لۆرکا

Wednesday, 10/07/2019, 8:30

18631 بینراوە


چەند هەڵبژاردەیەک لەشیعرەکانی شاعیری جوانەمەرگی  فەرەنسا فیدیریکۆ غارسیا لۆرکا

. کە بەهۆی تەنها چەند ووشەيەک گوولەباران کرا

لۆرکا .. یەکێکە لە هەرە ناودارەکانی ئیسپانیا . لە ساڵی ١٩١٩ لە مەدرید دەژیا جگە لە شیعر،  خەرێکی نوسینی شانۆ بووە ، دوایی لە گەڵ  وێنەکێشی بەناوبانگ سلفادور دالی  دەبێتە  هاوڕێ کە  بۆ یەکەم کتێبی شانۆی لۆرکا  ئەو دیکۆری بەرگی کتێبەکەی بۆ دە کێشێت.

بەناوبانگترین کتیبی  شیعری لۆرکا ..  هۆنراوەی  گۆرانیە قەرەجەکانە ، کاتی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا  لە لایەن سوپای  دکتاتۆر فرانسیسکۆفرانکۆ دەستگیردەکرێ دوایش گولە باران دەکرێت .

 باوکی دوین

1

هۆنراوەی ئەمبارۆ

 

بۆچی وا

 لە ژورەوە

 بەجلێکی

 سپی ڕەنک

 دانیشتووی

 وێنەی

 ئازارم

 ئەکێشی

 گوێت

 لە دەنگی

 خوڕەی ئاوە

 چۆلەکەگان

 سەما دکەن

 بەسەر سەرتا

 دێن و دەڕۆن

 تۆش

 لە سەرخۆ

 چەند پیتێک

 لە بەردەمتا

 هەول ئەدەی

 لە سەر

 پارچە قوماقشێک

 بیچنیت

 

ئەمبارۆ

 تۆ چەند

 تەنیای

 بەجلێکی

 سپییەوە

 ئاخ بتوانم

 چەند

 زەحمەتە

 کە پێت

 بڵێم

 خۆشم ئەوێی

2

دوا خەون

 

ئە مەوێ

 چەند چرکەیەک

چەند ساتێک

 چەند سەدەیەک

 بنووم

 بە ومەرجەی

 کە بزانن

 من نەمردوم

 من هاوڕێی

 بچوکی

 بای

 رۆژئاوام

 من

 درێژکراوەی

 تارمایی

 فرمێسکی

خۆم و

گەلم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە