فرۆکەی بێ فرۆکەوان یان ڤایرۆسی بایۆلۆجی Covid-19

Friday, 04.03.2020, 0:51

2728 بینراوە


هەمووان چاک ئەزانن که فرۆکەی بێ فرۆکەوان له ڕێگای ئامێرێکەوە، کونترۆل دەکرێت تا ئەو ئامانجەی که بۆی دیاریکراوه بتوانێت بیپێکێت. بەڵام زۆر جار بەهۆی غەڵەتی تێکنیکیەوه ئەم فرۆکه ناتوانێت که ئامانجه دیاری کراوەکەی خۆی بپێکێت و شۆنی دیکەی بەر دەکەوێت. ڤایرۆسی کۆرۆناش وەک ئەم فرۆکەیە، ئامانج و هەدەفی دیاری کراوی هەبوو ، بەڵام دیاره که ئەندازیار و تێکنیک کارەکانی نەیانتوانی که پێشبینی ئەوه بکەن که لەوانەیه موحاسیبەکەیان غەڵەت له ئاو دەرچێت و جیهانگیر بێت. زۆر کەس و شەخس هەن بۆ ئەم قسەیه داوای بەڵگەت لێ ئەکەن. ئەمانەیان ئەو کەسانن که ئەندامی حیزب و ڕێکخراوەیەکن که حیزبەکەیان تەواو ئۆمێدی بڕیوەته ڕەحمەتی ئەمریکا و ئەمانیش نایانهەوێت لەم ڕێگاوه دڵی ئەمریکا بڕەنجێنن. یان کەسانێکن که له واقێعدا له دنیای سیاسەت و سرشت و خولقووخوی سەرمایەداری به باشی تێنەگەیشتوون . ئەمانه تێناگەن که هەموو کردەوەێەکی غێره ئینسانی پێویستی به بەڵگه و نوسراوه نییه، بەڵکو ئەوه کردەوەو ئایدئولوژیایەکه سەلمێنەری ڕاستیەکانه. بۆ نمونه سەیری لایەنگرانی پارتی و یەکێتی و زۆرێک له حیزبەکانی دیکەی هەر چوار پارچەکه بکەن ; هیچ لایەنگر و ئەندامێکی پارتی سەرەڕای ئەوه که چاک ئەزانن که تورکیا دەوڵەتێێکی کامیلن ڕەگەزپەرەست و فاشیزمه و به درێژای مێژوو هەزار جار میللەتی کوردی جنیۆساید و ڕەشەکوژ کردووه و تا ئێستاش سەدان جار گوندەکانی خۆیشیانی له باشوور بۆمباران و تۆپباران کردووه و سەدان خەڵکی بێ گوناهی کوشتووە، بەڵام هەر گیز حازر نین که یەک وشەش بەرابنەر به کردەوه فاشیەکانی تورکیا قسه بکەن. لایەنگران و ئەندامانی یەکێتیش هەر به هەمان شێوە، چونکه حیزبەکەیان به درێژای دروست بوونی له گەل ئێران دا کەین و بەینێکی، پتەو قایمی هەبووه یەک ئەندامیشیان ئاماده نییه که ئەو هەموو دەست درێژی ئێرانه بۆ سەر ناوچه کوردیەکان و نێو خاکی عێراق و زۆر کردەوەی ناڕەوای دیکەی ئەوان مەحکوم بکات. ئەمەوێت بڵێم ئەوەی که ڕاستێەکان ئەسەلمێنێت ، بەتەنیا بەڵگەی نوسراوه نییه، بەڵکو به بڕوای من کردەوه و ئایدئولوژیا زۆر له بەڵگەی نوسراوەکانیش بەهێزتره. هەر بۆیه ئەبێت لەو کەسانه که قسەی سەر زمان و ژێر زمانیان بەڵگەیە، دەبێ هەمیشه گومان و شەکەت هەبێت. ترەمپ رئیس کۆماری ئەمریکا تا ئێستاش به چێگای ڤایرۆسی کۆرۆنا ، وشەی ڤایرۆسی سینی بەکار دێنێت و سین یش هەمان تۆمەت له ئەمریکا ئەدات. ئیف بی ئای ئەمریکا ئەڵێت ئێمه هەر زوو به سەرۆکمان ڕاگەیاند که ئەم ڤایرۆسه تەشەنه ئەسێنێت، بەڵام سەرۆک باوەڕێ نەئەکرد. من ناتوانم به وردی بڵێم ئەمه ئیشی ئەمریکا بووه یان سین. بەڵام ئەتوانم سەد له سەدا بڵێم که ئەم ڤایرۆسه سروشتی نەبوو بەڵکو دەستکردی یەکێک لەم دوو وەڵاته سەرمایەداری یه بوو. ئەو قسانەی ترەمپ و مەسئولانی سین یش به ڕوونی دەری ئەخات که ئەوانیش بۆ خۆیان گۆمانیان لەوەدا نییه که ئەم ڤایرۆسه دروستکراوه بۆ ئامانج و هەدەفێکی سیاسی ـ ئابوری.
