شەوێک لە کاناڵی (ستێرک تیڤی) و (ئاریان تیڤی)دا

Sunday, 14/07/2019, 14:43

47295 بینراوە


مێژووبە درۆ و دەلەسە و چەواشەکردن درێژەی پێنادرێ.کەسێک یان رێکخراوەیەک کە ڕێبازیی سیاسەت وڕیکاریی چارەسەریی بۆ گەیشتن بەئامانجەکانی نەتەوەی کورد هەڵدەبژێرێ پێویستە زۆر پرنسیب و ئاکار ڕەچاو بکا، کە جیاوازیی هەبێ دەگەڵ خەڵکی ئاسایی.تاکی کۆمەڵگا سیاسەتیی داوەتە دەست مرۆڤی سیاسەتزان وهەڵبژاردە.
شەوی ١٢/٧/٢٠١٩ لە سەر ٣٠هەمین ساڵوەگەڕی ترؤری قاسملوو، ستێڕک تیڤی بە بەڕیوەبەریی / کاک شآر / و٣ میوانی دیکە بەرنامەیەکی تەرخانکردبوو تا باس لە چۆنیەتیی ئەو ترؤرە و کەسایەتیی قاسملووبکا /د،خ /
حەقیقەت هەر چەند کە تاڵ بێ دەبێ بگووترێ.لادان لە حەقیقەتیی دیرۆکی نەتەوەی کورد وەک خەیانەت دەژمێردرێ.مرۆڤی سیاسەتوان پێویستە دەگەل گەلەکەی راستگۆبێ.ئەگەر وانەکا دەردەکەوێ کە ئەو کەسە بەکاری سیاسەت نایەو دەبێ وەلابنرێ.
من هیچ شکم لەودا نییە کە رەوانشآد قاسملووکەسایەتیەکی خوێندەواروزمانزان بووە.ئەوەش مەرج نییە لە سیاسەتدا سەرکەوتووبووە ونابێ هیچ رەخنەیەکی لێبگێرێ.خۆ لە ئاسمانەوە دانەبەزیوە،ئەویش مرۆڤەو مرۆڤیش تووشی هەڵەی مەزن دەبێ.نەتەوەیەک، کاتێک دوچاری نەهامەتیی دەبێ کە خۆی لە راستیەکان بشارێتەوە.یان ترسی لە دەربڕینی راستیەکان بێ.
ئەوەی کە کوردی بەرەوماڵوێرانیی وبێبەختی هەڵداشتووە، چین وتوێژی هیندێک رۆژنامەوان ورووناکبیروشاعیروبەرێووەبەریی تاقمێک لە مێدیاکارانیی کوردە، وەک کاکشار!
حەق وابوولەو شەوەداکە باس لە ٣٠هەمین تڕۆری قاسملوو دەکرێ کەسانی شارەزاولێکۆلەروتوێژەرودیرۆکناسیی بێ لایەن شڕۆڤە لە سەر کەسایەتیی قاسملوووچۆنیەتیی تڕۆری ئە بکرێ.شڕۆڤە لە سەر دەساڵ رێبەرایەتیی ئەو دە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێراندا بکرێ. شڕۆڤە لە سەر دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی بکرێ.کاک شآربۆ وەک کوردێکی ناسیونالیست هەر جارێک کە باسی سەرکردەیەکی کورد دەکرێ دەیباتە ئاسمان وناهێنێتەوە سەرزەوی.
جارێکیش هەر لە کاناڵی ستێڕک تی،ڤی ،دا باسی سمکۆی شکاکی کردووەک قارەمانێک پێناسەی بۆ دەکرد.مرۆڤی نووسەرورۆژنامەوان دەبێ جورئەتی گووتنی راستیەکانی هەبێ. ئەگەر سمکۆ قارەمان بوو، بۆ شآری مهابادی تاڵان کردوکوشتاری لەوشآرەدائەنجاندا؟ئەگەر سمکۆ قارەمانە بۆ لە ماڵی خۆیدامارشیمۆنی ئەرمەنیی ترۆرکرد!ئەو خاڵە رەشە هیچکات لە مێژووی کورد ناسڕدڕێتەوە.ئەگەر سمکۆ سیاسەتزان وقارەمان بووە بۆ بە سواریی ئەسپی خۆی هاتە بەردەم ترۆری رەزاشآی ئێڕان؟دیتمان چۆن هەر لە دەورووبەری شآری شنۆ گۆشاوگۆش سەریان لە جەستەی جودا کردوە!
میوانەکانی شەوی ١٢/٧/٢٠١٩لە لای چەپ ولای راست هەردووکیان بە شانازیەوە ناوی حیزبی دێمۆکڕاتیان دەهێنا!هەرکامیان خۆیان بە درێژە دەریی قازی وقاسملوودەزانی. یەکیان پاشناوی ئێرانی بە خۆیەوە چەسپاندووە،ئەوی دیکەش وشەی ئێڕانی لە تەنیشت خۆی دابڕێوە!چەند بێىەختیو چەند عەیبە بەرۆژی رووناک کە ١٩ ساڵ لە دەستپێکی هەزارەی سێ تێدەپەرێ بەوشیوە خەڵکی هەژارو خاوەن شەهید بە گەوج بزانی!کاک شآر زمانی گۆی نەکرد،لێیان بپرسێ کە ئێوە خۆتان بە ڕێبوارانی قازی وکۆمار دەزانن، نەدەکرادوای ٣٠ کە لە ترۆری قاسملوو تێدەپەرێ، ئێوە وەک یەک / حیزبی دێمۆکڕات / هاتبانە ئەو ساڵوەگەڕي؟ نەیدەتوانێ لێیان بپرسێ بۆ چی ،لەسەر چی ئاوا فێری دابڕآن ولێکترازان بوونەوە؟ئایا کێشەکانی ناوخۆییتان لە پرسی نەتەوەی کورد مەزنترە کە بۆتان چارەسەر ناکرێ؟بۆ کەسی سێهەمیش میوانیش کە بەرێز حاجی ئەحمەدی بوودەتوانم ئەوەندە بڵێم لەو شەوەداخۆزگە بەشداریی ئەو بەرنامەیەی نەکردبایە باشتربوو.دەتوانی زۆر بابەتی شآراوە بدرکێنێ بەڵام خۆی لاداوتەنیا ٣ جار لەناو قسەکانیدا دەیگووت: قاسملووئاکادێمی کەرێکی باشەودەزمان دەزانێ.
هەروەها ئەوەی کە زۆریی پێ پەرۆش بووم، کاتێک باسی کۆبوونەوەی قاسملووی دەکرد دەگەڵ چەند لایەنێکی دیکە، گۆیا ئەوان چەکوتەقەمەنییان پێویست بووە،قاسملووش دوای ٣ رۆژدیارنەمان دێتەوەلایان کاک حاجی ئەحمەدیش لێی تووڕەدەبێ پێی دەڵێ: تۆ بۆ دیار نی؟ لە کوێی؟ خەریکی بەگانمان بدەی!؟ئێمە چەکو چۆڵمان پێویستە!
زمانی ئاخاوتنی ئەو سێ میوانە وبەڕێوەبەریی بەرنامەی ئەو شەوە / کاک شار / نە زمانیی لێکۆلێنەوە بوو، نەزمانی کەسانی سیاسەتزان ودوورناس، نە زمانی توێژینەوە بوولە سەر ئەو ترۆرەولە سەر چۆنیەتیی پێکهاتنی ئەو ترؤرەونە زمانی رەخنەش بوولە سەر حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان وبێ ئیڕان.نە زمانی هۆی ئەنجامدانی ئەو تڕۆرە.قاسملوو بە بێ ئاگاداریی حیزب ودەفتەری سیاسی چوو دەگەڵ کەسانێک دانیشت کە خاوەنیی هیچ پلەیەکی سیاسی ودیپڵؤماسیی وپلەی باڵای دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی نەبوون.دانیشتن دەگەڵ مرۆڤ کوژو پاسدار هەر ئەو ئەنجامەی لێ دەخوڵقێ.کە بینیمان.

