خوێندنەوەیەک بۆ ووتارەکەی سەرۆکی نوێی حکومەت

Saturday, 13/07/2019, 14:24

14908 بینراوە


من نازانم هیچ شتێکی نوێم نەبینی لە دەقی ووتارەکەیدا تەنیا تۆزێ میکیاج و جوانکاری بۆ کرا وە لە راگەیاندنەکانی خۆیانەوە کەوتنە وەسف و سەنای ئەم کابینەیە

چاکسازی بە قسە ناکرێ بە هەنگاونان و کردار دەکرێ سەرەتا  لە خودی حیزبەکەی خۆیەوە دەکرێ کە دەستی گرتوە بەسەر هەموو جومگەکانی حکومەت و داهاتوو و خەزینەی ووڵاتیان
لەدەستدایە دەبیت جەریئانە کاتێ بریارێ دەردەکەن هەموان پێوەی پابەند بن چاوپۆشی نەکات لە هیچ کەسێ

چونکە بیرمان نەچێت سەرۆکی ئەوکاتەی هەرێم  مەسعود بارزانیش لە 17 شوباتدا کاتی خۆپیشاندان کرا  هەمان قسەی کرد و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد و چەند کەسی لابرد و کۆمەڵێکی تر هاتنە شوێنی هەمانن کارو هەمان گەندەڵییان کرد، لەبەر ئەوە کاتێ بریارێک دەردەکەن بە یاسا دەری بکەن و بچەسپێندرێ نەوەک بە قسە بێت و بۆ ماوەیەکی کاتی بێت

بۆیە من هەرگیز بروا بە چاکسازییەک ناکەم کە لە مالەکەی خۆتەوە نەبیت و دواتر بۆ چواردەورەکەت بێت ئەوەی لەسەر ئەوانە پێویستە رێکخستنەوەی نیو ماڵی خۆیان و حیزبەکانە دواتر بین ئەو حکومەتە دوو ئیدارییە چاک بکەن کاتێ لە هەولیر بریاریک دەردەکرێ لە سلێمانی و ناوچەکانی تریش جێبەجی بکرێ، نابیت  بریارەکان تاک لایەن بێت لە ناوچەیەک جۆریک بیت لە ناوچەیەکی تر جورێکی تر وە یاسا بۆ هەموان بیت هەموانن پابەندبن نەوەک هەندێک بەرپرس هەن بە ئاشکرا دەلێ من پابەند نابم بە بریاری کە لە هەولێرەوە بدرێ

وە گرینگتریش شتی کە بکرێ دەبیت  مەسئول و بەرپرسەکان واز لە بازرگانی بهینن کە بازاریان لە دەست خەلکی دەرهێناوە هەموو بوە بە ناوی ئەم بەرپرس و ئەو بەرپرس ئەوانیش لە رقی فڵان بەرپرس دێت گرانی دەخاتە بازاڕەوە شتومەک لە خەلکی دەگرنەوە و بە گران بە خەلکی دەفرۆشن و کام شتەی خراپە دەیخەنە بازارەوە

وە هەروەها دەبیت دەست بکەنەوە بە خزمەتگوزارییەکانیا لە شار و شارۆچکەکان و بوژاندنەوەی ئابوری وولات و گرنگیدان بە کەرتی تایبەت و هەلی کار بۆ گەنجان و دانانی قەرزی بچوک بە خاوەن کارەکان.
ئەگەر ئەم کارانە بکەن  ئەوکات دەتوانرێ بڵێن ئەم کابینە جیاواز بوو لە کابینەکانی تر.

جوانرۆ مستەفا 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە