دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان لە 2020دا


ئایا ئیسلام ئاینێکی عەرەبیە؟

Sunday, 09.08.2019, 22:09

3732 بینراوە


نوسینی: زارا زاگرۆس (Zara Zagros)
وەرگێڕانی: جۆ ولیام (Joe William)
-----------------------------------
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، پێویستە ئەم چوار ڕاستیەی خوارەوە بە هەند وەربگرین:

ڕاستی یەکەم: جیاوازی هەیە لە نێوان جوگرافیای عەرەبی ڕەسەن (دوورگەی عەرەبی) و جوگرافیای بەعەرەب کراواندا (ئەو وڵاتانەی کە ناوی عەرەبیان لێنراوە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و ڕۆژئاوای ئاسیا)، و هەروەها جیاوازی هەیە لە نێوان كولتورى خەڵکی دانیشتوانی نیمچە دوورگەی عەرەب (بەرهەمی بیابان و بەداوەت)، و كولتورى ئەو گەلانەی کە جێنشینی ئەو جوگرافیایەن، کە لە ماوەى ١٤ سەدەی ڕابوردودا بوونەته عەرەب و كولتورى عەرەبە ڕەسەنەكانیان وەرگرتووە و تێکەڵيان كردووه لەگەڵ پۆخڵەواتی كولتورەکانی خۆیاندا.

ڕاستی دووەم: كولتورى داگیرکاری و تاڵانکاری (الغزو) ڕەگی داکوتاوە لە قوڵایی ژیانی عەرەبدا، ئەمەش لەناو کۆمەڵگای عەرەبیدا پێش ئیسلام سەری هەڵداوه لە ژێر کاریگەری ژینگەی بیاباندا، و پاش سەرهەڵدانی ئیسلامیش، ئەمە هەر ماوەوە لە كەسایەتیی عەرەبدا و هەتا ئێستاکەش هەر بەردەوامە، و دەردەكەوێت بە شێوازی جیاواز لە كولتور و سیاسەتی عەرەبدا، و هەروەها لە ڕەفتاری تاك و کۆمەڵگای عەرەبدا.

ڕاستی سێهەم: جوگرافیای بیابان و كولتورى بەداوەت، سەپاندویەتی بەسەر عەرەبدا، کە (گوێزەرەوەی شارستانی بێت)، نەك (بەرهەمهێنەری شارستانی)، و بۆیە زۆرینەی ئەو كەسانە، كە بەرهەمهێنەری ئەو شارستانیيه بوون، کە پێی دەوترێت (شارستانی ئیسلامی)، عەرەب نەبوون و سەر بە جوگرافیای بەعەرەبکراوان بوون: (عێراق، سوریا، میسر، باکوری ئەفریقا، وڵاتی فارس، کوردستان، ئیسپانیا، کە ناوى نرابو "ئەندەلوس").

ڕاستی چوارەم: لە ژێر کاریگەری كولتورى داگیرکاری/تاڵانکاری (الغزو)، مرۆڤی عەرەب، ئەوەی كە تاڵانی كردووە یان وەری گرتووە، لە شتی تاڵانكراو (وەرگیراو) توانيويەتى خۆی بكاته خاوەنی و مۆرى هۆزەکەی خۆی لە شتە تاڵانکراوەکە يان وەرگیراوەكه بدات و بیکاتە عەرەبی.

ئەگەر ئەم چوار ڕاستیەمان بە هەند وەرگرت، و گەڕاینەوە بۆ ئەو كولتورانە، کە هەبوون پێش ئیسلام لە ڕۆژئاوای ئاسیا و میسر، بەتایبەت ئاینەکان، و پاشان چاومان خشاند به بیروباوەڕ(عقیدە) و ڕێوڕەسمەکان(الشعائر) و شەریعەت و ڕەفتاری ئیسلام، دەبینین کە ئیسلام لە ناوەڕۆكدا پێكهاتێكی كولتورییە، كه ژێرخانە كولتۆرییەكەی عەرەبییە و بیروباوەڕ و ڕێوڕەسم و شەریعەی ئاینەکانی یەهودی و زەردەشتی و مەسیحی و ماندائی و مانویی، خراوەتە سەری، بەڵام كولتورى عەرەبی زاڵە بە سەریەوە، کە ئەمیش داڕشتراوە لەسەر داگیرکاری و تاڵانکاری (غەزو)، داگیرکاری و تاڵانکردن بە هەموو ڕوە وەحشیەکانیەوە.