" نامەی کاری دەساڵ رێبەرایەتیی قاسملوو"
دوای نزیک لە سێ دەیە زیاتر لە رووخانی کۆماری مهاباد لەسێدارەدانی بەرپرسانی ئەو کۆمارە، رووداوێکی مەزن لە رۆژهەڵاتیی ناوەڕاست پێکهات. ئەویش رووخانی بنەماڵەی پەهەلەوی وهاتنەسەرکاریی کۆماریی ئیسلامی بوو لە ئێڕان.لەو هەلومەرجەدا حیزبی دێمۆکڕات وئەندامەکانی هاتنەوە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان ودەستیان بە خەبات کرد بۆ وەرگرتنی خودموختاری بۆ کوردو دێمۆکڕاسی بۆ ئیڕان.
لە میرمە، دوای ئەو ٣٠ ساڵە لە شاری مهاباد لە سینەما ئۆمێد کۆنگرەی چواریی ئەو حیزبە لە کەشووهەوایەکی ئاڵۆزداپێکهات!قاسملوو زیز دەبوو، مەلاعەوڵای حەیاکیش بە گریانەوە دەهاتە پشت تریبون ودەیگووت لە قساملوومان چاکترنییە،دەچم دەهێنمەوە!لە کۆتاییدا کە دەنگدرا ئەگەر هەڵە نەبم نەمر غەنی بلووریان بوو بە سکرتێری یەکەمی ئەو حیزبە، بەڵام لە بەر هیندێک هۆی تایبەت دەنگەکانی خۆیدا بە قاسملووکە بۆ ماەوەی دەساڵ جڵەوی سیاسەتیی ئەو حیزبەی بە دەستەوە گرت یانی تا کاتی شەهیدبوونی.

