ئەمریکا و ڕوسیا و گەڕاندنەوەی ناوچەکە بۆ خاڵی سفر


دز لە بازاڕی ئاشوفتە دەگەڕێ!

Sunday, 10.13.2019, 15:12

1639 بینراوە


سەردەستەی دزان لە سەری رەش ،مەسعود بارزانی دووڕۆژە زمانی وەگۆهاتووەو گۆیا خەمی دێمۆگڕافیی رۆژئاوای کوردستان وخەڵكی قارەمانی ئەو بەشە لە وڵاتە!فەرمایشتەکانی بۆ کەسانی ساویلکەوکۆیلە لە جێ دان، بەڵام بۆ کەسی وشیاروزانا جێ ناگرن. ئەوەی کە ئێستێ ئەردۆغانی مسڵمان وقورعان بە دەست دەیکا درێژە دەریی ئەو سیاسەتانەی کە لە ژێر ناوی بەرۆکی باشووری کوردستان بەڕێوە چووە.ئەردۆغان زۆر هاسان سیاسەتیی لە باشووری کوردستان سڕ کردوە، هۆیەکەشی ترسنۆکیی وبێ موڕاڵی بنەماڵەی بارزانیی وشەخسی خۆتی.
مەسعودی زنجیرکراوی ئەردۆغان باس لە تێکدانی دێمۆگڕافیی رۆژئاوای کوردستان دەکا! بێ خەبەر لەوەی کە بۆ خۆی بۆتە هۆی ئەوەی کە بنکەو بارەگاکانی ئەڕتەشی تورک زۆر هاسان بێنە ناو خاکی وڵات وزۆر هاسان خەریکی یاپڕاغ خواردن بن دەگەڵ جلخوارەکان ونیزامییەکانی دەوڵەتی تورک!
کەسی گێل وادەزانی بارزانی کۆمەڵناسە کە باسی بەشێک لە زانستیی کۆمەڵناسیی دەکاو قسە لە سەر دێمۆگڕافی وتێك چوونی بارودۆخی ژیانیی خەڵكی بێتاوانی رۆژئاوا دەکا.کەسێک کە وەستای خەندەق لێدان ووەستای گەمارۆدانی کەمپی شەهید رۆستەم جوودی بێ وئیزن نەدا بە ژنی دووگیان کە منداڵەکەی بێنێتە سەردونیا،چۆن باسی لەو شەڕە دەکا کە بە یارمەتیی خۆی وئە،نە ،کە سەی دەستکردی خۆی، بەرێوە دەچێ!
بارزانی نەیدەزانی نەخشەی ئەردۆغان بۆ داهاتووی باشووری کوردستان چییە؟ئێستێ تێگەیوە ئەگەر تورکەکان لە رۆژئاوا سەرکەون، نۆرەی دەسەڵاتی خۆشیان دەگا کە لە سەری رەش دایابەزێنن وتەرکی کوردستانیان پێبکەن.چۆن لە رووت دێ باسی ئەو کوشتارە بکەی کە سێ ڕۆژە بەڕێوەیە؟
ئێستێ وەک دزێک دەچی کە لە بازاڕی ئاشووفتە دەگەڕێی تا خۆت بکڕێوە،دەنا تۆ وەک جەستەیەکی بۆگەنیوی سیاسیی دەچێ کە تەنیامانەوەی خۆت لە بەرچاوە.وێنەی قوماربازێک دەچی کە کارتی کۆتاییت بە دەستەوە گرتووە وفرمێسکی تیمساح بۆ کورد لە رۆژئاوا دەرێژی.ساویلکەترین کورد ئەو کوردەیە کە فریوی قسەکانی تۆ بخوا.
زۆریی نەماوە ئەردۆغآن وبەغداپێكەوە ڕێک کەون وتۆش وەک پەرۆیەکی پیساوی فرێت دەنە دەرەوەی سەیاسەتەکانیان.تۆ لە ترسی ڕای گشتی کورد ودەرەوەی کورد دەستت کردوە بە قسەی قۆڕوبێ تام.بەڵام چون پەڕێزت گڵاوە کەسی هوشیار باوەڕت پێ ناکا.چەند گووتنێک بۆ ئەو کەسانەی کە پاکانەت بۆ دەدۆزنەوە ودەڵێن: ئێستێ کاتی ئەو قسانە نییە. پێیان دەڵێم؛ ئەو بارودۆخەی هەیی لە رۆژئاوا دەستی بنەماڵەی بارزانی تێدایە، هەر کەس کە شەهید دەبێ تاوانەکەی هی ئەردۆغآن ودەسەڵاتدارانی سەریی رەشە.
کاک بێ سوود لە جوابی تڕامپ دا دەڵێ: خوێنی کورد لە چەک وپارە بە نرخترە. ئەو قسەیە زۆر راستە، بەڵام هەرکات بۆ خۆت دەستت لە چەک وپارەو سامانی خەڵک بەرداو گەڕآندتەوە بۆ خەڵک قسەکەت راستە، 



(دەنگدراوە: 11 . زۆرباشە: 4/5)