https://www.facebook.com/naliya.ibrahim

نالیا ئیبراهیم


کورد و فوبیای وێنەی ئۆچەلان!

Thursday, 06.11.2020, 1:42

2644 بینراوە


کاتێک ئۆلۆف پاڵما لە ساڵی 1986دا کوژرا، دەزگای پۆلیس و هەواڵگری سوید ووتیان پەکەکە کوشتویەتی، دواتر هیچ داوای لێبوردنێک نە لە کورد و پەکەکە نەکرا، لەو کاتەوە لە زهنێتی زۆربەی سویدییەکان و ڕۆژئاواییەکان پەکەکە بەتێرۆرست چەسپا. کاتێک کورد خاوەندارێتی لە خۆی نەکات، زۆر بە ئاسانی لە ووڵاتێکی بە ناو سوسیالیتی و دیموکراتی، تاوانت بۆ دائەڕێژن، هەرچەندە هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەکەکە و گەشەسەندی ئەو هێزە فیکرییە، ئەوروپا بە شێوەی جۆراو جۆری نهێنی پلانی ناشرینکردن و لەناوبردنی داون، ئێمە پێمان وایە ئەوە تەنیا ڕژێمی تورکیایە کە دژی دوژمنی میللەتێکە کە خاوەنی فەرهەنگ، زمان، کلتور، شارستانیەت و ئاین.. هتد بەڵام بێئاگایەنەش پەنا بۆ دەستەڵاتی یەکێتی ئەوروپا دەبەین لە دژی تورکیا وەک بڵێیت ئەوان لەدەرەوەی هاوکێشەکەبن، ئەوەی لە تورکیا دەگوزەرێ هیچی کەمتر نیە لەو تۆمەتبارییەی ساڵی 1986، ناوزڕاندنی لایەنی سیاسی ناوبراو کە تائێستەش هەموو هێزو لایەنە لیبرال و پارێزگارەکان، تەنانەت هەندێک لایەنی بەناو چەپڕەو لە هێزی فەلسەفی پەکەکە دەترسن وەک بڵێی دێوەزمە یاخود مەترسی لەسەر هێزی ئەوان دروستکربێت،
هەموو دەزانین کە گەورەترین پلانگێری بۆ ڕادەستکردنی ئەبدوڵڵا ئۆچەلان، هێزی دەستەڵاتدارانی ئەوروپا بوون، سکانداڵە هاوپەیمانییە سیاسییەکە لەسەرەتاوە بۆ ئەوان دەگەرێتەوە، دواتر بۆ ئەو هێزانەی دی و ڕژێمی تورکیا.
ڕاستتیەک هەیە کە زۆر لە مێژە دەمەوێت بیوروژێنم و هەموولایەک بیزانن، بەدرێژایی هەموو کاتەکان دەوترێ و دەوترێتەوە، مقۆمقۆی زۆر لایەنی سیاسی و ڕێکخراوەمەدەنییەکان، بەناو نوسەر و ڕۆشنبیرییەکانیشی گرتۆتەوەکە کە گوایە لە هەرخۆپشاندانێک لە ئەوروپا و کیشوەرەکانی جیهان دەکرێت، هێزی پەکەکە یاخود ووڵاتپارێزانی کورد، ڕاستەوخۆ لۆگۆی پەکەکە یان هەرهیچ نەبێ وێنەی ئەبدوڵڵا ئۆچەلان بەرزدەکەنەوە، هەموو بەردەوام وئەم ڕازو گلەییەمان بەرگوێ دەکەوێت، تەنانەت چەند هێزێکی سیاسیش پێیان وایە بیانووی دەستەڵاتی ڕژێمی تورکیا لەسەر وێنە ولۆگۆی ئەولایەنەیە.
ئەم وێنە، لۆگۆ و ئارمانە زۆربەی خەڵکی بەشداربوو و بەشدارنەبوویشی بێزار کردووە، بگرە هەندێک جاریش فۆبیایەکی بۆ دروست کردوون، کە بیانووی نابێت و هەموو بۆنەیەک شوێن و کاتی خۆی هەیە، تەنانەت خودی خۆم کە لە کۆبوونەوەی لایەنەکاندا یان ڕێکخراوەکاندا بەشدار بووم، ئامادەبووان کۆک بوون لەسەرئەوەی بەشداری خۆپشاندان و هەڵوێسته نەتەوەییەکان نەکرێت وەک بڵێی سزای لایەنی دووەم بدرێت کە پەکەکە یە، بە بیانووی تا فێربکرێن چیدی واز لە وێنەی ئەبدوڵا ئۆچەلان بهێنرێت و ئیدی ئەم لۆگۆیانە پشان نەدرێن، بەمانایەکی تر لە هزری ڕۆژئاواییەکاندا، کاتێک خاوەن هەڵوێستەکان دەڕژێنە سەر شەقام بە پەکەکە هەژمار نەکرێت، یان دەوترێت با لە کاتی خۆیدا ئەم وێنانە هەڵدرێن مەبەستیان ساڵیادی گرتنی بەڕێز ئۆچەلانە یاخود ساڵیادی دامەزراندی پەکەکە یان هەر بۆنەیەکی تایبەت بەو لایەنە.