" رووداوی جوێ بوونەوەی ٧ کەس لەو حیزبە بە ناوی پەيڕەوانی کۆنگرەی چوار"
شەخسی قاسملوو وحیزبی دێمۆکڕات پەیوەندیان دەگەڵ سەددام وحیزبی بەعسدا هەبوو.دوای کۆنگرەی چوار ئەو ٧کەسە لە بەر چەند هۆ هێدی هێدی گرژیان خستە ناو ئەو حیزبەو جودا بوونەوە. دەیانگووت بە شەڕی چەکداری ناگەینە هیچ ئامانجێک.بێ گومان حیزبی توودە / کاریگەریەکی راستەوخۆی لەو جودابوونەوە هەبوو.
زۆری نەخایاند کە ئەندام ولایەگرانی تاقمی ٧ کەسی کەوتنە بەر ڕاوودوونان وکوشتن وترؤروبێ رێزی کردن.زۆر بە هاسانی دوای ماوەیەکی کورت ناوی خایین وجاش وخۆفرۆشیان پێوەلکاندن!لەو ماوەیەدا بۆ تاقەجارێک نەبینرا کە قاسملوو بڵێ هیچ کەس ئەو مافەی نییە بە هۆی جودا بیریی ئەو هاوڕییانەی پێشوومان بەوشێوەیە ترۆری فیزیکیی وتڕۆری کەسایەتیان بکا!تەنانەت نازنای جاشی میللیش هەر بۆ خۆی بە هێمنی هەست ناسک ونیشتمانپەروەر دیاری کرد! پاشآن بۆ ئەوەی قاسملوو بە تەنیا نەمێنێ مەلاعەوڵای حەیاکیش بە بەکار هێنانی دەستەواژەی خراپیی وەک جاشە پیرەو سەرقافڵەی جاشآن درێژەی بەو کارە قڕێژەدا، هێمنی دڵسووتاو شیاوی ئەو بێ حورمەتیانە نەبوو.

" شەڕ دەگەڵ مەنگوڕەکان"
قاسملوو بۆ خۆی کەسایەتیەکی ناسراوی مەنگوڕێ نارد تا لە ورمێ چەک لە حەسەنی ئیمام جومعەی ئەوشآرە وەربگڕێ.بەڵام پاشآن جاشە، جاشەیان وەدووی مەنگوڕەکان خست و ئەوانیش دژی حیزب چەکیان دەشآن کرد،ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی دەیهەویست هاسان وەگیریی کەوت.لە کاتێكدا سەردەمی شآی ئێڕان ئەو مەگوڕآنە خزمەتێكی زۆریان بەو حیزبە کردبوو.

