بێچووە مامی خنجیلە بەرگری لە ژنان دەکات

Monday, 05.11.2020, 19:28

2086 بینراوە


ئەوەی لەسەر تیشێرتەکەی ئەم کوڕی پیاوە نووسراوە دەڵێت:
پیاوبە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ڕاگرە...
پیاو وشەیەکی تاکە، ژنان کۆیە واتە چەند ژنێک.
ئەم تاک و کۆیە سەرنجمان بۆ لای ئەوە رادەکێشێت، کە چۆن کاتی خۆی لەو پەرلەمانە قەشمەرەی پڕ، کە لە ئیسلامی سەلەفی، سمێڵبابڕی بێ هونەر، چۆن دەسەڵاتی دز و فاسیدی کورد، رێگایان داوە لە ناو پەرلەماندا باس لەوە بکەن تا پیاوان دوو یان سێ ژن بهێنن.
ئیستاش ئەم بێچووە مامە خنجیلەیەش لە رێگای ئەم تیشۆرتەوە پەیامی وەستانی توندوتیژی رادەگەیەنێت دژی ژنان، ئەو تیشێرتەی لە سوکترین مێینە "ئەڤین ئاسۆ" وەرگرتوە تا وێنەیەکی پێوە بگرێت، مامی خنجیلە لەڕێگەی ئەم وێنەیەوە داوا لە کۆمەڵگا دەکات، دەڵێت منیش هەم و بێبەشم مەکەن لە: ناوبانگ، کەسایەتی، ئابڕو، ڕێز، هەرچەندە ئەم داخوازیە سادە و بێ بەهایە.
مامی خنجیلە چاک دەبینێت هەموو جەژنێک سەرۆکی قەشمەری هەرێم، دەرگای زیندانەکان بۆ ئەو پیاوە پوتانە دەکاتەوە کە لە سەر شەرەف کە نیانە، چۆن ژن، کچ، دایکیان خەڵتانی خوێن کردوە، دێن بەیاسا ی جەنگەڵ بەریان دەدەن و تێکەڵی ناو کۆمەڵگا دەکەنەوە.
هیندییەکان دەڵێن :"هەبوونی ترسنۆکەکان پێویستە، ئەگینا لەکوێ بەدوای قارەماندا بگەڕێین؟ "
ژیان لەو هەرێمە ئەتککراوەدا غەرق بوە لە کێشە و نادادپەروەریی و چەوساندنەوە، ئەوەی دەسەڵات بەخەیاڵیدا نایەت ئازاری خەڵکە، جا نێر بێت مێ، بەلای دەسەڵاتەوە کێشە نییە، بەڵام مامی بێژیی دێت لەناو ئەو هەموو کێشەیەدا خۆیمان بۆ نمایش دەکات، سەرەتا کاتی خۆی کە خۆی نواند، پۆستەری هەڵبژاردنەکانی لەتەلی کارەباکان لێدەکردوە، چونکە دڵنیابوو کارەبا بەو دارتەلەدا گوزەرناکات و ئەمیش کاری خۆی کرد، چونکە کوڕی کابرایەکی خائین و سیخوڕ بوو، یەکسەر لە فیتەری لەندەنەوە هێناین و کردیان بە جێگری سەرەک وەزیرانی هەرێم، ئەوسا کە پرۆپاگەندەی سادەیی خۆی دەکرد، ئەموەی کرد تا وێنەی بگرن، بە دوایدا فڵچەیەکی بۆیاخی لەپۆلی قوتابخانەیەک گرت بە دەستیەوە، گوایە بۆیاخ دەکات.

