کلیکی ئێرە بکە، تا ئەو وڵاتانەی کە کۆرۆنا گرتوویەتەوە لەگەڵ زنیاریی دیکە بزانیت


تێوه‌گلانى چه‌ند به‌رپرسێكى ئاسایش له‌ كه‌یسی گه‌نده‌ڵی كۆمپانیای نه‌وتى ئۆرێكس

Tuesday, 12.10.2019, 22:04

3060 بینراوە


ماوه‌ى مانگێكه‌ سیامه‌ند كه‌ریم له‌ هه‌وڵێكی چڕدایه‌ تا بگه‌رێته‌وه‌ كۆمپانیای ئۆرێكس و بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌شی پاره‌یه‌كى زۆری خه‌رج كردووه‌ و به‌رتیلی داوه‌ته‌ به‌رپرسانى ئاسایشی هه‌ولێر و گشتى.
له‌ پێناو گه‌رانه‌وه‌ى سیامه‌ند بۆ ئۆرێكس به‌رپرسێكى زۆر له‌ سه‌ر خه‌تن و هه‌وڵی گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر یه‌ك له‌ بارزان قه‌ساب و محمد میرزا ( به‌ڕێوەبەری شوعبەی سیاسە لە ئاسایش) پاره‌یه‌كى زۆریان له‌ سیامه‌ند وه‌رگرتووه‌، بارزان قه‌ساب زیاتر له‌ 6 ده‌فته‌رى وه‌رگرتیه‌ و محمد میرزاش 8 ده‌فته‌ری وه‌رگرتیه‌ و برازایه‌كی به‌ شۆفێری و دوو خزمى دیكه‌ى له‌ ئۆرێكس دامه‌زراندووه‌ به‌ مووچه‌ى 2800$ واتا 28 وه‌رقه‌ مانگانه‌.
دوو هه‌فته‌ پێ ئێستا له‌ یه‌كێك له‌ رێستۆرانته‌كانى كوردستان سیامه‌ند کریم و یونس انور لەگەڵ ئه‌و بانده‌ى كه‌ ماون له‌ ئۆرێكس و دەرنەکراون كۆبۆته‌وه‌ و پێیانی راگه‌یاندوون و گوتویەتی كه‌ محمد میرزا هاوكارمانه‌ و ئیشمان بۆی كردووه‌ و وه‌عدی داوه‌ یونس انور و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ گروپی خۆمانن دەرنەکرێن و هەروەها ( سیامه‌ند کریم) ده‌گه‌رێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ دانیشتنه‌كه‌ سیامه‌ند گۆتیتی محمد میرزا م بینیوه‌ و ئیشی من ته‌واو بووه‌ وله‌و نزیكانه‌ ده‌گه‌رێمه‌وه‌ ئۆرێكس، (جێگاى ئاماژه‌یه‌ ته‌واوى دانیشتنه‌كه‌ى سیامه‌ند و یونس و گروپه‌كه‌ى کە لەیەکێ لە ڕێستۆرانتەکانی هەولیر ئەنجام درابوو به‌ تۆماركراوى لامانه‌ ) .
هه‌روه‌ها له‌ دانیشتنه‌كه‌ یونس أنور ئاشكرای كردووه‌ پاره‌یان داوه‌ته‌ محمد میرزا و چه‌ند به‌رپرسێكى دیكه‌ى ئاسایش تاوه‌كو ناوى خۆی و دارودەستەکەیان نه‌خه‌نه‌ ناو لیستى ده‌ركراوه‌كان .
یونس أنور لای كارمه‌ندێكى ئۆرێكیس دركاندویه‌تى كه‌ له‌ ئاسایش محمد میرزامان له‌ پشته‌ و 10 لیستى دیكه‌ش بێتن ئێمه‌ ده‌رناكرێین چونكه‌ برازایه‌كى و چه‌ند خزمێكیمان لۆی ته‌عین كردیه‌ .

له‌و ماوه‌یه‌دا (سیامه‌ند و یونس) راپۆرتێكیان داوه‌ته‌ ئاسایش له‌سه‌ر ئیڤان و ستۆیان و تێیدا گوتویانه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌ ده‌زگاى زانیاری و پڤێل تاڵەبانی نزیك بوونە و كاتی خۆی ئه‌وان له‌ كۆمپانیای( گارده‌ وۆرد) بوونه‌ و راهێنەرى تایبه‌تى پاسه‌وانه‌كانى مام جه‌لال بوونه‌ و له‌ ولاتى خۆیان لە سربیا له‌سه‌ر كاری قاچاخ و تلیاك ده‌ركراون و بۆیان نیه‌ بچنە 6 وڵاتى ئه‌وروپی .

لێره‌وه‌ به‌ سیامه‌ند راده‌گه‌ینین كه‌ واز له‌ هه‌وله‌كانى بێنێ و ئه‌گه‌ر نا به‌ڵگه‌ ئابروبه‌ره‌كان و ڤیدیۆییه‌كانى بلاو ده‌كه‌رێته‌وه‌.
قــــــد اعــــــذر من أنـــــــذر



(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 5/5)