" شەڕدەگەڵ کۆمەڵە"
شەڕدەگەڵ کۆمەڵە خەتای کێ بووە زۆر گرینگ نییە، گرینگ ئەوەیە ئەو شەڕە خۆدرێنە پێكهات جەرگی هەزاران دایکوباوکی کوردی سووتاند.ئەو شەڕە راستەوخۆیان ناراستەوخۆ بە نیابەتیی کۆماری ئیسلامی بەرێوە چوو!تا ئەو سەردەمەش لێکۆلێنەوە لە سەر ئەو شەڕەنەکراوەوداوای لێبوردنیان لە کورد نەکردوە.لەوپەیوەدیەشدا نامەی دەستخەتیی قاسملوو بۆ هاوڕێیانی هەیە کە چۆن هانیاندەدا دژی لە ناو بردنی کۆمەڵە شەڕبکەن.

"شەڕ دەگەڵ رێبەرایەتی شۆڕشگێری حیزبی دێمۆکڕات"
ئەو کەسانە بۆ خۆیان ناوی خۆیان نابوو ڕێبەرایەتیی شۆڕشگێڕ!بە هۆی ناکۆکی دەگەڵ قاسملوووهاوبیرەکانی بڕیاریاندا ناوی ئێڕان لەو حیزبە بقرتێنن ودرووشمی ڕووخانی کۆماری ئیسلامیان بەرزکردوە لە حالێکدالە ترسی پێشمەرگەکانی قاسملووهەر جارێک لە شوێنێک دەژیان.بەداخەوە شەڕی گران لە نێوان هەردووکلا پێکدەهات وزۆر کەس گیانی خۆیان لە دەستدا. ئەوەش تایبەتمەندیی حیزبیی کلاسیک کە باوەڕی بە سانترآلیزمی حیزبیی هەیە وهەرچی بەرپرسو کومیتەناوەندیی فەرمووی دەبێ بەڕێوەبچێ.!لە کۆتاییدا کاتێک قاسملووتڕۆڕکر پاشآن هەردووک باڵی حیزبیی دووبارە پێکەوە ئاشت بوونەوە!هەر چەند ئەو ئاشبوونەوە زۆری نەخایاند کە هەمیسان دووبەرەکی ولێکترازان دەستی پێکردوە وتائێڕە دووباڵی لاوازیی حیزبی لە کۆی سەنجەق گیرۆدەی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانین.!

"شەڕی سارد دەگەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران"
قاسملووهاوبیرەکانی ئەو سازمانەیان هێنایە کوردستان وخەڵكیان هاندا دەنگ بە سەرۆککۆماریی مەسعودی رەجەوەی بدەن.وێنەکانی رەجەوی داروبەردی شآری مهابادی داگرتبوو. بەڵام پاسآن لە دەسەڵات وپلەوپایەی حیزبیی دەگەڵ موجاهیدین تێكچوون ونێوانیان نەما.تەنیا کاک جەلیل گادانی وچەند کەسی دیکە وایاندەزانی ئەو سازمانە نابێ وەلابنرێ وکورد دەبێ دۆستایەتیی ئەو سازمانە بکا.ئێستێ شەڕی سارد لە نیوان موجاهیدین وحیزبە دێمۆکڕاتەکان تا رادەیەکی زۆر بەرەو کاڵ بوونەوە چووە.هەرچەند دۆستایەتیی ئەوتۆیان نەماوە.

" شەڕدەگەڵ سازمانی پەیکار"
ئەو سازمانە لە موجاهیدینی خەڵق جودا ببوبەوە وهێزێکی چەپگەرا بون وچەکیان بە دەسەتەوە بوو. ئەوانە لە شآری بۆکان لە رۆژنامەی رۆژانەی خۆیاندا بابەتێكا بڵاوکردبۆوە کە قاسملوو لە سەردەمی شآی ئێڕاندا پەیوەدیی دەگەڵ ساواکی شآی ئێڕاندا هەبووە. بۆیە سەرجەم بنکەو بارەگاکانیان لە شآری بۆکان درایە بەر ئاڕ،پی،جی،وخاپورکراون وچەندکەسیان لێ کوژراوبنکەو بارەگایان تێكەوە پێچاولەو شآرەدانەمان!

