ئەکتەر پێویستی بەناسین و شارەزایی لە تیۆرەکانی کەسێتی هەیە ؟ لەکاتی نواندندا!

Tuesday, 07.09.2019, 23:12

808 بینراوە


لەسەرەتادا بەنیاز نەبووم لە م بارەیەوە هیچ بڵێم ، بەڵام هیچ لەوە ناخۆشترنیە کاتێک دەبینیت هەمووان حوکم و بریار لە سەرباشی و خراپی ئەکتەر دەدەن لەکاتێکدا چەندین تیۆرى هونەرى و دەرونناسیانەو فیکرى و فەلسەفی و هتد ... هەیە بۆناسینی کەسێتی کە پێویستن و ناکرێت بەباش و خرا پ و گۆترەکاری ماندوو بونیان رەتبکرێتەوە یان پەسەند بکرێت . ئەمەش بۆ وەرگرو ئەکتەرو دەرهێنەریش مەترسیدارەو لەڕووی تیۆریەوە و پێویستە هەمووان بزانن چۆن مامەڵەدەکەن و لە کوێدا دەتوانن سوود لە تیۆرێکی دیاریکراو وەربگرن لەبەرهەمێکی شانۆییدا یان یپَویستە کێ‌ قسەیان لەسەر بکات و کاریان لەگەڵدا بکات ، بۆئەم مەبەستە خوێندنەوەیکی خێرا دەکەم بۆ کتێبی ( نڤریات الشخێیە ) ی نووسەر "سیمۆن کلاپیە ڤالادۆن " کە " علی المێری " وەری گیڕاوەو بەرهەمی " المۆسسە الجامعیە للدراسات و النشر والتوزیع " و چاپی دووەمی ساڵی 1993ز

-----------------------------

وەکو لە پێشەکیەکەی ئەم کتێبەدا هاتووە وشەی کەسێتی "الشخێیە- personalite " چەمکێکی پەیوەستە بەدەروونناسیەوەو زمانێکی مەحەکییە ودواتر ئەم زاراوەیە وەرگیراوە لە بواری قەزاو ئەدەب و هونەر و لاهووت و هەروەها لەفەلسەفەشدا . بەڵام ئێستا ئەم چەمکە بووەتە هەستێکی هاوبەش لەنێوان زۆرێک لە زانستەکاندا و لە بیرکردنەوەی فەلسەفیدا هەرچەندە مێژوو دەوڵەمەندە بەوەی کە بەخێرایی گۆرانکاری گەورە ڕوودەدات لەڕووی واتاوە بەڵام وشەی "PERSONALITE" ی " فەرەنسی" ش ، لەوشەی "PERSONA" لاتینی وە رگیراوە بەواتای "دەمامک –قناع – روپۆش " و لەسەر تەختەی شانۆ بەکارهێندراوە و واتاکانیشی جۆراو جۆر بوون لەوانە : " داماڵینی سیفاتە بەشەریەکان لە خودا و نزیکبوونەوە لە بەرجەستەکردن" . وەکو دەرونناسەکانیش جەختی لێدەکەنەوە بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە کورت ناکرێتەوە بۆ پێناسەیەکی دیاریکراو بەڵام بەمەبەستی ئاشنابوون بە تێگەیشتنە جیاوازەکان نووسەری ئەم کتێبە چەند پێناسەیەکی هەڵبژاردووە لەوانە : "ڕ. ڤێکسلیارد " دەڵێت : " کەسێتی بونیادێکی یەکگرتووی تەواوە و ڕێژەییە و پەیوەستە بەزمانەوە بۆ بیرکردنەوە ، کەوا دادەنرێت ئەوە تایبەتمەندی هەرتاکێکە و ڕێگەیەکە لەشعورو بیرکردنەوەو کردارو پەرچەکرداردا هەیە لە پەیوەست بە هەستەوەرەکانەوە " و ئەو هەوڵە یەکگرتوانەش زۆرن و ئەوەی دەمێنێتەوە مێژوویەکی شایستەیە لە تیۆرەکان و قوتابخانەکان کە هەریەکەیان تێگەیشتن و تێروانێنێکیان هەیە بۆ کەسێتی تابە جۆرێکی تایبەت و شێوەیەکی کامڵ و هاوسەنگ ئەدا بکرێن و بەجۆرێک گشتاندنی بۆبکەن بۆ ئەوەی ببێتە چەمکێکی مەرکەزی و پێشکە توو لە شیکردنەوەو درککردنیدا . ئەگەر هەرتیۆرەیەک بەبەردەوامی چێوەی تیۆری و مەعقول بێت دەستنیشانکردنی دەیگەنێتە ئەوەی پێداویستیەکانی ئیدراک و تێگەیشتنی دەگاتە چارەسەری پزیشکی . ئەمەجگەلە رۆڵی دوانەییی تیۆرو ئەزموون ئەمەش هێندەی دروستە کە فێرمان بکات دۆزە مرۆییەکان پێویستیان بە تێبینی و گەڕانەوە هەیە بۆی ئەوەندە شتێکی تر نییە . کە ئەم کتێبە گەشتێکی لەسە رخۆو پانۆرامییە لەم بارەیەوە .

تیۆرە دەرونناسیەکان دەربارەی کەس پێمل نەبوون بە وێناکردنی کۆمەڵایەتیانە بەڵکو توێژینەوەو تیۆرەکانی کەس لەگەڵ مێژووی بیری فەلسەفیدا یەکانگیرە و "IGNAG MERSON" هات بەشێوەیەکی تازە چۆنیەتی وەرگرتنی ڕۆشنبیری و گەشەسەندنە فراوانەکانی ئەدای بیناکردنی چەمکی کەسی کرد بەپێی پەیوەندی مرۆڤ و جۆرەکانی ئەو وێنایەی کە هەرچاخێک و کۆمەڵگەیەک دەربارەی " کەس " دەمانداتێ‌ کەیەکێکە لە توخمە پێکهێنەرەکانی کەسێتی ، ئەوەش ڕێسای بیناو تایپە وەکو "J.stoetzel" نووسی "فرەییە لە تێگەیشتن و کارەکانی کەس ، کاریگەری دەبێت لەسەر چاودێری هاوچەرخ . لە کاتێکدا لە ڕوانگەی سێینەی شێوەو بوون و تێگەیشتنی کەس لە چێوەی ئەزموونی ڕیشەیدایە ". هەموو زانستی دەرونناسی دەربارەی کەسێتی داوای ئەوەمان لێدەکات تێبگەین لەمرۆڤ و فەلسەفە دەربارەی کەس و ئەویش هەنگاوەکانی یەکسان دەبێت بە توێژینەوەی فەلسەفی دەربارەی کەس کە بە درێژایی چاخەکان لێی قوڵبووتەوە ولەم ڕووەوە نمونەیەکی دەرخستنەکانی "مۆنتانی " بۆ "کیرگارد" دێنێتەوە کە خودی نە بوون و پەیوەست بوون بە مەعریفەو تیۆرەکانی دەرووناسی و فەلسەفە وە ئەی چۆن دەکرێت شانۆ لەمە داببڕین و جیای بکەینەوە لەو میراتە لەکاتێکدا هەموو هەولًَیکی مرۆڤ بۆناسینی مرۆڤ و پێشخستنی ژیان و ئەو جیهانەیە کەتیای دەژی؟! گونجاوە دەست بەرداری ژیان بین بۆ ئەو دۆخە ناهەموارەی کە مرۆڤی ئەم سەردەمە تیای دەژی؟! بەکورتی چەمکی کەسێتی لەدەرونناسیدا بیناکردنی زانستیانەو پسپۆڕیانەی خستنەڕووی ڕوونکردنەوەی حەقیقەتی دەرونی تاکە ئامانجی تیۆرە تازەکانە کە لەم کتێًبەدا توێژینەوە لەبارەی زۆربەیانەوە کراوە بۆ شیکردنەوەی ئەو چەمکە و سنوردارکراوە بەهەڵوەشاندنەوەی سەرەتاو توخمەکان و پێکهاتەکانی ، بەڵام ئەوچەمکە فرە واتایەو پەیوەندی سەرسەختی هەیە بە قوتابخانەو هەڵوێستی نووسەرەکانەوە لەبەرئەوەی داڕشتنەوەو میتۆدەکانی توێژینەوە جیاوازو فرە شێوەن و جیاوازن لە حەقیقەتی تاکدا بەڵام ناکرێت لە چێوەی ئەم کتێبە پچوکەدا بە فراوانی تەواوی میتۆدەکان شیبکرێنەوە بەڵکو توێژەری ئەم کتێبە بەسادەیی سەرنج دەبات بۆ لای پەیوەندیە هۆکاری و پاشکۆییەکان و ئامادەکاریان بۆدەکرێت لەلایەکی ترەوە . منیش باوەڕم وایە کە شانۆکار بەگشتی و ئەکتەر بەتایبەتی ناکرێت بۆهەموو بەرهەمێک و بۆهەموو کارەکتەرێک یەک جۆر تێگەیشتن و یەک جۆر لێکۆڵینەوەو تێگەیشتنی هەبێت و دەکرێت بەتوێژینەوە لەکەسێتی بگاتە ئەو کارەکتەرەی کە پێویستە لەسەر تەختەی شانۆ بەرجەستە بکرێت . لەبەرەئەوەی خودو ناوەوە لەدەرونناسیدا هاوشێوەی ئەو ئە زموونەیە کە ئامانجی جەنگینە لەگەڵ نەکیرەکاندا کە بەبەهانەی ئەوەی زانستی دەروونیەو پەیوەستە بە هوشیاریەوە کەئەمەش گەواهی دانە بەزاراوەیەکی نوێ‌ وەکو " شعوری من " یان " هوشیاری خود" و .... هتد وە لەو ئەژمارو ئامانجەدا هێڵ و وێنەی چاوەڕوانکراو دەستدەکەوێت بە تایبەتی لە پشکنینی کەسێتیدا و لەو وێنانەدا دەرونناسی ئەکادیمی نەهی لەوەدەکات کەناودەبرێت بە کیبیک و ئەزموونگەری و ئەو تێبینە دروستدەکات کەدەتوانین گۆرانکاری بکەین بەمیتۆدێکی وەرگیراوو بەرهەمهێن . لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا زانین دەربارەی ناسینی کەسێتی گەشەسەندنێکی ڕاستەقینە وبۆ بەکار