مەسعود بارزانی زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی سڕکرد


ئاى لەکورد و گیپاڵى، بۆخۆى وڤێستیڤاڵى

Sunday, 10.06.2019, 22:23

3698 بینراوە


بەناشوکرى نەبێت بەدەست هەردوو حزبى دەسەڵاتدارەوە خۆمان بووین بەسینەما. بەڵام ئەلێى چى کە دەرهێنەر و ئەکتەرى بلیمەت و سیناریستى شارەزاو لێهاتوومان نییە،کە ئەو هەمووگاڵتە جارى و نەهامەتى وقوڕ بەسەرییەى ژیانمان بکاتە فیلم. لەو بڕوایەدام گەر ستافێکى باش و پڕۆفیشناڵمان هەبێت، هەموو ساڵێک لەڤێستیڤاڵە نێو دەوڵەتییەکان چەندین خەڵاتمان ئەچنییەوە.کەچى برایانى هونەرمەند و رێکخەرانى ئەو ڤێستیڤاڵە لەبرى ئەوەى ژیانمان کە فیلمێکى واقیعى  وپڕ تراژیدیاو دەردى سەریە، بکەن بە فیلم،دێن بەشتى لابەلا و خەیاڵاوى و دوور لەواقیع دەکەن بە فیلم و سیناریۆى سەقەت و پڕ کەمووکوڕى و هەڵە.
 من تێناگەم و سەرى لێدەرناکەم لەشارێکى وەکو سلێمانى کە هۆڵى سینەماکانى کراون بە بازاڕ و بیناى بازرگانى، ئەوەى کە نرخى نەبێ وبێ ئەرزش بێت لێرە ،هونەر و سینەماو شانۆیە،لەم شارەى کە کۆلیژى هونەرى هەیە و یەک دوو پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى تیایە،کەچى تا ئەمڕۆش دوو سیناریست و ئەکتەر  ودەرهێنەرى چاکت نى یە.کەچى بەدەستى خۆت خۆت دەکەیت بەمەخسەرە و گاڵتە جاڕى و سینەما، دێیت ڤێستیڤاڵى سینەماى ساز دەکەیت!
لەوەش گاڵتە جاڕ تر کارو بەزمەکەکەلە ئەزەلدا ئەرکى وەزارەتى رۆشنبیرى یە،کەچى کەسێکى وەک مەلا بەختیار وتەى کردنەوەى ڤێستیڤاڵ پێشکەش دەکات.کەمن بۆخۆم نەمزانى ئەو ڤێستیڤاڵە  موڵکى وەزارەتى رۆشنبیرى یان یەکێتى یان کەناڵى رووداوە؟
بەدەر لەوەش مانگى پێشووش بەهەمان شێوە لەشارى دهۆک ڤێستیڤاڵى فیلم  بەڕێوە چوو، بەدڵنیاییەوە ئەگەر لەمەى سلێمانى پەڕپووت تەر نەبووبێت هەرگیز باشتر نەبووە.
بەندە گاڵتەو پێکەنیم بە هونەر و سینەما ڤێستیڤاڵى باشوور دێت،گەر بڕوانیت پاش یەلماز گۆنەى بەهمەنى قوبادى،کە لەو بوارەدا لێهاتوو جێگە دەستیان دیارە،لەبرى ئەوەى درێژە بەکارو رێچکەى ئەوان بدەین، بیانکەینە ئەزموون و پاشخان، بۆ برەودان بەسینەما  پیشەسازیەکەى و ناسنامەى میللەت، لەرێگەیەوە پرسى کورد زیاتر و گەرموگوڕتر بە جیهان بناسێنین،کەچى نەمانتوانیوە یەک هەنگاو بچینە پێشەوە، بگرە ئەو هونەرەشمان چەشنى سیاسەت  حزبایەتى سووک و بێ بایەخ کردووە. لەسەرێک وەها خۆمان پیشان دەدەین کە هونەر دۆستین و ئەمانەوێ لەرێگەى ڤێستیڤاڵەوە خۆمان بە گێتى بناسێین،داوەتى سەدان کەسى بیانى دەکەین. لەوسەریشەوە بە ئاشکراو بێ پەردە لەناو پایتەختى رۆشنبیرى فیلمى کوردى سانسۆردەکرێت و رێگە نادرێت پەخش بکرێت، وەک فیلمى( 14ى تەمموز) کەلەهۆڵى سالم رێگە لە پەخشکردنى گیرا،کەچى ئەو هەموو هونەرمەندەى کە ئیمڕۆ( بۆنانخواردن و بادەنوشین) لەو ڤێستیڤاڵە حزوریان هەبوو،یەک هەڵوێست و پەرچەکرداریان نەبوو.
بەبڕواى من بەرلەوەى ڤێستیڤاڵ و چى و چى سازبکەین، پێویستە بۆخۆمان هونەرەکەمان پەرە پێبدەین، هەر نەبێت یەک دوو فیلمى هاوشێوەى کارەکانى گونەى ، قوبادى، رۆستەمى  بەرهەم بهێنین، خۆمان بناسێنین،و رێز شکۆ و هەیبەت بۆ هونەر و هونەرمەندان بگێڕینەوە، نەک وەک ئێستا کە پاش نیو سەدە لە رۆڵبینین و ئەرکى  هونەرمەندانى کورد،کەچى پاداشتەکەى ریسوا ببوون فڕێدان بێت لەخانەى بەساڵاچوان، یان دەستگێرىِ شت فرۆشتن وکرێکارى بێت. لەوەش گرنگتر دوورخستنەوەى دەستى حزب و دەسەڵاتە لەتەواوى کایە هونەرى و ئەدەبیەکان،کە ئیمرۆکە لەرێگەى هونەر و وەشانەوە  بەشى زۆرى بەرپرسەکان ئەوهەلەیان قۆستۆتەوە لەرێگەیەوە ململانێ و تەکەتول بازى پێوە دەکەن.
چ نهێنى و شتێکى شاراوەى تیایە کە کورد هەمیشە حەزدەکات خۆى لەکارى قورس و بێ ئەنجامەوە بگلێنێت؟ئاخر تۆ کە لە نێوەندى هونەرى سینەماى جیهانیدا هیچ ناو و پێگەو سەنگێکت نى یە،بۆ خۆت ئەکەیت بەمەخسەرەو گاڵتە چى؟!ئاخر مایەى پێکەنین و گاڵتە جاڕى نى یە،کە زۆربەى وڵاتانى جیهان خاوەنى دەیان فیلم و شاکارى بەرزو هونەرمەندو سیناریست و ئەکتەر و ستافى بەتوانان ،لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە تەنها دووڤێستیڤاڵ  ساز دەکەن یەکێکان  لەفرەنسا و ئەویتریان لە ئەمریکا، کەچى لەم وڵاتە قنگە جنۆکەیەى خۆمان ساڵانە لەدووشار ئەو بەزمە ساز ئەکەین، من دوعا ئەکەم ئێوەش بڵێن ئامین، ئەڵێم خوایە گیان ئەو پەتایە لە هەولێرو هەڵەبجە دوور بخەیتەوە تا بەتەواوى خۆمان نەبووین بەسینەما. 





(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 4/5)