قوتابخانە لای تاڵەبانەکانی بنەماڵەی تالەبانی وەک تەکێی تاڵەبان نرخی هەیە.
وا ئەمڕۆش ئەم وێنەیەی بڵاوکردۆتەوە، کە هێندە بێمانایە، مرۆڤ شەرم دەکات، چەکلێکی وا بەرپرسی لەتێکە لە نیشتمان، کە هەڵکێشراوە لەخوێن و تاوانی ژنکوژیی و پیاوسالاریی و ئیسلامی بە مەبەست سیاسیی، کە هەموو ئازادییەکیان لە ژن سەندۆتەوە.ئەمە دەسپێکی ژیانێکی ساختەکارییە.مامی خنجیلانەتان دەیەوێت لەڕێگەی ئەم وێنە قەشمەرەیەوە، گوایە دەیەوێت هۆشیاریتان زیاترکات، تەمەنتان درێژترکات، تەندروستیتان باشترکات و تێگەیشتنتان قوڵترکات.
مامی قەشمەر گەر کەسایەتیەکی وەک "ئێڤا پێرۆن" بیزانیایە خڵتەیەکی وەک نەوەی ئەم خائینانە ڕۆژێک دێت سیاسەت دەکات و بە لەبەرکردنی تیشۆرتێک گوایە بۆ بەرگری لە ژنان بەم شێوەیە سوکایەتی بەپیاو دەکات، داخۆ بەرخوردی چۆن دەبوو؟ دەیووت دەک ئەو ژنانە داوەشێن کە نەفامێکی وەک بەچکە تاوانبارێک بەرگریان لێبکات، گەر یەک تۆس شەهامەت لەنەوەی تالەبانی و بارزانیی هەبووایە، قوبادێک نەدەهات بەو وێنەگرتنە، خۆی نمایش بکات، لە بری ئەوە دەچوو بە کوڕە قارەمانەکەی مەسعودی دەگوت با سنورێک بۆ دەستدرێژی ژنان و کچان رابگرن، داوای لە مەسرور بکردایە کە وەکو دەستپێکێک ژنەکەیمان بۆ نمایش بکات و بیهێنێت لە چایخانەی مسکۆ چایەک بخواتەوە و خەڵکی بیبینێت، چونکە دایکی مەسرور کە مەسعودی باوکی ژنەکەی لێشاردوینەتەوە، با کوڕەکەی بێت و نمایشی بکات، بزانین داخۆ ڕەنگی چۆنە ؟ چونکە هەموو سیاسیی و بەرپرسێکی وڵاتان زۆر بە ئاسایی ئەمە وەردەگرن، وێنە و ڤیدیۆی هەرچی ژن و کچیی بەرپرسێک و سیاسیی وڵاتان دەتوانرێت ببینرێت.

لە کۆتاییدا دەڵێم، کە قوباد لەناو ئەو هەموو کەیسی قوربانیەدا نەیتوانیوە دانەیەکیان زیندوو بکاتەوە، ئێستا بەم خۆ نواندنە دەیەوێت چیمان پێبڵێیت؟ تۆ هێندە داماویت هێندە لە قوڵایی زەینتا گۆچانت بە دەستەوەیە وا بیر دەکەیتەوە، دەتەوێت بەم وێنەیە هەموو ژنانی هەرێم بەلای خۆتا ڕادەکێشی، تا ببنە لایەنگرت، لەکاتێکدا ژنان لەناو سەدان و هەزاران سوکایەتیدا ژیان دەکەن، هەموو ڕۆژێک لەمزگەوتەکانەوە هێرش دەکرێتە سەریان، ئێوەش وەزارەتی ئەوقافتان داناوە تا چاکتر مەلاکان هێرش بکەنە سەر ژنان و سوکیان بکەن، ئەوە پیاوان نییە سوکایەتی بەژنان دەکەن، بەڵکو سیاسیە نەخوێنەوارەکان و بزنەکانی شاخە، کە تاوان بەرامبەر ژن دەکەن." کتێبی ئۆقیانوسێک لەتاوان " باشترین بەڵگەیە، جگە لە مەکتەب سیاسیە نەخوێنەوارەکانتان کە دەستدرێژیان دەکردە سەر کچانی زانکۆ پاشان لەسەردەمی باوکە جەربەزەکەتا نەبوو، کە حاکم قادر تێزابی کرد بەسەر ژنێکدا، لەسەردەمی عومەر فەتاحدا نەبوو، کە سالە میزەلی خێزانێکی تەفرو توناکرد تا تاوانی دەستدرێژێکە بشارنەوە، سەدان مەلەفی ژن کوشتن و سوتانی ژن داخراوە، من کە ئەم وێنەیەم دی بەزەیم بە مەهاباد قەرەداغیدا هاتەوە فیمینیستەکەییت لەق کرد و بازاڕەکەیت هەڕاج کرد، چونکە کاتی خۆی پەیمانی دابوو، کە بەمەسعود بڵێت لەگەڵ ژنەکەیدا وێنەیەک بگرێت، پیاسەیەک بەشێخوڵادا بکات، بەڵام مەسعود پێی ووتبوو،.......بخۆ.دەتەوێت شەرەفی هەزار پیاوەکەی بارزان بەریت؟
تاکە شتێک کە ئێوە بتانەوێت بۆ ژنانی بکەن ئەوەیە بەرۆکی ئەم گەلە بەردەن دەنا لە قەزافی خراپترتان بەسەر دێت دڵنیابن ئەی خێڵی تاڵەبانی و بارزانی




(دەنگدراوە: 11 . زۆرباشە: 4/5)