" شەڕ دەگەڵ کۆماری ئیسلامی"
شەڕدەگەڵ کۆماری ئیسلامی درێژەی کێشاو هیچکام لە لایەنەکان سەرکەوتنی ئەوتۆیان بە دەست نەهێنا.هەزاران ماڵ وێران بوو، هەزاران کەس گیانیان لە دەستدا، هەزاران کەس بریندار بوون،لە کۆاییدا قاسملوو دوای کۆتایی شەڕێ ئیڕان وعێڕاق زانی چی بە سەردێ.بۆیە پەنای بردە لای جەلال تاڵەبانی،ئەویش رادەستی ترۆڕی کۆماری ئیسلامی کرد وبۆ خۆشی کشایەوە.کارەساتێکی دڵتەزێن بوو.بە باوەڕی من ئەگەر قاسملوو تڕۆریش نەکرابایە،تووشێ ئاشبەتاڵێکی مەزن دەبۆوە وکارەساتی ناخۆشتر دەهاتەئاراوە.بە داخەوە قاسملوو بە بێ ئاگاداریی بەدەنەی حیزبەکەی رووی دەو وتووێژە کورد. هەڵەی مەزن ئەوە بوو قاسملوو وایدەزانێ لایەنی بەرابەر دەبنە لایەنی وتوووێژ.کەچە ئەو کەسانی گرووپی تڕۆر بوون نە دیپلۆماتکار!

" شەڕی نەغەدە"
شاری نەغدە لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکهاتووە،کوردوئازەری.ئەو دوونەتەوەی نزیکەی ٢٠٠ ساڵە پێکەوە دەژین وتێکەڵاوی کۆمەڵایەتیان هەیە.ژن وژن خوازیی دەناو ئەوشارەدالە نێوان کورد وئازەری بۆتە کولتورێکی ئاسایی.دوای شۆڕشی گەلانی ئێڕان ئەو شآرەش کەوتە بەر ترسی شەرێکی ماڵوێرانکەرلە نێوان ئازەری وکورد.کاتێک بە بەرپرسانی حیزبی دێمۆکڕاتیان گووت پێویست ناکا بێنە ئەوشارە متینگی حیزبی بەڕێوە بەرن.چۆن خەڵکی ئازەری بەوکارە هەستیارە.بەڵام بەداخەوە قاسملوووهاوبیرەکانی گوێیان بە پەیامەنەداورۆژی متینگیان دیاریکرد.هەر زۆر زووبە دەنگی یەکەم فیشەک شەڕێکی مەزنی کوردوئازەری هەڵگیرسا کە ئێستیش ئاسەواری هەر ماوە.کورد لە شآری نەغدە لە سای سیاسەتی هەڵەی بەرپرسانی حیزبی دێمۆکڕات وەک شارومەندیی دەرەجە سێش چاوی لێناکرێ. بڕۆن چاولە گەڕەکە ئازەری نشینەکان بکەن وچاولە گەڕەکە کوردنشینەکانی کورد بکەن.دەڵێی کورد لەو شارە تووشی ئاپاڕتایدبووە.!ئەوەش لە سیاسەتەهەڵەکانی قاسملوو بووە کە لایەنگرەکانی دەوازن قەوزەپۆشی بکەن

"کۆتایی"
دەخوازم کۆتایی قسەکانم ئاوا تەواو بکەم.هیوادارم کەس خراپ تێنەگا قاسملوولایەنی ئەرێنی وباشی زۆرهەبووە،بەڵام وەک هەر مرۆڤێک هەڵەی مەزنیشی کردوە ئێمە نابێ تەنیا بە پێداهەڵاگووتنی کەسەکانی مێژوویەکی شاراوە بۆ داهاتووان دروست بکەین. هەر کەس وادەزانێ من دە هەڵەدام دەتوانێ بە هەر شیوەیەک کە پێی خۆشە بە نووسین هەڵەکانی من راست بکاتەوەو بە بەڵگە قسەکانی من وەدرۆ بخاتەوە.مێژوو رەحم بە هیچ نەتەوەیەک ناکا ئەگەر ئەو نەتەوەیە بۆ خۆی وشیآر نەبێ.
ئەرەستووی بیرمەند دەڵێ: من ئیفلاتونم خۆش دەوێ، بەڵام حەقیقەتم خۆشتر دەوێ.