لێرەدا ئەمەوێ سەرنجتان بۆخاڵێکی گرنگ ڕابکێشم کە کورد و کوردستانیان لە دەرەوەوەی کوردستان، نەگەشتونەتە ئەو باوەڕەی کە تا ئێستە، ئێمە بێخودئاگا پارێزبەندی ئەو پلانەی کە نەیارانی کورد پەیرەوی دەکەن ئێمەش بەشدارین، بە مانایەکی تر کارلەسەر تۆ کراوە کە فۆبیات هەبێت لەسەر هێزی پەکەکە و ئەبدوڵڵا ئۆچەلان هەر بۆیە ڕاستەوخۆ رەتی دەکەیتەوە.
ئەکرێ بپرسین چۆن؟ زۆر بەسانایی تێبفکرە ئێمە جگە لە ئۆچەلان، خەباتکارانی دیکەمان هەیە وەک بەڕێز قاسملۆ بینیمان چۆن شەهید کرا، هەر لە ناوەندی شاری پاریس سێ خانمی دی شەهید بوون، ئەشێ بڵێن ئەمە پلانی دوژمنکارانی کوردن، لێ ووردەکاری زۆر هەیە لەسەر ئاسانکاری ئەوهێزانەی کە هاوکاری بکوژان و لایەنی پەیوەندار کراوە..هتد
لێرەدا دەمەوێت مەبەستەکەم کورت و چڕ بکەمەوە، بۆ گەواهی ووتەکانم پەیمانی لۆزانە، کە نزیکەی سەدەیەکە دۆخی سیاسی کورد بەم ڕۆژە دەبەن. ڕژێمی تورکیا کە چەند ساڵێکە سنوری چەند ووڵاتێکی فیدراڵی وەک سوریا و ئێراق تێدەپەڕێێت، بەشێک لە ڕۆژئاوای کوردستان بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە داگیر دەکات و بگرە هەرچی سامانی نەتەوەیی و ژینگەیی هەیە دادەڕمێنێت، لێ هەلّوێستەی یەکێتی هێزەهاوپەیمانییەکان بێئەرزشە، گوندەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بە بیانوی هێزێکی کورد کە نەخوازراوە بۆردومان دەکرێت، نە دەستەڵاتی ئێراق و ئەو هێزە ناوبراوانە بە ڕووداوێکی گرنگی مرۆیی و سیاسی کارییان لەسەر نەکردووە.
کاتێک گشت یەکێتی ئەوروپا هاوڕابوون بە ڕەتکردنەوەی پەنابەرێتی بە کەسایەتییەکی وەک ئەبدوڵا ئۆچەلان کە دواتر بینرا چۆن بە پلانێکی داڕێژاو ڕادەستی دەستەڵاتی تورکیا کرا.
پرسیارەکە لێردایە کە هەموو هێزە هاوپەیمانەکان بۆ تۆیەکی کورد کە سامان، خاك، شارستانییەت و بوون و شوناسی تۆ..هتد تاڵان و لەناو دەبات.. ئیدی پێمناڵێن بۆ دەبێت لە وێنەی ئەبدوڵڵا ئۆچەلان، قاسملۆ، لەسێدارەدراوەکانی ڕۆژهەڵات، وێنەی سێ ژنە شەهیدی پاریس، وێنەی شەنگال و ئەنفال..هتد هەموو سەرشەقامەکانی ئەوروپا، یەکێتی شانشینی بەریتانیا، هەموو ئەو کیشوەرانەی بەشدارن، پێڕەنگ نەکەین. پێویستە لە هەموو بۆنە و هەڵوێستەیەک بۆ کورد و نا کوردەوە ئەم سکانداڵەیان بەرزبکەینەوە، کاتێک باسی مافی پەناهەندە، مافی مرۆڤ، مافی منداڵ و ژینگە دەکرێت، ئێمە ئامادەبین و بڵێن ماسکەکانتان لەبەرن، ئێوە هەر بۆخۆتانن کە هاوبەشن لە پاکتاوکردنی میللەتێکی زیندوو.
لە کۆتادا لەسەر ئاشکراکرنی دادگایی باڵای ئەمرۆی سوید کە بکوژەکەی سەرۆک وەزیرانی سوید پاڵما، لە شوباتی ساڵی ١٩٨٦دا کە کوژرا یەکلا کردەوە، هەر بۆیە پێم باش بوو ئەم ڕاو و بۆچونەم بخەمە ڕوو.




(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 4.5/5)