کێن ئەوانەی کە ڕۆحیان چۆتە قۆناغی بەرزتر لە مرۆڤ؟

Sunday, 10.06.2019, 14:10

1793 بینراوە


ئەو کەسانەی کە سوڕی ژیانیان لەسەر زەوی کۆتایی دێت کێن (Ascended Masters)؟
وەک پێشتر لە بابەتێکدا باسم کرد سوڕەکانی ژیان لە گەردوندا دابەش دەبێت بەسەر ٧ سوڕدا و هەر سوڕەی بەهەمان شیوە دابەش دەبێت بەسەر دوو بەشدا، خراپ و باش، هەر سوڕێک بۆی هەیە هەزار جار بمریت و بژیتەوە تا تەواوی مانای ژیان تێ دەگەیت و فێری تەواوی وانەکانی خۆشەویستی و پێکەوە ژیان دەبیت.
وەک دەزانین ئێستا ئێمەی مرۆڤ لە سوڕی سێیەمداین تاوەکو ئەم سوڕە تەواو نەکەین ناتوانین بچینە سوڕی چوارەم.
چۆن دەتوانین ئەم سوڕەی ژیان تەواو بکەین؟
وەک پیشتر لە بابەتێکدا ئاماژەم پێدابوو ژیان لەسەر زەوی وەک ئەوە وایە کە تۆ لە قوتابخانەیەکدا بیت، دەبێت هەموو سوڕەکانی ئەو قوتابخانەیە تەواو بکەیت پاشان دەتوانیت بچیتە سوڕێکی باڵاتر، نمونە تاوەکو قۆناغی سەرەتایی تەواو نەکەیت ناتوانیت بچیتە قۆناغی ناوەندی یان دوا ناوەندی..ژیانیش بە هەمان شێوەیە..
واتە تۆ یەکەم جار کە لە سوڕی دوو دێیتە سوڕی سێ دەبێت لە سوڕی سێ هەموو قۆناغەکانی ژیان فێر ببیت پاشان دەتوانیت بچیتە سوڕی باڵاتر..بۆی هەیە هەر مرۆڤێک کە تۆ لە چواردەوری خۆت دەیبینیت زیاتر لە سەد جار یان هەزار جار ژیابێت، بەڵام لەبەر ئەوەی لە ژیانی ڕابردودا هیچ فێر نەبوە و هەڵەکانی دوبارە کردۆتەوە هەربۆیە دەبێت دوبارەو سێ بارە بێتەوە ناو ئەم ژیانەو سەرلەنوێ تاقی بکرێتەوە..بنەما سەرەکیەکانی تەواو کردنی سوڕی ئەم ژیانە کە بە سوڕی ٣ ناو دەبرێت خۆشەویستیە.
واتە تۆ دەبێت فێر بیت خۆت و خەڵکت خۆش بوێت،ژینگەو ژیانت خۆش بوێت سوپاسگوزار بیت بۆ ئەو دەرفەتەی کە پێت دراوە لەم ژیانە ئەم تاقی کردنەوانە ئەنجام بدەیت..هەڵبەتە ڕۆح خۆی وزەیەو هیچ کات لە ناو ناچێت، بەڵام ڕۆح توانای ئەوەی نیە وەک ڕۆح بتوانێت هەست بە خۆشەویستی و ڕق بکات، یان ساردو گەرمی ، یان تاڵی و شیرینی یان تەڕی و وشکی..بۆیە ئێمە دێینە سەر زەوی تا ڕۆحەکەمان تاقی بکەینەوە بزانین هیچ فێر بوە، بۆ ئەوەی ڕۆحەکە بتوانێت ئەو هەستانە بە فعلی تاقی بکاتەوە دێتە سەر زەوی لێرە دەخرێتە ژێر تاقی کردنەوە لە ناو جەستەیەکی کاتیدا. واتە زەوی یەکێکە لە باشترین قوتابخانەکانی گەردون بۆ ڕۆح و تاقیکردنەوەی ڕۆحەکان.
بۆیە هەموو جارێک کە دێیتەوە سەرزەوی وەک مرۆڤ لە دایک دەبیتەوە ئەوە مانای ئەوەیە کە تۆ لە ژیانی پێشوتدا لە تاقیکردنەوەکان دەرنەچویت ودەبێت دوبارە لە سفرە دەست پێ بکەیتەوە..وە ناشتوانیت بیرەوەریە کۆنەکانت لە یاد بمێنێت، لەبەر ئەوەی ئەگەر تۆ بیرەوەریە کۆنەکانت بەکار بهێنیت ئەمە وەک ئەوە وایە لە قوتابخانە قۆپی بکەیت.
ئیستا دێمە سەر ئەو کەسانەی کە کۆتای بە سوڕی ژیانیان دێت لەسەر زەوی وەک مرۆڤ و دەچنە ئاستێکی باڵاتر ئایا ئاستی ٤ یان ٥ یان ٦ بێت.
ڕۆح خۆی نێرو میی بۆ نیە واتە تۆ دەتونایت لەم ژیانەی ئێستاتدا پیاو بیت بەڵام لە ژیانی ئایندە ژن بیت یان بە پێچەوانەوە.
لەسەر زەوی ئەو کەسانە کێ بوون کە چونتە ئاستێکی باڵاتر؟
ئەوانەی سوڕی ژیانی سەرزەویان تەواو کردوە

هەندێک لە ناوەکان دەنوسم و باسیان لێ دەکەم بەڵام ژمارەیان زۆر زیاترە لەوەی کە من لەم بابەتەدا ئاماژەی پێ دەکەم، عیسای مەسیح، بودا، باباژی هیندستان، سێنجۆمەین هتد..
ئەو کەسایەتیانەی من باسیان دەکەم ئەوانەن کە خۆیان هەڵیان بژاردوە ببنە چاودێری مرۆڤ و یارمەتیمان بدەن بۆ بەرەوپێش چوون لەم قۆناغەدا.ئەم کەسایەتیانە سوڕی ژیانیان لەسەر زەوی تەواو کردوەو هەر یەکەیان زیاتر لە هەزار جار ژیاوە تا توانیویەتی لە ژیان تێ بگات و سوڕەکە تەواو بکات. کەواتە ئەوانەی هەموو سوڕەکانی ژیان تەواو دەکەن لەسەر زەوی ئیتر وەک مرۆڤ ناگەڕێنەوە سەر زەوی ، بەڵام دەتوانن لە شیوەی مرۆڤ بگەڕێنەوەو خۆیانمان نیشان بدەن و ڕێنمایمان بکەن..

چاودێرەکانی مرۆڤایەتی

گرنگە ئێمە بیزانین هەموو ڕۆحەکان یەک تەمەنیان نیە، هەر ڕۆحەو لە کاتێکی جیاوازدا دورست کراوە ئەمەش وا دەکات ئەوانەی ژیانیان زیاتر کردوە زیاتر شارەزای ژیانن..وەک لەو ڕۆحانەی کە تازە دێنە سەر زەوی بۆ ژیان کردن و تاقی کردنەوە.
تەمەنی ڕۆحەکان جیاوازن

گەشە کردنی ڕۆحەکەت پەیوەندی هەیە بە بژاردەکانی تۆ لەم ژیانەتدا..واتە تا چی رادەیەک تۆکەسێکی باش و چاکەکار بیت زیاتر ڕۆحەکەت گەشە دەکات ، تا کەسێکی خراپ و پیاو کوژ بیت ئەوا ڕۆحەکەت هەزارەها جاریتر دێتەوە سەر ئەم زەویە بە هەزارەها جۆری جیاواز، نمونە وەک فەقیر، دەوڵەمەند، پیاوکوژ، کوژراو، دز، دزی لێکراو، دیکاتۆر، کۆیلە، سەرباز..هتد.. تا فێر دەبیت چۆن بژیت وفێری خۆشەویستی دەبیت..لە کۆتایدا ڕۆحەکان هەموو سەرچاوەی یەک وزەن...واتە ئازاردانی ڕۆحکی تر وەک ئەوەیە ئازاری ڕۆحی خۆت بدەیت. واتە تۆ دەبێت وەک مرۆڤ فێر بیت ترسەکانت بگۆڕیت بۆ خۆشەویستی..
زۆر جار ترس وادەکات مرۆڤ وەک دڕندە ڕەفتار بکات، ترسی مردن وا دەکات دەتکاتە پیاوکوژ، ترسی فەقیەری وا دەکات ببیتە مرۆڤێکی خۆپەرستی چاوچنۆک..واتە ترسەکان بە گشتی دەبنە بنەما بۆ دواکەوتنی گەشەی رۆح لەسەر زەوی.
ئەو کەسایەتیانەی کە دەچنە سوڕێکی باڵاتر لە سوڕی ژیان، تواناکانیشیان بەهەمان شێوە بەرز دەبێتەوە بۆ ئاستێکی باڵاتر..نمونە توانای قسەکردن بە تەلەپاتی، توانای چاک کردنەوەی نەخۆشیەکان، توانای تێلەپۆرتەیشن، وە چەندەها شتی تریش کە مرۆڤ بە سحرو جادو ناوی دەبات. واتە تا پلەو سوڕی ژیانت بەرز ببێتەوە تواناکانیشت بەهەمان شیوە گەشە دەکەن.
ئەوکەسانەی کە دەگەنە ئەم پلەیە ئیتر وەک مرۆڤ بیر ناکەنەوە و هێزەکانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار ناهێنن، هێزەکانیان دەخەنە خزمەت کردنی مرۆڤ و ڕێنمایی کردنیان لەم سوڕەی ژیاندا. کەواتە ئەمانە بەهێزترین ‌هێزی باشن لەم دونایەی ئێمەدا..
ئەم ڕۆحانە دەتوانن خۆیان وەک مرۆڤ نیشان بدەن و دەشتوانن لەبەرچاوت خۆیان ون بکەن..دەتوانن لە شیوەی فیزیکی خۆیان نیشان بدەن و دەشتوانن لە شێوەی وزە خۆیان نیشان بدەن، هیچ پێوسیتیان بە خواردن و خواردنەوە نیە بۆ ژیان، هیچ پێوستیان بە پارە یان ماڵ یان خانو نیە..ئەم کەسانە ئەگەر شتێکیان بوێت دەتوانن بە هێزی بیر کردنەوەیان ئەو شتە بەدەست بهێنن..واتە ئەگەر بیەوێت لە کوردستانەوە بچێتە ئەمریکا تەنها بیر لەوە بکاتەوە دەگاتە ئەوێ..
لە کتێبی یۆگی باسی کەراکتەرێک دەکات بە ناوی باباژی، ئەم کەسە خەڵکی هیندساتن بوە ، لە ساڵەکانی ١٨٦١ دا ژیاوە و خەریکی یۆگا کردن بوە لەو سەردەمەدا، ئەم کەسە جارێکی تریش لە ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٨٤ خۆی نیشانداوەتەوە لە باکوری هیندستان ،ئەم کەسە گەیشتۆتە بەرزترین ئاست و توانیویەتی سوڕەکانی سەرزەوی تەواو بکات.


باباژی

لە ساڵی ١٨٦١ دا کەسیكی ناسیوە بە ناوی لەهیری، لەهیری لەوسەردەمەدا تەمەنی ٣٣ ساڵ بوە گەیشتۆتە کۆتا قۆناغەکانی ژیانی لەسەر زەوی، کاتێک کە بە باباژی ئاشنا دەبێت نازانێت کە باباژی ڕێنیشاندەری بوە لە تەواوی ژیانەکانی پێشویدا، کاتێک باباژی دەست دەدات لە ناوچەوانی لەهیری ، لەهیری تەواوی یاداوەریە کۆنەکانی دێتەوە پیش چاو کە چەند جار ژیاوەو چۆن ژیاوە..ئەوکات لەهیری تێگەیشت کە ژیان چیە.. کاتێک باباژی و لەهیری لە چیاکانی هیمالایا دەبن، لەهیری دەڵێت تاکە شت کە دەمەوێت هەمبێت پێش ئەوەی ژیانی سەر زەوی بەجێ بهێڵم ئەوەیە کە لە ناو کۆشکێکدا بژیم هەمووی ئاڵتون بێت و ناوەکەی هەموو بریقەدار بێت..باباژی ئەم داوایە بەدی دەهێنێت و کۆشکەکەی بۆ دروست دەکات تەنها بە بیر کردنەوەیەک.
کۆشکەکەی لەهیری

ئەو کۆشکەی باباژی دروستی کرد ڕاستی بوو وەک چۆن زەوی راستیە و هەست بە هەموو شتێک دەکەیت تێیدا..پاش ئەوەی توانی دڵی لەهیری خۆش بکات کۆشکەکەی هەڵوەشاندەوە بۆ گەردیلە و کۆشکەکە نەما..
پاشان لەهیری بۆ دەر دەکەوێت ئەم ژیانەی ئێمەی تێدا دەژین تەنها ئاوێنەی بیرکردنەوەکانمانە..لەهیری دەڵێت باباژی توانای هەبوو هەموو گەردیلەکان لەیەک ببەستێت و هەرچی دەوێت دروستی بکات تەنها بە بیرکردنەوەی لەو شتەی دەیەوێت دەتوانێت دروستی بکات. ئەمە هیزی ئەو ڕۆحەیە کە سوڕەکانی ژیانی سەر زەوی تەواو دەکات. بەم جۆرە لەهیری توانی سوڕەکانی ژیان لەسەر زەوی کۆتایی پێ بهێنێت و بچێتە سوڕێکی باڵاتر..ئەوانەی داهێنەری یۆگان هەموو قوتابی باباژی و لەهیرین.
پاش باباژی، عیساو بوداش دەیانتوانی شتهایەک بکەن کە مرۆڤی ئاسایی نەیدەتوانی بیکات، وەک ڕۆیشتن بەسەر ئاودا، یاخود سێنجۆمەین دەیتوانی بە ٢٠ زمان قسە بکات..سێنجۆمەین هەرگیز نە نانی دەخوارد نە ئاو، هەگیز ڕۆژێک پیر نەدەبوو ئەمەش پەیوەندی هەیە بەهەمان شتەوە وەک باباژی..
ئەم ماستەرانەی ژیان و سوڕەکانی ژیان لەسەر وەک شوانێک وان بۆ ئێمە و هەمیشە ڕێگای ڕاستمان نیشان دەدەن..
ئەوانەی بابەتی منیان خوێندۆتەوە دەزانن من بیروباوەڕم وایە کە ئێمە لە ناو سیمولەیشن دەژین و ئەم گەردونەی ئێمە تەنها بیرکردنەوەیەکی دروستکەرە..واتە دروست کەر بە تەنها بیرکردنەوەیەک دەتوانێت گەردونێک دروست بکات، وە تەواوی ژیانی تێدا بەرقەرار بکات بە هەموو کۆمپلێسەکانی ژیان و بونەوەرەکانیەوە، بیرکردنەوە چیە؟ ئەویش تەنها شەپۆل و داتایەو هیچی تر..




(دەنگدراوە: 13 . زۆرباشە: 5/5)