ئەگەر مرۆڤایەتی قڕانی تێنەکەوێت، ئەوا باڵای دەگاتە١٠٠٠ مەتر

Friday, 09.20.2019, 14:01

1893 بینراوە


بەچەند هۆکارێک نادیار کە هێشتا نازاندرێت کە چۆنە، ژینگەیە یان شێوازی خواردنی مرۆڤ، ئەوا کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤ بەرەو تێکچوونی شیرازەیی دەچێت،بەتایبەت کرۆمۆسۆمی "وای"  لە شێوەی پیتی ئینگلیزی، کە ئارمی یان سیمبولی پیاوە، بەرەو تێکچوون دەچێت، زاناکانی زیندەوەرناسی لەوباوەڕەدان کە لەئایندەدا بەرگە ناگرێت بە تەواوی لەناو دەچێت، هەرکە کرۆمۆسۆمی وای پیاوانەش تێکچوو، ئیتر کاریگەی دەبێت لەسەر کرۆمۆسۆمەکانی دیکە و ژیانی مرۆڤ دەکەوێتە بەر مەترسی لەناوچوون، بەڵام ئەم تێکچوونی کرۆمۆسۆمی پیاوە، ژن ناگرێتەوە، هەر ژنیش بێ پیاو مایەوە ئیتر زاوزێ دروست نابێت، هەرچەند زناکان ئاشکرایان کردووە کە ٦٠٠ جۆری ماسی هەر کاتیک بیەوێت دەتوانێت کۆئەندامی خۆی بگۆڕێت بۆ نێر یان مێ، یان بە پێچەوانەوە، ئەمەش لە بۆچوونی "چارلس داروین"ه وە ناونراوە "هەڵبژاردنی سروشتی".
باسەکە دووروو درێژە، ئەوەی کەمەبەستی سەرەکی راپۆرتە زانستەیەکە کردوومە بە کوردی، بۆ زانیاریش خوودی باسکە بەهیچ شێوەیەک باس لە قڕاندنی ژیانی مرۆڤ ناکات، بەتایبەتی توخمی نێر، ئەوەیان بۆچوونی خۆمە کە ئەڵێم ئەگەری قڕانی مرۆڤایەتی زۆرە، چوونکە تێکچوونی شیرازەی کرۆمۆسۆمەکان هەروا ئاسان نیە و مەترسی ڕاستیە.

بەردەوامی گەشە مرۆڤ، evolution
هەر ساڵی ٢٠٠٥ ئەم هەواڵە زانستیەم بڵاو کردەوە کە سویدیەکان بالابەرزترو گرانتر یان قوستر دەبن، بۆیە مرۆڤناسانی سویدی ئاگاداری کۆمپانیاکانی سوید و جیهانیان کرد کە لەمەولا دەبێت کە ڕەچاوی مرۆڤی نوێ بکەن لە دروستکردنی ترومبێل، هەتا کەلوپەل و پێلاویش.


لەهەمووشیان سەرنج ڕاکێشتر گەلی هۆڵەندیە، کە لە١٥٠ ساڵی ڕابردوودا، کورتەبڵاترینی گەلان بوون، بەڵام ئەمڕۆ باڵابەرزترینی گەلانی جیهانن، کەلە ماوەی ئەم ١٥٠ ساڵەدا٢٠ سانتیمەتر باڵایان بەرزتربووە، ئەمەریکەیەکان تەنها ٦ سانتیمەتر باڵابەرزتر بوون، ئەمەش بۆتە جێگای ڕامانی پسپۆڕانی بواری ژینگە ناسی و پاش لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەووت کە هۆڵەندیەکان ئەمڕۆ شیر و پەنیری زیاتر دەخۆن، ئەمەش ئاستی سەرسامی لێکۆڵەرەوانی هێورنەکردەوە، چوونکە ئاگاداران کە سەرجەم ئەوروپیەکانی دیکەش شیر ماست و پەنیری زیاتر دەخۆن.
ناچار لێکۆڵەرەوانی بەریتانی دەستیان کرد بە لێکۆڵینەیەوەی دیکە لەسەر١٠٠٠٠٠ کەس، لەوێدا بۆیان دەرکەووت کە هۆلەندیەکان زیاتر پەیوەستن بە ڕۆشنبیری تەندروستیەوە واتا ئاگاداری خۆیان زیاتر دەکەن. بۆیە ئەگەر لە ١٥٠ ساڵدا هۆڵەندیەکان ٢٠ سانتیمەتر باڵا بەرزتر بوونەتەوە، ئەی دەبێت ١٠٠٠ ساڵی ئایندە، باڵای مرۆڤ بگاتە چەند؟
کەواتە گەشەسەندەن بەردەوامە بە فاکتای زانستی، دوور لە بیروو بۆچوونی ئاینی، لێرەشدا ئەم بەڵگانە دیسان بەڵگەن کە ئاین و زانست وەک دوو هێڵی شەمەنەفەر هەرگیز بەیەک ناگەن، زانست بە بەڵگەوە دێتە زمان، ئاینیش وەک دەزانین کە تەنها ووتەی بێبەڵگە و ئەفسانەین.
دەبینن کە٦٠٠ جۆر لە ماسی نێر و مێیان نیە یان هەر کاتێک بیانەوێت، خۆی دەکات بەنێر یان مێ، کەچی قورئان چەندین بارەی دەکاتەوە کە ئێومان بە نێر و مێ ئافەراندووە، بۆ نموونە ڕۆمی ژمارە٢٠،٢١،٣٠، هەروەها نبائی ژمارە ٨.
 








(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 5/5)