" پەراوێزێکی پێویست"
هەرکەس لە باشووری کوردستان پرۆفسۆڕ عەلی قەرەداغی دەناسێ.ئیمە خۆشمان بوێ یان ناخۆشمان بوێ ئەو ناکوردە خوێندەوارە وخاوەنی پلەی پڕۆفسۆڕیە وبەرپرسی یەکێتی زانیایانی سوونەیە لە جیهاندا وبەرهەم وکتێبێشی زۆرن. بەڵام شان بە شآنی ئەردۆغان نوێژی جەماعەت لە سەر جەنازەی بۆگەنیوی سەربازی تورک دەکا.چون ئەو کابرایە خوێندەوارە ئەوە ناگەیەنێ تەواوی هەڵسوکەوتەکانی باشن ونابێ رەخنەی تووندی لێ نەگیرێ.
کەسایەتی قاسملوو دەگەڵ عەلی قەرەداغی عەرز تا ئاسمان جیاوازە. هیچکات لە تەنیشت یەک هەڵیان ناسەنگێنم.رادەی خوێندەواریی ورادەی شارەزایی قاسملوو بە چەند زمانی بیانی باسێکی جودایەوسیاسەتیش باسێکی جودا، نابێ ئەو بابەتە تێکەڵاوی یەکتر بکرێن.هەزاران کەس پلەی خوێندەواریان لە قاسملوو بەرزترە بەڵام لە سەیاسەت سەردەرناهێنن. بۆیە تاکی کورد داییم دەبێ وشیاربێ وترسی لە مێژووی شاراوەمان هەبێ کە بە هزروپێنووسی تاقمێک نووسەرو مێدیاورۆژنامەو رووناکبیریی کورد دەرخواردی خەڵكی بێ تاوان دەدرێ.کورد بە گشتی وزاناولێکۆلەریی کورد بەتایبەتی سرنج ناداتە سەر خەسارناسیی مێژووی کورد.بۆیە هەردەم تڕاژیدیایەکانی دیرۆکیمان دووپات دەبنە.

" تێبینی وسرنج"
راستە گووتنی راستیەکان زۆر تاڵە.بەڵام مێژووئەوەمان پێ ناڵێ.ئەوەی دە مێژوودا ڕوویانداوە وبینیمانە وبە سەرمان هاتووە بەڵگەن.لە رۆژانی ١٣و١٤ مانگی ٧ ئەوساڵدالە سەر شاشەی ستێڕک تی،ڤی وئاریەن ،تی،ڤی دا دووپڕۆگڕآم لە سەر ٣٠ هەمین ساڵوەگەڕی ترؤڕی قاسملوو بەڕێوە چوو.سەرجەم بێجگە لە بەڕێوەبەرانی ئەو بەرنامەیە ٦ کەس لە کادرو ئەندامانی حیزبی دێمۆکڕاتەکان بەشدار بوون.بەریز حاجی ئەحمەدیش کە کۆنە دێمۆکڕات بوو ئەویش بەشداربوو.هیچکام لەو بەرنامانە لە لای بایخێکی ئەوتۆی نییە کە لەسەر کەسایەتیی ودە ساڵ رێبەرایەتی قاسملوولە حیزبی دێمۆکڕاتدابووە.کاتی ئاوا پێویستە کەسانی شارەزاوپسپۆڕولێکۆلەروشآرەزای سیاسەت ومێژوودەبوابەشداریی ئەو جۆرە پڕۆگڕامانە بوایە.کادری گوێ لە مستیی حیزبی چی پێیە،جگە لە پێدا هەڵاگووتن وچەواشە کردنی رووداوەکان.ئەگەر قاسملوو زیندووبایە وبەوشێوەیە بیستبای کە تاریفی دەکەن،پرسیاریی بۆ دروست دەبوو.
بۆیە حەقیقەت زۆر تاڵە وهەرکەس جورئەتی گووتنی حەقیقەتی نییە.

سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە