ھەڵوەشاندنەوە یا خود بەھێز کردنی حەشدی شەعبی

Tuesday, 09/07/2019, 23:00

14006 بینراوە


پەندی پێشینان ئەڵی (ساڵ بەساڵ خۆزگەم بەپار ). دونیای ئەمڕۆ وەکو دونیای دوێنی نی یە ئەم ساڵیش وەکو ساڵی پێشوو نی یە ،ھەتاکو گەشو ھەوای عێراق ناوچەکە گۆڕاوە . خوای سەرزەمینش پێی وایە پێویستە گۆران کاری ھەبێ لە ھەموو بوارەکان لە ناوچەکە ،ئەم ساڵیش بارانێکی زۆر باری ھەتاکو ئەم ساتانەش پلەی گەرما باشە بە چاوی ساڵانی پێشو ، گۆران کارییە گەردونیکە دەستی پێکردووە کە سەردەمانێکی دورو درێژە ئەم گەردوونە ھەر وەکو خۆی لە بازنەیەکدا ئەسوڕێ ، بەڵام کورد ھەر ماوەتەوە لە قالبی خۆی ، بۆیە ئەبێت کورد بزانێ ھەرچی ھەلێک ھەبوو ، کە سودمەندی ئەم میللەتە بوو ، بە تایبەت لە چۆار چێوەی عێراقدا دووبارە نابێت ، ھەمووی لە دەست چوو ئەو تایبەت مەندییەی جاران ھەبوو دوبارە نابێ ، بۆیە ھەرچی فەرمانێک لەم دەوڵتەدا دەرئەچی دڵنیا بن لە قوڵاییدا بەبەردەوامی لەزەرەڕی کوردا ئەبێت ، ئەگەربڕیارەکان فەرمانەکان لە سەرۆکایەتی حکومەت لە ئەنجومەنی وەزیران لە پەڕلەمانی عێراق دەرچێ ، لە بەڕچاو سەرانی کورد بێت لە ناو حکومەتی عێراق ، یاخود لەژێر پەردەکان بە دەست باڵادەستەکانی عێراق دا بێ ، بۆیە ھەموو فەرمانێک یاسایسی دەر ئەچی لە پیشوودا لێکۆڵینەوەی بۆ ئەکرێ کە پابەندنەبێ بە گەشە کردنی ھێزی کورد لە چوار چێوەی عێراق بەڵکۆ ڕێگر بێ بۆ ھەموو خاڵێک کە لە قازانجی ھێزی کورد لە عێراق دا ، بۆیە سەرانی کورد پێویستە بیرکردنەوەیان ھەبێ بۆ مانەوەی ھێزی خۆیان ، کەجیھانی ئاڵوگۆری لە ھێزەکانی ناو عێراق بەرەو زۆران بازیی نادیار ، لەژێرەوە کاری رێکخستنی بۆ ئەکرێ ، فەرمانێک بۆ ھەڵوەشاندنەوەی (حەشدی شعبی )کە یەکەم جار نیە فەرمانی وا رائەگەیندڕێت ، بۆچونی زۆری ڵەسەرە ، لەکاتێک ھێزی سەربازی ئەمریکا لە ناو خاکی عێراقدایە ، نارەزایی خۆشی ھەردەم دوپات ئەکات بۆ ئەم ھێزە ھەروھا کاریگەرییەکانی لە پاشە ڕۆژی عێراقدا کە نەبێتە ھێزێک ھاو شێوەی حزب اللەی لوبنانی ، ھەروەھا مشتو مڕێکی زۆر ھەیە لە گەڵ دەسەڵاتدارەکانی کورد بۆ فایلی کەرکوک ھێزی پێشمەگەر گەرانەوەیان بۆ کەرکوک کە ھەتاکو ئەم ساتانە بە مەحال ئەزانین کورد بگەڕێتەوە ، ، لەناخەوە لە چوار چێوەی بیری سیاسیەکانی دەوڵەتی عێراق پێشمەرگە بە میلشیا سەیر ئەکڕێت بەڵام لە بەرچاو بە ناچاری بەپێی یاسا بەھێزێکی نیزامی دانراوە ئەمەش لە چوار چێوەی کوردستاندا بەس ، بە پێچەوانەوەی ھێزی( حەشدی شەعبی )گۆمەڵی پەرنسیبی باشی لە خۆی گرتووە ، کە لە ماوەیەکی زۆر کەم دا جێگای پای خۆی کرد لە ناو ھێزە چەکدارەکانی عێراق ، حەشدی شەعبی ، بەم شێوەیە ناسراوە .