هێنانی پێداویستیەکان ڕێگ گەلێکی تایەبەتی و زۆر هەبوون و لەئەنجامدا دیاردەیەک سەرهەڵدا کە بەپێی پێویستی زیندەوەران بەتەنهاو بە شێوەیەکی دروستکراو نمایشی تیۆرەکان و سەرنجدان و ناساندنی چەمکەکانی ژیانیان سەر ڕێگا دەخست . لەبەشی دووەمی ئەم کتێبەدا نووسەر باسی ئەوەدەکات " واتا " لە تیۆرەکانی دەرون ناسیدا ئەوق نادرێت بەڵکو کۆمەڵێک لایەنی نزیکی هەیە لە کەسێتی و ئەگەری خستنە ڕووی یەکبوونی تێروانینەکانی دەرووناسی و کۆمەڵناسیە و منیش لێرەدا پەیوەست بە شانۆوە واتێدەگەم کە پەیوەندی هەیە بەو پەرێزە مادیانەوە کە کە تیۆرەکان کاری لەسەر دەکەن وەکو چۆن لای باربا (نیسبەتە بۆ یۆژینۆ باربا) باسی توێژینەوەی ئەنترۆ پۆلۆژی دەکرێت لەشانۆدا و هەرئەوانیش بوون ڕێرەوێکیان بۆشانۆی نوێ‌ کردەوە و توێژینەوە لەهەندێک لە و ڕەفتارانە و قوتاربوون لە هەندێک سادەگۆیی و تێگەیشتن لە چەمکەکانی "دۆخ و رۆڵ و هەڵوێست" هەبوو واتێدەگەم ئەم خاڵە زۆرگرنگە کەمن لێرەدا و لەم کتێبەدا بەیانی دەکەم . هەروەکو (ب. ماینۆڤسکی ) دەڵێت : " دیالەکتیکی فرۆیدی پابەندەبە دەزگا کۆمەڵایەتیەکان کەکەسێتی بینادەکەن"لەنێوان تیۆرەکاندا کۆمەڵێک تێڕوانینی نوێ‌ زاڵ دەبن لەگەڵ کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی ڕەچەڵەکی وەکوئەوجەنگانەی کەناودەبرێن بە " جە نگە هەڵگیرساوە سایکۆلۆژیەکان . توێژینەوەی جۆرەکانی رۆشنبیری لە سلوکە مرۆییەکانیاندا و ئەوەی لە میراتی دەرووناسی کۆمەڵایەتیدا دەربارەی کەسێتی بۆمان ماونەتەوە ، بێ ئاگایانە لە ئەنترۆپۆلۆژیاو رۆشنبیری و هۆکارە دیاریکراوە بیۆلۆژیەکانە. ئەمەش رۆشنبیری شەتەک دەدات و هەرلەم کتێبەدا نووسەر باسی ئەوەدەکات و بەڵگە دەهێنێتەوە لەبارەی شیانی گۆرێنی بەکارهێنانی وزە هەستیەکان بەپێی چاخ و کۆمەڵگاکان وەکو "ماکلوهان" ئاماژەی بۆکردووە بۆنمونە " جەخت لەسەر گوێگرتن لە کۆمەڵگا تەقلیدی و زارەکیەکاندا کە خاوەنی ئەلف و بێ نەبوون ، دەڵێت : چاخی چاپەمەنی سەردەمی گەشەسەندنی ڕوانیی زیاتر و بیرکردنەوەیە ....(لۆهان ) لەوە ڕاماوە کە کە معدلی گەشەسەندن و هۆکارەکانی پەیوەندی وەکو ڕادیۆ و ئێزگەی بیستن و و سیتسمی فەزاییەکان هەستین و بەخشینی گرنگیە بە گوێگرتن و جوڵە کە ئەوەش چاخی مارکۆنیە . هەمووتیۆرەکانی دەروونناسی جەخت لەوەدەکەنەوە ئەزموونی کۆمەڵایەتی گرنگن بۆ بیناکردنی من و دەرکەوتنی بەشێوەیەکی فراوان و کاریگەری منداَلی و نەرمی نواندن و دایکی نایاب و پەیوەندیە خێزانیەکان و هەروەها پرۆسەی پەروەردە بە شێوە گشتی و فراوانەکەی ، ئەمە جگەلەوەی شێوازو ژینگەی ژیانکردن و ئیقاعی شوێنێنک و کۆمەڵگەیەک بۆ کۆمەڵگەکانی تر جیاوازن ، هەرچەندە ئەمانەش پشت بەستوون بە گونجاندنی کۆمەڵایەتی و کاری کەسی پێگەیشتوو و گونجاندن لەگەڵ ئەو دۆخەدا و ئەمەش لەتیۆرێک بۆیەکێکی تر گۆرانکاری بەسەردا دێت . کەواتە هەڵەیەنمایشێک یان ڕووداوێک یان هەر هەڵوێیستێک داببڕین لە پێوەرو پێودانگەجیاوازەکان و بۆهەموو کاروبارێک پەناببە ینە بەرتێگەیشتن و هەست و بیروبۆچوونە کەسیەکانی خۆمان و پێویستە لە " پەرێز –سیاق" ی خۆیدا خوێندنەوەی بۆبکەین و دوورکەوینەوە لە ڕەتکردنەوەو پەسەندکردن ، بەڵکو بگەڕێین بەدوای زمانی نوێ‌ و تێگەیشتنی قوڵ و هەستی بەرزو هتد ..

"سندرس" لەم کتێبەیدا توێژینەوەیەکی ئەنجامدا بەناونیشانی : ( S.Clapier Valladon ، "panorama du Culturalisme" Epi 1976) وەکو نووسەر "سیمۆن کڵاپیە" دەڵێت : "ئەم کتێبە گەڕاندمیەوە بۆ دووبارە ئەزموونکردن و کۆکردنەوە بەرەو شەپۆلی رۆشنبیریی ئەمریکی کە هەموو وەرچەرخانەکانی بۆساڵی (1920) دەگەڕێتەوە تا ساڵی (1955) و کاریگەری ئەوانە بە بیری ئەنترۆ پۆلۆجی ( فرانز بواس) و زمانەوانی (ئیدوارد ساپیر)دووبارە گەڕامەوە بۆ ناویان و بۆلای(ڕەند بندت ) و(مید) و (لانتۆن ) و (کاردینەر ) بەناوبانگترینیان و پێویستە پاکژیان بکەینەوە" نووسەر لێرەدا ناوگەلێکی تر ڕیز دەکات کەمن خۆم بەگرنگم نەزانین دووباریان بکەمەوە لەبەر ئەوەی نامەوێت لەدۆزە بنەڕەتیەکە دووربکەومەوە و بیرکردنەوەم لە دۆزەجیاوازەکان بە جۆرێکە کە ئارەزووی ناوی زۆرناکەم تەنها لەکاتی پێویستدا نەبێت . نووسەر پاش ئەو ناوە زۆرانە دێتە سەرباسی(رۆپ بندیکت ) کە هاتووە بانگەشەی بۆ چەمکی (ئایدیاڵ) ی یرۆشنبیری کردووە . وەکو تایپێکی ژیانی تایبەت بە هەرکۆمەڵگەیەک و لێروانینی وەکو ئامانج و ڕوونکردنەوەی پاڵنەرە تایبەتیەکانی هەر رۆشنبیریەک و ڕوونکردنەوەی پێوەرو ئاراستە ئەنتۆلۆجیەکانی تایبەت بەو دەرونناسیە و جیاکردنەوەی نمونەی گەورەی ژیان : نمونەیەکی شەهوانی و رۆشنبیریانە دووڕووی ئەو ژیانەن و نوێنەری هەندێک لە فەلسەفەکانن دەربارەی کەس . ئەوانیش پێناسەدەدەن دەربارەی کەسێتی پەسەندکراولەڕووی کۆمەڵایەتی و پشتگیری هەر ژیارێک بۆ تاکەکانی و ئەو مەوادو کەرەستە خاوانەی کە پشت دەبەستن بە بیناکردنی ژیان و ڕیگەدان بە هەرگروپێکی مرۆیی کەوا پارچەیەک لە کەوانەی سلوکی مرۆیی شیاو دابێت و هەتا بۆ بەرزکردنەوەی بەهاکەی و دوورکەوتنەوە لە دەربڕین و بەهاو ڕابوونەکانی . بندکیت دەمانبەستێتەوە بە بەچەمکی نوێی ئەم چاخەوە " بەنایابی و لادانەکانیە" وە لەهەمانکاتدا جەخت دەکاتە سەر فرە جۆری رۆشنبیری گەورەو مردنی مرۆڤەکانی و گەڕانەوە بۆ چەمکی نەرمی " المرونە" ی مرۆیی و گونجاندنی زیادەڕوەیی تاڕادەی ئەمەی ئێستا . ئەو لیونە لێکۆڵەریشە بۆ ئەو ئاڵۆزیە و بەراوردکارییەکانی و کۆکردنەوەی کارو ڕاهێنانەکانی لەکاتی گەیشتن بە تایپەکانی کەسێتی و ئەو بەشە زۆرەی کەلە کۆمەڵگە نوێیەکانماندا هەن . دواتر "سیمۆن کڵاپیە" دێتە سەرباسی (ئەبراهام کادینەر 1891-1978 ) کەتیۆرێکی هەیە بۆکەسێتی و هەوڵێکی زێندووە و باس لە ژیانی دەرونی و رۆشنبیریی کەسێتی دەکات و زۆربەکورتی کارەکانی کاردینەر لە سەربنەمای تیۆرەکانی کەسیًتی بە دوولایەن دەخەینە ڕوو : - کەسێتی وەکو سەرچاوەیەکی زیندووی رۆشنبیریی . - من وەکو ئەوەی دەکەوێتە ناو ئەو رۆشنبیرییەوە .

