چۆن ئەوراکان (وزەی جەستە)دەخوێنیتەوە

Tuesday, 09/07/2019, 16:07

13532 بینراوە


واتای هەر ڕەنگێک چییە؟
هەموو شتێک دەربارەی ئەوراکان فێربە، چۆن ئەوراکان دەخوێنیتەوە، چۆن ئەورای خۆت دەبینیت، ڕەنگی ئەوراکان و واتای هەر ڕەنگێک چییە.
هەموو ئەو بوونەوەرانەی کە پێویستیان بە ئۆکسجینە بۆ مانەوە لە ژیان ئەورایان هەیە. بوارێکی گەورەی وزەی موگناتیسی بەرهەمدەهێنن کە دەتوانرێت هەستی پێبکرێت، و تەنانەت ببینرێت لەدەوری جەستەی فیزیایی. هەموومان دەتوانین بزانن گەر بێتوو کەسێک هەست بەباشی نەکات لەگەڵ ئێمە، یان وەکو ئەوەی پڕ لە تووڕەیی بن یان گەر بەڕاستی لە دڵیانەوە بژین و بەقوڵی هەست بکەن. پێویستیت بەوە نییە دەرووناس بیت تا هەست بە ئەورا بکەیت و بیخوێنیتەوە.
گەر کەسێک بە لاتدا تێپەڕێت، زۆر لەنزیکتەوە، لەوانەیە خۆنەویستانە هەندێک لە وزەکەت بدزن. گەر کەسێک لەناکاو نزیکت بێتەوە و قۆڵت بگرێت، ئەوا لێشاوی وزە بەدەوری جەستەتدا دەپچڕێنن. نموونە: لەوانەیە کاتێک بێت کە قسە لەگەڵ کەسێک دەکەیت و وا دەزانی زۆر لە نزیکتەوە وەستاوە. لەوانەیە تەنانەت خۆشت بیرتکردبێتەوە، "ئەوان لە بۆشایی من دان،" وە دواتر کشاویتەوە. تەنانەت ئەم هاتنە ناوە کەمە بۆ ناو ئەورای تۆ یاخود 'بۆشایی' تۆ دەتوانێت لێشاوی وزەی تایبەتیت بپچڕێنێت و لەوانەیە هەست بکەیت کە لاواز کراویت.
ئەورا بەزۆری ٣ پێ لە جەستەی فیزیاییتەوە دوورە، هەرچەندە مێروولەیەک یاخود ڕزگاربوویەکی دەستدرێژی کراوە سەر ئەورایەکی ٥٠ پێیان هەیە لەدەوریان، کە واتە لە سینەمایەک یاخود لە پاسێکدا/شەمەندەفەرێکدا لەناو شتی ئەواندا دانیشتوویت!!! دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە لەمە.
ئەوراکان بەزۆری بە خەڵکەوە بەستراون. هەندێ کات تەنانەت بەکاریان دەهێنین بۆ وەسفکردنی خەڵک: "ئەو ئەورایەکی هەیە دەربارەی خۆی،" یاخود "تەنها بریقەیەکی هەیە دەربارەی خۆی". بەڵام لە ڕاستیدا هەموو بوونەوەرە زیندووەکان ئەم بواری وزەیە بەرهەمدەهێنن. کاتێ بە کەسێکەوە دەبەسترێن، ئەوراکە دەتوانێت دیمەنی ناوەوەی ڕۆحی، سۆزداری و ڕووی فیزیایی دابین بکات لە تاکێکدا.
ڕەنگی چاکراکان


ژیان پڕیەتی لە ڕەنگ وەکو زۆربەی شتەکان لە ژیانتدا، ڕەنگ بەهەمان شێوە واتای هەیە. ئەوان نیشاندەری نامەکانن لە خودی بەرزتری خۆتددا، خوا، خەونەکان، هەرچییەک بێت نیشانەکە. بەڵام پێویست ناکات مێتافیزیشیان بیت بۆ تێگەیشتن لە گرنگی ڕەنگ لە ژیانت. ئەمە لە ئەزموونی ژیانی ڕۆژانەدا بوونی هەیە.
زۆربەی خەڵک ڕەنگی سپی بە خوا دەبەستنەوە، پەمەیی بە خۆشەویستی و مۆر بە شاهانەیی و ڕۆحانی. ئەمانەی دێن پوختەیەکە لە ڕەنگە سەرەکییەکان و شیکردنەوە باوەکانیان.


ڕوونکردنەوەی ڕەنگ لە هەر ئەورایەکدا
ئەورای سور:
ئەورای سور

خەڵکی ئەورای سور بەپەرۆشن و تاکی چالاکن، هەمیشە لەچاودێریدان بۆ سەرکێشی تازە. سەرکێشن لەگەڵ خواردن، گەشت و هاوڕێی ڕەگەزی بەرامبەر. دروشمی تاکێکی ئەورای ڕەنگ سور بریتییە لە "هەموو شتێک جارێک تاقی دەکەمەوە." لەبەر نزیکبوونەوەی بێخەمیان بۆ ژیان زۆربەی کات خۆیان لە ئاوی گەرمدا دەدۆزنەوە.
خەڵکی ئەورای سور خێرا تووڕە دەبن و دەتوانن عەسابیان لەدەست بدەن لەسەر بچووکترین شت. بەڵام لەدەرەوە ڕووخۆشن لەگەڵ کات و وزەی خۆیان کاتێ بانگ دەکرێن بۆ یارمەتی.
بەزۆری بەهێزن لەجەستە و بیردا و خۆبەدەستەوە نادەن بۆ نەخۆشی دەروونی و فیزیایی هێندە بەئاسانی. لەبەر تەندروستی و چالاکی بەهێزیان تاکی ئەورای سور حەز دەکات فیزیایی بێت و زۆر چالاک بێت لە وەرزشدا. کەسێک بە ئەورای سوری زاڵبوو بەئاسانی بێزاردەبێت و پیویستی بەوە هەیە بچێتە سەر خواست، پڕۆژە و پەیوەندی جیاواز. چونکە دواتر سەرەڕۆیی زۆر جێدەهێڵن لەبەخەبەر هاتنیاندا. بەڵام گەر بیریان بخەنە سەر پڕۆژەیەک و بەردەوام بن لەگەڵی، سەرکەوتنی ناوازەیان دەبێت و زۆر ساماندار دەبن.
خەڵکی ئەورای سور ڕاستەخۆن، بۆ خاڵەکە و باسەکە وە ناترسن لە دەربڕینی تێڕوانینی خۆیان. ئەجێندای شاراوە یاخود هۆکاری شاراوەیان نییە. ئەوەی دەیبینیت ئەوەیە کە بەدەستی دەهێنیت لەگەڵ کەسێکی ڕاستەوخۆی ئەورای سور.
لەسەروو هەموو شتێکی تریشەوە تاکی ئەورای سور پێویستی بەوە هەیە ژمارە یەک بێت. سروشتی بەربەرەکانیان و پێویستی سەرکەوتنیان بەرەو سەرکەوتنی گەورەیان دەبات لە ژیان. هاوکاری باش نین و فرمان لەوانی تر وەرناگرن. چونکە دواتر پێیان باشتر دەبێت کاری تاکە کەسی خۆیان بەڕیوەببەن یان لە شوێنێک بن بەدەسەڵات بەسەرو ئەوانی ترەوە.

ئەورای زەرد:
ئەورای زەرد

خەڵکی ئەورای زەرد لێکۆڵەرن، لۆژیکی و زۆر زیرەکن. دەیانەوێت لەو پیشانە جیاببنەوە کە فێرکاری و خوێندن دەگرنەخۆ و داهێنەر و زانای ناوازە دروست دەکەن. دەتوانن زۆر باش کار بکەن و بەئاسانی ئاڵودەی کار ببن بەشێوەیەک کارەکەیان دەخەنە سەروو پەیوەندییە تایبەتیەکانیانەوە.
خەڵکی ئەورای زەرد زۆر بەتەواوی دڵخۆشن لەگەڵ خۆیاندا و بەتەنیایی ناچەوسێنەوە. لەسەر ڕوو کەوتوو بۆ پەستانی تەندروستی بیری، دەتوانن وازبهێنن و بکشێنەوە و تووشی خەمۆکی بن کاتێ لەژێر سترێس دان.
تاکی ئەورای زەرد پەیوەندیکەرێکی زیرەکە و دەتوانێت تواناکانی نیشان بدات لە حاڵەتێکی ڕوو بە ڕوو و بەرامبەر کۆمەڵەیەکی گەورە. بڕوایان بە تواناکانی خۆیان هەیە بۆ گەیاندنی بیرۆکە و پەیامەکانیان و سروش بۆ ئەوانی تر دەهێنن.
خەڵکی ئەورای زەرد توانای چاودێری زۆرباشیان هەیە و دەتوانن خەڵک زۆر بەئاسانی بخوێننەوە. خاوەن تێڕوانینی زۆر باشن. چونکە نائارامن و وریایانە هاوڕێ کەمەکانیان هەڵدەبژێرن. هەر هاوڕێیەکی هەیان بێت یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ژیری و زیرەکی کەسە ئەورا زەردەکە.
تاکەکانی ئەورای زەرد سەریان لەسەروو دڵیان دادەنێن کاتێ ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی قورس دەبنەوە لە ژیانیان. ئەوان بیرمەندی لاسایی نەکەرەوە و ناسادەیین وە ناترسن لە تاقیکردنەوەی بیرۆکەی جیاواز و چەمکی بنەڕەتی. بۆ هەندێک کەس ئەورای زەرد کەمێک نامۆ دەردەکەوێت و حەز و خولیای نائاسایی هەیە. ئەوان حەزیان بەهەموو شتێک دێت کە بە پێشەنگ، ژیری و نائاسایی دادەنرێت.
هەڵەی سەرەکی کەسێک کە ئەورای زەردی زاڵبووی هەیە ئەوەی کە ئێجگار ڕەخنەگرن لەخۆیان و ئەوانی تر.

ئەورای پەمەیی:
ئەورای پەمەیی

سروشتی خەڵکی ئەورای پەمەیی خۆشەویست و بەخشەرە. حەز دەکەن خۆشەویستیش بن بەهەمان شێوە، هاوڕێی نزیک لەدەوری خۆیان کۆدەکەنە لەهەموو دەرفەتێکدا. حەز دەکەن ڕووداوە خێزانییەکان بەڕێوەببەن و زۆر ڕووخۆشن لە کاتەکانیاندا. گرنگی زۆر دەدەن بە تەندروستیان و ئاگاداری جەستەیان دەبن بە خۆراک پارێزی و ڕاهێنان باش.
خەڵکی ئەورا پەمەیی زۆر ڕۆمانسین و هەر کە هاوڕۆحی خۆیان دۆزیەوە هەمیشە ڕاستگۆ، خۆشەویست و دڵسۆز دەمێننەوە بۆ ژیان.
تاکی ئەورای پەمەیی تەندروستی بەخشێکی سروشتییە، زۆر هەستیارە بە پێویستییەکانی ئەوانی تر و توانانی دەروونی بەهێزی هەیە. ئەوان بەهەمان شێوەی بیرۆکەی زۆر دروستکەر و خەیاڵی بەهێزیان هەیە. لەبەر ئەو ڕەوشتە کەسایەتییانەی کەسی ئەورا پەمەیی دروستی دەکات نووسەری گەورەی ڕۆمان، شیعر و هۆنراوەی گۆرانی دروست دەکات.
تاکی ئەورا پەمەیی ڕقی لە نادادپەروەری، هەژاری و ناکۆکی هەیە. هەمیشە هەوڵی باشترکردنی جیهان دەدەن بۆ شوێنی باشتر و قوربانی تایبەتی دەدەن لە هەوڵیان بۆ ئەم مەبەستە.
خەڵکی ئەورا پەمەیی خواست بەهێزن و زۆر ڕیک و پێکن و چاوەڕوانی پێوانەی بەرز دەکەن لەوانی تر. نرخ و ئاکاری بەهێزیان هەیە و بەدەگمەنی لادەدات لێیان. لەبەر ڕاستگۆیی و سروشتی خۆشەویستیان وەکو کارمەندەکان ڕێزیان دەگیرێت بەڵام بەهەمان شێوە کارمەندی ناوازە دروست دەکەن لەبەر هەستی دادپەروەریان.