یەک. بەپێی فەتوای مەرجەعیەتی سەرەکی ئەھلی شیعە (سستانی )دامەزرا .
دوو. دوای بەپێی یاساو فەرمانی دەوڵەت دامەزرا .
سێ. بووە یەکەم ھێز لەبەڕنگاربوونەوی( داعش )سەرکەوتنی بەسەر ھێنا .
چوار . زۆرینەی ئەندامەکانی لە تەمنی لاوی دان بە سۆزی ( ئیمام عەلی حەسن حسینەوە) بەحەیرانو وێنەکانیان بەستراون خەڵەتاون .
پێنچ. ھەموو جۆرە تەشکیلاتی سەربازیان ھەیە ھەتاکو لە بواری ئیستخباری کار ئەکەن بە یارمەتی ئێران .
شەش . پێوەندی راسەتەوخۆو شارەویان ھەیە لە گەڵ ئێران ھەموو یارمەتیەکی لۆجستی و سەربازی لە ئێرانەوە بۆیان دێ .
حەوت . کۆمەڵی ئەفەسەرانی پاسدارانی ئێران لەناویان دا کار ئەکەن سەرکردەکانی (حەشدی شەعبی) زیاتر پابەندە بە ئێرانەوە ئەفسەرانی ئێرانی نمونە قاسمی بە پاڵەوان سەرکردە ئەزانن .
ھەشت . لەناوەوەو لە دەرەوەی ھێزی سەربازی عێراق خۆیان چەسپاندووە ھەر لە سەرتاوە تێکەڵ بوونە .
نۆ. لەناو سوریا .لوبنان . یەمن . بەحرین چالاکیان کوشتاری خۆیان ڕاگەیاندووەو.
دە . تێگەڵن لەناو ھەموو پارتە شیعییەکان بەڵام ئەوندە جیاوازییان ڵی بەدی ناکرێت ھەردەم بە یەک چاو سەیر کراون کە ئەوان حەشدی شەعبین .
یانزدە . بە ھێزێکی میللی لەناو گۆمەڵگای شیعەدا لەخەتی سەوز دایە، نەوەیکی لاوی خاوەن سایکۆلۆجیاکی توندو تیژ گوشتن و برینی لە ئاگامی شەری داعش درووست کردووە
، ھێزی حەشدی شەعبی تۆمەت بار بەزۆر کار توندو تیژی کوشتن برین لە کاتی جەنگ دژی داعش دا ، فایلێکی زۆریان لە سەر دانراوە نوسراوە بەڵام ھەمو بێ ئەنجامە ، دوا بەدوای ئەم چەند ڕۆژەی رابردوو چەند ڕۆژنامەگەریکی ئەمریکێ ھەواڵ ئەوەیان بڵاو کردووە ،کە ئەو ھێرشانەی کرایە سەر سعودیێە لە ناو خاکی عێراقدا بوو ، بۆیە ئەم بریارە لەکاتی خۆی دا ھاتووە بۆ پارێزی کردن دوور کردنەوەی لە ئەمریکا چونکە سەرانی شیعە بە جاکی ئەزانن کە ئەبێت ئەم ھێزە گۆران کاری لەسەر بکرێت تەنیا لە شێوە دیارییەکەی دەرەوەی ، چونکە ئەگەرحوکمی شیعەی عێراق راست بکا چۆن بەفەرمانێک دانرا بەفەرمانێک ھەموویان ھەڵئەوشێنی رەوانەی ماڵەوەیان ئەکات ، کە زۆرینەیان نەخۆێندەوارنھ ، بەڵام لە خەونی شیعەدا بوو لە دێرە زەمانێکی زوو کە ھێزیکی وای ھەبێ ، ھەڵوشاندنەوەی پێوەندی کردنیان بە ھێزی سەربازی عێراق دووبارە سەرکەوتنێکی ترە بۆ ئەم ھێزە . ئەم بۆچونەۆەی سەروە بە پێچەوانەی ھێزی پێشمەڕگەیە ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە