یەکێک تێمانبگەیەنێت من سوپاسی دەکەم

Wednesday, 10/07/2019, 15:00

16090 بینراوە


لایەک لەخەڵکی سلێمانی و بەتایبەت نوسەرو کۆلکە نوسەرو چاودێرانی سەربە حزبی دەسڵاتدارو بێدەسڵات بەشاسوار ئەڵێن(شادز) لەگەڵ ڕێزم ،چونکە ئەڵێن دەیان بەڵگەی لەسەرەو دەیان داوای یاسایی لەسەرە کەچی شاسوار چەند ساڵە ئامادەنیەو نایەوێ بچێتە بەردەم دادگا !
ئێ ئەگەر وایەو ئێستاش شاسوار بووە بەوەی گوایە بەناحەق دەسگیری ئەکەن نەک بەشێوەی یاسای ! ئەمە ئەگەر فلیم و سیناریۆنەبێ چیە؟! باشە یەک بەنزینخانە ھەتا ھەتا ھەموو پرۆژەیەکی بازرگانیم پێ بڵێن ھی بەرپرس نەبێت یان بەرپرسێکی حزب تیایدا شەریک نەبێت؟! ئەی گوایە شاسوار ھیچ بەرپرسێک شەریکی نەبوەونیە؟! ئایا خەڵکێک پشتگیری شاسوارئەکەن ئەتوانن پێمان بڵێن شاسوار ئەم ھەموو پارەی لەکوێ بوو؟! نەخێر بڕوام نیە ئەوخەڵکانە جگە لەفڕێدانی ووشەی مەتاتی ئاگایی وا وردیان لەم کەین و بەینانە ھەبێ ،ئیتر قسەو نوسینی ڕۆتینی فڕێ مەدەن چونکە ئەمجۆرە لەدەوڵەمەندبوون و نەچوونەبەردەم یاساو حزب دروستکردن نەک ھەرگوماناوی و بێ مانایە بەڵکو لەئەفلام کارتۆنی مناڵانە ئەچێت .
بۆیە ئەمجۆرە ڕوداوانە بەئەقڵی جاڵجاڵۆکەوە ناچێت!
ھەروەھا نەوشیروان مستەفا بە٥٠٠ھەزار دەنگ و دەزگای میدیای و دەیانھەزار دۆست و دڵسۆزی متمانە پێکراو بوونی دەیان یان سەدان بەڵگەی حاشاھەڵنەگر لەبەردەستیدا بەتایبەت دژی ھەردوو حزبی دەسڵات کەچی نەک نەیتوانی ڕیفۆرم لەو دووحزبەدا بکات بەڵکو لەئێستادا حزبەکەی بووەبەھۆی بێ ھیوابوونی خەڵک لەم ھەرێمەدا .
ھەمووشمان ئەگەر درۆلەگەڵ خۆماننەکەین ئەزانین لەڕووی زانست و سەلیقەو پەیوەندی سیاسی و فکری و جورئەت و جەماوەرەوە شاسوار قەت بە نەوشیروان بەراورد ناکرێت 
ئێ کەواتە ئەمە یانی چی و ئەوە یانی چی ؟!
من ئەزانم ماوەیەکە ھەوڵێک ھەیە ئەیانەوێ شاسواربکەنە باس و خواسی ناوخەڵک و میدیاو ،،ھتد لێرەدا تەنانەت بڕوام بەنوسەری واش نەماوە کەگوایە خاوەن دکتۆرایە چونکە ئەو میللەتەی ئێمە سەرێکی ھەیە و ھەزار زمان ،بەس خوائەیناسێ خەریکی چیەو بۆچی ئەنوسێ بەس خوائەزانێ بۆچی دژی فڵان کەسەو فڵانی تریش ئەکات بەپاڵەوان ،ھەرلەبەرئەمەشە سەردەمێک بەسەلامەتی تێنەپەڕی کۆمەڵگەی ئێمەی تیانەخەڵە تێنرێت لەلایەن ئەمجۆرە بەناو سیاسی و نوسەرو ڕۆشنبیرو دکتۆرانەوە ،،،
تائێستا یەک کەسم ناسیوە بەڕاستگۆی و بەوردییەوە قسەی کردبێت و خاوەن دنیابینی خۆی بێت و پیاوی کەس نەبوبێت ئەویش تاک و تەنھا(د، فاروق ڕەفیق) ئیتر ئەوباقی ئەمڕۆ قسەیەک ئەکات سبەینێ یان ھەرخۆی دژییەتی یان خۆی ناکات بەخاوەنی کەواتە خۆیشتان نازانن چی ئەکەن و چی ئەڵێن لەھەرکوێوە بابێت شەنی خۆتان ئەکەن یان ڕق و بەرژەوەندی خۆتان کردووە بەنوسین و ڕۆشبیربوون و دکتۆراو بەخەڵکی ئەفرۆشنەوە بەبێ ئەوەی ئاگاداربن چی ئەگوزەرێ و چی ڕووئەدات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە