ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

جەنگێکی فکری ڕۆژهەڵاتییانەمان لە پێشە

Saturday, 10.17.2020, 18:29

522 بینراوە


بۆ مێژوو دەنووسم نووسەری جددی دەبێ شەڕێکی فکری بە هێز بۆ داماڵینی فکری ڕۆژئاوا لە زهنیەتی تاکی ڕۆژهەڵاتی دا بکات. ئەوەی تا ئێستا نەکراوە یان کەسی نووسەر خۆی لە قەرەی نەداوە ئەو جەنگە فکرییەیە کە ڕۆژئاوا بە درێژایی مێژوو لە دژی شارستانییەتی ڕۆژەهەڵاتی سەرەتا لە ڕێگای زاڵکردنی گریک بەسەر شارستانییەتی مەزنی سومەر و بابل و هیتیت و میت کودەتاییەکی مێژوویان کردوە. لە بەرمبەر دا بیریارانی ڕۆژهەڵاتی دەستە و وەستان وەستاوون. بۆ میژوو و بێ هەستیاری سیاسی ئەمە دەڵێم جگە لە عبداللە ئاپۆی کورد کەسەیتر ئەم شەڕەی رانەگەیاندووە، هەر بۆیەشە ڕۆژئاوا بە گشتی کەوتنە هەڵپێچان و ڕاگرتنی ئەم پڕۆژە فکرییە و بۆ بچووک کردنەوەی بەرەی جەنگە هزرییەکەی و خستیانە نێو ژوورە تاتەکەسییەکانی ئیمریالی.
بەڵام ئەوەی ئەو بە دیدگای فکری سیاسی تەواوی نەکرد ئیمە لە ڕێگای ئەدەبییاتەوە دەیکەین و گرنگی بە باجەکەشی نادەین، کۆیلایەتی فکری ڕۆژئاوا بە پڕۆژەی نووسینی ڕۆمان ڕەتی دەکەینەوە. هەر وەک ئۆجەلان لە کتێبی بەرگری لەگەلێک دا بە ڕوونی دەنووسێ" بیرمەندی مەزن ئەرستۆ لە (٣٨٥-٣٢٠) پ.ز بەردەوام ئەم باوەڕ و زانیاریەیی لەسەر قوتابییەکەی خۆی ئەسکەندەری مەزن موتربە دەکات کە کوڕی فلیپی پاشای مەکدۆنییە. شیمانەیەکی لە پێشە کە بۆچوونی بە ئاژەڵ بینینی مرۆڤی ڕۆژهەڵات و پلیشاندنەوەی وەکو مێر و لەلایەن ئەرستۆ وە لەسەر ئەسکندەری مەکدۆنی تەلقین کراوە" بەمەش ئەسکەندەری مەکدۆنی پێدەگات و گەشتێکی خێرا بەناوی "سەفەری برووسک" بە جەنگ بۆ ڕۆژهەڵات دەست پێدەکات تا ڕووباری گانژی هیندستان و قوولایی گاڤگەمەلای نزیک ئەڕبائیلۆ ی هەولێری ئێستا پێشڕەوەی دەکات بەمەش بەرهەمی فتوحاتی ڕۆژئاوا جگە لە وێرانکاری بۆ دەهەزار جەنگاوەری بەلکان دەهەزار کچی کورد لەگەڵ خۆیان دەبەن و مرۆڤی وەک مێروو لەبەر پێیان دەپڵیشیاوە. ئیتر کاتی ئەوە هاتووە یەخەی ئیسلام و بوزییەت وەک ئاین و نیلینزم وەک فکر و کۆنفۆشیۆسیزم وەک فەلسەفە و بەربدەین، چیتر خەریکی جووینەوەی هزری متوربە کراوی بەری ڕۆئاوا لە داری ڕۆژهەڵاتی نەبین. دەبێ واز لەوە بێین بەبەغە ئاسا ئەوشتانە ئەزبەر بکەین و کەڕوڵال ئاسا هەمان شت بڵێینەوە کە ڕۆژئاوا بکەینە تاکە سەرچاوەی داهێنان.
پەسیوی کۆڕۆنا پێی گوتین ئەوانیش هەر ئەو مرۆڤانەن کە ڕەچەڵەکی ئێمە لەسەری بوونیاد نراوە. ئیتر لێرە بەدواوە ئەمە پڕۆژەی منە و کاری لەسەر دەکەم بێ ئەوەی کەسانی چاو کزی کورتبین و گوێ بە تۆزی کەڕ بووی کەم بیست ساردم بکەنەوە.



(دەنگدراوە: 1)