ئەورای سەوز:
ئەورای سەوز

خەڵکی ئەورای سەوز زۆر دروستکەرن و زۆر ئیشکەرن. هەوڵی باشترین دەدەن لە هەر شتێک کە دەیکەن. سروشتی زۆر بڕیاردەر و ڕاستخوازیان هەیە کە ڕێگەیان نادات بە خەونی نامۆ و بیرۆکەی ناڕاستەقینە بۆ ڕەنگ کردنی جیهان.
دروستکەریان حاڵەتی کرداری دەگرێتەوە وەکو باخەوانی، چێشتلێنان و دیکۆرکردنی ماڵەوە. تاکی ئەورای سەوز چاوێکی باشی هەیە بۆ جوانی، دەرکەوتن، جلوبەرگ، ماڵەوە وە دەوروبەریان دڵنیادەکاتەوە لە هەردوو ڕووی کرداری و جوانی.
خەڵکی ئەورای سەوز حەز دەکەن زۆر بەناوبانگ، پەسەندکراو و ڕیزلێگیراو بن. خەڵکی بازرگانی زۆر سەرکەوتوو دروست دەکەن و دەتوانن سامان و سەرکەوتنی زۆر دروست بکەن بۆ خۆیان. خەڵکی ئەورای سەوز حەزیان بە ئاسایش، جێگیری و هاوسەنگی هەیە لە ژیانیاندا. هەر پلانێک کە دایدەڕێژن بیری باشی لێدەکەنەوە لەبەر ئەمە، بە دەگمەن هەڵەی هەڵەشە دەکەن.
هاوڕێ نزیکەکانی خەڵکی ئەورای سەوز بە ڕووخۆشی، دڵسۆزی و ئامۆژگاری کردارییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.خەڵکی ئەورای سەوز نائارامن و وریایانە هاوڕێکانیان هەڵدەبژێرن. ئەو خەڵکانەی ئەورای سەوزیان تیادا زاڵە ئاگاییانە تەندروستن و دڵنیادەبنەوە لە خواردنەکانیان؛ بەتام و تەندروست بەخش. هەمیشە لەگەڵ سروشتدا گونجاون و شوێنە گەورەکانیان خۆشدەوێت.


ئەورای پرتەقاڵی:
ئەورای پرتەقاڵی

خەڵکی ئەورای پرتەقاڵی گیانی ساکار، ڕووخۆش، و کۆمەڵایەتین دەیانەوێت لەگەڵ ئەوانی تر بن و کێشەیان نابێت گەر ناوەندی گفتوگۆ بن یاخود تەنها ڕوویەکی تر بن لە کۆمەڵەکەدا. حەز دەکەن ئەوانی تر دڵخۆش بکەن و زۆربەی کات باشترین دیاری دەبەخشن، زۆر بیردەکەنەوە و ڕووخۆشن.
تاکی ئەورای پرتەقاڵی بەگشتی دڵ باشن، میهرەبان و ڕاستگۆیە. زۆر لەگەڵ سۆزداریەکانی ئەوانی تر دەگونجێن و دەتوانن هەست بە ئازار و دڵخۆشیان بکەن. خەڵکی ئەورای پرتەقاڵی دەتوانن زۆر دڵبەر بن، بەڵام بەشێک لە دڵبەریان لە هەستیارییانە بۆ ئەوانی تر. توانایان هەیە وا لە هەموو کەسێک بکەن ئاسوودە بێت لەگەڵیاندا.
تاکی ئەورای پرتەقاڵی دەتوانێت سەر گەرم بێت و زۆر خێرا عەسابی لەدەست بدات. بەڵام لە لایە ئەرێنییەکە بەهەمان شێوە خێران بۆ لێبووردەیی و لەبیرکردن گەر داوای لێبوردنێکی ڕاستگۆیانە پیشکەشکرا و قبوڵکرا. ڕق هەڵناگرن.
خەڵکی ئەورای پرتەقاڵی بڕوایان بەخۆیان هەیە لەو شەقلەی بۆ ئەوانی تر دروستی دەکەن و دەتوانن ئەوە بۆ سودی خۆیان بەکاربهێنن. دەتوانن ژیانێکی دڵخۆش و زۆر سەرکەتوو بەڕێوەببەن. لایەنی خراپی خەڵکی ئەورای پرتەقاڵی ئەوەی کەوا ناتوانن ئارام بگرن و خێرا دەچنە ناو پڕۆژەکان، پەیوەندییەکان و ئەزموونەکان زۆر بەخێرایی، بەگشتی پێویستیان بەوە هەیە ڕاستەوخۆ کار بکەن و دواتر دەرەنجامەکان بخەمڵێنن.


ئەورای مۆر:
ئەورای مۆر

خەڵکی ئەورای مۆر زۆر دەروونین، دەگونجێن لەگەڵ هەست و سۆزی ئەوانی تر و زۆر هەستیارن. ئەو کەسانەی ئەورای مۆریان تیادا زاڵە شاراوە و نهێنین.
تاکی ئەورای مۆر زۆر بیرێکی فەیلەسوفی، لێپرسراو و ژیرانەی هەیە. زۆر حەزیان لە فێربوونە و کۆڵنەدانە لە گەڕان بۆناو بابەت و بواری تازەوە کە حەزیان لێیەتی. لەبەر ئەوە دەبن بە خەڵکی زۆر زۆر سەرنجڕاکێش و زانا.
تاکی ئەورای مۆر بازنەیەکی فراوانی نییە بۆ هاوڕێی زۆر. بەڵام ئەو هاوڕێیانەی هەیانە زۆر لە نزیکەوە ئاگاداریانن و ڕێزیان لێدەگرن و خۆشیان دەوێن. ئەو خەڵکانەی ئەورای مۆر تیایاندا زاڵە زۆر بەتبەخت دەبن لە خۆشەویستی بەڵام کاتێ هاوڕۆحە نایابەکەی خۆیان دۆزیەوە زۆر دڵسۆزن و ژیانیشیان خۆشدەوێت.
خەڵکی ئەورای مۆر زۆرباش بە سروشت و ئاژەڵان دەبەسترێنەوە. لەگەڵ ئاژەڵەکاندا دەگونجێن و دەتوانن هەست بە هەست و سۆزدارییەکانیان بکەن. خەڵکی ئەورای مۆر خەڵکی ونبوو وەردەگرن و ئاگاداریان دەبن چونکە سروشتی خۆشەویست و وریایان ڕێگە نادات ونبووەکان دووربخاتەوە.

ئەورای شین:
ئەورای شین

هەبوونی ئەورایەکی یاخود بوارێکی وزەی شینی زاڵ دەتوانێت ئاماژە بە ژمارەیەک لە ڕەوشتە تایبەتییەکان بکات. ئەورا تەواو شینەکان زۆر دەگمەنن بەڵام وەکو یەکێک لە تۆخترین ڕەنگەکانی ئەورا دەردەکەوێت لە خەڵکدا بە کەسایەتی بەهێزەوە.
خەڵکی ئەورای شین پەیوەندیکەری مامۆستای جیهانن. توانایان هەیە بیرۆکە و تێڕوانینەکانیان بگەیەنن بەڕێک و پێکی و دڵڕفێنی، باشترینن بۆ نووسەر، شاعیر و سیاسەتمەدار.
خەڵکی ئەورای شین زۆر زیرەک و زۆر ژیرن. بە دڵنیایەوە دڵ و سەریان هاوسەنگ کردووە لە بڕیار و هەڵبژاردنە قورسەکانی ژیاندا. ڕێکخەری زۆر باشن و دەتوانن سروش بۆ ئەوانی تر بهێنن و هانیان بدەن.
ئەو خەڵکانەی بڕی شین لە ئەوراکەیاندا زاڵە ئاشتی دروستکەرن و توانایان هەیە بەهێمنانە حاڵەتی تووڕەیی چارەسەر بکەن. ئەوان دوای ڕاستگۆیی، پەیوەندی ڕاستەوخۆ و تێگەیشتوویی لە هەموو پەیوەندییەکاندا کەتوون. لایەنی خراپی کەسایەتی ئەورای شین ئەوەیە کەوا دەتوانن بەرگەی زۆر بگرن، ئاڵودەی ئیشکردن بن و پەیوەندییە تایبەتییەکانیان پشتگوێ بخەن.

ئەورای زێڕ:
ئەورای زێر

خەڵکی ئەورای زێڕ خۆشەویستی جوانین و پڕیشکێکی زۆر هونەریان هەیە. سوپاسگوزاری شتە باشترەکانن لەژیان و حەزیان لە خۆشویستنی خۆیانە و ماڵیان پڕ دەکەن بە کەلوپەلی زۆر جوان. زۆر حەزیان بە کات بەسەربردنە و حەز دەکەن لەگەڵ زۆرکەسدا دابنیشن. هەست بە داخراوی ناکەن بە بوونی ناوەندی باسەکە – ڕێک بە پێچەوانەوە لەڕاستیدا حەزیان لێیە خشڵی درەوشاوە بن لە تاجێکی سەرسامکەردا.
تاکی ئەورای زێڕ زۆر سەرنجڕاکێشن و زۆر حەزیان لە سەرنجڕاکێشانی، خۆشەویستی و پەسەندکردنی خەڵکی زۆرە. لەبەر ئەمە کەسی ئەورای زێڕ هاوڕێی زۆر، زۆری دەبێت. بەڵام ئەوان هەر وەرگری کات، خۆشەویستی و سەرنج نین؛ تاکی ئەورای زێڕ کات، وزە و خۆشەویستیان بە ڕووخۆشیەوە دەبەخشن.
شەیدایی و بەهرەی هەست جووڵاندنی کەسایەتی ئەورای زێڕ بەشێکە لە سەرنجڕاکێشیان. گوێگری زۆر باشن و دەتوانن وا لە هەر کەسێ بکەن هەست بە ئاسوودەیی، گرنگی و خۆشی بکات لەگەڵیاندا.
خەڵکی ئەورای زێڕ ڕقیان لەوەیە ڕەخنەیان لێبگیرێت و ناتوانن بەرگەی ئاشکرابوونی هەڵەکانیان بگرن. هەڵەی سەرەکیان بریتییە لەوەی بەردەوام تێبینکراون، حەزیان لە سەرنجڕاکیشانە و باشترین دیاریەکان دەبەخشن و سەرنجڕاکێشترین کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەبەن، تەنانەت گەر بودجەکەشیان ڕێگەی ئەمە نەدات.
زۆر شانازی بەخۆیان دەکەن و بەتوندی سەربەخۆن و زۆر دوودڵن لە داواکردنی یارمەتی لە هەر کەسێک.

ئەورای سپی/ئەورای زیوی:
ئەورای سپی یان زیوی

خەڵکی ئەورای زیوی ناوازەییانە بەهرەدارن. چۆن بەهرەکان بەژیری بەکاردەهێنن بریتییە لە وانەی ژیانیان. تاکەکانی ئەورای زیوی کات بەسەر دەبەن بە هەستیاری، ژیری، توانای دەروونی و کرداری. دەتوانن تێگەیشتنی ڕۆحیان بەکاربهێنن بەزۆر ڕێگای کرداری. لەبەر ئەمە دەتوانن بەزۆر کەسەوە ببەسترێنەوە و بەزۆری لە فێرکردن، مامۆستایی یان پیشەکانی ئاڕاستەکەری دەروونیدا دەدۆزرێنەوە.
خەڵکی ئەورای زیوی بەهرەی زۆر و توانای گونجانی زۆریان هەیە وە دەتوانن زۆرترین بەدەست بهێنن لە زۆربەی هەرە زۆری دەرفەتەکانی ژیاندا. زیرەکی زۆریان ڕێگەیان پێدەدات بڕیارە خێراکان زوو بکەن و بە کردار لەگەڵیدا بڕۆن.
ئەو خەڵکانەی ئەورای زیوی زاڵیان هەیە زۆر سەرنجڕاکیشن. پەسەندکەری زۆر بۆخۆیان ڕادەکێشن. بەڵام خەڵکی ئەورای زیوی زۆر وریایانە هاوڕێکانیان و خۆشەویستەکانیان هەڵدەبژێرن.
خەڵکی ئەورای زیوی زۆر خواپێداون لە شێوە، کەسایەتی و بەهرە و ئەمانە وەکو خەڵکی زۆر بەبەخت دەبینرێن. سەرکەوتن زۆر بەئاسانی بەدەست دێت بۆ خەڵکی ئەورای زیوی.

ئەورای قاوەیی:
ئاورای قاوەیی

قاوەییەکی کاڵ ئاماژەیە بە سەرلێشیوان و ورە دابەزیوی. کەمبوونی بڕوابەخۆبوون لە خودی یەکێکدا، حاڵەتی ئێستا یان لەو بابەتەی ئاماژەی پێدراوە. قاوەیی تۆخ ئاماژەیە بە خۆپەرستی، هەڵە دۆزینەوە، وە ویستی ڕۆیشتن بەرەو فێڵکردن.


ئەورای ڕەش:
ئەورای ڕەش


ئاماژەیە بە ڕق، نەرێنی، نەخۆشی گەورە و خەمۆکی، هیچ و پوچی، چاوچنۆکی. ئەم ڕەنگە هەمیشە نیشانەیەکی خراپە.

ئێستا دڵنیام تۆی خوێنەر دەتەوێت بزانیت کام ڕەنگی ئاورات هەیە؟ وایە؟
بە دوو شێوە دەتوانیت بزانیت کام ڕەنگی ئاورات هەیە..
یەکەم دەتوانیت لە ڕێگای خوێندنەوەی ئەم بابەتە و بزانە کام ڕەنگ لەگەڵ تۆ و بونیەتی تۆ دەگونجێت..ئەو ڕەنگەی لەگەڵت دەگونجێت هەمان ڕەنگیشت زۆر بەلاوە جوانە..
ڕێگای دووەم دەبێت بچێتە ژورێکی تاریک، تەرکیز بکەیتە سەر نێوان پەنجەکانی دەستت، واتە بە دوو پەنجە حەرفی ڤی دروست بکەو تەرکیزت بخە سەر نێوان ئەو دوو پەنجەیە بۆ ماوەیەک تا هێواش هێواش ڕەنگێک دەبینیت..واتە ڕەنگی وزەکە دەبینرێت..ئەو ڕەنگەی دەیبینیت ئەوە ڕەنگی ئاوراکەی تۆیە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە