ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

پارتی دەیەوێت ئاگری شەڕ بەرپا بکات و یەکێتیش فوی لێدەکات

Saturday, 10.17.2020, 20:30

1640 بینراوە


پارتی لەدوای ئەو هەموو دانوسان و کوبونەوانەی لەگەڵ حکومەتی بەغدا و زەختی هاوپەیمانانی بۆ ناردنی شایستە دارای و بودجە بەڵام بیئەنجام بوو بۆیە
بەدوای دەرفەتێک دەگەڕا کە تا لەڕێگەی ئەوەو هەم شکستەکانی پەردەپۆش بکات و هەم دەسەڵاتی بۆ بگەڕێتەوە چونکە لەدوای ڕیفڕاندۆمەوە ووڵاتانی ڕۆژئاوا تا ڕادەیەک ئەم هەرێمەیان پشتگوێ خستوەو وەک هەر پارێزگایەکی عیراقی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن بۆیە کاتی لیژنەی دانوسان هەرکاتی بچونایە بو بەغدا بە دەست بەتاڵی دەگەڕانەوە
بۆیە حکومەتی عیراق لە مەبەست و ئامانجی ئەم لیژنانە تێگەیشتوون و دەزانن مەبەست و خواستیان تەنیا کات کوشتنە و نایەنەوێت داهاتی خاڵە سنورییکان ڕادەست بکەن چونکە سەرچاوەی داهاتی ئەم حیزبانەن
پارتی لە هەولیر لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیان و ئەندامانی حیزبەکەیەوە وا خۆی دەردەخات کە دەیەوێت دەوڵەت دروست بکات و خۆی بە عیراقی دانانێت و لافی نیشتمان و پەروەری لێدەدات لەولاشەوە کە دەچن بۆ بەغدا و لە کەناڵە عیراقییەکان خۆیان بە عیراقی لە قەڵەم دەدەن لە پێناو بەرژەوەندی و پلەو پۆست ئامادەن هەموو نەرمییەک بنوێنن
ئەوەی دوێنی بینیمان لە بەغدا کە بارەگای پارتیان سوتاند سەرەتایەکی خراپە هەم بۆ ئەو حیزبە هەم بو ئەم هەریمەش چونکە ئاگری ڕق و قینی زیاتر دروست کرد لە نیوان کورد و عەرەب و کورد و کورد چونکە هەندی حیزبی تر لە پێناو نەمانی ئەم دەسەڵاتە شەڕی ناکۆکییەکان زیاتر دەکەن و وە جارێکیتر دەبێت خەڵکی و پیشمەرگە شەڕی نەزانانەی ئەم سیاسیانە بکەنەوە خوێنیان بە زیایە بڕوات
کوردەواری ووتەیەکی جوانی هەیە دەڵێ ،، ئەگەر
،، دەمت بگری سەرت ڕەحەتە
پارتیش دەمی ناگرێت و هەڵە بەهەڵە دەکات دەبێت خەڵکی باجەکەی بدات دواتریش دێت
دەیەوێت لە ڕێگای عەتفی خەڵک و بەناوی پیروزی ئاڵا و سوکایەتی بە نیشتیمان خەڵک هانبدات و شەڕەکە بەخەڵک بکات و خێرو بێرەکەش بۆ خۆی ببات
یەکێتیش دەیەوێت شکستی ۱٦ ئۆکتوبەر و ئەو هەڵمەتەی کە پارتی دژی کردبووی تۆڵەی خۆی بکاتەوە و لە ڕێگەی ڕاگەیاندنیەوە هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر هەم بۆ لەبیربردنەوەی هەڵەکانی و هەم وەک تۆڵەیەک بەکاری هێنا بەڵام لەو نێوەندەدا خەڵک و نێوماڵی کوردی ئەوەندەی تر پەرتەوازە دەکات و لە بەغدا کورد بە لاواز دەردەکەوێت ، بۆیە هەتاوەکو پارتی و یەکێتی حکومڕانی ئەم هەرێمە بکەن هەموو شتێک لە دەست دەدەین و هەمیشە بەرەو دواوە دەڕۆین




(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 4/5)