لە ئاینی ئیسلامدا، ڕەگ و ڕیشەی بتپەرستی عەرەبی لە ڕێوڕەسمی حەج و عەمرە وقوربانیداندا بەدیاردەکەوێت. ئەم ڕێوڕەسمانەش لە دەوری ئەو بیروباوەڕەدا دەخولێنەوە، کە بتپەرستی عەرەبی قورەیش (بەردە ڕەشەکە – الحجر الأسود) ناوەندیيەتى. لە دینی ئیسلامیدا، ڕیشەی كولتورى داگیرکاری و تاڵانکاریى عەرەبی لە تەشریعەکانی دەسکەوت(الغنائم) و ئەنفالدا، دەردەكەوێت، وەك فەرهودکردن و بردنی ژنان وەك سەبایا و منداڵان وەك کۆیلە، هەروەها تەشریعەکانی جیهاد، كە لەسەر توندوتیژی و تۆقاندن بونیاتنراوە.

محەمەد، چیرۆکی دروستكردنی جیهان و مرۆڤ و لافاوە مەزنەکە و چیرۆکی پێغەمبەران و شەریعەتەکانی بەردبارانکردنی زیناکەرانی نێر و مێ و یاسای چاو لەجێـی چاو و دان لە جێـی دان (العَين بالعَين والسِّنّ بالسِّنّ) لە ئاینی جولەکەکانەوە، دزی. هەروەها بابەتەکانی شەیتان و فریشتەکان و ڕۆژی قیامەت و ڕۆژی لێکۆڵینەوە و پاداشت و سزا و خۆشیەکانـی بەهەشت و ئازارەکانی دۆزەخی لە زەردەشتیەوە دزی. هەر وەها هەندێك ڕێ وڕەسمی دەستنوێژگرتن و نوێژ و ڕۆژوگرتنـی لە مەندائـی و مانییەوە دزی، و خۆشەویستی و کۆنترۆڵکردنی ئارەزو و دونیا نەویستی، لە مەسیحیەوە دزی.

بەڵێ، ئیسلام تێكەڵكراوێكی داگیرکاری و تاڵانکردنه، لە کاتێكدا کە دەکرا ئەم تێکەڵە كولتورييه ببوایە به پرۆژەیەکی كولتورى شارستانیى بۆ میللەتانی ڕۆژئاوای ئاسیا و داوای چەسپاندنی ڕاستی ودادپەروەری بکردایە و بەدیهێنەری ژیانێكی باشتر بوایە بۆ خەڵك، و جیهانێکی پڕ لە ئاسودەتر و ئاوەدانتر دروست بکردایە، بەڵام تەنها شتێك تێکەڵەکەی بۆگەن کرد و پرۆژەکەی تێكدا و کردیە کارەسات بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، و پاشان بازنەی کارەساتەکە بڵاوەی كرد و هەموو گەلانی داپۆشی، لە سنوری چین لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا چیای بێرینە لە ڕوژئاواوە. ئەو شتەش جينى كولتورى داگیرکاری و تاڵانکاری و تۆقاندنه (الغزو والإرهاب)، کە ڕەگ و ڕیشەیەکی قوڵی هەیە لە كولتورى عەرەبی بەدوودا.

ئەمە ناسنامەی ڕاستەقینەی ئیسلامە، ئاینێکە ناسنامەكەى عەرەبیە. یاخود بە شێوازێکی دیکە: كولتورى داگیرکاری و تاڵانکاریى عەرەبیيه، بەڵام پاش ئەوەی چوارچێوەی خێڵەکی تێپەڕاند و چاوی بڕی لە داگیرکاریى و کۆنترۆڵکردنی جیهان لە ژێر ناوی بەئیسلامکردنی جیهان، عەرەب بەر لە ١٤ سەدە بەشێك لەو پرۆژە ئیمپریالیزمیەیان ئەنجامدا، و ئەوەتا ئێستاش پرۆژە کۆنە داگیرکاریەکەیان زیندو دەکەنەوە بۆ جاری دووهەم، و پشت بە تۆقاندن (الإرهاب) دەبەستن وەك چۆن پێشتر پشتیان پێ بەستبوو .و هیچ ڕێگا چارەيەك نییە لەبەردەم جیهان، جگە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم پرۆژەیە. بەڵـێ ئەمە تەنها چاەرسەرە.



(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 5/5)