کارەکانی کاردینەر لەدەزگاکۆمەڵایەتیەکاندا واتایەکی زۆر بەرفراوانی هەیە و کێشەی تیایە لە پاڵ لایەنە شکڵیەکانی ڕێکخستنی ئامێرە کۆمەڵایەتیەکان و جیاکاری بنەڕەتی لە لای ئەو " مەبسەت کاردینەرە " دەکەوێتە نێوان دەزگایەکەمین و لاوەکیەکانەوە . کە ئەو دەزگایەکەمینانە پێشینەی مێژوویی دەبەخشنە تاک لەمنداڵیەوە بەڵام بەشێوەیەکە کە کارلێک لەگەڵ کەسێتیدا دەکەن بەڵام دەزگالاوەکیەکان بەرئەنجامی کاریگەری یەکەمینە لەسەر تاک. کەس چاوگی ئەو دەزگا لاوەکیانەیە وەکو ئەنزیمەی دینی و فۆکلۆرو تەکنیکی فکریی و ئایدۆلۆژیی و ...هتد لێرەدا نواندنی وەڵامەکان و بەدیلەکانی کەسێتی بەڕای کاردینەر گەڕانە بەناو توێژینەوەی بونیادی "من" ی هاوبەش لەگەڵ تاکەکانی کۆمەڵگا و بەرهەمهێنەرەکانی لەگەل یەکەمین میراتی ئەو بونیادە کە ڕیشەکەی لەویوە دێتە ناو دەزگا لاوەکیەکان . هەرلەم سۆنگەیەوە نووسەر دێتە ناو باسی تیۆرێکی تر لەلای تیۆرسێن (ڕاڵف لانتۆن 1893-1953) کە زانایەکی ئاسەوارەو بەوە خۆی لە ئەنترۆپلۆجیا جیادەکاتەوەکە چەمکی " کارپە " ی کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنێت ، لەهەمان کاتیشدا ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بیری گەردوونی مرۆڤایەتیانەیە و دەڵێت : " رۆشنبیریی ڕوخساری ڕەفتارە بەدەستهاتووەکان و ئەنجامەکانیەتی کاتێکدا توخمە پێکهاتووە هاوبەشەکانی دەگوازرێنەوە بۆ ئەندامانی کۆمەڵگایەکی دیاریکراو " . روونکردنەوەکانی لانتۆن بنەمای رۆشنبیری کەسێتییە و پشکداریەکی بنەڕەتی هەیە لەتیۆری رۆڵەکاندا . ئەوەی لای من وەکو خوێنەری ئەم کتێبە زۆر گرنگە ئەوەیە پێگەی لانتۆن لەوەدایە دەست دەگرێت بەسەر چەمکەکانی دۆخ و رۆڵ لەنێوان تاک و رۆشنبیرییەکەیدا. ئەم تیۆریە ڕیگەدەدات بە بەوەی کەسێتی تایپێکی هەبێت شیان بێت بە شیکردنەوەی ئەو مۆدێلەی کاری لەسەر دەکات . کەبەڕای من ئەمە برینە قوڵەکەی کارەکتەری ئێمەیە چ لەسەر شانۆبێت یان ژیانی ئاسایی هەموومان باسی جیاوازی و ئازادی و هتد.... دەکەین بەڵام کەسمان بە کرداری واناکەین نە جیاوازی پەسەند دەکەین نە ئازادی گەر وابوایە ئێستا چەندین میتۆدو قوتابخانەی شانۆییمان دەبوو بەهەر حاڵ کۆتاجار تیۆرەی فێرکردنی کۆمەڵایەتی لای لانتۆن پەیوەستە بە دوور کەوتنەوە لە توانای سەر هەڵدانی پشکە نوێیەکان و گەشەسەندنی کۆمەڵگا و چیرۆکەکانی کەسێتی کە دەکرێت ڕیکەوتنێکیان لەبارەوە بکرێت لەگەڵ نمونەکانی ڕەفتاری کەسێتی بەشێوەیەکی پلیکانەیی و بەرهەڵستی کردنی ڕوخسار و بە پێوانە کردنی فۆرم .ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ مرۆڤە کرداری و جدییەکان تا چیتر لە رسەربنەمای ڕووخساریان بڕیاریان لەسەر نەدرێت و ئەرکی لە خۆیان زیاتریان لێداوانەکرێت . لێرە بە دوا نووسەر " سیمۆن کڵاپیە " دێتە سەر باسی تیۆرەکەی (مارگریًَت مید 1902- 1978) ئەم کەسی کەلەبارەیەوە دەدوێین زانایەکی ئەنترۆ پۆلۆژیستە و لە ڕووی تیۆریەوە دەوڵەمەندە بە هەندێک توێژینەوەوە کە لەوانە شێوە بدات بە تیۆریەکی دەرونناسی کۆمەڵایەتی دەربارەی کەسێتی کە ئەم تیۆرسیئَنە ئاماژەی بۆدەکات وباس لەچەمکێک دەکات ئەویش " خورپەی رۆشنبیری" کە تاک ئەدای دەکات و یەکەم کەس کە ئەم تیۆرەیەی ئاراستەکرد بۆئەوەی تەحقیقی گریمانەی مامۆستاکەی بکات (ف. بواس) " کە توێژینەوەیەکی ئەنجامدا و بەرهەڵستی تیۆرەکەی " سێر فرەنسیس گاڵتۆن" کرد بەناوی " چاکسازی نەسل " و جەختی لەوەکردەوە کە تەنگ و چەڵەمەی مراهیقە ئەمریکیەکان لەئەنجامی قەیرانی ئەندامی و باڵغ بوون نییە بەڵکو بەر ئەنجامی قورسی و ئاڵۆزیەکانی کۆمەڵگایە بەڕای ئەو و ڕای گشتی لەسەر بنەمای ناوبانگ و ئەفسانەی کۆمەلگەی ئاشتی و سەربەخۆو ڕەگەزیە . پاشان نووسەر باسی ئەنترۆپۆلۆژیستی سۆسیالستی " دێریک فریمان " دەکات لەساموا کاری لەسەر ئەم توێژەرە کرد " مەبەستم مید" لەماوەی دەساڵدا . دۆزینەوە لەو کۆمەڵگایەدا بە پێچەوانەی دوژمنایەتیەوە کە شێوەیەکی تەرتیبی و ئامانجدارو پڕ ململانێیە خاڵی سەرەکی لە کتێبەکەی "مید" بوونی وێنەی نەتەوەیی و جەنگە لە ئەمریکاو فەرەنسا کە توێژینەوەکەی دەبەن بەڕێوە کە دواتر دەبنە داهێندراوی نمایشی و هۆکارە رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیەکان کەتایبتمەندی ڕەگەزیان هەیە . لەم ڕوەوە پشکێکمان دەداتێ‌ بەشێوەیەکی لەسەر خۆو پلە پلەیی و دژ دەربارەی کەسێتی. بیرکردنەوەی "مید" دیراسەکردنەوەی دەرونی کۆمەڵایەتیە لەپاڵ لایەنە سێکسی و ڕەگەزی و مرۆییەکەی لەڕووی سروشتی و رۆشنبیری و سەرهەڵدانیەوە بۆ چاخ و ژیارێکی تر ، ئەوەی قورسە لێرەدا ئەوەیە کە پیاوێک بێت و ببێتە باوک بەڵام زۆر ئاساییە ژن بێتە دایک و ژنی پیاوێک .

کەسێتی لە تێڕوانینی ڕەفتارگەرا کانەوە :

وەکو پێشتر لەم خوێندنەوەیەمدا باسم کرد ، چەندین تیۆرو قوتابخناەی تایبەت بەکەسیئَتی هەن کە بۆچوونی دژو لێک دوور یان لێک نزیک و چونیەک و زۆریت تریشی تیا بەدی دەکەین کە من پێم باشە زۆر بەخیرَرایی ئەم کتێبە نمایش بکەم و دواتر خوێنەر خوی ئازاد بێت لە بڕیایردان ، بەنیسبەت شانۆکارانیشەوە بگەڕینەوە بۆ تیۆرەکان و لە بایەخ و گررنگیان تێبگەن و وابکەن لە خۆوە و سەرپێی لەتیۆرێک پەسەند یان ڕەت نەکەنەوە بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ ژێدەرە ڕەسەنەکان و بە پێی پێویستی بەرهەمەکە سوود وەربگرن و بتوانن خوێندنەوەی تایبەت ڕەنێو بهێنن و لە م پێناوەشدا لەم بەشەی خوێندنەوەکەمدا کەدەبێتە دوابەشی کارکردنم لەم کتێبە دا بەشێوەیەکی پانۆرامی درێژە ی دەدەمێ‌ بە هیوای ئەوەی سوودێکی هەبێت .

