هەواڵێکی گرنگ..پارتی فەوجێک بۆ (دەبڵ جاش) دەکاتەوە

Thursday, 04/07/2019, 15:00

37580 بینراوە


سەرەتا مەبەست لە دەبڵ جاش ئەو دەربڕینەیە، کەوا یەکێک خۆی جاش بێت، جاشێکی دیکە  لە ژێر چاودێری خۆی رادەگرێت. دیسان دەبڵ جاش واتا جاشی جاش، بەو مانایەی پارتیی خۆی جاشە دەچێت جاش بۆ ئاغاکەی دەگرێت.
پاش سەردانی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ لای ئەردۆگان، کە یەکێک لە فەرمانەکانی میت ئەوە بووە ، کە پێی سپێردراوە، فەوجی دژەگەریلا لە ناوچەی برادۆست و بادینان دروست بکات، ئەرکی ئەم دەبڵ جاشە ئەوەیە  پێش سوپای داگیرکەر دەکەوێت بۆ لێدانی گەریلا. هەر لە ئیستاوە ئەو ناوە بەسەر ئەو تاقمە خۆفرۆشانە دابڕاوە و ناویان لێناون دەبڵ جاش.
یەکێک لەوانەی، کە فەوجی بۆ کراوەتەوە لە چوارچێوەی سیستەمی چەتەگەرایی پارتی، ئۆڕاڵ ناوێکە تەماشای وێنەیە بکە ، خەڵکی بەرمیزەیە، کارگێڕی کۆمەڵایەتی پارتیە لە خەبات نزیک شاری هەولێر، ئەو کەسە  تا ئیستا توانیوێتی نزیکەی  50 چەکدار بۆ نێو ریزەکانی سوپای تورک دروست بکات و هێزێکی دامەزراندووە، هەندێک جار بە بەرگی سوپای تورکیاوە، مەشقیان پێدەکەن، بەشێکی دیکەشیان بە جلی کوردییەوە، هەر یەکە لە ناوچە جیاوازەکان.
ناوی ئۆراڵ لەلایەن میتەوە  بۆ بۆ ئەم خائینە دانراوە.
ئەم ئۆڕاڵە دەستی هەیە لە شەهیدکردنی گەریلا و پێشوازیکردنی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ ناوچەی برادۆست و گوندی بەرمیزە.
پەیامنیری کوردستانپۆست لە برادۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە