی که‌سایه‌تیه‌کی دیاری ناو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی (قادر حه‌مه‌ جان)ی بڵاوکرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ کچێکی تری خانه‌قانی دا
ئێمه‌ لێره‌دا سوپاسی هه‌وڵ و خه‌باتتان ده‌که‌ین له‌ پێناوی رووخانی عه‌رشی کارتۆنیی دوو بنه‌ماڵه‌ی خائین و گه‌نده‌ڵ و دڕنده‌ (بارزانی و تاڵه‌بانی) که‌ نزیکه‌ی 30 ساڵه‌ کوردستانی باشووریان مۆنۆپۆڵی خۆیان کردووه‌.

ره‌شید نه‌ریمان و ئه‌نووه‌ر عه‌بدوڵا
له‌جیاتی هه‌موو کوردێکی شکۆمه‌ندو بنه‌ماڵه‌کانی گه‌رمیان




(دەنگدراوە: 6 . زۆرباشە: 3.5/5)