لێکەوتەکانی ڤایرۆسی بایۆلوجی Covid -19 !
ڤایرۆسی بایۆلوجی ئینسانکوژ و دەستکردی دەسەڵاتدارانی بورجوازی و زلهێزی جیهان ڕۆژ به ڕۆژ به شێوەیەکی نیگەران کننده له پەرەسەندن دایه و ڕۆژ نییه که گیانی چەند سەد کەس نەکاته قوربانی. ژمارەی توشبووان تا ئێستا نزیک به نیو ملیۆن و ژمارەی قوربانیانیش زیاتر له بیست و چوار هەزار کەسەی تێپەڕاند.
بەلام ئەمه تازه سەرەتایه و ئەمەش هەموو ئازارەکانی خەڵک پێشان نادات. ڤایرۆسی بایۆلوجی و سایکۆلۆجی کۆرۆنا دەرگای هەموو زانستگاه و قوتابخانه و شۆنه گەشتێکانی داخست. زۆربەی هەره زۆری مەتار و شۆنی گەشتیاری و سەفەری به رووی ئینسانەکان پەک خست . دەرگای به شێکی زۆری کۆمپانیا و کارخانه و مەعمەلەکانی بەست. چاوپێکەوتن و دانیشتن و خۆشی کەس و کار و برادەران و هاوڕیانی خۆشەویستی نەهێشت. بەلایەن کەمەوه هەفتاد له سەدی خەڵکی دونیای له چوار چێوەی ماڵەکانیاندا سجن و دەست بەسەر کردووه. به سەدان هەزار ئینسانیش که خاوه نی ماڵ و حاڵێک نین و له نێو کۆڵان و جاده و شەقام و گۆرستانەکاندا ژیان به سەر دەبەن ، ئەوه ئیتر کەیفی خۆیانه و ئەگەر تۆزێک هێزیان تێدا مابێت باشتر وایه که بۆ خۆیان گۆڕەکەی خۆیان ئامادە بکەن. ئەبێ شۆنی ناشتنی قوربانی و ئازیزەکان دوور له شار و دیار بێت. گۆڕەکەشیان ئەبێت زۆر قوڵتر و سامناکتر بێت. کەس و کار و ئازیزانی ئەو قوربانیانه بۆیان نییه سەردانی ئەو قوربانیانه بکەن و دەسته گوڵی خواحافیزی له سەر گۆرەکەیان دابنێن. چونکه ئەمانه هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەمریکی و سینین و زۆر سامناک و کۆشەنده و تۆقێنەرن.
له نێو "کەرەنتینەی" ماڵەکانیشدا باوک و دایک خەمی منداڵەکانیانەو منداڵەکانیش خەمی ئەو ڕۆژه له سینگێاندا پۆمی خواردوەتەوه که نەوەک باوک و دایکیان له دەست بدەن و نازیان بشێوێت. هەر له ئێستاوه ئابوری جیهان داڕماوه و تا ئەم ڤایرۆسه به ژیانی خۆی درێژه بدات ئابوری جیهان توشی کارەساتێکی سامناکی مێژووی ئەبێتەوه. ئەمەش گەورەترین کارەساته بۆ هەموو کرێکاران و چینی هەژار و کەم دەرامەتی کۆمەڵگای جیهان. ئەو کاته زۆرێک له کرێکاران له ئیش و کارەکەیان دەر دەکرێن و کۆمەڵگای بەشەرێت به گشتی رووبه رووی نهامەتێکی گەورەی سیاسی و ئابوری دەبێتەوه.
هەر وەها ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆەته هۆی دڵه ڕاوکێ و ترس و وەحشەت له نێو هەموو تاکێکی کۆمەڵگای بەشەرێت ، که له ئەنجام دا خەڵکانێکی زۆر توشی نەخۆشی نەفسی و دەروونی و ڕەووانی ئەکات. دەست بۆ هەر چی ئەبەیت حەزەر ئەکەیت. ناتوانیت تەنانەت دەست بۆ دەموچاوی خۆشت ببەیت. ئەگەر به قسەی دوکتۆرەکان بێت نابێت خێزانی ماڵێکیش له سەر یەک سفره دا نان بخۆن. هەموو کاربەدەستانی وەڵاتەکانیش به خەڵکی ئەڵێن " تکایه دوو حەوتوو له ماڵ نەیەنه دەرەوه و نەچنه نێو قەره باڵغی".
بەڵام پرسیار ئەوەیه: ئایا به نەچوونه دەرەوەی خەڵک بۆ چوارده ڕۆژ یان مانگێک، تۆ بڵی دوو مانگیش ئەم تراژیدیایه کۆتایی دێت و ئیتر خەڵکی نامرن؟ نەخێر ، ئەمه چوار مانگه که ئەم ڤایرۆسیان بەرداوەته گیانی خەڵک و هەموویان تووشی " دپرسیون" و دڵه ڕاوکێ کردووەو نەیشیانتوانیوه هیچ غەڵەتێک بکەن.
مەسەلەیەکی گرنگی دیکەش ئەوەیه کە ئەم ڤایرۆسه زۆر به ڕوونی ئاشکرای کرد: یه که م – نیزام و سیسته می سه رمایه داری چه نده وه حشی و سامناکه. بۆ مانه وه ی خۆی حازره خوای دولار سه رف کات بۆ به ره پێش چوونی هەموو کره سته یه کی جه نگی و ئینسانکوژ وه ک (هەموو جۆرێک تیاره ی شه ڕ که ر، موشه کی نه وه یی جۆراوجۆر، که شتی نه وه یی ژێر ئاو ، تۆپ و تانک و هەموو جۆرێک غازی ئینسانکوژ و ژهراوی و که شتی ئاسمانی و زۆر شتی دیکه)، به ڵام ئه مه بۆ چوار مانگ ئه چێت که ئه م ڤایرۆسه بڵاو بووه ته وه و گیانی ده یان هەزار که سی کردووه ته قوربانی و گیانی سه دان هەزار ئینسانی دیکه ش له خه ته ر دایه، به ڵام ٩٨ له سه دی ئه م وه ڵاته بورجوازییانه حازر نین که فه قه ت پاره ی یه ک موشه ک یان تیاره یه کی شه ڕکه ر ، سه رفی دروست کردنی چه ند نه خۆشخانه و که ره سته ی تایبه ت به م ڤایرۆسه بکه ن.
دووهەم: ئه بوایه ت له م باروزروف و تیراژیدیایه که بۆ خه ڵکیان هێناوه ته گۆڕێ ،هەر ده وڵه ت و رژیمێک له هەموو شارێکدا نه خۆشخانه یه کی تایبه ت به م ڤایرۆسه یان به هەموو که ره سته و پێداویستێه وه دروست بکردایه، تا خه ڵک دڵ ئاسوده بوایه ت له وه ی که ئه گه ر تووشی ئه م ڤایرۆسه بوو جێگا و ڕێگای پێویست هەیه بۆ چاره سه ر کردنی. به لام هەمووان ئه زانن که ئه م رژیمه هار و ئینسانکوژانه ئه وه ی که به لایانه وه هیچ ئه رزش و قیمه تی نه بێت پاراستنی گیانی خه ڵکه. سه یر که ن که چۆناوچۆن ئه مباری هەموو ئه م وه ڵاتانه ، لیواولێو پڕه له گوله تۆپ و فیشه ک و موشه ک و هەزاران چه کی ئینسانکوژی دیکه و هەزاران مه عمه ل و کارخانه ی گه وره له جیهانه دا له م بواره دا ئیش ئه که ن ، له حاڵیکدا هیچ وه ڵاتێکی سه رمایه داری نابینیت که پێنج کارخانه و مه عمه لی هەبێت که پێداویستی ڤایرۆسی بایۆلۆجی بۆ پاراستنی گیانی خه ڵک به رهەم بهێنێت.