نووسەر ئەم کتێبە ” سیمۆن کڵاپیە ” بە باسکردنی تیۆرەکەی ” واتسۆن ” بەردەوام دەبێت و باسی مانیفێستەکەی ساڵی 1913 دەکات کە بووبە خاڵی وەرچەرخان لای ڕەفتارگەراکان کەلە ڕاستیدا ئەو بەیانە لەسەرەتادا شێوەیەکی ڕەها و تازەنەبوو بەتەواوی ، بەڵکو چەندین توێژینەوەی دەربارە کراو دواتر بنەماکانی چەسپێندران و پێش ئەو مێژووە زۆربەی توێژینەوەکان دەربارەی دەروونناسی فزیۆلۆژی بوون . ” فەخنە ” وەکو بیریارێکی باو سەرقاڵی “میتا – ئەودیو” ی شتەکان بوو لەهەمان کاتدا لە دەرونناسیی ئەندامیدا وپاشان “فۆنت” وەکو مامۆستای یاریدەدەری فیزیایی و “هلمولتز” یش لە هایدلبێرگ و لەفەرەنسا “ج. دۆما ” باسی لە پەرچەکرداری جەستەیی دەکرد لەکاتی هەڵچووندا . هەروەها لە ڕوسیا ” ستشنۆڤ ” و بەسەر پەرشتی “پاڤلۆڤ ” گۆڕانکاری ڕویاندا و ئەمریکی و ڕووسیەکان شعوریان کرد بە ڕەفتارو ناساندیان پەیوەندی ڕەفتارگەراکان بە ” مادی میکانیکەوە ” بەڕووی ئاڵۆزی و ئامێر گەراییدا کرایەوەو بووبە میراتگری فەلسەفەی ئەپستراکت و بیریارانی وەکو ” ئۆگست کۆمت” توێژینەوەی ریاڵتی شعوریان کرد و ڕتیان کردەوە.

لێرە بەدوواوە نووسەر “سیمۆن کڵاپیە ” دێتە سەرباسی زۆرێک لە تیۆریەکان و توێژینەوەی ئەزموونی و زانستی سەر ڕێگا خران بەرەو ئامانجی تر و چەمکی کەسێتی نەبووە چەقی ئەو توێژینەوانە بەڵکو بون بەکلیل بۆ کردنەوەی ردەرگای ڕاڤەی سایکۆلۆژی . تێکەڵیەک بەدیدەکرێت لەوێنەی مرۆڤ و کەسێتیدا و” هۆپنەر” بەمجۆرە و بەپێی چەند بنەمایەک لەوانە : ( نەوە “وەچەیی” یە ) ، (میکانیکیە) ، ( ژینگەی) یە، (چێژە) ، ( سەرکەوتنە لەکاردا) .

*دیمەن و ڕەفتار :

نووسەر لەم بەشەدا زیاتر باسی پەرچەکردار دەکات وەکو وەڵامدانەوەو لەئەنجامی وروژاندنە دەرەکی و ناوەکیەکانەوە . وەکو چۆن باسی ” پاڤلۆڤ ” و ” شینۆڤ” دەکات و ڕێسایەک دیاری دەکات ئەویش بریتیە لە : ( S) دەبێتە وروژێنەری ( R) و دەبێتە (پەرچەکردار) . پرسیاری ممن لیرَەدا ئەمەیە ئەکتەری شانۆ لە کوردستان لەکاتی نواندندا دەتوانێت سوودمەند بێت لە تیۆرێکی لەم جۆرەدا؟! من بەداخەوەم بۆوەڵامەکەی چونکە دڵخۆشکەر نیە بۆنمونە باوا داینێین کە دەیزانێت و دەتوانێت !!! ئەی بۆ نمونەیەکمان لەنمایش یان لە دانیشتن و نووسینە ڕەخنەییەکاندا نەبینی؟! بەپێچەوانەشەوە گەربڵێین نایزانێت !! ئەی ئەم بوونەوەرە سەرقاڵی چییەو بەنیازی چییەو کەی دەگاتە ئەو باوەرەی کە تیۆری کار بکات و شارەزایی لەبارەیانەوە هەبێت ؟!!! من لێرە بەداو واز لەم پرسیارە جەرگ بڕانە دێنم کە بەڕاستی نەک وەڵامم دەست نەکەوتوە بەڵکو زۆر لەسەر ی برۆم ڕەنگە ڕەشبینی بم کوژێت !!بە م شێوە یە بە خێرایی لەم چێوەیە تیۆریەدا ڕە ت دەبم ، بەو ئومێدەی هەرکەس بەییەوە گرنگە بۆی بگەڕێتەوە نوووسەر بە مجۆرە دایڕشتووە : – تیۆری واتسۆن و ڕەفتارگەرایی کلاسیک . – چەمکە کانی ڕەفتارگەرایی نوێ‌ وەکو : ( کلارک هول ، دولارد و میللر ) و هتد..

دواتر نووسەر دێتە سەر باسکردنی ئەنجام و هەڵسەنگاندنی ئەم بەشەی کە تایبەتە بە ڕەفتارگەراکان و سودی ئەم قوتابخانەیەمان بۆڕوون دەکاتەوە دەربارەی کەسێتی کە بریتیە لە وەی تەقینەوەو بڵاو بوونەوەیە بەڕووی یفرە تیۆری و دروستکردنی جیاوازی و دوورکەوتنەوە لە تاک ڕەهەندی و تاک تێگەیشتن و ڕەتکردنەوەی بەرامبەر و قسەی هەمەجیانەو لە خۆوە قسەرکردن دەربارەی کەسێتی کە بێگومانم ئەمە ئازاری شانۆکارانیشە لە دوای هەربەرهەمێک و هەرکەس بەوجۆرە تێی دەگات کە عەقڵی دەیبرێًت و بە پیًی ئەو ئاستە سنوردارو کورتە ی خۆی بڕیاری ناجۆر دەدات و لەم هەنگاوەوە بە ئومێدم هەمووان بەر پرسیارنە بگەڕینەوە بۆناو سیستم و چێوەی تیۆری بۆ کەسێًتی .

* تیۆرە نمونەییەکان :

توێژەر “سیمۆن کڵاپیە ” لەم بەشەی کتێبکەیدا شەرحی ئەو دەربڕین و سیما و نمونانەمان بۆدەکات کە لە ڕوویی تیۆریەوە گرنگن و پێویستە بایەخیان پێبدرێت و بە باوەڕی من بۆ ئەکتەر زۆر گرنگە بتوانێت کاریان لەسەر بکات و شارەزایی هەبێت لەبارەیانەوە …. کەسێتی لە ڕوانگەی ئەم تیۆریانەوە لە ئزموونەوە وەردەگیرێن و ئاڵو گۆڕیان بەسەردا دێت و توێژەر چەندین نمونە من لەوتیۆریانە پێشکەش دەکات لەوانە : ( نمونە خۆرسکەکان ) ، (نمونە تشکیلیەکان ) ، ( نمونە دەرونیەکان ) ، ( نمونە کانی وەرگرتنی سروش لە شیکاری دەرونی )،(نمونەکانی هەڵویست و تێرفات ) وهتد….. پاشان نوێژەر دێتە سەر هەڵسنگاندن و ئەنجامی بەشە کە کە بە باوەڕی من زۆر پێویستە ئەکتەری شانۆ شارەزایی و مە هارەتی خۆی لەم ڕووەوە بەگەبڕ بخات ..

* تیۆر هۆکاریەکان : توێژەر لەم بەشەی کتێبەکەیدا دێتە سەرباسکرنی چەندین میتۆدی جۆراو جۆری هۆکاری و من لێرەدا تەنها ئاماژە بەناوەکانیان دەکەم زۆربەخێرایی : شیکاری هۆکاری ، شیکردنەوەی هۆکارەکانی کەسێتی لەوانە :” ریمۆن کارتڵ ، هانس جۆرج ..) و پاشان توێەر دێتە سەرباسکردنی هەڵسەنگاندنی ئەم بەشە و بۆچوونەکانی خۆی چڕدەکاتەوە .

* تیۆرەکانی شیکردنەوەی دەروونی : ئەو بۆچوونانەی نووسەر ” سیمۆن کڵاپیە” خستونیەتە ڕوو من لێرەدا زۆر بەپەلە تەنها چەند سەرقەڵەمێکی بخەمە روولەوانە : ( نمونەی شیکردنەوەی دەروونی دەربارەی کەسێتی ، پێکهاتەی کەسێتی ، قۆناغەکانی گەشەکردنی لبیدۆ، زانستی کەسێتی و شیکردنەوەی تیۆری و هتد ….) کە بەڕای من مامەڵە کردن لەگەڵ هەر یەکێک لەو سەرەقەڵەمانە شایانی توێژینەوەی سەربەخۆو گفتوگۆی فراوانن ، هەرلەبەرئەوە بە گرنگم زانی قسە لەسەر کردنی بووەستێنم بۆکاتێکی ترو دەرفەتی تر..پاشان نووسەر هەڵسەنگاندن ی خۆی بۆئەم بەشەش پێشکەش دەکات .

*ئەنجام :

ئەنجام یان کۆتایی ئەم توێژینەوەیە لەلای نووسەر پیاچوونەوەیەکی خێرایە بە تیۆرەکان کەسێتی و باس لەوەدەکات کەبەو شیکاریە خێرایانە ئەو تیۆرانە هەڵناسەنگێندرێن و پێویستمان بەوەیە کە بیانخوێنینەوەو جەدەلیان لە بارەوە بکەین و گفتگۆو قسەلەسەرکردنیش لەم بارەیەوە کراوەیە بۆهەرکەسێک بیەوێت قسەی جیاوازترو توێژینەوەی زیاتری هەبێت و منیش وەکو کۆتایی بۆئەم کتێبە پێشنیاز دەکەم بۆهاوڕێ‌ شانۆ کارەکانم کە لە م قۆناغەدا کار بەتیۆر بکەن و بگەڕێنەوە بۆ ئەو ژیدەرە گرنگ و جیهانیانەی کە ئێمە وە کو کورد فەرامۆشمان کردوون و نەمان خوێندووونەتەوە جا لەبەر هۆکارێک بێت ، بەو ئومێدەی کارێکم کردبێت شایستەی لەسەر وەستان بێت .





(دەنگدراوە: 1)