سێیه م : که ره نتینه کردنی خه ڵك نه ئیجابی و پۆرێتیڤه و نه چاره سه ری سه ره کی. به ڵکو ئه وله ویه تی سه ره کی ئه وه یه که ئه م ده وڵه ته "پلشت" و تاوانکارانه ئیتر ده ست له سه فسه ته و هەڵه وێژی و تڕه هات و قسه ی هیچ و پوچ له ئاست گیانی خه ڵک هەڵبگرن و ده ست به ره نه نێو خه زێنه و گه نجینه شاراوه کان و کۆنتۆی بانکی چه ند میلیارده ر و له هەر شارێک خه سته خانه یه کی تایبه ت به م ڤایرۆسه سامناکه دروست که ن و چل و به رگ و ده مامه ک و جاویلکه ی ستاندارد بۆ هەموو دوکتور و په ره ستار و یاریده رێک پێشکه ش که ن. جگه له وه مه عاش و هەموو پێداویستێکی ژیانی خه ڵکانێک که له که ره نتینه ی ماڵه وه زیندانی کراون دابین بکه ن تا زۆربه ی خه ڵکیش تۆزێک ئاسوده بن و به دڵنیایه وه گوێراهێڵی هەموو فه رمان و پێشنیارێکی ئه وان بن. ئه گینا هەموو بانگه شه یه کی ئه وان جگه له پڕوپاگه نده یه کی بێ سوود و پوچ ناتوانێت کاریگه رێکی پوزه تیف له سه ر خه ڵکی دابنێت. و ئه گه ر به م شێوه یش درێژه بکێشێت و ڕۆژانه هەزاران ئینسان بمرێت و ده سه ڵاتدارانیش حازر نه بن که ده ست بۆ خه زێنه و کۆنتۆی خۆیان به ره ن ، هیچ دوور نییه که خه ڵکی به گشتی وه ک (ده وران و سه رده می کۆیلایه تی) شۆرشی اسپارتاکۆس ، زیدی ده وڵه تانی خۆیان (کۆیله داری سه رمایه) یاغی ببن و تاج و ته ختیان له بن بهێنن. خه ڵکی ناتوانن بێ ئیش و کار و بێ مه عاش و پێداویستی ڕۆژانه ی خێزانه کانیان له ماڵه وه دابنیشن و چاوه ڕووانی بانگه شه و پڕوپاگه نده بێ کرده وه یی ئاغا ملیاردره کانی خۆیان و ڕه حمه تی خودا و به زه ی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن که نه یانکوژێت. مردن فه قه ت یه ک مانای و بوونی هەیه، ئه ویش به ڤایرۆسی کورۆنا بورجوازی بێت یان له برسێتی و چه وساوه یه تی ده ستی خاوه ن کۆمپانیا گه وره کان یان به ده ستی حیزب و گروپه ئیسلامی و جیهادی و مافیا ده ست په روه رده کانی ئه م سیسته مه دارزیوه ، یان به موشه ک و تۆپ و ناپاڵمی تیاره کانی ئه وان بێت، هەر یه ک مانای کرده وه ی ئه به خشێته ئینسان "ئه ویش مردنه".
چواره م: ئه م سیسته مه بۆگه نه به درێژای مێژووی دروست بوونی به شێوازی جۆراوجۆر و به چه ک و که ره سته ی جه نگی جۆراوجۆر خه ریکه که ئه م گه ردونه به ره و نابودی کامیل ده بات و ڕۆژانه له هەموو گۆشه و که نارێکی ئه م گۆێ زه ویه دا خه ریکی کۆمه ڵکوژ کردنی ئینسانه کانه. هەمووان ئه بێ له وه تێبگه ن که سه روه ت و سامانی ئه م دونیایه فه قه ت به ده ستی ٢٢٠٠ که سه وه یه و ئه وانن که فه رمان ئه که ن هەمووی ئێمه چۆناوچۆن بژین، بخۆین، بخه وین، هەستین ، کار که ین و دانیشین. چاره نووس و ئه ختیاری ئێمه به ده ستی خۆمان نییه به لکو ئه وه ئه وانن که دیاری ئه که ن که چی به سه ر ملیاردها ئینسانی ئه م گۆی زه وێه دا بهێنن. شه ڕ و کۆمه ڵکوژی، بومه له رزه و سۆنامی، بێکاری و برسێه تی ، ئاواره بوون و بێ خانه و لانه یی، ڤایرۆس و باکتریا و هەزاران ره نج و مه هنه تی دیکه داهاتی ئه م سیسته مه ئینسانکوژ و بێ ڕه حمه یه. زۆربه ی خه ڵک هێشتا وا بیر ئه که نه وه که بومه له رزه ئیشی خودایه، به پێچه وانه هەر بۆمێکی نه وه یی که ئه م ده وڵه تانه تاقی ئه که نه وه ئه بێته هۆی دروست بوون و سه ر هەڵدانی سه دان بومه له رزه ی گه وره و خه فیف له رووی ئه م گۆی زه وه یه دا و له مه شدا بورجوازی پێش خودا که وتووه. ئه م ڤایرۆسه به ته واوه تی بێ ده سه ڵاتی خوا و قورئان و پێغه مبه ران و ئایات و حدیث و دوعا و نوشته و مه ڵا و ئایه تۆڵڵا و ئسقه ف و میسیۆنێر و قه سیسی ئیسبات کرد.
خۆلاسه ئه مه ئه و جه هەننه مه یه که سه رمایه داری جیهان هەر ساڵه به شێوازی جیاجیا بۆ خه ڵکی به دیاری دێنێت. ته نیا ڕێگای رزگای به شه رێت له م کاره ساتانه ئه وه یه که به ره ی ئازادیخواز و سێکولار و سۆسیالیست و رادیکاڵ ئه م جیهانه یه کگرتووانه تر و ئه کتێڤ تر بێنه مه یدانه وه و ئه م سیسته مه ئینسانکوژ و دێونیهاده به هەموو لک و پۆپه کانیه وه وه گۆڕ بنێن.
عزت دارابی
2020-03-27



(دەنگدراوە: 1)